پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,008
وێنە 106,398
پەرتووک PDF 19,240
فایلی پەیوەندیدار 96,837
ڤیدیۆ 1,376
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پارێزەری کەسوکاری دەستگیرکراوانی داعش: داعشە بەندکراوەکان کێشەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ پارێزەری کەسوکاری چەکدارانی داعش

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ پارێزەری کەسوکاری چەکدارانی داعش
پارێزەری کەسوکاری دەستگیرکراوانی #داعش# دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەتوانێت داعشە بەندکراوەکان دادگایی بکات، بەڵام ئەو دادگەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی متمانەپێکراو نییە، بۆیە بڕیارەکانی هیچ نرخێکی نابێت. دەشڵێت، داعشە بەندکراوەکان کێشەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.

ماریا دۆسێ، پارێزەری کەسوکاری دەستگیرکراوانی داعش لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو ڕایگەیاند، فەرەنسا دەیەوێت منداڵە بێ دایک و باوکەکان لە کەمپەکانی ڕۆژاوای کوردستان بگەڕێنێتەوە، بەڵام گەڕاندنەوەی داعشە بەندکراوەکان بۆ وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە، چونکە ڕای گشتیی فەرەنسا دژی گەڕاندنەوەی داعشە بەندکراوەکانە.

ئەو پارێزەرە باسی لەوە کرد، داعشە بەندکراوەکان کێشەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر. وتیشی، فەرەنسا ناتوانێت بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ناچار بکات ژن و منداڵە بە ڕەچەڵەک فەرەنسییەکانی داعش بگەڕێنێتەوە. ئاماژە بەوەش دەکات، نزیکەی 100 منداڵ و 60 بۆ 70 ژنی فەرەنسی لە ڕۆژهەڵاتی باکووری سووریان.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ پارێزەری کەسوکاری چەکدارانی داعش:

ڕووداو: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەتوانێت دادگەیەک درووست بکات و ئەو داعشانەی لای ئەوان دەستگیرکراون تێیدا دادگایی بکات؟

ماری دۆزێ: کێشەکە ئەوەیە... ئەو دەتوانێت بیکات، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەتوانێت بیانییە ئەوروپییەکان دادگایی بکات کە ئێستا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا زیندانی کراون، بەڵام پرسیارێک کە دەبێت بکرێت ئەمەیە، بڕیارەکانی ئەم دادگەیە تا چەند نرخیان دەبێ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەدەرەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هێزی یاساییان تا چەند دەبێ؟ بەداخەوە هیچ نرخێکیان نییە، لەبەر ئەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری نییە. بۆیەش دەسەڵاتدارانی کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەتوانن ئەم زیندانییە بیانییانە دادگایی بکەن، بەڵام لەدەرەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیارەکانی هیچ نرخێکیان نابێت و، ئەمەش زەحمەتییەکی ڕاستەقینە درووستدەکات. توانای دادگاییکردن شتێکە، بەڵام لەبەر ئەوەی دادگە لە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری نییە، بڕیارەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەدەرەوەی سنووری هەرێمەکە بێ نرخ دەبن. ئەمە کێشەیەکی ڕاستەقینەیە.

ڕووداو: هەندێک لە دەستگیرکراوە داعشەکان لە دادگەیەک لە ڕۆژاوای کوردستان دادگاییکران، تۆ دادگایی کردنەکەت پێ چۆن بوو، ئایە بە دادوەرانەبوو؟

