ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 519,113
画像 106,604
書籍 19,279
関連ファイル 97,192
Video 1,392
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
لۆزانچییەکان، لۆزانییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئازاد حەمە

ئازاد حەمە
سەرەتا: دەمێکە وتومە، ئەم ژینگەیەی هەنوکەمان بیریار درووستناکات، گرنگن و هیچگەرایNihilismی درووستدەکات. ئێستا پێم وایە، ژینگەکە، ڕۆژانە لۆزانچیش، لە زۆربەی کایەکان (پەروەردە، ڕووناکبیریی، نێوەندی ئەکادێمی، میدیای ئێستا و بواری سیاسیش) درووستدەکات. لۆزانچییەکان، دژە کوردەکان، جێگای داخ و برینە، بە جۆرێک لە زێدی خۆیان سیاسەتدەکەن، کە زێدەکە، نەبێتە شوێنێک بۆ درووستبوونی ڕووناکبیر/ بیرمەند، بەڵکوو ببێتە شوێنێک بۆ ژیانژیان و پاڵنان بە کاتەوە. لۆزانچییەکان، ئەوانەی ڕقییان لە کوردە، حەیف، ژینگەی ئێرەیان والێکردووە ئەنتی ڕووناکبیریی و کارگەی بەرهەمهێنانی هیچیی Nihilبێت. ئەمە وادەکات جیاوازییەکی گەورەش بوونی نەمێنێت، لەنێوان لۆزانییەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ.

تۆ بەدوای لۆزانییە کۆنەکان دەگەڕێیت، من ئەدرێسی لۆزانچییە تازەکانت دەدەمێ. لۆزانییە تازەکان، وان لێرە. ئێمە لە کوێبین لۆزانچییەکان لەوێدەرێن. لۆزانییەکان، لە ئێستادا لە گشت جێگایەک دەخولێنەوە، کە ئێمەی لێین. لۆزانچییەنوێکان، ئەوانەن، کە چاڵی سیاسی بۆ یەکتری کورد هەڵدەکەنن. لۆزانییە نوێکان ماڵباتەکانن، ئەوانەن، کە زەمینەخۆشدەکەن بۆ لۆزانەکانی تر، بۆ مەهابادەکانی تر، بۆ هەڵەبجە و ئەنفالەکانی تر. لۆزانییەکان لە دەوروبەرمان دەخولێنەوە، ئەوانەن، کە بەهاری گشت جووڵانەوەیەکی سیاسیمان دەکەن بە لۆزانێکی دی. وەرە مەرۆ بۆ شاری لۆزان، لۆزانی تازە وا لای خۆت. لەو جێگایەی ئێستای لێیدەژیت.

لۆزانچییە نوێکان زۆڵەکانی ناو سیاسەتی کوردین. ئەمانە بێوەفاکانی ناو مێژووی سیاسیشمانن. چونکە زۆڵەکانی ناو سیاسەتی ئێمە، ئەوان بوون وایان لە ئێمە کرد پێمانوانەبێت سیاسەت هزرە، سیاسەت دەتوانێت گۆرانکارییە گەورەکان بکات. ئەمانە، لۆزانچییە نوێکان، بێمتمانەیی و سڵکردنەوەیان کرد بە بەشێک لە ژیانی سیاسی نوێی ئێمە. مخابن، خەریکن ئەم زۆڵەسیاسییانە دەبن بە بەختی سیاسییمان، گەر ئەمە ئاوا بروات لە داهاتوودا یادی لۆزان بە جۆرێکیتر دەبێت. بۆیە لۆزانچییەکان سیاسییە هیچگەراکانن، ئەوانەن، کە هیچییان خستە ناو ژیانی کۆمەڵایەتی و بەگشتیش مرۆیمانەوە. لۆزانییەکانن ئێمەیان کردە هاودەمی هیچگەرایی سیاسیی، ڕۆژانە هیچی لە پەروردە (پەروردەی لۆزانی) ، لە خوێندنی باڵا (ئای لەم خوێندنە باڵایە!) بەرهەمدێنن. لۆزانچییەکان پەروەردەی سیاسییمانیان کردە پەروەردەیەکی لۆزانی. هەنووکە دابەشکردن و دەڤەرچییەتی بەشێکە لەم پەروەردەیەمان.

