ناو: عەتا
ناوی باوک: مەحمود
ناوی دایک: فاتمە ڕەزا قادر
ڕۆژی لەدایکبوون: #28-11-1973#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
- ناو: عەتا مەحمود کەریم
- ناوی دایک: فاتمە ڕەزا قادر
- ساڵ و شوێنی لە دایکبوون: 28-11-1973 - گەڕەکی سەرشەقام - سلێمانی.
- بڕوانامە: دەرچووی بەشی کوردی کۆلێژی زمان - زانکۆی سلێمانی، ساڵی 1996-1997ز.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان.
- بە دەیان بابەتی ڕۆژنامەوانی لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
- دامەزرێنەر و خاوەنی چاپخانەی کارۆ، 25 ساڵە ئەم چاپخانەیە لە کارکردندا بەردەوامە و بە هەزاران پەرتووک و گۆڤار و ڕۆژنامە و بڵاوکرەوەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی بۆ نووسەران و پەرتووکخانە و دەزگا و زانکۆ و ناوەندە ئەدەبی و هونییەرییەکان چاپکردووە.
- خاوەنی بیرۆکە و سەرپەرشتیاری (خەڵاتی ساڵانەی کارۆ)یە، بۆ ماوەی پێنج ساڵە ئەم خەڵاتە لەسەر ئەرکی خۆی بەردەوامە. [1]