ماری دۆزێ: من بەرگری لە بەشێکی زۆر لەو ژنانە دەکەم کە چەندین ساڵە لەگەڵ منداڵەکانیان دەستگیرکراون، هەندێکیان زیاتر لە پێنج ساڵە کە لە کەمپەکانی ڕۆژاوادان، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی کوردی هیچ کات نەیویستووە ئەو ژنانە دادگایی بکات، پێویستە ئەم ژنانە لە فەرەنسا دادگایی بکرێن. لە فەرەنسا تەنیا چوونی بۆ نێو داعش لە ساڵانی 2013، 2014 و 2015 بەپێی یاسا کارێکی تیرۆریستییە، بۆیە پێویستە ئەو ژنانە بگەڕێندرێنەوە فەرەنسا و لەوێ دادگایی بکرێن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی کوردی هیچ کاتێک نەیویستووە لێرە ئەوانە دادگایی بکات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەر لە سەرەتاوە دەڵێت کە پێویستە ئەو ژنانە بگەڕێندرێنەوە فەرەنسا. لەبارەی پیاوان، ئەوان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زینداندان، بەڵام هیچ زانییەکم نییە کە تەنیا فەرەنسییەکیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کوردییەوە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دادگایی کرابێت. شتێکی لەمجۆرە ڕووینەداوە. ئەوان لە کاتی کەوتنی باغۆزەوە لە شۆباتی 2019ەوە گیراون، هەندێکیان پێشتر لەوەش، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی ئەو کەسانەوە نەدراوە. جارێکی دیکە دەڵێم کە کوردانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا داوا لە وڵاتان دەکەن کە پیاوانیش بگەڕێننەوە و بە فەرمی داوای ئەوەیان کردووە.

ڕووداو: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەمیشە داوا لە وڵاتان دەکات کە ئەو داعشانەی هاووڵاتیی ئەوانن بیانبەن و لە وڵاتەکانی خۆیان دادگاییان بکەن، بەڵام ئەو وڵاتانە ئەو داواکارییە جێبەجێ ناکەن هۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێننەوە؟

ماری دۆزێ: بەڵی، سەردەمێک فەرەنسا ڕەدی دەکرد کە ئەو زیندانییانە وەربگرێت و بە تایبەتیش ژنان و منداڵان. ئەو (فەرەنسا) تەنیا ئەو منداڵانەی یەتیم و تەنیا بوون گەڕاندنەوە. دواتر فەرەنسا لەلایەن کۆمیتەی نێودەوڵەتیی مافی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە شەمەزار کرا، هەروەها لەلایەن کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگەی ئەوروپاشەوە.

دوای ئەم سێ شەرمەزارکردنانە، فەرەنسا هەڵوێستی خۆی گۆڕی و لە تەممووزی ساڵی 2022 بەدواوە دەستی بە پڕۆسەی گەڕاندنەوە کرد. چوار پڕۆسەی گەڕاندنەوە بەڕێوەچوون و ئەوەی ئەمدواییە پێش چەند ڕۆژێک بوو. دوای ئەم چوار پڕۆسەیە، فەرەنسا ڕایگەیاند چیتر ناتوانێت هیچ ژن و منداڵێک بگەڕێنێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەو ژن و منداڵانەی لە کەمپەکانن، ڕەتیدەکەنەوە بگەڕێندرێنەوە و ئەمەش کێشەیەکی دیکەیە کە دەگەڕێینەوە سەری. لەبارەی پیاوانەوە، فەرەنسا ڕەتیدەکات بەرپرسیارییەتییەکانی جێبەجێ بکات، ئەو ڕەتیدەکاتەوە ئەو پیاوانە بگەڕێنێتەوە کە دادوەرەکانی دژەتیرۆری فەرەنسی چاوەڕێی ئەوان دەکەن و ئەمە کێشەیەکی ئەمنیی ڕاستەقینە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا درووست دەکات. ئێمە بینیمان کە داعش هەوڵیدا ئەو کەسانە لە زیندان ڕزگار بکات، بۆیە ئەو زیندانییانە فەرەنسی و ئەوروپییانە کە هێشتا گیراون، کێشەیەکی ڕاستەقینەن بۆ دەسەڵاتی کوردەکان لە سووریا، لەبەرئەوەش پێویستە ئەو وڵاتە بەرپرسیارییەتیی خۆی جێبەجێ بکات و ئەو کەسانە وەربگرێت بۆ ئەوەی لە فەرەنسا دادگایی بکرێن و زیندانی بکرێن.