لۆزانییەکان وان لێرە، لەتەک خۆتن. گشت ئەوانەن، کە بەرپرسیارن بەرانبەر بە نادادی و گەندەڵییەکانی ئێستای هەرێم، ئەمانە تەواوکەری پڕۆژەی لۆزانن، هەڵگری هەمان توخمی ڕووناکبیریی سیاسیی لۆزانن. لۆزانییەکان، ئەوانەن، کە نەدەخوازن شایستانە یادی سەد ساڵەی کۆنگرەی لۆزان‌ بکرێتەوە، نەش لە لۆزانییەتی خۆیان دەکەون. لەبەرئەوە کردەی سیسییمان وا گوزەرکات، بیرکردنەوەی سیاسییمان ئەمە کرۆکی بێت، لەگەڵ کات هەموو دەبینە لۆزانی. لۆزانیبوون چارەنووسمانە. ئەم پەروەردە سیاسییە بەردەوامبێت هەموو لۆزانیمان لێدەردەچێت. بۆیە سەیرە، لۆزانچییەتی شەرم نییە! لۆزانچییەتی بەشێوازی ڕۆژنامەوانی و ڕووناکبیریی و ئەکادێمیی جیاجیا وەبەردەهێنرێتەوە. وەبەرهێنانەوەی وتاری سیاسی لۆزانییەکان چارەنووسی مێژوویمان بەرەو خراپترین شێوەی سیاسی و بەگشتیش مرۆیی دەبات.

خوێندکاری لۆزانیەکان لێرەوە بە جلی کوردییەوە دەچن بۆ لۆزان، لەوێ بە کوردی بۆ یەکتر باسی مەترسییەکانی لۆزان دەکەن. غەدردەکەیت دەچیت بۆ لۆزان، لۆزان وا لەتەک خۆت. لۆزان وا لە سلێمانی و هەولێر، ئەوەتا بریقەدەداتەوە لە کەرکووک و دهۆک و هەڵەبجە. لۆزانییەکان گشت بستێکی ئەم هەرێمەیان کردووە بە لۆزان، بە نموونەیەک لە پڕۆژەی لۆزان. تۆ گەر بیردەکەیتەوە و خاوەنی ئاگایی سیاسی خۆتیت مەڕۆ بۆ لۆزان، برۆ ئەو شار و گەڕەک و ماڵانەی هیوای سیاسییان نەماوە. لەو شوێنانە دەبینیت، کە هیواکانی کۆنگرەی لۆزان چەند وەک خۆی هاتووەتە دی! تەماشا ئەو نەگبەتییە سیاسییە، هەندێکیش لە لۆزانییەکان لە دانیشتن و پێکەوەبوونەکانیاندا فرمێسک بۆ لۆزان دەڕێژن. ئەمانە هەر هەموو ناراستەوخۆ پڕۆژەی لۆزان زیندوو ڕادەگرن و ئاواتەکانی شەریف پاشا (1) ھەرەس پێدێنن.

لۆزانییەکان حەزدەکەن قسەکردن لە لۆزان بکرێتە بابەتێکی وەرزی. ببێتە مۆد. ئەوە لۆزانییەکانن قسەکردنیان لە لۆزان وەک گشت شتەکانی تر (ئەنفال، کیمیابارانی هەڵەبجە، یادی ڕاپەڕین، کۆماری مەهاباد و......) بەوەرزیکردووە. ئێستا یادی سەد ساڵەی کۆنگرەی لۆزانە، بۆیە‌ هەموو قسە لە لۆزان دەکەن. هەموو لەو بارەوە چەنەلێدەدەن. پاش ماوەیەکیتر لۆزان لەبیردەکرێت چەنەش لەوبارەوە دەوەستێت. لۆزانییەکان ژیرن لە کارکردن لەسەر سرینەوەی یادەوەرییەکانمان. لە درووستکردنی جۆرێک لە ڕووناکبیری سیاسی، کە ناکاریگەرە، کە هیچ ناگۆرێت.

