پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,448
وێنە 106,112
پەرتووک PDF 19,162
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕانانێک بۆ پەرتووکی 21 وانە بۆ سەدەی 21
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕانانێک بۆ پەرتووکی 21 وانە بۆ سەدەی 21

ڕانانێک بۆ پەرتووکی 21 وانە بۆ سەدەی 21
ناونیشانی بابەت: ڕانانێک بۆ پەڕتووکی 21 وانە بۆ سەدەی 21
ئامادەکردن و نووسین: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

لە وتاری پێشوومدا لەبارەی فەیلەسوفی ئیسرائیلی یووڤال نوح هەراری، باسم لە پەڕتووکی «هۆشمەندەکان» کرد، لەم وتارەشدا باس لە پەڕتووکێکی گرنگی تری ئەم فەیلەسووفە دەکەم کە ئەویش» 21 وانە بۆ سەدەی 21». ئەم پەڕتووکەشی بە یەکێک لە پەڕتووکە گرنگەکانی دەژمێرێت و وەکوو پەڕتووکەکانی تری، لێوانلێوە لە زانیاریی و شیکاری جوان، لە هەمانکاتیشدا هەوڵیداوە تیشک بخاتە سەر ئەو کێشە گەورانەی کە ئەمڕۆ کۆمەڵگەی مۆدێرنی مرۆڤایەتی بەدەستییەوە دەناڵێنێت. هەروەها ڕەخنەکانی خۆی لە سیستمە سیاسییەکانی جیهان دەگرێت، لە پێش هەموویانەوە دەوڵەتی ئیسرائیل، ئەمەش بۆ من مایەی سەرنج و گرنگی پێدان بوو، چونکە ئەم فەیلەسووفە بە عەقڵیەتێکی ناسیۆنالیستی و تەسکەوە سەیری وڵاتەکەیی و جیهان ناکات، هەر ئەمەش وایکردووە کە خاوەنی دونیابینییەکی فراوان بێت و لەناو جیهانیشدا کاروبەرهەمەکانی مایەی گرنگی پێدان بن.
=KTML_Bold=وەڵامدانەوەی پرسیارەکان=KTML_End=
هەراری لەم پەڕتووکەیدا هەوڵیداوە باس لە کۆمەڵێک کێشەی گەورە بکات لەوانە» پیسبوونی ژینگە، زاڵبوونی تەکنۆلۆژیا بەسەر مرۆڤدا، تیرۆر، جەنگ و پشێویی، بەهێزبوونی بزووتنەوەی توندڕەوی ئایینی و نەتەوەیی، حکومەتی گەندەڵی.» لە هەمانکاتیشدا وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیار کە لە پەڕتووکەکانی پێشوویدا لەلایەن خەڵکییەوە لێیکراوە.
=KTML_Bold=سێ هەڕەشەی گەورە=KTML_End=
بە بڕوای هەراری ئەمڕۆ مرۆڤایەتی ڕووبەڕوی سێ کێشەی گەورە دەبێتەوە کە ئەوانیش بریتین لە « جەنگی ناوکی، تێکچوونی ژینگە و دابڕانی تەکنۆلۆژی.» هەراری دەڵێت: ئەم سییانە هەڕەشەن بۆ سەر داهاتووی شارستانی مرۆیی، بەڵام هەرسێکیشیان پێکەوە قەیرانێکی بێوێنەی و وجودی درووست دەکەن، بەتایبەتیی لەو سۆنگەیەوە کە دەتوانن یەکتر بەهێزتر بکەن و ئاوێتەی یەکتر ببن. ل212
=KTML_Bold=چیرۆکی سەدەیەکی نوێ=KTML_End=
هەراری پێی وایە هەر قۆناغە و خاوەنی چیرۆکێکی خۆیەتی لە داهێنان و گەشەکردن، لەوانە چیرۆکی شۆڕشی کشتوکاڵی، شۆڕشی پیشەشازی. هەراری دەڵێت: ئێمە لە بەردەم ئەرکی داهێنانی چیرۆکێکی نوێداین بۆ جیهان، ڕێک بەهەمان شێوە کە شۆڕشی پیشەشازی بووە هۆکاری دەرکەوتنی ئایدۆلۆژیاکانی سەدەی بیستەم، شۆڕشی داهاتووش لە زیندە - تەکنۆلۆژیا و تەکنۆلۆژیای زانیاریدا پێویستی بە جیهانبینینی نوێتر هەیە.ل43
=KTML_Bold=پێکهێنانی مۆدێلێکی سیاسی نوێ=KTML_End=
هەراری پێی وایە هەر قۆناغە بیچمێکی فکری تایبەت بە خۆی هەڵدەگرێت، بۆ قۆناغی داهاتووش، داوای مۆدێلی سیاسی و کۆمەڵایەتی نوێ دەکات. لەمبارەیەوە دەڵێت: پێویستە یەکەمین کاری دەیەکانی داهاتوو بریتی بێت لە گەڕانێکی ورد بە دەرووندا و پێکهێنانی مۆدێلێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی نوێ، بە جۆرێک ئەو دەیەیە بەوە بناسرێتەوە. ل 43
هەراری پێی وایە لە ئێستادا مۆدێلی لیبڕاڵی کە لە بەشێکی زۆری جیهاندا بڵاوبووەتەوە، کێشەی گەورەی هەیە.
