پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
02-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,933
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,182
فایلی پەیوەندیدار 96,686
ڤیدیۆ 1,331
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
مرۆڤ و مرۆڤایەتی لەدیدی یوڤال نوح هەراری
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مرۆڤ و مرۆڤایەتی لەدیدی یوڤال نوح هەراری

مرۆڤ و مرۆڤایەتی لەدیدی یوڤال نوح هەراری
ناونیشانی بابەت: مرۆڤ و مرۆڤایەتی لەدیدی یوڤال نوح هەراری
ئامادەکردن و نووسین: #ئەردەڵان عەبدوڵڵا#

هەمیشە فەیلەسووفەکان دونیابینینمان بۆ ژیان فراوانتر دەکەن، هەر بۆیە خوێندنەوەی بەرهەمەکانیان، کارێکی گرنگ و زەروورییە. هەرچەندە زۆرجار فەلسەفە بەوە تاوانبار دەکرێت، کە تەنیا کاری نوخبەیە و دوورە لە خەڵکی ئاسایی و پێداویستی ڕۆژانە، بەڵام من دژی ئەم تێڕوانینەم، چونکە هیچ کاتێک ژیان بەبێ فەلسەفە نەبووەو نابێت.
لە ماوەی پێشوودا لە جیهاندا فەیلەسووفێکی نوێ دەرکەوتووە، کە خاوەنی تێڕوانین و دیدگایەکی تەواو تایبەت و جیاوازە لە فەلسەفە و بیرکردنەوە، ئەویش فەیلەسووفی ئیسرائیلی یوڤال نوح هەراری بەداخەوە لەناو کوردستاندا درەنگ بەرهەمەکانی بە دیدی خوێنەران گەیشتن، هەرچەندە لە جیهاندا پەڕتووکەکانی ئەم فەیلەسووفە مایەی گرنگی پێدانن بەتایبەتیی پەڕتووکەکانی هۆشمەندەکان و21 وانە بۆ سەدەی 21. خۆشبەختانە لەماوەی پێشوودا بەشێک لە پەڕتووکەکانی کراون بە کوردی، یەکێکیش لەو پەڕتووکە جوان و گرنگانەی هەراری هۆشمەندەکان، پوختییەک لە مێژووی مرۆڤ کە لەلایەن کاک کارزان کاوسێن کراوە بە کوردی، کە ئەمەش مایەی دەست خۆشی لێکردنە.
لەپاش خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە، پێمخۆشبوو چەند دێڕێک لەبارەی ئەم بەرهەمە بنووسنم، بەو هیوایەی کەمێک زانیاریی بە خوێنەری کورد بددەم. هەوڵیش دەدەم لە نووسینێکی تردا باسی پەڕتووکێکی تری گرنگی بکەم کە ئەویش و21 وانە بۆ سەدەی 21، کە ئەویش یەکێتی ترە لە پەڕتووکە جوانەکانی ئەم فەیلەسووفە، بەو هیوایەی لە ڕێگای ئەم وتارانەوە، خوێنەری کورد، بەرچاو ڕوونییەکی کەمی لەبارەی فکرو فەلسەفەی هەرارییەوە هەبێت.
مێژووی مرۆڤایەتی لە نیاندەرتاڵەوە تاوەکوو مرۆڤی مۆدێرن
تایبەتمەندی ئەم فەیلەسووفە ئەوەیە، شارەزاییەکی ئێجگار باشی لە بارەی مێژووی کۆنی مرۆڤ هەیە، دەتوانم بڵێم پێش ئەوەی فەیلەسووف بێت کەسێکی ئەنترۆپۆلۆژیستە و شارەزاییەکی زۆرباشی لە بارەی مێژووی درووستبوونی مرۆڤ و کۆمەڵگەکان هەیە، ئەمەش هێز و توانای زۆر باشی بەم فەیلەسووفە داوە، تاوەکوو شرۆڤەکانی لەبارەی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی باشتر بێت.
=KTML_Bold=سێ شۆڕشی گرنگ=KTML_End=
ئەم پەڕتووکە باسی سێ شۆڕشی مێژوویی گەورە دەکات و کاریگەریان لەسەر مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەخاتە ڕوو. هەروەکوو نووسەر دەڵێت: سێ شۆڕشی گرنگ ڕەوگەی مێژوویان پێکهێنا، نزیکەی 70 هەزار ساڵ لەمەوبەر شۆڕشی درکپێکردن تەکانی دەستپێکی دایە بەر مێژوو. شۆڕشی کشتووکاڵی پێش 1 هەزار ساڵ گوڕێکی دایە بەر. دەشێ شۆڕشی زانستی کە تەنیا پێش 500 ساڵ کەوتە گەڕ، ئەم پەڕتووکە چیرۆکی چۆنایەتی کاریگەریی ئەم سێ شۆڕشە لەسەر مرۆڤەکان و زیندەوەرە هاوەڵەکانیان دەگێڕێتەوە.ل 16
لە ڕاستیشدا ئەم پەڕتووکە پیاسەیەکی خێرایە بەناو کۆمەڵێک شۆڕش و داهێنان و ڕووداوی گرنگ، کە تەواوی مێژووی مرۆڤایەتییان گۆڕیوە. لەبەرئەوە بۆ من ئەم پەڕتووکە مایەی خۆشحاڵییەکی زۆر بوو، چونکە پێشتر کەمێک زانیاریم لەبارەی ئەم بابەتانەوە هەبوو، بەڵام ئەم پەڕتووکە دووبارە ئەوەی بیرم چووبو بیری هێنامەوەو زانیاری نوێتریشی پێ بەخشیم.
کۆمەڵێک زانیاری گرنگ
یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم پەڕتووکە ئەوەیە، نووسەر لەبارەی ڕووداو قۆناغە مێژوویییە گرنگەکانی مرۆڤایەتییەوە، زانیاریی و داتای زۆر گرنگی کۆکردووەتەوە. ئەمەش هێز و توانای زیاتری بەم فەیلەسووفە و دونیابینی بەخشیوە.
