پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,319
وێنە 105,684
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,373
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکی ڕەنجی فەرهادەکان
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەرتووکی ڕەنجی فەرهادەکان

پەرتووکی ڕەنجی فەرهادەکان
ناونیشانی بابەت: پەڕتووکی ڕەنجی فەرهادەکان
ئامادەکردن و نووسین: پەروا عەبدولقادر

ئەم پەڕتووکە یەکێکە لەو پەڕتووکە بیرەوەریانەى کە بە خوێندنەوەى نەک تەنیا شارەزای مێژووى شۆڕشی نوێ و سەرکردەکانی دەبێت و ڕەنجی بە باى فەرهادەکانیش بەڕوونى دەبینی، بەڵکوو بەرهەمێکە کە چێژێکى بێ پایان بەخوێنەر دەبەخشێت، لەو ڕووەى کە نووسەر زمانێکی سادە و ڕەوان و ئەدەبی بەکاردەهێنێت لە گێڕانەوەى بیرەوەرییەکانى.
من نامەوێت لەسەر لایەنە مێژوویی و سیاسییەکانى ئەم پەڕتووکە بدوێم چونکە نووسەر بە زمانێکى هێند سادەو ڕەوان گوزارشتى کردووە کە خوێنەر زۆر بە ئاسانی پەى بە تاڵی و تاریکى ئەو ڕۆژگارانە دەبات و پرسیارى زۆر جەوهەریشی لە لا گەڵاڵە دەبێت کە بۆچى شۆڕش کراو ئێستا بەرهەمەکەى کێ لێى سوودمەندە ؟ بەهەر حاڵ من دەمەوێت لەلایەنە ئەدەبی و هونەریەکەیەوە قسە لەسەر ئەم پەڕتووکە بکەم.
نووسەر سەدان چیرۆکی سەرنج ڕاکێش لەم پەڕتووکەدا دەگێرێتەوە کە هەر یەکەیان ناونیشانێکی سەربەخۆی هەیە کەوا لە خوێنەر دەکات سەرنجى ڕابکێشێت و بە تامەزرۆییەوە بە دوای کۆتایی چیرۆکەکە بچێت . ئەمەجگە لەوەى کە نووسەر زۆر بە لێهاتوویی و توانایەکى ئەدەبیەوە بەسەرهات و چیرۆکەکان دەگێرێتەوە هەر لە بەکارهێنانى وشەى سادەو تێکەڵکردنی خەیاڵی بەرزەفڕ بۆ وەسف کردنى کەسەکان و شوێنەکان ، گوزارشت کردنی لە هەڵوێست و ئاڵێنگارییەکان بە شێوەیەکە کە وەک فیلمێک نمایش بکرێت وەهایە . بە بەکارهێنانی شوێنکات و یاری پێکردنی و تێکەڵکردنی بە خەیاڵ و گوزارشتى ئەدەبی بە مەبەستى ڕاکێشانی سەرنجى خوێنەر ، نووسەر ئەدەبیانە کارى لەسەر کردووە ، بڕوانە ئەم نموونەیە:
لەو کات و شوێنەدا و بە بینینی ئەو دوو بەردى دەستاڕە ، وەک تەنیا پاشماوەو تەنیا بیرەوەریی دێیەکى پێشتر ئاوەدان و ئێستا چۆڵ و وێرانکراوى کوردستان ، زۆر شڵەژام و نائارام بووم . ئیتر من ئاگام لە هاوڕێ (پ.م ) کانم نەما ، هەڵۆی باڵتیژی خەیاڵم لە هێلانەى مێشکى هەژاومەوە هاتە دەرو کەوتە باڵ لێدان . بە چاوە تیژەکانی ڕۆژانی ئاوەدانیی ئەو دێیەو خەڵکەکەى بینی کە ئێستا لە زیندانی ئۆردوگا زۆرەملێکانی (شانەدەری ) و (ناڵپارێز ) توند کرابوون و ژیانێکی کولەمەرگیان بەسەر دەبرد . هەڵۆی بەرزەفڕ واوەتر درێژەى بە گەشتەکە دا بۆ ئاسمانى #سلێمانی# و ....... . ڕەنجی فەهادەکان لا .125