=KTML_Bold=لیبڕالیزم=KTML_End=
نووسەر پانتایی باش بۆ قسەکردن لەبارەی لیبڕاڵیزم و کێشەکانی ئێستای داناوە. هەراری دەڵێت: چیرۆکی لیبڕاڵ، ئازادی مرۆڤ وەکوو بەهای ژمارەیەک دەناسێنێت، باوەڕی وایە لە کۆتاییدا هەموو دەسەڵاتەکان لە ئیرادەی ئازادی مرۆڤەکانەوە سەرچاوە دەگرن و ئەو « ئازادییە» لە هەست و حەز و هەڵبژاردنەکانیشدا ڕەنگ دەداتەوە. لیبڕاڵیزم بڕوای وایە دەنگدەران لە هەموو کەسێک زیاتر تێدەگەن و هەرلەبەرئەمەشە کە هەڵبژاردنی ئازاد بەرز دەنرخێنێت.ل91
خاڵی نوێ بەلای منەوە، بۆچوونی هەرارییە لەبارەی هەڵبژاردنەوە ئەو پێی وایە: هەڵبژاردن و گشتپرسییەکان پەیوەندییان بەوەوە نییە کە ئێمە چۆن بیردەکەینەوە، بەڵکوو پەیوەندیییان بەوەوە هەیە کە ئێمە چۆن هەست دەکەین و هەستمان چۆنە؟ل93
=KTML_Bold=کێشەکانی لیبڕاڵیزم=KTML_End=
نووسەر پێی وایە سیستمی لیبڕاڵیزم لە کێشەی قووڵدایە و لەمبارەیەوە دەڵێت: مێژوو وەکوو هەمیشە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو وەرگەڕا و ئێستا لیبڕالیزم پاش دارووخانی فاشیزم و کۆمۆنیزم، لەبارودۆخێکی دژوار دایە ل13
دواتریش دەڵێت: لیبڕالیزم ڕەوایی خۆی لە دەست دەدات و شۆڕشە دوانییەکانی « تەکنۆلۆژیای زانیاریی و بایۆتەکنۆلۆژی» دەستوپەنچە لەگەڵ گەورەترین ئاڵنگارییدا کە جۆرەکەمان تا ئێستا بەخۆیەوە بینێبێت، نەرم دەکەن.ل14
=KTML_Bold=کێشە گەورەکانی کە ڕووبەروی لیبڕاڵیزم و مرۆڤایەتی دەبێتەوە=KTML_End=
دواتر نووسەر باس لەو کێشە گەورانە دەکات کە سیستمی لیبڕاڵی و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی لەمڕۆماندا ڕووبەروی دەبنەوەو دەڵێت:
تێکەڵبوون و یەکگرتنی ئەم دوو تەکنۆلۆژیایە بەزوویی دەتوانێت ملیۆنان مرۆڤ لە بازاڕی کاردا بکاتە دەرەوەو شوێن بە بوونیادی ئازادی و یەکسانی لێژ بکات. داتا ئۆلگۆریتمە گەورەکان دەتوانن دیکتاتۆریەتی ژمارەکان درووست بکەن و هەموو دەسەڵات و هێزەکان لە دەستی ژمارەیەکی کەمی بژاردەدا کۆببنەوە، لەکاتێکدا زۆرینەی خەڵکی نەک تەنیا ئازار لەبەکارهێنان دەبینن، بەڵکوو ئازار لە شتێکی خراپتر لەبەکارهێنانیان دەبینن، ئەویش ئازارە لە نا پێویستی.ل 14
دواتریش دەڵێت: سیستمی لیبڕاڵیزم لە سەردەمی پیشەشازیدا شکلی گرت بۆ ئەوەی جیهانێک لە مەکینە هەڵمینەکان و پاڵاوگە نەوتییەکان و تەلەڤزیۆنەکان ببات بەڕێوە، بۆیە زۆر گرانە بتوانێت ڕووبەروی شۆڕشەکانی تەکنۆلۆژیا زانیاریی و زیندە تەکنۆلۆژیا ببێتەوە، چونکە ڕاستییەکەی لیبڕاڵیزم بۆ وەها دونیاییەک درووست نەبووە، ل26
دواتریش بە درێژی باسی ئەو کێشانە دەکات کە ڕووبەروی سیستمی لیبڕالیزم دەبنەوە لە پێش هەموویانەوە بێکاریی و نایەکسانی.
=KTML_Bold=کار=KTML_End=
بابەتێکی گرنگی تر کە پانتایی باشی لەم پەڕتووکەدا داگیرکردووە، مەسەلەی لەدەستدانی « کار»ە بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیاوە. نووسەر پێی وایە ئەگەری زۆری هەیە گەر ڕەوشەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، مرۆڤایەتی ڕووربەروی قەیرانی گەورە بێتەوە. پێشی وایە، مرۆڤی نوێ بەشێوەیەکی ترسناک پشت بە تەکنۆلۆژیا دەبەستێت لە هەموو بوارەکانی ژیان» کارکردن، تەندرووستی، هاتوچۆ، خواردن، هەڵبژاردن، شتکڕین، » هەر ئەمەش وادەکات کە هەراری « مرۆڤی نوێ، بە « مرۆڤێکی هاندیکەپ، کەمئەندام» ناوبەرێت، چونکە لە ئێستادا مرۆڤ بەشێوەیەکی زۆر پشت بە تەکنۆلۆژیا دەبەستێت و کەمتر پشت بەخۆی دەبەستێت»
لەمبارەیەوە دەڵێت: ئەگەری هەیە شۆڕشی تەکنۆلۆژیا بەزوویی ملیاران کەس لە بازاڕەکانی کاردا بکاتە دەرەوە، چینێکی گەورەی بێ بەرهەم بهێنێتە ئاراوە و ببێتە هۆی سەرچاوەی وەها هەڵچوونکێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی ، کە هیچ ئایدۆلۆژیاییەک نەتوانێت ڕایبگرێت. ل 45