بۆ نموونە دەڵێت:
نزیکەی 1.5 ملیارد ساڵ لەمەوبەر ماددە، وزە، کات و بۆشایی لەو شتەدا کە پێی دەوترێت تەقینەوە گەورەکە هاتە بوون. نزیکەی 300 هەزار ساڵ پاش دەرکەوتنیان، ماددە و وزە دەستیانکرد بە تۆپەڵبوون بە شێوەی بوونیادی ئاڵۆز کە پێیان وترا گەردیلە. نزیکەی 3.8 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، لەسەر هەسارەیەک کە پێی دەوترێ زەوی، چەند گەردێک تۆپەڵە بوون بۆ پێکهێنانی بوونیادی بەدیاریکراوی گەورە و ئاڵۆزکا و کە پێیان دەوترا زیندەوەرەکان organisms چیرۆکی زیندەوەرەکان پێی دەوترێت بایۆلۆژیا. نزیکەی 70 هەزار ساڵ لەمەوبەرە، زیندەوەرەکانی توخمی مرۆڤە هۆشمەندەکان ، بەرەبەرە بوون بە بوونیادی چڕوپڕتر کە پێی دەگوترا کولتوور، بەرەوپێشچوونی یەک لە دوای یەکی ئەم کولتوورە مرۆییانە پێی دەوترێت مێژوو. ل 15
=KTML_Bold=شۆڕشی کشتوکاڵیی=KTML_End=
نووسەر لەم پەڕتووکەیدا پانتایی باشی داوە بە شرۆڤەو قسەکردن لەبارەی شۆڕشی کشتووکاڵییەوە، ئەو پێی وایە: شۆڕشی کشتوکاڵی یەکێکە لە ڕووداوە هەر مشتومڕئامێزەکانی مێژوو، هەندێ لەلایەنگرانی دەڵێن مرۆڤایەتی خستە سەر ڕیگای کامەرانی و پێشڤەچوون، ئەوانی تر جەخت دەکەنەوە لەوەی کە بەرەو هەڵدێری بردووە، ئەوان دەڵێن ئەمە خاڵی وەرچەرخان بوو لەو شوێنەدا کە مرۆڤی هۆشمەند کارلێکی گەرموگوڕی لەگەڵ سرووشت وەستاند و بەرەو چاوچنۆکی و دابڕان پەلی هاویشت.ل 158
کوردستان شوێنی لەدایک بوونی شۆڕشی کشتوکاڵی و شارستانی
یەکێک لە خاڵە جوانەکانی ئەم پەڕتووکە ئەوەیە، نووسەر لە زۆر شوێندا باسی کوردستان دەکات، کە لە زۆر داهێنانی مێژوویدا ڕۆڵی هەبووە لە هەمووشی گرنگتر کە لە کوردستانەوە شۆڕشی کشتوکاڵی درووستبووە. ئەمەش هێندەی تر ئەم نووسەرەی لام خۆشەویست کرد، چونکە دوژمنانمان زۆرجار هەوڵیانداوە، مێژووی دێرینان پشێوێنن.
نووسەر پێی وایە لە دەوربەری 9500 بۆ8500 پێش زایین لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا و خۆراوای ئێران کشتوکاڵ دەستپێکردووە، ل 130. کە ئەمەش دەکاتە کوردستانی خۆمان، دیارە ئەمەش بە پشتبەستن بە کۆمەڵێک سەرچاوەی مێژووویی .
دواتر دەڵێت: نزیکەی 9000 ساڵ پ.ز. گەنم و بزن ماڵیکران، بازالیا و نیسک نزیکەی 8000 ساڵ پ.ز. ماڵیکرا. زەیتوون لەدەروبەری 5000 پ.ز و ڕەزی ترێ 3500 .پ.ز هەندێک ئاژەڵی وەکوو حوشتر و جەرەسی کاشۆ دواتر ماڵیکراون. پێشی وایە لە دەوربەری 3500 .پ.ز شەپۆلی سەرەکی ماڵیکردنی کۆتایی پێهاتووە. ل 130
بۆچی شۆڕشی کشتووکاڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین ڕوویداوە؟
نووسەر خۆی بەم پرسیارەوە خەریک دەکات و دەڵێت: بۆچی شۆڕشە کشتووکاڵییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و چین و ئەمریکای ناوەڕاست بەڵام نەک لە ئوسترالیا و ئالاسکا یان باشووری ئەفریقا سەریان هەڵدا؟
هەر خۆی وەڵامدەداتەوەو دەڵێت: هۆکارەکەی سادەیە، زۆربەی توخمی ڕووەکەکان و ئاژەڵەکان ماڵی ناکرێن لەو ناوچانانەدا. مرۆڤە هۆشمەندەکان دەیانتوانی دومەڵانی بەتام لە زەوی دەربکەن و مامۆتی توکن ڕاو بکەن، بەڵام دەستەمۆکردنی هەر کامێک لەو توخمانە ئەستەم بوو. ڕووەکەکان دوورە دەست بوون، چوارپێ زەبەلاحەکانیش زۆر دڕندە بوون لەو شوێنانەدا. لەو هەزاران توخمەی کە پێشینانمان ڕاویان کرد و کۆیان کردەوە، تەنیا چەند دانەیەکیان پاڵێوراوی گونجاو بوون بۆ کشتیاریی و ماڵیکردن. ئەو چەند توخمانەش لە چەند شوێنێکی دیاریکراودا دەژیان و ئەو شوێنانە بوون کە تێیایدا شۆڕشی کشتووکاڵی ڕوویدا. ل 132
شۆڕشی کشتوکاڵی گەورەترین ساختەکاری مێژوو
بە پێچەوانەی زۆربەی فەیلەسووف و بیرمەندانی جیهانەوە، نوح هەراری بۆچوونێکی تەواو جیاواز و تایبەتیی بەرانبەر بە شۆڕشی کشتووکاڵی هەیە، ئەو پێی وایە کە ئەم شۆڕشی کشتووکاڵییە لایەنی نێگەتیفی زۆرتربووە تاوەکوو پۆزەتیف.