لۆزانچییەکان دەخوازن کورد بۆ کورد باسی مەترسییەکانی لۆزان بکات. لۆزانچییەکان هێندە ساویلکەن گرووپ گرووپ بە کوردی بۆ یەکتر، بۆ گرووپەکانی خۆیان باسی مەترسییەکانی لۆزان دەکەن. لەکاتێکا ئەو پارچەپارچەییە لە قسەکردن لە مەترسییەکانی لۆزان بەشێکە لە خودی پڕۆژەی لۆزان. گشت وتاری سیاسی لۆزانیش هەر ئەوە بوو، کە ئێستا ئەمان پەرەی پێدەدەن. هەریەکە و لەگەڵ تاقم و ناسیاو و ڕێکخراو و یانە و حیزبی خۆی قسە لە لۆزان دەکات. ئەمە خەونی لۆزانیکانە، هیوای باوباپیرانی لۆزانییەکانی ئێستایە، کە ئێوە، بەناوی سێمینار و لێدوان، بۆیان دەهێننەدی.

لەوەی وترا سەیتر، وەک هەمیشە چەنەبازەکان باس لە لۆزان دەکەن. قسە لە لۆزان وەک قسەکردن لە گشت دیاردەکانی تر کەوتووەتە دەست چەنەبازەکانەوە (سیاسی، ژورنالیست، ئەکادێمی، نووسەر و.....) . هەرکاتیش چەنەبازەکان قسەکردنیان لەسەر هەچ دیاردەیەک قۆرخکرد، ئەوە بزانە لە هیچی لە وتن زیاتر لەوبارەیەوە بەرهەمنایەت. چەنەبازەکان خوێندکارە فاشیلەکانی لۆزانییەکانن، کە لەناو کایەی ئەکادێمی و سیاسی و ڕووناکبیریماندا بڵاوبوونەتەوە (2) .

چەنەبازەکان چەنەیان لێبووە بە هزراندن. چونکە چەنەبازەکان، کە داردەستەی لۆزانییەکانن، خەو بە تراژیدیاوە دەبینن. بۆ ئەوان ڕوودانی ڕووداوێکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی باشترین دەرفەتە بۆ چەنەلێدان. چەنەلێدان کە نەوتنی لێوەبەردێت بێمانای و بێفیرۆیش لە تێگەیشتنمان دا درووستدەکات.

لۆزانییەکان، ئینۆنۆکانی (3) کورد، ناخوازن ئەو کارەساتە مرۆییەی کۆنگرەی لۆزان‌ لەپاش خۆی بەجێی هێشت لە سەنتەرێکی توێژینەوەی لۆزانناسی نێودەوڵەتیدا کۆکرێتەوە. ئەوەتا شوێنێک لە ئێستادا بوونی نییە بەناو سەنتەری توێژینەوەی لۆزانناسی، ئەگەر بەراستی ئەم کۆنگرەیە بەشێکە لە برینە سیاسییەکانی مرۆڤی کورد، دەبو لە ماوەی ئەم سەد ساڵە سەنتەرێکی لەوجۆرە درووستکرایە و نێوەندێکیش بوایە بۆ تراژیدیاناسی و ئەرشیفکردنی مێژووی بوونی کوردیی. کە ئەم سەنتەرە هەبێت ئەو کات دەکرا لۆزانناس (لۆزانۆلۆگ) مان هەبێت، دەشکرا خوێندنی باڵا و پەروەردە پشکی شێریان بەرکەوێت بۆ بردنەڕێوە و کارگێڕی ئەرشیفکردن و تۆکمەکردنی دۆکومێنت و یادەوەری سیاسیی.

لەبەرئەوە، لە بەرژەوەندی لۆزانچییەکانە یادی سەد ساڵەی کۆنگرەی لۆزان بەلۆکاڵیکرێت. ئەو شتە بەلۆکاڵیکرێت، کە باس لە هەنووکەمان دەکات؛ هەنووکەی نایەکانگیر و پەرت و پارچەپارچەمان. بۆ لۆزانچییەکان ئەوپەری بەکەڵکە، کە ئەم جۆرە یادانە، ڕووداوانە، لۆکاڵیکرێن. بەلۆکاڵیبوونی ئەم برینە سیاسییانە ڕێگایەکە بۆ شاردنەوەی تراژیدیاکانی ئێستا و خەوش و نادادییەکانیش.