هەراری دەڵێت: ڕەنگە داهاتووی زۆرێک لە خەڵکی هاوشێوەی داهاتووی شۆفێرانی گالیسکەکانی سەدەی نۆزدەیەم نەبێت، کە دواتر بوون بە شۆفێری تەکسی، بەڵکوو هاوشێوەی ئەسپەکانی سەدەی نۆزدەیەم بێت، کە بە شێوەیەکی هەڵکشاو هەرهەموویان لە بازاڕی کار کرانە دەرەوە. ل67
=KTML_Bold=ترس لەتەکنۆلۆژیا=KTML_End=
بابەتێکی تر کە پانتایی گەورە لەم پەڕتووکەدا داگیر دەکات ترسە لە گەشەسەندنی تەکنۆلۆژیا، دیارە ئەم ترسەش پێشتر مایەی سەرنج و شرۆڤەی زۆر بیرمەندی تر بووە، بەڵام هەراری خاوەنی تێروانینی خۆیەتی. لە هەمووی گرنگتر نووسەر باس لەو پشتبەستنە زۆرە دەکات، کە مرۆڤی ئەمڕۆ بە تەکەنۆلۆژیا دەیبەستێت. ئەو ئەمەی ناوناوە « ژیری دەستکرد» . لەمبارەیەوە دەڵێت:
کاتێک ژیری دەستکرد بتوانێت لە بارەی پیشە، یان تەنانەت پەیوەندییەکانەوە لە ئێمە باشتر بڕیار بدات، ئەوا پێویستە تێگەیشتمان لەبارەی مرۆڤ و ژیانەوە بگۆڕێت.ل109
دواتریش زیاتر دەڕوات و دەڵێت:
کاتێک دەسەڵات لە مرۆڤەکانەوە بۆ ئۆلگۆریتمەکان دەگوازرێتەوە، ئەوا چیدی ناتوانین دونیا وەکوو شوێنێک بۆ بڕیاردانی درووست لەلایەن مرۆڤە سەربەخۆکانەوە تەماشا بکەین، لەبری ئەوە پێویستە وەکوو شەپۆلێک لە داتا و زانیاری تەماشای کۆی گەردوون بکەین. ل111
ئەم پشت بەستنە بەتەکنۆلۆژیا بەرەو ترسێکی ترمان دەبات، کە ئەویش سەپاندنی سیستمی دیکتاتۆریەتە.
=KTML_Bold=دیکتاتۆری و تەکنۆلۆژیا=KTML_End=
هیچ کاتێک نەمدەزانی هێندە پەیوەندی نێوان سیستمی دیکتاتۆریی و تەکنۆلۆژیا بەهێزە، نووسەر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەهێزبوونی تەکنۆلۆژیا، تەمەنی سیستمە دیکتاتۆرییەکان زیاتر و زیاتر دەکات.
نووسەر دەڵێت: کاتێک ئۆلگۆریتمەکان زۆر بە باشی هەموو شتێکمان لەبارەوە بزانن، ئەوا دەوڵەتە دیکتاتۆرەکان دەتوانن کۆنتڕۆڵی ڕەهایان بەسەر هاووڵاتییەکانی خۆیاندا هەبێت، تەنانەت زیاتر لە ئەڵمانیای نازی و بەرگریکردن لەبەرانبەر وەها سیستمێکدا کارکی نەکردەیە. ڕژێمی دەسەڵاتدار نەک تەنیا بەوردی دەزانێت چ هەستێکت هەیە، بەڵکوو وا دەکات بەو شێوەیە هەست بکەیت کە ئەو دەیەوێت.ل 129
جگە لە سیستمە دیکتاتۆرەکان، نووسەر باسی هەژموونی بەهێزی کۆمپانیا گەورەکانیش دەکات و پێی وایە هەژموونی ئەوانیش بەهۆی پشت بەستنی زۆرمان بە تەکنۆلۆژیاوە دەمێنێتەوە، بگرە بەهێزتریش دەبێت.
هەتا زانیاری زیاتر و زیاتر لە جەستە و مێشکتانەوە لەلایەن وەرگرەکانی بایۆمەترییەوە بۆ ئامێرە ژیرەکان بگوازرێتەوە، ئەوا کۆمپانیا و دامەزراوە حکومییەکان ئاسانتر دەتوانن بتانناسن و بەکارتان بهێنن و لەبری خۆتان بڕیارتان بۆ بددەن. ل 148
=KTML_Bold=ترس لە گۆگڵ و ئینتەرنێت=KTML_End=
لە ئێستادا کەم کەس هەیە ڕۆژانە یان هەفتانە ئینتەرنێت یان سایتی گۆگڵ نەکاتەوەو بە دوای زانیارییەک یان بابەتێک نەگەڕێت. لە هیچ سەردەمێکیشدا شتی وا نەبووو، کە مرۆڤایەتی بۆ دەستگەیشتن بە زانیاریی، پشت بە ئامێرێکی تەکنۆلۆژی ببەستێت. ئەم مەسەلەیە دەبێتە ترسێکی گەورە لای نووسەر و قسەی زۆری لەبارەوە دەکات و دەڵێت:
گۆگڵ دەیەوێت بگاتە خاڵێک کە بتوانین هەموو پرسیارێکی لێبکەین و ئەویش باشترین وەڵامی دونیامان دەست بخات. ل146
دواتریش دەڵێت: ڕەنگە مرۆڤ و ئامێرەکان بەشێوەیەک تێهەڵکێشی یەکتر بن، کە ئەگەر مرۆڤەکان پەیوەندییان لەگەڵ تۆڕی ئینتەرنێتدا بچرێت، ئەوا بە هیچ شێوەیەک نەتوانن بمێننەوە، ل148
=KTML_Bold=جەنگی زانیاریی=KTML_End=
دواتر نووسەر باس لە یەکێک لە جەنگە شاراوەو گەرمەکانی نێوان کۆمپانیا و زلهێزە جیهانییەکان دەکات، کە ئەویش جەنگی کۆکردنەوەی زانیارییە. لەمبارەیەوە دەڵێت:
پێشبرکێ بۆ خاوەندارێتی زانیاری هەر لە ئێستاوە دەستی پێ کردووە و لەلایەن ناوەندە زەبەلاحە زانیارییەکانی وەکوو « گۆگڵ، فەیسبووک، بایدو « بەڕێوە دەبرێت. ئەوان بە دابینکردنی زانیاری خۆڕایی، خزمەتگوزاری و بابەتگەلی سەرگەرمی، سەرنجمان ڕادەکێشن و پاشان بە ناوەندەکانی پەخش و ڕیکلام دەیفرۆشنەوە. ل 145
هەر ئەمەش دەبێتە هۆی درووستبوونی کێشەیەکی گەورەی کۆمەڵایەتی تر کە ئەویش نایەکسانییە.