ڕووداو: بۆچی داعشە دەستگیرکراوەکان لە ڕۆژاوای کوردستان نایانەوێ بیانگەڕێننەوە وڵاتەکانی خۆیان؟

ماری دۆزێ: بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەوان ڕەتیدەکەنەوە بیانگەڕێننەوە، چونکە لە ڕای گشتی دەترسن. بە تایبەت لە فەرەنسا، ئێوە دەزانن کە لە فەرەنسا لە ساڵی 2015 تووشی چەندین هێرش ببوو، بە تایبەت هێرشەکانی باتاکلان، هێرشەکانی 13-11-2019، هەروەها هێرشی سەر شارلی ئیبدۆ هەبوون. لەبەر ئەمانە خەڵکی فەرەنسا و بە تایبەت ڕای گشتیی فەرەنسی لە دژی گەڕاندنەوەیان دەبێت، بە تایبەت کە ئێستا ئەو پیاوانە لە فەرەنساوە دوورن، بەڵام من بە تەواوەتی لە دژی ئەم هەڵوێستەم. ئێمە باش دەزانین کە داعش لێرەیە و ئەوە بەرپرسیارییەتیی دەسەڵاتی کوردی نییە کە لەگەڵ هەڕەشەی هاووڵاتییانمان ڕەفتار بکات، جا فەرەنسی بن یان ئەوروپی. ئەمە ئەرکی ئێمەیە. ئەم خەڵکە فەرەنسین و، لە فەرەنسا بوون بە تووندڕەو و پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە، ئەمڕۆ لە سووریا زیندانی کراون، ئەرکی وڵاتانی ئەوروپایە بەرپرسیارییەتی هەڵبگرن. ئەرکی دەسەڵاتی کوردی نییە ئەم هەموو بارگرانییە هەڵبگرێت، بۆیە من پێم وایە ئەگەر فەرەنسا ڕەتیبکاتەوە ئەو پیاوانە بگەڕێنێتەوە، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە فەرەنسا لە ڕای گشتی دەترسێت کە دژی گەڕانەوەیانە.

ڕووداو: بۆچی وڵاتانی ئەوروپا دادگایێک لە ڕۆژاوای کوردستان درووست ناکەن بۆ ئەوەی داعشە دەستگیرکراوەکان تێیدا دادگایی بکرێن؟

ماری دۆزێ: بەڵێ، بەڵام دەبێت واقیعبین بین. دادگەیەکی نێودەوڵەتی کە پێنج ساڵە باسی لێوە دەکرێت، بێگومان هیچ دەقێکمان نەبینیوە لەبارەی دامەزراندنی ئەم دادگەیە. سووریا، باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەرێمێکە و ئەم هەرێمە و تەنانەت دەوڵەتانی دەوروبەریشی ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاریی ئەمنی بوونەتەوە، ئەمەش بۆ دادگەیەکی نێودەوڵەتی ناگونجێت. ئەم ناوچەیە ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشەی ئەمنی بووەتەوە، کە ڕێگە نادات دادگەیەکی نێودەوڵەتی لەوێ دابمەزرێت. ئەم بیرۆکەیە پێنج ساڵە باسی لێوە دەکرێت و لەو ماوەیەدا بەشێک لە ژنەکان لە کەمپەکان هەڵهاتن و داعش توانی بەشێک لە دیلەکان ئازاد بکات. ئێمە زۆر باش دەزانین کە دامەزراندنی دادگەیەکی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ شتێکی واقیعی نییە. 5 ساڵ لەمەوبەر وا نەبووە و ئێستاش بەم شێوەیە نییە. جگە لەوەش هیچ دەستپێشخەرییەک لەم بارەیەوە نییە و ئەوەندەی باس لە دامەزراندنی ئەم دادگە نێودەوڵەتییە گریمانەییە دەکرێت، دۆخی ئەمنی لەو ناوچەیەدا خراپتر دەبێت. کەواتە لەبیرمان نەچێت کە دۆسیەی یاسایی بەرانبەر ئەو کەسانە لە وڵاتەکانیان هەیە، هەر بۆیە چارەسەر هەیە، ئەویش گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان و دادگاییکردنیان و بڕیاردان لەسەریان و زیندانیکردنیان، ئەگەر دادگەیەکی نێودەوڵەتی دامەزرا، کەس نازانێت کەی دەبێت، ئایا دەبێتە 5 ساڵ، 10 ساڵ، 15 ساڵ، کەس نازانێت.