لەمبارەوە دەڵێت: شۆڕشی کشتوکاڵی گەورەترین ساختەکاری مێژوو بوو، ئەم شۆڕشە ژیانی خەڵکی قوورستر کرد تا ئاسانتر، بۆ نموونە تێکڕای هەر جووتیارێک سەرسەختر لە تێکڕای هەر خۆراک دۆزەرەوەیەک کاری دەکرد و لەبەرانبەریشدا خۆراکی خراپتریشی دەستدەکەوت. ل 133
دواتریش پێی وایە کە شۆڕشی کشتووکاڵی، ئازادی لە مرۆڤەکان سەندۆتەوەو فێری ملکەچی کردوون.
کێ بەرپرس بوو ؟ نە پادشاکان، نە قەشەکان، نە بازرگانەکان، تێوەگلاوەکان بریتی بوون لە کۆمەڵە تووخمێکی ڕووەکی، لەوانەش گەنم، برنج، پەتاتە. ئەم ڕووەکانە مرۆڤە هۆشمەندەکانیان دەستەمۆکرد، نەک بە پێچەوانەوە. ل 133
=KTML_Bold=نووسین سیستەمی تۆمارکردنی یادەوەری=KTML_End=
خاڵێکی تر کە نووسەر پانتایی باشی لەم پەڕتووکەدا بۆ داناوە مەسەلەی نووسینە. لەمەشدا نووسەر بۆچوونی تایبەتیی خۆی هەیە و پێی وایە نووسین زیاتر داهێنانێکی مرۆڤ بووە بۆ تۆمارکردن، خەزنکردن' یادەوەریی و داتاکان. لە هەمانکاتیشدا نووسین لە سەرەتادا بۆ کاروباری بازرگانی بەکارهێنراوە. جگە لەوەش باسی سەرەتای درووستبوونی نووسینی کردووە. نووسەر پێی وایە: نووسین میتۆدێکی پاشەکەوتکردنی زانیارییە لە ڕێگەی نیشانە ماددیەکانەوە. پاشان دەڵێت: سۆمەرییەکان نووسینیان بۆ ئەوە دانەهێنا تا زمانی قسەکردن کۆپی بکەن، بەڵکوو زیاتر بۆ کردنی ئەو شتانە بوو کە زمانی قسەکردن نەیتوانی بیانگەیەنێت، ل197
دواتر نووسەر باسی یەکەمین هەوڵەکانی مرۆڤ دەکات لە بواری نووسیندا دەکات ، ئەوەی جێگەی ئاماژەیە و تاڕادەیەکیش شتێکی نوێ بوو بۆ من، کە یەکەمین دەقی نووسین کە 5 هەزار پێش زایین دۆزراوەتەوە لە سەردەمی شارستانی سۆمەرییەوەو بە هێڵی بزماری نووسراوە، ناوەرۆکی نووسینەکە باس لە مامەڵەیەکی بچووکی بازرگانی نێوان دوو کەس دەکات، ئەمەش ئەو قسەیەی مارکسم بیردەهێنێتەوە کە دەڵێت بازاڕ زمانی درووستکردووە. دواتر نوح هەراریش دەڵێت: یەکەمین تێکستەکانی مێژوو هیچ تێڕامانێکی فەلسەفی، شیعر، ئەفسانە، یان یاساکان و سەرکەوتنە پادشایەتییەکان ناگرێتە خۆ، بەڵکە ئەمانە دۆکۆمێنتی ئابووریی کڕچوکاڵ، ڕیکۆردی پارە، باج، کەڵەکەبووی قەرزەکان و خاوەندارێتی موڵکین. ل؛ 196
لە کۆتاییشدا نووسەر پێی وایە کە نووسین بووەتە هۆی پێشخستنی بیرۆکراسی و سیستەمی کۆمپیووتەری، کە لە داهاتوودا دەبنە ترسی گەورە بۆ مرۆڤایەتی، لەمبارەیەوە دەڵێت: نووسین وەکوو نۆکەری مرۆڤ لەدایک بوو، بەڵام پەیتاپەیتا بووە سەرگەورەی، ئەمەش لە ڕێگەی کۆمپیووتەرەکانەوە، ل 206
سێ هۆکاری گەورە کە مرۆڤایەتییان یەکخست
نووسەر کۆمەڵێک شرۆڤەی ئێجگار جوانی بۆ مێژووی مرۆڤایەتیی کردووە، یەکێکیشیان لەوانە، کە چۆن مرۆڤایەتی لە دەوری یەکتری کۆبوونەوەو پەیوەندییان بە یەکترییەوە کردووە، لەمبارەیەوە نووسەر دەڵێت:
بازرگانەکان، داگیرکاران، پێغەمبەرەکان ، یەکەمین کەسانێک بوون کە لە دابەشبوونی دوانەی لە مێژیینەی ئێمە و ئەوان دا پەڕینەوەو پێشبینی یەکبوونی مرۆڤایەتیان کرد. بەلای بازرگانەکانەوە سەرانسەری جیهان تاکە بازاڕێک بوو هەموو مرۆڤەکان گونجاو بوون بۆ ئەوەی ببنە کڕیار. بەلای بۆ داگیرکارانیش تەواوی جیهان تاکە ئیمپراتۆریەتێک بوو، هەموو مرۆڤەکانیش گونجاو بوون بۆ ئەوەی ببنە ڕەعیەت. بۆ پێغەمبەرانیش، سەرانسەری جیهان هەڵگری تاکە هەقیقەتێک بوو، هەموو مرۆڤەکانیش گونجاو بوون بۆ ئەوەی ببنە کەسانی باوەڕدار. ل260
بەشێکی زۆری پەڕتووکەکەشی بۆ قسەکردن و شرۆڤەکردنی ئەم بابەتە تەرخان کردووە، بەراستی زۆربەی بۆچوونەکانیش مایەی تێڕامان و سەرنجن.