=KTML_Bold=نایەکسانی=KTML_End=
بابەتی « نایەکسانی» مایەی گرنگی پێدانەی تەواوی فەیلەسووفان و بیرمەندانی جیهان بووە، هەراریش پانتایی باش بەم بابەتەی داوە، قسەو باسی زۆرەوە لە بارەوە کردووە، لە هەمانکاتیشدا نووسەر گەڕاوەتەوە بۆ مێژووی نایەکسانی و دواتریش باسی ڕەوشی ئێستای نایەکسانی دەکات.
هەراری دەڵێت: نایەکسانی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردین، سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا گرووپی ڕاوچی « خۆراکخۆرەکان» هەندێک لە ئەندامەکانیان لە گۆڕی ڕازاوەو گرانبەها دفن دەکرد و پڕیان دەکرد لە مووری عاج، بازن.، خشڵ و بابەتی هونەری، لەکاتێکدا ئەندامانی دیکە دەبوو لە چاڵێکی ڕووتی زەویدا دفن بکرێن.
دواتریش دەڵێت: سامان پێشمەرجی نایەکسانی درێژماوەیە. لەپاش شۆڕشی کشتوکاڵی، سامان چەند هێندە زیادیکرد، ئەوەندەش هاوڕێ بوو لەگەڵ نایەکسانیدا. کاتێک مرۆڤەکان خاوەندارێتی زەوی و ئاژەڵ و درەخت و ئامڕازەکانیان بەدەستهێنا، هیرارکیەتێکی کۆمەڵایەتی بەهێز درووستبوو، کە تێیدا بژاردەیەکی بچووک نەوە لە دوای نەوە، زۆرینەی سامان و دەسەڵاتیان بۆ خۆیان قۆرخ کرد. ل139
=KTML_Bold=دواتریش دەڵیت:=KTML_End=
بەدڵنیاییەوە جیهانگیری سوودی بە بەشێکی گەورەی مرۆڤایەتی گەیاندووە، بەڵام نیشانەکانی گەورەبوونی نایەکسانی لەنێوان کۆمەڵگە و کۆمەڵگەکانیشدا دەبینرێت. لە ئێستادا لە سەدا یەکی دەوڵەمەندترینەکان، خاوەنی نیوەی سامانی جیهانن. لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە کە سامانی سەد کەس لە دەوڵەمەندترین کەسەکان، لەسامانی زیاتر لە چوار ملیارد هەژارترین کەسەکان زیاترە. ل140
دواتر پێشبینی خراپبوونی ڕەوشەکە دەکات و دەڵێت:
ڕەنگە لە سەدا یەکی دەوڵەمەنترینەکان لە ساڵی 2100 دا ، نەک تەنیا خاوەنی زۆرینەی سامانی جیهان بن، بەڵکوو زۆرینەی جوانییەکانی جیهان و داهێنان و تەندرووستیش بن. ل141
=KTML_Bold=ناسیۆنالیزم=KTML_End=
هەراری لەم پەڕتووکەیدا زۆر دژی بیری تەسکی ناسیۆنالیزم و دەوڵەتی نەتەوە دەوەستێتەوەو پێی وایە، کە ئەمانە نەک ناتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن، بەڵکە خۆشیان لە ئاکامدا دەبنە کێشەی گەورە بۆ مرۆڤایەتی.
دژی ناسیۆنالیستەکان دەوەستێتەوەو دەڵێت:
شەپۆلی ناسیۆنالیستی لە سەرەتاسەری دونیادا ناتوانێت کات بۆ ساڵی 1939یان 1914 بگەرێنێتەوە.تەکنۆلۆژیا بە درووستکردنی کۆمەڵە هەڕەشەیەکی جددی جیهانی، هەموو شتێکی گۆڕیوە، بەشێوەیەک کە هیچ نەتەوەیەک بەتەنیایی ناتوانێت ڕووبەرویان بێتەوە، ل214
دواتر دەڵێت: هیچ یەکێک لەو هەزاران چیرۆکەی کە کولتوورە جیاوازەکان و ئایین و خێڵەکان بە درێژایی مێژوو دایانهێناوە، ڕاستەقینە نین و هەموویان تەنیا کۆمەڵە داهێنراوێکی مرۆییین. ل442
دەشڵێت:
گەڕانی زۆرینەی مرۆڤەکان بە دوای شوناسدا هاوشێوەی گەڕانی منداڵەکانە بە دوای گەنجینەدا، ئەوان تەنیا ئەو شتە دەدۆزنەوە کە دایکوباوکیان پێشتر لەبەرچاویاندا شاردوویانەتەوە. ل443
=KTML_Bold=تێڕوانینی گەردوونیانە=KTML_End=
هەراری دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی، کە هیچ کاتێک ناتوانین لەناو بۆتەی نەتەوەیەکدا، چارەسەری کێشە گەردوونییەکان بکەین. «
ئەگەر بمانەوێت هەڵبژاردنێکی عاقڵانە لەبارەی داهاتووی ژیانەوە بکەین، ئەوا پێویستە ڕوانگەی ناسیۆنالیستی تێپەڕێنین و لە دیدگایەکی جیهانی و تەنانەت گەردوونییەوە سەیری شتەکان بکەین.ل212
=KTML_Bold=ڕۆڵی ئایین=KTML_End=
دواتر نووسەر دێتە سەر باسی ڕۆڵی ئایین لەمڕۆماندا و، پێی وایە کە زەحمەتە ئایینەکان بتوانن وەڵامی تەواوی کێشەکانی مرۆڤایەتی بددەنەوە. لەسەرەتادا نووسەر دەڵێت: بۆ تێگەیشتن لە ڕۆڵی ئایینە نەریتییەکان لە دونیای سەدەی بیستویەکدا پێویستە سێ جۆری گرفت لەیەک جیا بکەینەوە: 1/ گرفتە تەکنیکییەکان. بۆ نموونە چۆن ئایینەکان مامەڵە لەگەڵ وشکەساڵیدا دەکەن، کە بەهۆی گەرمبوونی زەویییەوە ڕووبەروی جیهان بووەتەوە. 2/ گرفتە سیاسیییەکان. بۆ نموونە کێشەی ژینگە چۆن دەبێت چارەسەر بکرێت. 3/ گرفتە شوناسییەکان. چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسی کۆچبەر و هاووڵاتی بوون دەکەن. ل219
ئەمانە ئەو پرسیارە گرنگانەن کە نووسەر لەبارەی ڕۆڵی ئایینەوە دەیکات و هەوڵیش دەدات وەڵامێکیان بۆ بدۆزێتەوە.