ڕووداو: چارەنووسی داعشە دەستگیرکراوەکان چی دەبێت و داهاتوویان چۆن دەبێت؟

ماری دۆزێ: باشە جارێکی تر دەڵێم ئەگەر ئەم زیندانییانە بگەڕێنەوە فەرەنسا، یەکسەر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، وەکوو ئەنجامدەری کردەوەی تیرۆریستی، ڕەنگە هەندێکیان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییان ئەنجامدابێت، وەکوو نموونە ئاوارەکردن، ئەشکەنجەدان، بەکۆیلەکردن، دەستدرێژیکردنە سەر ژنانی ئێزیدی.

بە هەرحال، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت لەسەر تاوان. ئەو زیندانییانە لەسەر ئەو تۆمەتانە لەلایەن دادگەی تایبەت لە فەرەنسا دادگایی دەکرێن، ئەگەر ڕۆژێک ئەم زیندانییانە لەلایەن کوردانی سووریاوە دادگایی بکرێن، کێشەکە لەوەدا دەبێت کە ئەم حوکمە لەدەرەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هیچ بەهایەکیان نابێت، بۆیە کاتێک دەگەڕێنەوە فەرەنسا دوای تەواوکردنی حوکمەکانیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت، بەهۆی ئەوەی ئەو بڕیارەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بسەپێندرێت، هیچ بەهایەکی لە فەرەنسا نییە. ئەمەیە کە من ویستم لەم بارەیەوە بڵێم.

ڕووداو: ئایا وڵاتێکی سێیەم هەیە بۆ ئەوەی ئەو داعشە دەستگیرکراوانە ببردرێن بۆ ئەوێ؟

ماری دۆزێ: نەخێر، ئەمە مومکین نییە. وڵاتی سێیەم ناتوانێت زیندانییەک دادگایی بکات کە هیچ تاوانێکی لەسەر خاکەکەی ئەنجام نەدابێت و هەڵگری وڵاتینامەی خۆی نەبێت. لە لایەکی دیکەوە دەگەڕێمەوە سەر مژاری ئەو ژن و منداڵانەی کە لە کەمپی ڕۆژدان. ئەم ژنانە کە ڕەتیدەکەنەوە بگەڕێندرێنەوە، ناتوانرێت ناچار بکرێن بگەڕێنەوە بۆ فەرەنسا. بۆچی؟ تەنیا لەبەر ئەوەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری نییە، فەرەنسا ناتوانێت ناچاری بکات پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت. ناتوانێت داوای دەرکردنیان لێی بکات، چونکە دەوڵەتی خاوەن سەروەری لەو هەرێمەدا نییە، بۆیە ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە ئەو ژنانەی کە ئامادە نین لەگەڵ منداڵەکانیان بگەڕێندرێنەوه، لەلایەن دەسەڵاتی کوردی سووریاوە دەربکرێن و ڕەوانەی وڵاتی سێیەم بکرێن، بۆ نموونە دەتوانرێت بنێردرێن بۆ باشووری کوردستان، دەسەڵاتدارانی فەرەنساش لەسەر سنوور چاوەڕوان بن بۆ ئەوەی بیانگەڕێننەوە فەرەنسا و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکەن و بیانخەنە زیندانە کاتییەکانەوە و منداڵەکانیان وەربگرن. ئەمە یەک لە چارەسەرەکانە.

ڕووداو: دەرفەتی دادگاییکردنی داعشە دەستگیرکراوەکان لە باشووری کوردستان هەیە؟

ماری دۆزێ: ئەمە دەکرێت، بەڵام دەبێت ئاگادار بین کە زۆربەی ئەو ژنانە نەچوونەتە ئێراق و لە فەرەنساش دۆسیەی یاسایی لەسەریان هەیە، کاتێک ڕەوانەی باشووری کوردستان بکرێن و دەسەڵاتی دادوەریی فەرەنسا چاوەڕێیان دەکات لەبەر ئەوەیە کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت و بگەڕێندرێنەوە فەرەنسا، نەک کردنەوەی دۆسیەی یاسایی بەرانبەریان لە ئێراق کە پێشتر لە فەرەنسا کراوە.