ڕاستگۆیی وەک لایەنێکى ترى (هونەرى گێڕانەوەى بیرەوەرى ) یەکێکى ترە لە خەسڵەتە دیارو جوانەکانى ئەم بەرهەمە . نووسەر زۆر ڕاستگۆیانە وەسفی کەسەکان و هەڵوێستەکان دەکات . بابەتیانەو دادپەروەرانە مامەڵە دەکات ، تەنانەت لە دابین کردنی مەگۆڕەپاندا بۆ ڕووداوەکان ڕاستگۆ و دادپەروەرە چجاى لە گێڕانەوەى چیرۆکەکان ، کار دەگاتە ئەوەى لە چەندین شوێندا دان بە هەڵەى خۆی بنێت و ڕەخنە لە هەڵوێستەکانی خۆى دەگرێت ، کە ئەمە ئەگەر بۆ کەسانى تر نەنگی بێت و بوێرى ئەوەیان نەبێت دان بە هەڵەکانى خۆیان بنێن ئەوا بۆ نووسەر ماناى فراوانى دڵ و ئاستی قوڵیی ئاوەزى دەگەێنێت .
ئەتوانم بڵێم نووسەر توانا ئەدەبی و زانستى و ویژدانیەکانی چڕ دەکاتەوە بۆ وەسف کردن . بڕوانە ئەم وەسفە:
جەلال تاڵەبانى کەسێکى نەترس و بە ورەو کەف و کوڵاوى پڕ وزە و توانا بوو ، زۆر گۆ بوو ، خاوەنی ئیرادەى پۆڵایین و بڕوا بە خۆبوون و گەشبینی بو . لە ڕوى هەست و سۆزەوە زو هەڵدەچو و بەهارى لە خۆی دەهێنایە چۆکان ......... مام لە پەیوەندیی کۆمەڵایەتیدا (extrovert) بو ، واتە ڕوو لەدەرەوەى خۆی بو ، کراوە و گەرموگوڕ بوو ..... لە دەروونناسی پزیشکیدا بەم جۆرە کەسێتییەی جەلال تاڵەبانى دەڵێن (hyperthymic) ....) ، ڕەنجى فەرهادەکان لا 328.
گێڕانەوەى چیرۆک کە لە زمانی عەرەبی دا پێی دەوترێت ( السرد ) ، چەند بنەمایەکی هەیە کە خۆی دەبینێتەوە لە (کات ، شوێن ، کەسایەتی ، ڕووداو ، گفتوگۆ ) هاوکات لەگەڵ چەند تەکنیکێکى هونەرى گێڕانەوە کە نووسەر زۆر لێزانانە هەموو بنەماکانی گێڕانەوە و تەکنیکە هونەرییەکانى بەکارهێناوە کە ئەتوانم بڵێم تا کۆتایی پەڕتووکەکەم خوێندەوە وا هەستم ئەکرد سەیرى فلمێکى زۆر نایاب دەکەم ، ئەخوازم ڕۆژێک بێت و ئەم بەرهەمە بە فلم ببینم چونکە زۆر گونجاوە بۆ کارى سینەمایی . تەماشای ئەم دیمەنە بکەن بە نموونە:
کات: هاوینى ساڵی 1983یە ، شوێن: بەردەم مزگەوتی گوندى (حاجی مامەند) ە: (هاکا گەشت) ، (نەخێر تازە شکاوەو ئەمڕۆ نایەت ) ، (دەڵێن لە ڕێگا فڕۆکە لێیداوە و سووتاوە ) ، (نا وانیە ، ئیتر حوکمەت ناهێڵێ بێت ) ، (دەبێت بە ناو چەند بنکەى سەربازى و خاڵی پشکنینا تێپەڕێت ؟ ) ، (بڵێى بە وردى پشکنرابێت ؟) ، (ئەوانەى لە شارەوە دێن کێن و بۆ لاى کێ دێن ؟ ) ، ( بڵێی بە تاوانى ئەوەى بۆ لاى ئێمە دێن نەگیرابن ؟ ) ، ( دەبێت هەواڵی نوێى گرتن و ئەشکەنجە و کوشتنى کێیان پێ بێت ؟ ) . ئەمە کوورتەى ئەو وتووێژە بو لە بەردەم مزگەوتی حاجی مامەند پێشمەرگە و دانیشتووان لەگەڵ یەکتر دەیانکرد . باسی گەرمى ڕۆژ دەربارەى ئەو پیکابە شڕە بو هەر چەند ڕۆژێ جارێ لە سلێمانییەوە دەهات بە سەید سادق و ناڵپارێز و ڕەزڵە دا تێدەپەڕی تا دەگەیشتە حاجی مامەند . پیکابە بۆر لە پێینى دێوە بە هەناسە بڕکێ و شەقەشەق و نرکەو ناڵە ، هاوڕێ لەگەڵ دوکەڵ و تەپ و تۆزێکى خەست و خۆڵەوە ، بە بەردەم مزگەوتدا خۆی دەکرد بە دێدا، منداڵانی لەڕو لاسار و ژیکەڵەى دێ ، بۆ خۆ هەڵواسین پێیدا یا بۆ وەرگرتنى چەند نوقڵ و چوکلێتێکى شار ، بێ گوێدانە تۆز و دوکەڵ ، بە چەپڵەو هەرا و پێکەنینەوە بە دویایدا ڕایاندەکرد......... . ڕەنجی فەرهادەکان لا 290 / 291 .
چەندان و چەندان نموونەى تر کە ئەتوانین هەموو بنەما ئەدەبی و هونەرییەکانى تیا بە ڕوونى ببینین و هاوکات چۆنێتى بەکارهێنانیان لەو بەرهەمەدا .نووسەر لە بەرگى کۆتایی پەڕتووکەکەدا خەیاڵی بەرزەفڕى خۆیمان بۆ دەگێرێتەوە لە سەردەمی خەباتى چەکدارى گەلەکەمان . خەیاڵێک تا بڵێی جوان ، پڕ لە مرۆڤایەتی و دڵسۆزى و کوردایەتی ، بەو ئومێدەى ڕۆژێک بێت و تەواوى ئەو خەیاڵانە بێنەدى:
کە لە جەنگەڵی تاریک و ترسناکى ئەگەرە بەد و نەگریسەکانى خەباتى چەکدارى گیرم دەخوارد و ڕێی دەرچوونم لێ دەگیرا ، ئیتر کۆلارەى منداڵیی خەیاڵم بەرز دەبۆوە بۆ ئاسمان ، بۆ نێو تەنکە تەمێکى سپی وەک تاراى بوک ، کە لە ناویدا (یار) ى ئاوات چاوبڕکێ و سەرەتاتکێی لەگەڵ دەکردم ، ئاواتى بڕانەوەى شەڕ و جێگیربوونی ئاشتى ، ئاواتى سەرکەوتنى یەکجارى و گەیشتن بە ئامانجەکانى شۆڕش ....... .
لە چەندین شوێنی (ڕەنجی فەرهادەکان) دا ئینسانی کورد بە هیوا و ئاوات و ترس و نیگەرانیەکانی، خۆی دەبینێتەوە و هەنگا و بەهەنگاو شوێنیان دەکەوێت.
(ڕەنجی فەرهادەکان) لەم سەردەمی باونەمانی پەڕتووک خوێندنەوە بەهۆی ئینتەرنێتەوە، حەزی پەڕتووک خوێندنەوە دەگێڕێتەوە بۆ لای خوێنەر، بۆیە بەڕاستی و بێ دودڵی ئەم پەڕتووکە شایەنی خوێندنەوەیە و شایەنی ئەوەیە بیکەیتە دیاریەکی بەنرخ بۆ خۆشەیستاکانت. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-12-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 275 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,319
وێنە 105,684
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,373
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
شای بازان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.218 چرکە!