هەراری پێی وایە سەرکەوتنە زانستییەکان هێندە تێروتەسەل بوون، کە تێڕوانیمانی بۆ ئایین گۆڕیوە، چیدی ئایین بە کشتوکاڵ و پزیشکییەوە نابەستینەوە. ئایینە نەریتییەکان ڕەوایەتییەکی زۆریان لە دەستداوە، چونکە لە بواری کشتوکاڵ و تەندرووستیدا بەرهەمێکی ئەوتۆیان نەبووە.ل221
=KTML_Bold=ڕۆڵی خراپی ئایین و ناسیۆنالیزم=KTML_End=
هەراری پێی وایە لە ئێستادا هێزە ناسیۆنالیزم و ئایینەکان نەک ناتوانن کێشەکان چارەسەر بکەن، بەڵکە بوونەتە کێشەش بۆ مرۆڤایەتی. لەمبارەیەوە دەڵێت: ناسیۆنالیزم و ئایین هێشتاش شارستانییەتی مرۆڤایەتی بۆ ئوردوگای جیاواز و زۆرجاریش دژ بەیەک دابەش دەکەن، ئەم بەرکەوتنەی نێوان کێشە جیهانییەکان و شوناسە ناوچەییەکان خۆی لە کۆمەڵە قەیرانێکدا دەردەخات کە لە ئێستادا یەخەی گەورەترین کۆمەڵەی فرە کولتووری یەکێتی ئەوروپای گرتووە. ل 235
=KTML_Bold=یەکێتیی ئەوروپا و کێشەکانی=KTML_End=
یەکێتی ئەوروپا وەکوو مۆدێلێکی سیاسی و ئیداری و کەلتووری، مایەی گرنگی پێدان و زۆرجاریش هەست دەکەم کە مایەی سەرسامیی نووسەرە. لەپەنائەوەشدا نووسەر نایشارێتەوە کە ئەم ئەزموونە سیاسییەش کەوتۆتە بەردەم کۆمەڵێک کێشەی گەورەوە.
لەمبارەیەوە دەڵێت: یەکێتی ئەوروپا لەسەر بەڵێنی تێپەڕاندنی جیاوازییە کەلتوورییەکانی نێوان فەڕەنسایی، ئەڵمانی، ئیسپانی، یۆنانی درووست بوو، بەڵام ئەگەری هەیە نەتوانێت جیاوازیییە کولتوورییەکانی نێوان ئەوروپاییەکان و کۆچبەرە ئەفریقایی و ڕۆژهەڵاتییەکان لە خۆ بگرێت و هەرەس بهێنێت. ل 236
دواتر باس لە یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئەوروپا دەکات کە ئەویش «کۆچ» ە کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ڕەوتە فاشیست و ناسیۆنالیستەکان.
=KTML_Bold=مەسەلەی کۆچ=KTML_End=
پرسێکی گرنگی تر کە نووسەر تیشکی خستۆتە سەر مەسەلەی « کۆچ» ە کە لە ئێستادا ئەوروپا پێوەی دەناڵینێت. نووسەر هەوڵیداوە لە گۆشەنیگای جیاوە سەیری ئەم کێشە گەورەیە بکات.
ئەگەر ئەوروپا کۆچبەرانێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین وەربگرێت، لە ئاکامدا هاوشێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوینی لێ دێت.ل242
دیارە لە ئێستادا دوو بۆچوونی دژ بەیەک لە ئەوروپادا لەبارەی پرسی کۆچبەرانەوە هەیە ، هەندێک لەگەڵ کردنەوەی دەرگاکان و هەندێکێش دژی ئەوەن دەرگا بەرووی کۆچبەراندا بکرێتەوە. وەکوو نووسەریش دەڵێت: ئەمە باسێکە لەنێوان دوو تێڕوانینی سیاسی مەشروعدا کە پێویستە لە ڕێگەی ڕوانگە ستانداردە دیموکراسییەکانەوە بە ئەنجام بگات. ل 259
دواتریش نووسەر بەگرنگییەکی زۆرەوە سەیری چۆنێتی پرسی کۆچ لە ئەوروپادا دەکات و بەپێوەرێکی گرنگی دادەنێت بۆ سەرکەوتنی مۆدێلی لیبڕاڵی و دیوکراسی لە جیهاندا.