ڕووداو: چەند دەستگیرکراوی داعشی فەرەنسی لە ڕۆژاوای کوردستان هەن؟

ماری دۆزێ: بەڵێ، ژمارەیەکی ڕوونم هەیە سەبارەت بە ژنان، بەڵام سەبارەت بە پیاوان (ژمارەیەکم) نییە. سەبارەت بە ژنان دەزانم نزیکەی 100 منداڵ و لەنێوان 60 بۆ 70 ژن هەن. ئەمانە فەرەنسین. ئەوەی دەزانین زۆرترین ژمارەی ئافرەتان لە فەرەنساوە چوونەتە سووریا و لە دوای ئەویش ئینگلتەرا دێت، بەڵام تا ئێستا زۆرێک لە ژن و منداڵی فەرەنسی لە کەمپی ڕۆژدا ماونەتەوە. سەبارەت بە پیاوە زیندانییەکان، لە ئێستادا دەیان فەرەنسی لە کەمپی ڕۆژدا هەن. لێرەدا پرسیاری مێرمنداڵان دێتە ئاراوە. ئەو مێرمنداڵە فەرەنسییانەی لە ساڵی 2019 گەیشتوونەتە ئەم کەمپە تەمەنیان لەنێوان 8 بۆ 10 ساڵ بووە، ئەمڕۆ تەمەنیان 12-13 و 14 ساڵانە. دەسەڵاتی کوردی سووریا دەیانگوازنەوە بۆ ناوەندەکان و دوای سێ ساڵ دەیانبەن بۆ زیندانەکان، ئەمەش کێشەیەکی دیکەیە، چونکە ئەو منداڵانە بە ئارەزووی خۆیان لەگەڵ دایک و باوکیان نەچوونەتە سووریا، قوربانیی دایک و باوکیانن و لەبری ئەوەی لە کەمپەکاندا بمێننەوە، خۆیان لە زیندان دەبیننەوە، بۆیە پێویستە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان و وڵاتانی ئەوروپی بەرپرسیارییەتی بگرنە ئەستۆ.

ڕووداو: لەو زیندان و کەمپانە دۆخی ژن و منداڵی داعشەکان چۆنە و ئایا تۆ لە دۆخیان ئاگاداری؟

ماری دۆزێ: کۆمیتەی نێودەوڵەتیی مافی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ئەو منداڵانە لە کەمپەکاندا لە دۆخێکی خراپی مرۆڤایەتیدان. هەروەها کۆمیتەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجەدان و، دادگەی ئەوروپاش. هەلومەرجی ژیان لەو کەمپانەدا دیارە. منداڵان ناتوانن بخوێنن، ناتوانن پەروەردە وەربگرن، ناتوانن خزمەتگوزارییە تەندرووستییە پێویستەکان وەربگرن. بەشێک لە منداڵان بەبرینداری گەیشتنە ئەو کەمپانە، بەتایبەتیی لە باغۆزەوە و بەپێی پێویست چارەسەری برینەکانیان نەکرابوو. ئەوان تووشی شۆک بوونە و پزیشکی دەروونی نییە، لەم کەمپانەشدا منداڵان لە هەموو شتێک کەمیان هەیە. لەم دواییانەدا ئاوی خواردنەوە لە کەمپی ڕۆژ بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کەم بوو. بێگومان ئەم منداڵانە لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین.

ڕووداو: بە بۆچوونی ئێوە دادگاییکردنی دەستگیرکراوە داعشەکان چۆن بەڕێوەدەجێت و پێتوایە چەند درێژە بکێشێت؟