=KTML_Bold=بازرگانی و پارە=KTML_End=
نووسەر تیشکی زۆری خستۆتە سەر ڕۆڵی بازرگانە لە شارستانی مرۆڤایەتیدا، بەتایبەتیی لە پێشخستن و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان و کۆمەڵگەکان. خاڵی گرنگ یان هۆکاری سەرەکی ئەم پەیوەندییەش پارەیە
نووسەر پێی وایە پارە ئامڕازێکی گەردوونییە بۆ ئاڵۆگۆڕ کە توانا دەداتە خەڵکی کە بە هەموو شێوەیەک و هەموو شتێک بگۆڕنەوە. ل 270. پارە واقیعێکی ماددی نییە، بەڵکوو چەمکێکی سایکۆلۆژییە، کە بە گۆڕینی ماددە بۆ ئەقڵ کار دەکات، ل 272 پارە جیهانیترین و کاراترین متمانەی دوولایەنەیە ، تاکوو ئێستا داهێنرا بێت.273
=KTML_Bold=مێژووی پارە داهێنان=KTML_End=
دواتر باسی مێژووی دۆزینەوەی پارە دەکات ئەوەش دووبارە لە ناوچەی میزۆپۆتامیا بووە. یەکەمین جۆری پارە بۆ دەوروبەری 3 هەزار پێش زایین دەگەڕێتەوە لە سەردەمی سۆمەریدا جۆ یان وەکوو پارە بەکارهێناوە، هەموو شتێک بە جۆ فرۆشراوە. یەکەمین سکەی پارەش لە دەوربەری 640 پێش زایین کە پادشای ئەلیات یان لیدیا دایهێناوە. ل 276
=KTML_Bold=باشیی و خراپی پارە=KTML_End=
نووسەر بە شێوەیەکی گشتگیرانە لە پرسی پارە دەکۆڵیتەوە تێیدا باشیی و خراپییەکانی ئەم داهێنانەی مرۆڤ باس دەکات. لەبارەی سوودەکانی پارەوە دەڵێت:
پارە لە زمان، دەوڵەت، یاساکان، کۆدە کولتوورییەکان، باوەڕە ئایینییەکان، خووە کۆمەڵایەتەییەکان، ئەقڵی کراوەترە. پارە تاکە سیستەمی متمانەیە لەلایەن مرۆڤەکانەوە درووستکرابێت کە دەتوانێت هەر کەلێنێکی کولتووری پڕبکاتەوەو لەسەر بنەمای ئایین، ڕەگەز، تەمەن، ڕوانگەی سێکسی، جیاکاری ناکات. لەسایەی پارەدا ئەو کەسانەشی کە یەکتر ناناسن و متمانە بە یەکتری ناکەن، دەتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر هاریکاری یەکتر بکەن. 281
دواتر نووسەر باسی خراپیی و زەرەرەکانی پارە دەکات بەسەر مرۆڤایەتییەوەو دەڵێت:
ئەم پڕەنسیبە بە ڕواڵەت نەرمونیانە دیوێکی تاریکیشی هەیە. کاتێک هەموو شتێک قابیلی گۆڕینەوە بێت و کاتێک متمانە بەندە بە پارەوە، ئەوا پەیوەندی گەرموگوڕ و بەها مرۆییەکان وێران دەکات و بە یاسا ساردەکانی دابینکردن و داوا، شوێنیان پڕ دەکاتەوە، ، ، ، ل282
پاشانیش دەڵێت:
ئێمە متمانە بە غەریبەکان، دراوسێکانمان ناکەین، ئێمە تەنیا متمانە بەو پارەیە دەکەین کە پێیانە، ئەگەر ئەوان پارەیان لێ ببڕێت، ئەوا متمانەمان نامێنێت، لە کاتێکدا پارە شیرازەکانی کۆمەڵ و ئایین و دەوڵەت دادەڕمێنێت، ئەمڕۆ جیهان لەمەترسی ئەوەدایە کە ببێتە بازاڕێکی گەورەی بێ دڵ، ، ، ل 283
ئەمەش بە بڕوای من مەترسییەکی گەورەیە کە ئەمڕۆ ڕووبەروی زۆربەی کۆمەڵگەکانی جیهان دەبێتەوە.
=KTML_Bold=ئیمپراتۆریەتییەکان=KTML_End=
نووسەر لەپاش ڕۆڵی پارە، باس لە گرنگی ڕۆڵی ئیمپراتۆریەتییەکان دەکات لە مێژوودا، لەمەشدا هەڵسەنگاندنی ورد و درشتی بۆ ئەم داهێنانەی مرۆڤ کردووە باس لە مێژوو و کەڵک و زەرەرەکانی درووستبوونی ئیمپراتۆریەتییەکان دەکات لە مێژوویی مرۆڤایەتیدا.