نووسەر دەڵێت: لە ئێستادا دیار نییە ئەوروپا بتوانێت ڕیگەیەکی نێوانبڕ بدۆزێتەوە کە بتوانێت سنوورەکانی بە کراوەیی بە ڕووی بێگانەکاندا بهێڵێتەوە، بەبێ ئەوەی لەلایەن ئەو کەسانەوەی کە لە بەهاکاندا هاوبەش نین، ڕووبەروی ناسەقامگیری نابێتەوە، ئەگەر ئەوروپا لە دۆزینەوەی وەها ڕێگەیەکدا سەرکەوتوو بێت، ڕەنگە بکرێت لە ئاستێکی جیهانیشدا سوودی لێوەربگیرێت، بەڵام ئەگەر ئەم پڕۆژەیە شکست بهێنێت، دەکرێت نیشاندەری ئەو ڕاستییە بێت کە باوەڕبوون بەبەها لیبڕاڵییەکانی ئازادی و لێبوردەیی بۆ چارەسەرکردنی ململانێ کەلتوورییەکانی جیهان و یەکخستنی مرۆڤایەتی بۆ ڕووبەروبوونەوەی کێشەکانی جەنگی ناوکی و تێکچوونی ژینگەیی و دابڕانی تەکنەلۆژی، ئەوا شانسی مرۆڤەکان لە زاڵبوونی بەسەر ململانێ زۆر قووڵترەکانی دیکەدا کە شارستانییەتە جیهانییەکانی گرتووەتەوە، دەبێت چەندە بێت؟!. ل260
=KTML_Bold=مەسەلەی جەنگ و دژایەتیی تیرۆر=KTML_End=
ئەم نووسەرە خاوەنی بۆچوونی تایبەت بەخۆیەتی لە بارەی تیرۆرەوە، کە تەواو جیاوازە لەگەڵ بۆچوونی زۆربەی بیرمەندانی تری جیهان، ئەو بە شێوەیەکی زانستیی و بە پشت بەستن بە زانستی دەروونشیکاریی و ئاماری کوژارو بریندارەکان لە جیهاندا، شرۆڤەی خۆی لەمبارەیەوە دەخاتە ڕوو. کە تاڕادەیەک جیاوازە لە هیی بیرمەندانی تر.
نووسەر بە پشت بەستن بە کۆمەڵێک ئاماری گرنگ، پێی وایە کە لە ئەمڕۆماندا، توندوتیژی هێندە مەترسی بۆ سەر مرۆڤایەتی نییە، هێندەی مرۆڤەکان بە نەخۆشی دەمرن، کەمتر بە جەنگ و توندتیژی دەمرن. لەمبارەیەوە دەڵێت:
ئەم چەند دەیەی دوایی ئاشتیانەترین قۆناغی مێژووی مرۆڤایەتی بووە. لە کۆمەڵگە کشتوکاڵییە سەرەتاییەکاندا توندوتیژی مرۆیی لە 15% ی خەڵکی کوشتووە، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە سەدەی بیستدا 5% بووە، ئەمڕۆ تەنیا لە1% خەڵکی بەهۆی توندوتیژی مرۆییەوە گیان لە دەستدەدەن. ل 282
دەشڵێت:
1.25 ملیۆن کەس بەهۆی ڕووداوی هاتۆچوو مردوون، 3.5 ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشی شەکرە. بەهۆی پیسبوونی ژینگە 7 ملیۆن کەس مردوون . 364
دواتریش قسەی زیاتر لەبارەی تیرۆرەوە دەکات و دەڵێت:
تیرۆر چەکی پەراوێزخراو بەشە لاوازەکەی مرۆڤایەتییە، ل260
ئەگەرچی تەحەداکان بێپێشینەن و ئەگەرچی ناکۆکییەکان بەهێزن، بەڵام ئەگەر بەسەر ترسەکانماندا زاڵ بین و کەمێک لەبارەی بیروڕاکانمانەوە خاکەڕا بین، ئەوا مرۆڤ دەتوانێت بەسەر ئەواندا زاڵ بێت و بارودۆخی خۆی باشتر بکات. ل261
لە هەمووشی گرنگتر بۆ من، بۆچوونییەتی لەبارەی تیرۆریستانەوە:
تیرۆریستەکان مامۆستای کۆنتڕۆڵکردنی مێشکن، ژمارەیەکی کەم دەکوژن، بەڵام ترس دەخەنە دڵی ملیۆنان کەسەوەو بوونیادەیڵێکی هاوشێوەی پەیمانی ئەوروپا بەزاڵە دێنن. ل 263
تیرۆریستەکان وەکوو جەنەڕاڵی سووپاکان نا، بەڵکوو هاوشێوەی شانۆنووسەکان بیردەکەنەوە. ئەوانەشی ڕووبەروی تیرۆریزم دەبنەوە، پێویستە زیاتر وەکوو شانۆنووسەکان بیربکەنەوە، نەک جەنەڕاڵێکی سووپا.