ماری دۆزێ: بەڵێ، لە فەرەنسا هەر کەسێک کە لە کەمپەکە دەگەڕێتەوە سەرەتا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت و بۆ لێکۆڵینەوەکە بە شێوەیەکی کاتی دەستگیر دەکرێت. لێکۆڵینەوەکان لەو کاتەوە دەستپێدەکات کە چووەتە سووریا، دادوەرەکانی دۆسییەکانی تیرۆر لێکۆڵینەوە لەو کەسانە دەکەن لەوکاتەوەی کە چوونەتە سووریا. ئیتر کاتێک کە دەگەڕێنەوە، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، بە شیوەی کاتی دەستگیر دەکرێن تاوەکوو لێکۆڵینەوەکە تەواو دەبێت، دواتر لە بەردەم دادگەی تاوانەکان دادگایی دەکرێن. هەندێک ژن لە تورکیا دیپۆرتکرانەوە، ئێوە دەزانن دوای ئەوەی هەندێک ژن کەمپەکانیان بەجێهێشت و لە تورکیا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا، لە تورکیا دیپۆرتکرانەوە و ڕەوانەی فەرەنسا کران. هەندێک لەو ژنانە دادگایی کران و لە فەرەنسا سزای تووندیان بەسەردا سەپێنراوە. 10 ساڵ زیندانی، 12 ساڵ زیندانی. ئەمانە ژنن. ئەمانە لەو ژنانە نین کە شەڕیان کردووە، کەسیان نەکوشتووە، کەسیان ئەشکەنجە نەداوە، کۆیلەی ئێزدییان لە ماڵەکانیاندا نەهێشتووەتەوە. ئەم ژنانە حوکمی تووندیان بەسەردا سەپێنراوە. ئەو پیاوانەی گەڕاونەتەوە فەرەنسا هێشتا سزا نەدراون، چونکە هیچیان لە زیندانەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵنەهاتوون، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە تاوەکوو 30 ساڵ زیندانیکردن لەلایەن دادگەوە بەسەریاندا بسەپێنرێت بەهۆی ئەو کارانەی کە لە سووریا کردوویانە کە ئەمەش سزایەکی قوورسە لەلایەن دادگەی تاوانەکانی فەرەنساوە دەدرێت.

ڕووداو: چۆنە ئێوە بوونەتە پارێزەری ژن و منداڵی داعشەکان؟

ماری دۆزێ: لەڕاستیدا من پارێزەری داپیرە و باپیرە و خاڵۆزا و مامی ئەم منداڵانەم لە فەرەنسا. مەبەستم ئەوەیە، من پارێزەری ئەو خێزانانەم کە کاریان کردووە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان نەچنە سووریا و هەوڵیانداوە منداڵەکانیان نەبن بە تووندڕەو، ئەوانیش زۆر دڵتەنگن بەم شتە. ئەوکەسانەی ئێستا نەوەکانیان لەوێن و هەوڵی دوورخستنەوەیان دەدەن لە ناو داعش، ئەمڕۆش کار بۆ گەڕانەوەی نەوەکانیان دەکەن بۆ فەرەنسا. واتە، من پارێزەری ژمارەیەک خێزانم کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ گەڕاندنەوەی نەوەکانیان بۆ فەرەنسا، چونکە خۆیان قوربانین و کاتێک دەگەڕێندرێنەوە بێگومان من بەرگری لە قوربانییەکان دەکەم لەبەر خێزانەکانیان و هەندێکجاریش لەبەر ئەو ژنانە کە چوار ساڵە دەیانەوێت بگەڕێندرێنەوە و دەبێت بەرپرسیارییەتی ئەوە هەڵبگرن کە پێم بڵێن کە چ هەڵەیەکیان کردووە. بەڵێ، ئێستا دەمەوێت جەخت لەوە بکەمەوە کە من بەرگریم لە چەکدارەکان نەکردووە، من تەنیا بەرگری لە ژن و منداڵ دەکەم.