یەکەمین ئیمپراتۆریەت لە مێژوودا
نووسەر باس لە درووستبوونی یەکەمین ئیمپراتۆریەت دەکات لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە ئەویش ئیمپراتۆریەتی ئەکەدییە بەسەرۆکایەتی سارگۆنی ئیمپراتۆر لە ناوچەی میزۆپۆتامیادا. کە لە ساڵی 2250 پێش زایین درووستبووە، کە ئەمەش یەکەمین شێوازی ئیمپراتۆیەتی پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە لەپاش ئەویش ئیمپراتۆریەتەکانی ئاشووریی و بابلی و هیتییەکان و دواتریش فارسەکان دێن، هەرهەمووشیان سارگۆنیان وەکوو سەرمەشق بۆ خۆیان داناوە. ل296
=KTML_Bold=ئیمپراتۆریەت چییە؟=KTML_End=
نووسەر هەوڵیداوە پێناسەیەکی وردوودرشت بۆ ئیمپراتۆریەت بکات و بنەما و کۆڵەکە سەرەکییەکانی باس بکات. نووسەر پێی وایە ئیمپراتۆریەت سیستەمێکی سیاسییە کە دوو تایبەتمەندی هەیە، یەکەم: دەبێت حوکمی ژمارەیەکی گرنگی گەلانی جیاجیا بکات، کە هەریەکەیان خاوەنی شوناسی کولتووری جیاواز و لەسەر زەمینێکی جیاواز بژین. دووەم: ئیمپراتۆرەیەتییەکان دەتوانن نەتەوە و سەرزەمینی زۆر و زۆرتر داگیربکەن و بەبێ ئەوەی شوناس یان سترەکتووری بنچینەیی بگۆڕن.ل288
باشیی و خراپی ئیمپراتۆریەتییەکان
پاشان نووسەر وەکوو پێشتر دێت باس لە باشیی و خراپی ئیمپراتۆریەتییەکان دەکات، ئەوی پێی وایە ئیمپراتۆریەتییەکان ئامڕازگەلی ستانداری بریتیی بووە لە جەنگەکان، بەکۆیلەکردن، کۆچی زۆرەملێ، جینووساید، ل 293
دەشڵێت: بەشی هەرە زۆری ئیمپراتۆریەتییەکان لەسەر خوێن بوونیاد نراون و هێزی خۆیان لە ڕێگەی سەرکوتکردن و جەنگەوە بەرقەرار کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی هەرە زۆری کولتوورەکانی ئەمڕۆ، لەسەر بنەمای ئیمپریالییەکان بوونیاد نراون. ل 308
دواتریش دەڵێت: لەگەڵ ئەوەشدا، ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئیمپراتۆریەتەکان لە سەرئەنجامدا هیچ شتێکی بەهادار جێناهێڵن، ڕەتکردنەوەی ئیمپراتۆریەتەکان و نکوڵیکردنیان، بە مانای ڕەفزکردنی بەشی زۆری کولتووریی مرۆییە، ، ، بەشێکی گرنگی دەستکەوتی کولتووری مرۆڤایەتی دەگەڕێتەوە بۆ بەکاربردنی دانیشتوانە داگیرکراوەکان، تاج مەحەل لە هیندوستان بوونیاد نەدەنرا بە بێ سامانی کەڵەکەبوو، بە بەکاربردنی ڕەعییە هیندییەکان لەلایەن مەغۆلەوە، ، ، ل 294
پاشانیش باسی خاڵێکی گرنگی تر دەکات کە ئەویش لەناوبردنی گەلانی لاواز و توانەوەیان لەناو بۆتەی ئیمپراتۆرییە گەورەکان و زۆرجاریش لەبیرکردنەوەی مێژووی خۆیان، لەمبارەیەوە دەڵێت: میسرییەکانی ئەمڕۆ بە زمانی عەرەبی دەدوێن، وەکوو عەرەب بیر لە خۆیان دەکەنەوەو لە دڵەوە هاوسۆزییان هەیە لەگەڵ ئەو ئیمپراتۆریەتە عەرەبەی کە لەسەدەی حەوتەمدا میسری داگیرکرد و بە مشتەکۆڵەی ئاسنین ڕاپەڕینە چەندباربوەوەکانی دامرکاندەوە کە لە دژی حوکمی داگیرکەران سەریان هەڵدا، ل295 دواتریش دەڵێت: دەوڵەتی هیندوستانی مۆدێرن، منداڵی ئیمپراتۆریەتی بەریتانییە.
ئەمەش پێی دەوترێت لەبیرچوونەوەی بیرەوەری نەتەوە لاوازەکان لەبەرانبەر نەتەوە بەهێزەکان.
=KTML_Bold=ئایین=KTML_End=
پاشان نووسەر دێتە سەر سێهەمین هۆکار و ئامڕاز کە هەموو مرۆڤایەتی یەکخستەوە، ئەویش ڕۆڵی ئایینەکان بەتایبەتیی ئایینەکانی مەسیحی و ئیسلام و بودی و هیندۆسی.
هەراری دەڵێت: ئایین سێهەمیین ئامڕازی گەورەی یەکخستنی مرۆڤایەتییە، لەبەرئەوەی هەموو هەڕەم و سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان وێناکراون، هەموویان ناسکن و چەندەی کۆمەڵگەکە گەورەتر بێت، ئەوەندەش ناسکترە. ل316
پاشان باسی ڕۆڵی گرنگی ئایین دەکات و دەڵێت: ڕۆڵی مێژووییی گرنگی ئایین ئەوە بووە کە شەرعیەتی سوپەر مرۆڤ بداتە ئەم سترەکتۆرە ناسکە، ئایینەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە یاساکانمان دەرئەنجامی گۆڕانی میزاجی مرۆڤ نین، بەڵکوو دەسەڵاتێکی ڕەها و باڵا ئاڕاستەکراون، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دانانای لانی کەمی هەندێک یاسای بنەڕەتی و زامنکردنی سەقامگیری کۆمەڵایەتی.