مانای دەقیقی وشەی تیرۆریزم، بریتییە لە ستراتیژییەکی سەربازی کە هیواخوازە لە بری ژیانی ماددی لە ڕێگەی دروتسکردنی ترسەوە بارودۆخی سیاسی بگۆڕێت. ل 364
بۆچی زلهێزەکان جەنگ ناکەن؟
نووسەر شارەزایییەکی زۆرباشی لە مێژووی مرۆڤایەتی هەیە، ئەمەش سوودێکی ڤرە خاسی بە نووسەر بەخشیوە، تاوەکوو باشتر لە دونیای ئەمڕۆمان بگات. نووسەر پێی وایە لە ئەمڕۆاندا جەنگ لەنێوان دەوڵەتە زلهێزەکان کارێکی ئەستەمە ئەوەش لەبەر کۆمەڵێک هۆکار، گرنگترینیان ئابوورییە. لە ئێستادا ژێرخانی ئابووری جیهان بەو شێوەیەی جاران نییە، کە هێزێکی داگیرکەر بێتو دەست بەسەر خیروبێری وڵاتان بگرێت. هەراری دەڵێت:
ئەمریکییەکان لە سەدەی نۆزدەیەمدا بەداگیرکردنی کانە زێڕەکانی کالیفۆرنیا و کێڵگە کشتووکالییەکانی تەکساس، برەویان بە خۆیان دا. بەڵام ئەو ڕێگەیە لەسەدەی بیستویەکدا تەنیا دەستکەوتێکی زۆر کەمی هەیە، ئەمڕۆ سەرچاوەی سەرەکی ئابووری، زانستی و تەکنۆلۆژی و دامەزراوەییەیە نەک گەنم و تەنانەت کێڵگەی نەوتیش، تۆ ناتوانیت لە ڕێگەی جەنگەوە زانست بەدەستبهێنێت. ل294
دوو هۆکاری تریش ئەگەری جەنگ لەنێوان زلهێزەکان کەم دەکەنەوە ئەوانیش پەیوەندییان بە بوونی چەکی ئەتۆمی و بوونی جەنگی سایبیرییەوە هەیە.
=KTML_Bold=پرسیار لەبارەی ژیان و مەرگەوە=KTML_End=
مەسەلەی ژیان ، بابەتێکی گرنگی تری ئەم پەڕتووکە پێکدەهێنێت و قسەی زۆر جوان لەبارەی ژیان و مەرگەوە دەکات.
کاتێک خەڵکی پرسیار لەمانای ژیان دەکەن، چاوەڕێی ئەوەن کە چیرۆکێکیان بۆ بگێڕێتەوە، مرۆڤی ژیر ئاژەڵێکی چیرۆکخوانە، کە لە چوارچێوەی چیرۆکدا بیردەکاتەوە، نەک لە ژمارە و هێڵکاریدا و بڕوای وایە کە بوون، هاوشێوەی چیرۆکێک دەجووڵێتەوە کە لێوانلێوە لەپاڵەوان و خراپەکار و ململانێێی چکاسازی، خاڵی لووتکە و کۆتاییەکی خۆش. ل 424
ئەگەر دەتانەوێت لەمردن تێبگەن، پێویستە لە ژیان تێبگەن ل486
=KTML_Bold=سیستمی پەروەردەو فێربوون=KTML_End=
نووسەر پانتایی باش بۆ سیستمی فێربوون دادەنێت و بە یەکێک لە ئامڕازە گرنگەکانی دادەنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جیهان و دەڵێت:
زۆرێک لە شارەزایانی پەروەردەو فێرکردن بڕوایان وایە پێویستە قووتابخانەکان چوار مەرجیان تێدابێت کە بریتین لە: بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، پەیوەندی، هاوکاری و داهێنان. پێویستە قووتابخانەکان ئاستی هونەرە تەکنیکییەکان کەم بکەنەوەو جەختێکی زیاتر لەسەر ئامانجە گشتییەکانی هونەرەکانی ژیان بکەنەوە، ل 412
=KTML_Bold=سەردەمی مێتا حەقیقەت=KTML_End=
چەمێکی نوێی تر کە هەراری دایهێناوە» مێتا حەقیقەت»ە. لەمەشدا تەکنەلۆژیا ڕۆڵی یەکلاکەرەوە دەگێڕێت، بۆ سەرلێشواندنی مرۆڤ و زاڵبوونی درۆ بەسەر ڕاستیدا
ئەم سەردەمە نوێیەی تێیدا دەژین، سەردەمێکی ترسناکی « مێتا حەقیقەت»ە، کە تێیدا چواردەورمان بە تەواوەتی بە درۆ و ئەفسانە گیراوە. ل370
ئەگەر کوشتن لەبەر خاتری دادپەروەری کارێکی درووست بێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە درۆکردنیش کارێکی درووستە، ل370
ئەگەر هەزاران کەس بۆ ماوەی مانگێک بڕوا بە چیرۆکێکی درووستکراو بکەن، ئەوا ئەو چیرۆکە دەبێت بە هەواڵێکی درۆینە، کاتێک ملیاردێک کەس بۆ ماوەی هەزاران ساڵ بروا بەو هەواڵە بکەن، ئەوا ئەو چیرۆکەکە دەبێت بە ئایین، دواتریش ئامۆژگاری دەکرێین کە بە « هەواڵی درۆینە « ناوی ئایین نەبەین، بۆ ئەوەی هەستی ئیماندارەکان بریندار نەبێت یان تووڕە نەبن ل 375
دواتر باس لە قسەیەکی جۆزێف گۆبڵزی وەزیری پڕوپاگەندەی نازییەکان دەکات و دەڵێت:
ئەگەر درۆیەک یەکجار بگووترێت، وەکوو درۆیەک دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر درۆیەک هەزارجار بگوترێتەوە، دەبێتە حەقیقەت. 379
ئامانجی هێز گۆڕینی واقیعە ، نەک بینینی حەقیقەت بەو شێوەیەی کە هەیە، کاتێک چەکوشتان بە دەستەوەیە، هەموو شتێکتان وەکوو بزمار دێتە بەرچاو، کاتێک خاوەنی هێزیکی زۆرن، هەموو شتێکتان وەکوو بانگهێشتکردن بۆ دەستێوەردان دەبینن. ل 355
هێزێکی مەزن وەکوو چاڵێک ڕەش کار دەکات، کە فەزای دەوروبەری خوار دەکات. ل355