ڕووداو: ئایا هیچ ژنێکی داعشیت بینیوە پەشیمان بووبێتەوە؟

ماری دۆزێ: من دەڵێم، چەند هەڵوێستێک هەن. هەندێک ژن هەن کە پەشیمان بوون لە ڕۆیشتنیان و، بەڕاستی پەشیمان بوونەتەوە. هەندێک ئافرەت هەن لە تەمەنی 14 ساڵیدا ڕۆیشتبوون و، ئێستا تەمەنیان 20-21-22 ساڵە، بەڵام لە تەمەنی 14 ساڵیدا ڕۆیشتبوون. هەندێک ژن هەن کە لەگەڵ دایک و باوکیان چووبوون و ئەوکات تەمەنیان 12 ساڵان بووە و ئێستا تەمەنیان 20 ساڵانە و هەندێک ژن هەن کە هێشتا زۆر تووندڕەون، زۆرزۆر تووندڕەون و من باوەڕم وایە کە پێویستە سەرەتا ئەم ژنانە بگەڕێندرێنەوە، چونکە مەترسیی هەڵهاتنیان لە کەمپەکان هەیە و دەتوانن ببنە مەترسی. ئەوانەی پەیوەست بوون بە داعش دەبێت بدرێنە دادگە، چونکە ئەگەر هەڵهاتن بەدڵنیاییەوە دەچنە ناو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سووریا و ئەمەش لە بەرژەوەندیی هیچ کەسێکدا نییە، نە کوردەکانی سووریا و نەش فەرەنسا. مەبەستم ئەوەیە من بەرگری لەو ژنانە دەکەم کە لە هەڵەکانیان گەیشتوون و پەشیمانن لەوەی کردوویانە، ئەوان بەرپرسیارن لە کارەکانیان، بەڵام پەشیمان بوونەتەوە، بێگومان ئەوانەی نایانەوێت بگەڕێنەوە و دەیانەوێت بچنە ناو داعش و پابەندبن بە عەقڵی تووندڕەوییەوە، بێگومان من وەک پارێزەریان هەڵنابژێرن.

ڕووداو: هەوڵتداوە بچیتە ڕۆژاوای کوردستان بۆ ئەوەی وەک بریکاردەری ژن و منداڵی داعشەکان کاربکەی؟

ماری دۆزێ: بەڵێ، سێ جار هەوڵمدا بچمە ئەوێ. یەکەمجار لەگەڵ ڕێکخراوی ناحکومی، پارێزەرانی بێ سنوور بوو. لەو کاتەدا، من دەستنیشانکرام بۆ نوێنەرایەتیکردنی پارێزەران، لەلایەن سەندیکای پارێزەرانی پاریسەوە. ئێمە نەمانتوانی سنووری نێوان باشووری کوردستان و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ببڕین، چونکە کۆنسوڵخانەی فەرەنسا چوونمانی قەدەخە کردبوو. جاری دووەم هاتمەوە بە 2 تۆڕی ناحکومی و هەندێک کۆمەڵە، دیسان نەمانتوانی بچین. جاری سێیەم، لەگەڵ هەندێک پەڕڵەمانتاری ئەوروپا و هەندێک سیناتۆر هاتمەوە، ئەو کات چاوپێکەوتنێکمان هەبوو لەگەڵ ئێوەش وەک لەبیرمە. ئێمە دەمانتوانی بچینە ئەو دیوی سنوورەوە، بەڵام فەرەنسا ڕەتیکردەوە زیاتر لە چەند کیلۆمەترێک لە سنوورەوە بچین. فەرەنسا نەیدەویست بچینە ناو کەمپی ڕۆژەوە و سەختییەکەی لێرەدایە. سەختییەکەی ئەوەیە کە هیچ کەسێک بۆی نییە بگاتە ئەو کەمپانە، نە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی فەرەنسی، نە پارێزەری فەرەنسی، نە پەڕڵەمانتاری فەرەنسی یان پەڕڵەمانتاری ئەوروپی فەرەنسی. هەندێک وڵاتی تر ڕێگە بە کۆمەڵە، ڕێکخراو و، پزیشکی دەروونی دەدەن بچنە ئەوێ، بەڵام فەرەنسا نا. فەرەنسا هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی نەگەینە ئەو کەمپانە و ئەمە بەڕاستی ئاڵنگارییە.

ڕووداو: زۆر سوپاس.[1]
ئەم بابەتە 262 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 09-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاسایی
پۆلێنی ناوەڕۆک: تیرۆریزم
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 18-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 262 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.128 KB 18-08-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لاوکی موسۆ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,008
وێنە 106,398
پەرتووک PDF 19,240
فایلی پەیوەندیدار 96,837
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
نەسرین کوردە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
لاوکی موسۆ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.297 چرکە!