دواتریش دەڵێت: ئایین دەبێت تایبەتمەندی سوپەر مرۆڤی و گەردوونی هەبێت، دەبێ سیستەمێکی سوپەر مرۆڤی و گەردوونی پێڕەو بکات کە هەمیشە و لە هەموو شوێنکدا ڕاستە، ل 317
=KTML_Bold=شۆڕشی کشتوکاڵی و ئایین=KTML_End=
نووسەر پێی وایە پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان شۆڕشی کشتوکاڵی و ئاییندا هەیە، لەمبارەیەوە دەڵێت: پێدەچێت شۆڕشی کشتوکاڵی، شۆڕشی ئایینی بەداوادا هاتبێت، ، ، یەکەم کاریگەریی دینی شۆڕشی کشتوکاڵی، گۆڕینی ڕووەک و ئاژەڵ بووە لە ئەندامانی یەکسانی مێزگردێکی ڕۆحییەوە بۆ موڵک، ل 319
=KTML_Bold=مێژووی درووستبوونی ئایینەکان=KTML_End=
نووسەر شارەزاییەکی ئێجگار زۆری لەبارەی مێژووی ئایینەکانەوە هەیە بەتایبەتیی ئایینەکانی جوولەکە، مەسیحی، ئیسلام، بودی، هیندۆسی، کۆنفۆشیۆس هەروەها چۆنێتی درووستبوونی بتپەرستیی و فرە خوایی و بۆ یەکتاپەرستی، هەموو ئەمانەشی لەم پەڕتووکەیدا بە درێژی باسکردووە. یەکەمین فکری ئایینی یەکتاپەرستیش لە میسر ساڵی 3500 پێش زایین لەلایەن فیرعەون ئەخناتون بووە، یەکێک لە خوداوەندە لاوەکییەکانی کۆمەڵە خوداوەندی میسری، خوداوەند ئاتونە، کە هێزی باڵای فەرمانڕەوایی گەردوونە، ئەمەش سەرەتای بیری یەکتاپەرستی بووە، دواتریش جوولەکە، مەسیحی و ئیسلام پەیدا بوون. ل 328
لەلایەکی ترەوە هەراری پێی وایە کە ئایینەکان بەتایبەتیی ئایینە یەکتا پەرستییەکان، لە زۆر ڕووەوە پەیوەندی بەهێزیان بە یەکتریەوە هەیە، لەمبارەیەوە دەڵێت: سەرکەوتنی مەسیحیەت بووە مۆدێلێک بۆ ئایینێکی یەکتاپەرستی تر کە لە سەدەی حەوتەم لە نیمچە دورگەی عەرەبیدا دەرکەوت، کە ئەویش ئیسلامە، ل 329
=KTML_Bold=ڕەخنەکانی لە فکری ئایینی=KTML_End=
نووسەر کەسێکی سیکولارە، لەم پەڕتووکە و لە پەڕتووکەکانی تریشدا بەشێوەیەکی سیکولارانە و زانستیانە بیر دەکاتەوە، بۆیە زۆرجار ڕەخنە لە جۆری بیرکردنەوەی ئایینی دەگرێت، نووسەر لەپەنا لایەنە باشەکانی ئاییندا کە هەوڵیان بۆ یەکخستنی مرۆڤایەتی داوە، بەڵام لە هەمانکاتیشدا باسی ئەو جەنگە خوێناویانە دەکات کە بەهۆی ئایینەوە بەرپابوون، لەمبارەیەوە دەڵێت:
ڕۆمە ڤرە خواگەراکان زیاتر لە چەند هەزار مەسیحییان نەکوشتووە، کەچی بە درێژایی 1500 ساڵی دواتر، مەسیحییەکان بە ملیۆنان مەسیحی و خەڵکی تریان کوشتووە بۆ بەرگریکردن لە تەفسیری جیاوازی ئایینی.326
ئایینی مرۆڤ پەرستن
لە پاش باسکردنی ئایینە ئاسمانیەکان، نووسەر پێی وایە لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕینانسازەوە، مرۆڤ دەبێتە چەقی بیرکردنەوەو بایەخی هەموو بیرو باوەڕەکان، ئەمەش ئەو ناوی لێناوە پەرستنی مرۆڤ
نووسەر دەڵێت: ئەگەر ئایین سیستەمێکی ڕێسا و بەها مرۆییەکان بێت کە لەسەر بنەمای باوەڕ بە سیستەمی سوپەر مرۆڤ بوونیاد نراوە، ئەوا کۆمۆنیزمی سۆڤێتی بە بەروارد بە ئیسلام لە ئایین کەمتر نییە. ئایینە باوەڕدارەکان تەرکیز دەکەنە سەر پەرستنی خوداکان، ئایینە هومانیستەکان، مرۆڤایەتی دەپەرستن یان درووستر بڵێین مرۆڤە هۆشمەندەکان دەپەرستن. ل 344
دواتریش دەڵێت: هەموو هومانیستەکان مرۆڤایەتی دەپەرستن، بەڵام لەسەر پێناسەکەی کۆک نین. هومانیزم بەسەر سێ ڕێبازی ڕکابەردا دابەش بووە. یەکەمیان هومانیزمی لیبڕاڵ. دووەمیان هومانیزمی سۆسیالیستی. سێهەمیان هومانیزمی نازیەت یان فاشیەت.ل347
نووسەر بەدرێژی باسی ئەم سێ قووتابخانە فکرییە دەکات و سەرنج و تێبینی خۆی لەبارەی هەرسێکیانەوە نووسیوە.
=KTML_Bold=مێژوو=KTML_End=
پەڕتووکەکە پانۆرامایەکی درێژە بەناو مێژووی مرۆڤایەتی، لە شارستانییە کۆنەکانەوە هەتاوەکوو ئەمڕۆ نووسەر قسەی لەبارەوە کردووە. نووسەر پێی وایە: مێژوو ناتوانرێ بەشێوەی حەتمیگەرایی ڕوون بکرێتەوەو ناکرێ پێشبینی بکرێ چونکە پشێوییە. هێزگەلێکی زۆر لە کایەکەدان و کارلێکەکانیان ئەوەندە ئاڵۆزە کە گۆڕانی تەواو بچوک لە توانای هێزەکان و شێوازی کارلێکردنیاندا، جیاوازی گەورە لە دەرئەنجامەکاندا بەرهەم دەهێنن. بۆ نموونە لە ساڵی 600 زاییندا، کەس پێشبینی ئەوەی نەدەکرد کە باندێکی عەرەبی بیابانشین بەزوویی پانتاییەکی درێژبووەوە لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسیەوە بۆ هیندوستان داگیربکەن . لەراستیدا ئەگەر سوپای بێزەنتی بیتوانیبایە بەرپەرچی هێرشە سەرەتاییەکە بداتەوە، ئەوا لەوانە بوو ئیسلام هەروەکوو بیروباوەرێکی تەماوی بمایەتەوەو تەنیا چەند کەسێکی خاوەن زانیاری لێی بەئاگا بوونایە. ل360
دواتریش دەڵێت:
بە پێچەوانەی فیزیا یان ئابوورییەوە، مێژوو ئامڕازێک نییە بۆ ئەنجامدانی پشبینی دەقاودەق. ئێمە تاووتوێی مێژوو دەکەین نەک بۆ زانینی ئاییندە، بەڵکوو بۆ فراوانکردنی ئاسۆکانمان.ل363