لۆزانییەکان کردەی سیاسییان قێزەوەن کردووە. وایان لە نەوەی تازەی ئێستا (خوێندکارانی زانکۆ، لاوانی ناو کۆمەڵگە، لەپێش هەموویانەوە ڕەگەزی مێی کوردستانی ئەمڕۆ ) کردووە سیاسەت بگۆرێتەوە بە بەهەرزانترین شت. هەموو شتێکیان لا خۆشەویستە سیاسەت نەبێت، کوردایەتی نەبێت، باس لە دیرۆکی کورد و کوردپەروەری نەبێت. ڕقی جیلی تازە لە سیاسەت بەرهەمی خراپبەکاربردنی سیاسەتە لەلایەن لۆزانچییە نوێکانی کوردستانەوە.

بۆیە دەپرسین: کێ لە سیاسەت دەترسێت؟ ئەڵبەتە لۆزانییەکان. چونکە ئەمان دەزانن سیاسەت دەکارێت گۆرانە گەورەکان بکات، بۆیە ناشرینکردنی سیاسەت دەبێتە هۆکارێک ئەوانەی لە تەمەنی 18 بۆ 25 ساڵن پشت لە سیاسەت بکەن، گاڵتە بە هەڵبژاردن بکەن. ئەم جیلە پێیانوایە دەنگ هیچناگۆرێت، هەڵبژاردن درۆی سیاسییەکانە بۆ گۆرینی دەموچاوەکان. بەدڵنیاییەوە ئەم بۆچونەش بە سوودی لۆزانییە نوێکانی ئەمڕۆمان دەگەڕێتەوە. چونکە لۆزانییە تازەکان دەزانن کورسییەکان چۆن و بە کێ پردەکەنەوە.

لۆزانچییە نوێکانی ئەمڕۆمان نەیانهێشت ئەو وانەیە بە جیلی تازە لە زانکۆکان بڵێینەوە، کە سیاسەت جۆرێکە لە چنینی هزر. سیاسەت کردەیەکی هزریی گشتگیر و تۆکمەیە، نەک پارچەپارچە و پەرشوبڵاو. سیاسەتکردن لەدەرەوەی تێهزرین نییە و پێویستی بە ڕاڤەکاری ورد و قوڵیشە. ئای لۆزانییەکان، ئەو دەرەفەتەتان کوشت، کە بە خوێندکارە زانکۆییەکانمان ئەوە بڵێینەوە، سیاسەت ڕاڤەکارییە و شوێنێکیشە بۆ ئافڕاندن لە هزردا. چونکە سیاسەت خۆی هزرە.

لۆزانییەکانی ئەمڕۆ، نێوەندی ئەکادێمی کوردییان تا ڕادەیەکی زۆر کردووە بە نێوەندێکی ناڕووناکبیری، بە پاشکۆی کۆمیتە و مەڵبەند و ناوچە. بۆیە هاتنەناو زانکۆ، بۆ جیلی تازە، شتێ گەورە لە ژیانی مەعریفییان ناگۆرێت. بەشێکی زۆر لە زانکۆکان بەدەست لۆزانییەکانەوەن، بەدەست ئەوانەوەن، کە ترسیان لە پرسیارسازی، بیرکردنەوەی جیلی تازە هەیە.

پەراوێز:

1/بەپێی گێڕانەوەکانی نووسەری ئەو لینکەی لای خوارەوە بێت، لە گۆرستانی شاری کاتانزارۆ Catanzaro گۆرێکی لێبووە بەناوی ژەنەڕال شەریف پاشا Le General Sheriff Pasha و دواتر گۆڕەکە لەلایەن مەلیک فاروقی میسرەوە دزراوە و براوەتەوە بۆ گۆرستانی خدێوییەکان لە قاهیرە و لەوێندەرێ نێژراوە. شاری کاتانزارۆ پایتەختی هەرێمی کەلابریە Calabria یە، کە دەکەوێتە باشووری ئیتاڵیاوە. کە من ماوەیەک لەمەوبەر سەردانمکرد.

خێزانی شەریف پاشا، کە ئامۆزای مەلیک فاروق بووە، پێدەچێت نەیانویستبێت شەریف پاشا دوور لەخۆیان بنێژرێت و بۆیە هێناویانەتەوە بۆ گۆرستانی پاشایەتی لە قاهیرە.