=KTML_Bold=سیاسەتمەدار=KTML_End=
زۆر بیرمەند قسەی لەبارەی کەسایەتی سیاسەتمەدارەوە کردووە، لێ هەراری لەمەشدا خاوەنی بۆچوونی تایبەتیی خۆیەتی و دەڵێت:
هەرکاتێک سیاسەتمەدارەکان لەناو کۆمەڵێک دەستەواژەی نهێنیئامێزدا قسەیان کرد، ئاگاداربن، ڕەنگە لە هەوڵی ئەوەدابن ئازاری ڕاستەقینە بە لەفافی دەستەواژەی ناڕوون بشارنەوە. ئاگاداری وشەکانی خوارەوە بن: قووربانی، نەمری، پاکی، ڕزگاری، ، بیستنی هەریەک لە مانە حوکمی زەنگی مەترسی هەیە. ل 483
=KTML_Bold=پێشبینیکردن بۆ داهاتوو زەحمەتە=KTML_End=
خاڵێکی سەرنجراکێشی تر مەسەلەی پێشبینیکردنە بۆ ژیانی داهاتوو یان ژیانی پەنچا ساڵی تر. لەمەدا نووسەر خاوەنی بۆچوونێکی تایبەتە. هەراری دەڵێت: ئەگەر کەسێک لە ساڵی 1018 دا لە چین بژیبایە دەیزانی ڕێی تێدەچێت ئیمپراتۆریەتی سۆنگ لە ساڵی 1050 دا برووخێت و ئەگەری هەیە کە تاعون ملیۆنان کەس بکوژێت، لە هەمانکاتیشدا چینییەکان لە ساڵی 1050 هەر خەریکی کاری کشتوکاڵ و چینین بن، بەڵام لەبەرانبەردا ئەمڕۆ هیچ نازانین کە چین و سەرباقی دونیا ساڵی 2050 دا بە چ شێوەیەک دەبێت؟ نازانین خەڵکی چۆن دەژین؟ سوپا و دیوەخانەکان چۆن دەجووڵێنەوە.ل 410
هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگڕێنێتەوە: ئێمە لە سەدەی بیستویەکدا ڕووبەروی حەجمێکی زەبەلاحی زانیاری دەبینەوەو تەنانەت سانسۆرکارانیش هەوڵ نادەن ڕێگەیان لێ بگرن، بەڵکوو لە بری ئەوە خەریکی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵەن، یان بە بابەتی بێ پەیوەندییەوە سەرقاڵمان دەکەن. ل411
=KTML_Bold=یۆگا وەکوو ڕزگارکەر=KTML_End=
لە هەمووی سەیرتر بەڵامەوە دەرئەنجامی بیرکردنەوەی هەرارییە، کە پێی وایە مرۆڤ لە ڕێگای « یۆگاوە» دەتوانێت بەسەر کێشەکانی ناخیدا زاڵ بێت. جێگەی ئاماژەیە مەسەلەی «میدیتەیشن» ماوەیەکی زۆرە لەناو جیهاندا برەویی هەیە، جاران تەنیا لە هیندوستان خەڵکی گرنگی پێدەدا، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا، لە تەواوی جیهاندا گرنگی بەم وەزرشە عیرفانییە دەدرێت.
هەراری دەڵێت: وێڕای هەموو ئەو پەڕتووکانەی خوێندبوومەوەو ئەو هەموو بەشدارییەی وانەکانی زانکۆ، بە نزیکەیی هیچ شتێکم لەبارەی هزری خۆمەوە نەدەزانی و کۆنتڕۆڵێکی زۆر کەمم بەسەریدا هەبوو. ل487
دواتریش دەڵێت:
میدیتەیشن بۆ من، هەرگیز دژی لێکۆڵینەوەی زانستی نەبووە، بەڵکوو هاوشێوەی ئامڕازێکی بایەخداری دیکە لە کۆمەڵەی ئامڕازە زانستییەکاندا کاریکردووە، بەتایبەتیی کاتێک هەوڵ دەدەین لە هزری مرۆیی تێبگەین. زانست لە ڕاڤەکردنی نهێنییەکانی مێشکدا کێشەی گەورەی لە پێشدایە، چونکە ئامڕازی پێویستمان لە بەردەستدا نییە. ل 490
میدیتەیشن لە بنەڕەتدا میتۆدێکە بۆ تێبینیکردنی ڕاستەوخۆی هزری خۆت.ل493
=KTML_Bold=دوا قسە=KTML_End=
دام نابوو قسەی زیاتر لەبارەی ئەم پەڕتووکەوە بکەم، بەڵام پێمباش نییە باسی بەشێکی زۆری ئەم پەڕتووکە بۆ خوێنەران بکەم، باشترە خۆیان بچن پەڕتووککە بخوێننەوە، زانیاریی و جێژی زیاتری لێوەردەگرن.
لە کۆتاییدا دەتوانم بڵێم، هەراری لە ئێستادا خاوەنی تێڕوانینێکی زۆر جوانە بۆ ژیان و مرۆڤایەتی، هیوادارم لە جیهاندا برەوی زیاتر بە بڵاوکردنەوەی نووسینەکانی بدرێت، بەتایبەتیی لە هەرێمی کوردستاندا.
لێرەدا جێگەی خۆیەتی دەست خۆشی لە کاک ئاری ڕەشید بکەین، بەراستی کارێکی باشیکردووە ئەم پەڕتووکە جوانەی پێشکەشی پەڕتووکخانەی کوردی کردووە، چاوەڕوانی کاری جوانتری لێدەکەین.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
یووڤاڵ نووح هەراری. 21 وانە بۆ سەدەی 21 . وەرگێڕانی: ئاری ڕەشید. دەزگای جەمال عیرفان. #سلێمانی#. 2020
[1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 257 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-02-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 257 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,448
وێنە 106,112
پەرتووک PDF 19,162
فایلی پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
کورتەباس
قڕانی مانگا
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!