=KTML_Bold=شۆڕشی زانستی=KTML_End=
نووسەر لە بەشەکانی دواییدا باسی سەرکەوتنەکانی مرۆڤ دەکات لە بواری شۆڕشی زانستیدا، ئەو پێی وایە ئەم شۆڕشە لە پاش ساڵی 1500ەوە دەستیپێکردووەو هەتاوەکوو ئێستاش بەردەوامە. ئەم شۆڕشەش خۆشگوزەرانی باشی بۆ مرۆڤ هێناوە بەتایبەتیی لەرووی تەندرووستی و ژیانەوە، هەرچەندە ڕەخنەشی لە مۆدێرنە هەیە کە دواتر باسی لێوە دەکات. نووسەر پێی وایە سەرەتا هەموو داهێنانێکی زانستی بە چەکی ئیگنۆراموس دەستپێدەکات کە مانای نازانین ە. پێشی وایە زانست لەسەر ئەم بنەمایە بوونیاد نراوە. دەشڵێت:
شۆڕشی زانستی شۆڕشێکی زانین نەبووە، لەسەروو هەموویەوە شۆڕشێکی نەزانی بووە. ئەو دۆزینەوە گەورەیەی کە بووە هۆی شۆڕشی زانستی، ئەو دۆزینەوەیە بوو کە مرۆڤەکان وەڵامەکانی پرسیارە هەر گرنگەکان نازانن. ل . 377 . ئامادەیی داننان بە نەزانی، زانستی مۆدێرنی لە هەر نەریتێکی پێشووی زانین داینامیکیتر و فراوانتر کردووە. ل 380
=KTML_Bold=زانست و دەسەڵات=KTML_End=
لەبەشێکی تردا نووسەر باسی پەیوەندی ڕیشەیی و توندوتۆڵی نێوان زانست و دەسەڵات دەکات، لە هەمانکاتیشدا چۆن زانست ڕۆڵی لە بەهێزبوونی ئیمپراتۆریەتییەکان و هەڵگیرساندنی جەنگدا هەبوو، لە هەمانکاتیشدا چۆن زانست ڕۆڵی بەرچاوی لە جەنگەکاندا هەبووە هەتاوەکوو ئەمڕۆ. ئەو یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی ئەوروپا بەسەر جیهاندا بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە دەسەڵاتی زانستی خۆی پێشخت.
شۆڕشی پیشەشازی
نووسەر بە درێژی باسی هۆکاری درووستبوونی و سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەشازی دەکات، لە هەمانکاتیشدا بە ڕوونی شیدەکاتەوە بۆچی ئەم شۆڕشە لە بەریتانیا سەریهەڵداو لە شوێنەکانی تردا سەری هەڵنەدا. ئەو پێی وایە شۆڕشی پیشەشازی، شۆڕشێک بووە لە وەرگۆڕینی وزەدا. لە شوێنێکی تریشدا دەڵێت:شۆڕشی پیشەشازی، پێش هەموو شتێک دووەم شۆڕشی کشتوکاڵی بوو، چونکە لە ماوەی 200 ساڵی ڕابردوودا میتۆدەکانی بەرهەمهێنانی پیشەشازی بوونە بناغەی کشتوکاڵ، ڕووەکەکان و گیانلبەران بە میکانیکی کرا. ل515
=KTML_Bold=ڕەخنە لە مۆدێرنە=KTML_End=
نووسەر لە کۆتایی پەڕتووکەکەیدا ڕەخنەی تووند لە مۆدێرنە دەگرێت، بەتایبەتیی لە شێوازی بەخێوکردنی گیانلەبەران و پێی وایە مرۆڤ بە دڕندەترین شێوە مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵەکان دەکات و جینۆسایدیان دەکات. هەروەها مەترسی ژینگە پیسبوون و زاڵبوونی تەکنەلۆژیا بەسەر مرۆڤدا، دەبێتە ترسێکی گەورە کە ڕووبەروی مرۆڤایەتی دەبێتەوە.
هەراری دەڵێت: وێرای ئەو شتە سەرسووڕهێنەرانەی مرۆڤەکان دەتوانن بیکەن، ئێمە هەر نا دڵنیا دەبین لە ئامانجەکانمان و پێدەچێ وەکوو هەمیشە نابەدڵ و ناڕازی بین... ئێمە لە بەلەمی تەختەی سادەوە گەیشتینە بەلەمی چارۆکەدار و لەوێوە بۆ کەشتی هەڵمی و کەشتی ئاسمانی، بەڵام کەس نازانێت ئاخۆ ئێمە بەرەو کوێ ڕێ دەکەین، ئێمە لە هەر کاتێکی تر بەهێزترین، بەڵام بیرۆکەیەکی وەهامان نییە لەبارەی ئەوەی چی لەو هەموو هێزە بکەین، لەهەمووشی خراپتر پێدەچی مرۆڤەکان لەهەر کاتێکی تر نابەرپرستر بن ، ، ل 630
لە پەڕتووکی 21 وانە بۆ سەدەی 21 بەدرێژی باسی ئەو ترسانە دەکات کە لەئێستا و داهاتوودا ڕووبەروی مرۆڤایەتی دەبێتەوە، ئەمەش هەڵدەگرین بۆ وتاری داهاتوومان.
=KTML_Bold=چەند سەرنجێک=KTML_End=
بەدڵنیاییەوە خوێندنەوەی ئەم پەڕتووکە کە بەشێکی زۆری بۆچوونەکانی ئەم فەیلەسووفە دەردەخات، مایەی سەرنج و گرنگی پێدانی زۆرم بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەپاش خوێندنەوەی کۆمەڵێک سەرنج و تێبینیم لا درووست بوو، لێرەدا پێمخۆشە باسی هەندێکیان بکەم.
پێش هەموو شتێک جیاوازی ئەم فەیلەسووفە لە چاو فەیلەسووفانی تری مۆدێرندا ئەوەیە، کە شارەزاییەکی ئێجگار زۆری لەبارەی مێژووی مرۆڤایەتییەوە هەیە، خۆشی لەم بوارەدا پسپۆرە، ئەمەش بەرچاوروونی و دونیا بینی فراوانتر کردووە، چونکە چەندە لە مێژووی مرۆڤایەتی شارەزا بیت، هێندەش باشتر دەتوانیت دونیای ئەمڕۆ بخوێنیتەوە و پێشبینیش بۆ دوارۆژ بکەیت، هەرچەندە ئەم فەیلەسووفە پێی وایە، پێشبینیکرد بۆ داهاتوو، کارێکی ئەستەمە بەتایبەتیی لەمڕۆدا. ڕاستە فەیلەسووفانی پێش ئەو لە مێژوودا شارەزابوون لەوانە هیگل و مارکس و ڕۆسۆ، هی تر، بەڵام ئەم هەوڵیداوە جگە لە شارەزایی خۆی لە مێژوویی کۆنی مرۆڤ، کەڵک لە هەوڵی ئەنترۆپۆلیژستەکانی تر بکات و بەرهەمی ئەوانیش بۆ خۆی بەکاربهێنێت.