بەپێی زانیارییەکانی وێکپێدیا ( (ژەنەڕاڵ شەریف پاشا لە کۆتایی ساڵی 1951دا لە شاری ناپۆلی لە ئیتالیا کۆچی دوایی دەکات، پێش مەرگی وەسیەتی کردبوو تەرمەکەی بسوتێنن و خۆڵەمێشەکەی بکەنە ناو دەریاوە، چونکە خۆی بە بێوڵات دەزانی، بەڵام ئاواتەکەیان بەجێ نەھێناو تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ قاھیرە لە گۆڕستانی خدێوییەکان نێژرا) ) ، لێ بەپێی لینکەکەی لای خوارەوە بێت، کە بە ئیتاڵی نووسراوە، زانیاریەکان بە جۆرێکی ترن. گوایە کچەکەی ژەنەڕاڵ شەریف پاشا، کە بە شازادەی کوردستان لە ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە ناوزەددەکرێت، هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ کوڕی خانەوادەیەکی ناسراوی شاری کاتانزارۆ Catanzaro (نەک ناپۆلی وەک لە وێکپێدیای کوردی هاتووە) . پاش ماوەیەک لە هاوسەرگیرییەکە شەریف پاشا و هاوسەرەکەی دێنە سەردانی کچەکەیان و دواتر لەوێنەدەرێ وەفاتدەکات. ئەوەش، کە وادەکات وەسیەتەکەی شەریف پاشا نەهێرێتەدی، ڕەنگە ئەوە بێت، هاوسەرەکەی شەریف پاشا سەربە بنەماڵەی شاهانەی ئەو دەمەی میسر بووە (ساڵی1951 هێشتا بنەماڵەی شاهانەی میسری لەسەر تەختی پاشایەتیدا دەبن) و پێیان باشبووە لەتەک خۆیان لە قاهیرە بنێژرێت.

https://casinistanews.wordpress.com/2021/08/02/la-tomba-del-general-sherif-pasha-fatta-trafugarea-catanzaro-dal-re-faruk-degitto/

2/ ئەوەتا ئەم چەند ڕۆژە کورد بۆ کورد، گرووپ گرووپ، باسی یادی سەد ساڵەی کۆنگرەی لۆزان دەکەن، بێئەوەی ئەو هەموو کوردە زمانزانە، زماندرێژانەی پارە لە حیزبەکانیانەوە وەردەگرن، توانیبێتیان 5 دەقە لە کەنالێکی جیهانی باس لەم بۆنە سیاسییە بکەن، یان نەمانبینی ئەو نەوەیەی بەلانی کەمەوە 30 ساڵە لە وڵاتانی ئەوروپا دەژین 10 دێڕ بەو زمانە لە ڕۆژنامەی ئەو ڵاتانەی لێیدەژین لەسەر کۆنگرەی لۆزان بنووسن و بیشیبەستنەوە بە دۆزی ناهەمواری ئێستای کوردستانەوە. ئەم نەوەیەی دەرەوەو کە بۆ 40 و 50 ساڵە لە هەندەران دەژین لە جیهانە بچوکەکانی خۆیانن: دڵیان بە نووسینی ئەو چەند دێرە ئەدەبیە خۆشە، کە ڕۆژانە لە فەیسەکانیان دەینووسن، بەوەش، کە زوزو دێنەوە بۆ سازکردنی سیمیناری لاواز و مردارەوەبوو. چی لەم لۆزانخانەیە ڕودەدات، و لۆزانییەکان چی بەسەر ئەم هەرێمە دێنن، بەلایانەوە هێندەی ئەوە گرنگ نییە، کە بێنەوە و پەڕتووکێکیان چاپکەن یان گرووپێک لە خۆیان کۆکەنەوە و بەناوی ڕۆشنبیریەوە چەنەبەن.

3/ مەبەست عیصمەت ئینۆنۆ ە کە نوێنەری کەمالییەکان بوو لە کۆنگرە لۆزان.[1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは582表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | awene.com 27-07-2023
リンクされたアイテム: 10
グループ: 記事
Publication date: 27-07-2023 (1 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
プロヴァンス: Kurdistan
Technical Metadata
アイテムの品質: 99%
99%
は、 ( هەژار کامەلا 04-08-2023上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 18-08-2023
最近の( هەژار کامەلا )によって更新この商品: 05-08-2023
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは582表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 519,113
画像 106,604
書籍 19,279
関連ファイル 97,192
Video 1,392
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.578 秒(秒) !