خاڵێکی گرنگی تریش پەیوەندی بە کاریگەریی گەورەی کۆمەڵێک بیرمەند و فەیلەسووفی جیهانی بەسەر هەرارییەوە هەیە، بەتایبەتیی ئەریک فرۆم، مارکس، شۆپنهاوەر، بێرنادر ڕاسڵ، لیڤی شتراوس ، فۆکۆیاما
بۆ نموونە کاتێک باسی خراپی کۆمەڵگەی مۆدێرن و بەرخۆر دەکات، پێش سەد ساڵێک دەبێت کە ئەریک فرۆم باسی مەترسی ئەم کێشانەی کردووە. کاتێکیش باسی پەیوەندی نیوان دەوڵەت و جەنگ دەکات، پێش ئەویش هەریەک لە مارکس و فۆکۆیاما باسی ئەمەیان کردووە، مارکس پێی وابوو کە جەنگ بەشێکی دانەبڕاوە لە سیستەمی سەرمایەداری. فۆکۆیاماش پێی وایە کە جەنگ هۆکاری سەرەکی درووستبوونی دەوڵەت و وئیمپراتۆریەتەکان بووە.
لەرووی کاریگەریی ئەفسانەشەوە پێشتر کۆمەڵێک فەیلەسووفی جیهان لەپێش هەموویانەوە کلۆد لیڤی شتراوس، باسی کاریگەریی گەورەی ئەفسانەی بەسەر مرۆڤایەتییەوە کردووە. . کاتێکیش باسی کاریگەریی کولتووری داگیرکەران بەسەر وڵاتی داگیرکراوەوە دەکات، ڕێک هەمان بۆچوونی فەیلەسووفی ئەمریکی- فەلەستینی ئێدوارد سەعید دەکاتەوە کە لە پەڕتووکی ئیمپریالیزم و کەلتور باسی کاریگەریی دەوڵەتە بەهێزەکان بەسەر لاوازەکاندا دەکات.
لەکاتی باسکردنی خۆشبەختیدا ئەو پێی وایە کە خۆشبەختی پێش هەمووشتێک پەیوەندی بە ناخی تاکەوە هەیە، هەروەها ژیانکردنە لەو ساتە واقعییەی کە تێیدا دەژی. ئەمەش هەمان بۆچوونی فەیلەسووفی ئەڵمانی شۆپنهاوەرە کە پێش سەد ساڵێک دەبێت لە بەرهەمەکانیدا باسی کردووە. جگەلەوەش پێش ئەویش هەرچی عاریفی ڕۆژهەڵاتیش هەیە، باسی ئەوەیان کردووە کە سەرچاوەی هەموو خۆشبەختییەک ناخی مرۆڤ خۆیەتی. لە ڕووی دەسەڵاتی زانستیشەوە، بەهەمانشیوە پێشتر بێرنارد ڕاسڵ لەپەڕتووکی دەسەڵات و تاکدا باسیکردووە. جگە لەمانە کاریگەریی کۆمەڵێک بیرمەندی تری بەسەرەوە دیارە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە نووسەر بەهیچ شێوەیەک ئەمە لە نووسینەکانیدا باس ناکات.
=KTML_Bold=دوا قسە=KTML_End=
بەدڵنیاییەوە یوڤاڵ نوح هەراری لەم پەڕتووکەدا کۆمەڵێک زانیاریی و بۆچوونی نوێی پێشکەش بە خوێنەران کردووە، پیاسەیەکی خێراشی بە مێژووی کۆنی مرۆڤدا کردووە، لە هەمانکاتیشدا هەوڵیداوە تێگەیشتنێکی واقعییانە بۆ دونیای ئەمڕۆمان بکات و لەکێشەکانی مرۆڤایەتی باشتر تێبگەین. لەهەمووشی گرنگتر لە ئێستادا هەراری بە یەکێک لە فەیلەسووفە ناودارەکانی جیهان دادەنرێت و بەرهەمەکانی مایەی گرنگی پێدانن، هەر بۆیە پێویستە ئێمەش ئاگاداری فکری ئەم فەیلەسووفە مۆدێرنە بین.
لیرەدا جێگەی خۆیەتی کە دەست خۆشی لە کاک کارزان کاوسێن بکەین، بۆ وەرگێرانی ئەم پەڕتووکە و هیوای کاری جوانتر وباشتری بۆ دەخوازین.
=KTML_Bold=سەرچاوە:=KTML_End=
یوڤاڵ نوح هەراری. هۆشمەندەکان، پوختییەک لە مێژووی مرۆڤ. وەرگێرانی لە ئینگلیزییەوە، کارزان کاوسێن. چاپ و پەخشی ڕێنما. چاپی دووەم. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-12-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 288 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
کامیل ژیر
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
کامیل ژیر
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
کۆمەڵکوژی
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
12-12-2021
هاوڕێ باخەوان
گەلاوێژ محەمەد ڕەسوڵ تەلانی
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
02-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
فایەق گوڵپی لە دیمانەیەکی تایبەتیی کۆباسدا
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دەرکەوتنی پڵنگ لە سنووری گوندەکانی سەفرە و زەرون لە شارباژێڕ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
سایکۆفێر
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,933
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,182
فایلی پەیوەندیدار 96,686
ڤیدیۆ 1,331
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کەلەپووری
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
کورتەباس
لە کاکی هیرانەوە بۆ حاجی خدری باپیرم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
کورتەباس
خەون لای فرۆید
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!