پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,864
وێنە 106,275
پەرتووک PDF 19,333
فایلی پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
جیاوازی نێوان چەمک زاراوە جوگرافیەکان
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جیاوازی نێوان چەمک زاراوە جوگرافیەکان

جیاوازی نێوان چەمک زاراوە جوگرافیەکان
ناونیشانی بابەت: جیاوازی نێوان چەمک زاراوە جوگرافیەکان
ئامادەکردن و نووسین: #کارێز ڕەسوڵ نەبی#

جیاوازی نێوان چەمک زاراوە جوگرافیەکان:
● زانستی جوگرافیا (Geography Science) :
بریتییە لە زانستی لێکۆڵینەوە و وەسفکردنی دیاردە سرووشتی و مرۆییەکان و شیکردنەوەیان و بە دیارخستنی کاریگەرییەکانیان و دۆزینەوەی پەیوەندی نێوانیان.
✻ جوگرافیا: بریتییە لە زانستی پەیوەندییە شوێنییەکان.
✻ چوگرافیا: وشەیەکی یۆنانییە. لە دوو بڕگە پێکھاتووە (Geo) بە واتای زەوی دێت، (Graphy) بە واتای وەسفکردن یان گوزارشتکردن دێت کەواتە (Geo + Graphy = Geography) واتە زانستی وەسفکردنی زەوی، فەیلەسوفی یۆنانی (ئەرسطۆ) پێی وابوو وشەی جوگرافیا بە مانای وێنەکێشانی زەوی دێت، یەکەم کەس کە وشەی جوگرافیای بەکارھێناوە جوگرافیا زانی یۆنانی (ئەرستۆستێن لەنێوان ساڵانی 276 بۆ 194) پێش زاین بوو.
کەواتە، زانستی جوگرافیا لە دوو لقی سەرەکی پێکھاتووە کە بریتین لە (جوگرافیای سرووشتی و جوگرافیای مرۆیی) .
1- جوگرافیای سرووشتی: ھەموو ئەو دیاردانە دەگرێتەوە کە لە سرووشتەوە سەرچاوەیان گرتووە و مرۆڤ ھیچ ڕۆڵ و کاریگەرییەکی نەبووە لە درووستبوونیان و دابەشبوونیان و بڵاوبوونەوەیان وەک: جوگرافیای (ئاوھەوا، خاک، بەرزی و نزمی، ڕووەکی سرووشتی و ئاژەڵ و باڵندەکان، جیۆمۆڕفۆلۆجی، فەلەکی، ھایدرۆلۆجی، زیندەزانی، کیشوەرەکان، ئۆقیانووسی، دەرامەتە سرووشتییەکان، دەریا و زەریاکان) .
2 – جوگرافیای مرۆیی: ھەموو ئەو دیاردانە دەگرێتەوە کە مرۆڤ ھۆکارێک بووە بۆ درووست بوونیان و دابەشبوونیان و ئەفڕاندنیان لە گرینگترین لقەکانیش بریتین لە جوگرافیای (ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، کشتوکاڵ، پیشەسازی، کارتۆگرافی، دانیشتووان، بازرگانی و گواستنەوە، خزمەتگوزاری، ئاواکاری (ئاوەدانی) جوگرافیای ھەرێمی مرۆیی) .
● دیاردە: ھەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە مرۆڤ دەتوانێت بیان بینێت و پێوانەیان بکات.
● پەیوەندی زانستی جوگرافیا بە زانستەکانی تر: زانستی جوگرافیا لە پەیوەندی دایە لەگەڵ چەندین زانستی تر کە بە ھاوبەشی کاران، بۆ ئەم مەبەستەش ئەم پەیوەندییە دابەشکراون بەسەر سێ بەشەوە کە بریتین لە:
✻ پەیوەندی زانستی جوگرافیا بە زانستە یارمەتیدەرەکان (العلوم المساعدة) : وەک زانستی (بیرکاری، ئامار ، کارتۆگرافی) ئەم زانستانە ئامرازێکی یارمەتیدەرن کە بەکاردێن بۆ شیکردنەوە و پیشاندانی ماددەی زانستی کە پەیوەستن بە شوێنەوە.
✻ پەیوەندی زانستی جوگرافیا بە زانستە تەواوکەرەکان (العلوم المکملة) : لە ڕووی سرووشتییەوە ئەو زانستانە دەگرێتەوە کە گوزارشت لە دیاردە سرووشتییەکان دەکەن، لە چوارچێوەی شوێن وەک: زانستی (زەوی، جیۆلۆجی، ھایدرۆلۆجی، خاک، ئاو، دەریا و زەریاکان، ئاژەڵی، ڕووەکی، دەرامەتی سرووشتی) . لەم چەند ساڵەی دووایدا پێشکەوتنی لایەنی تەکنیکی لە زانستی جوگرافیا یارمەتیدەر بووە بۆ کۆکردنەوەی ماددە زانستییەکان و ڕێکخستنیان و شیکردنەوەیان و خەزنکردنیان بە ئامێری کۆمپیوتەر تەکنیکی ھەستکردن لە دوورەوە (Remote sinsing RS) سیستەمی زانیارییە جوگرافیەکان ناسراو بە (Geography information System GIS) ئەمەش جگە لە سەرھەڵدان و پەیدابوونی ئامرازی (چەندیەتی و چۆنییە.ی) و بەکارھێنانیان لە توێژینەوە جوگرافیە زانستەکانیان و پێوانەکردنی دیاردەکان بەم ئامرازانە.
✻ پەیوەندی زانستی جوگرافیا بە زانستە مرۆڤایەتییەکان: زانستی جوگرافیا لە پەیوەندییەکی بەھێز دایە لەگەڵ زانستە مرۆڤایەتییەکان وەک: زانستی (مێژوو، دیمۆگرافیا، ئەنتۆگرافیا، ئەنثڕۆپۆلۆژیا، دەروونزانی، یاسا، ئابووری، سیاسی (ڕامیاری) ، کۆمەڵایەتی
● شوێنی جوگرافی: ئەگەر وەکوو شوێنی دیاردەیەکی جوگرافی لێی بڕوانین ئەوا (شار، ھەرێم، دەوڵەت) دەگرێتەوە، بەڵام ئەگەر وەکوو دەرامەتێکی سرووشتی لێی بڕوانین ئەوا ئەو مانایانە لەخۆ دەگرێت:
✻ شوێنی گەردوونی یان فەلەکی (ئستڕۆنۆمی) واتە شوێن بە گوێرەی بازنەکانی پانی و ھێڵەکانی درێژی.
✻ شوێنی کیشوەری و دەریایی: واتە شوێن پەیوەست بە دەریا و زەریاکان یان ڕووبەری وشکانی.
✻ شوێنی دراوسێیەتی یان (ڕێژەیی) : مەبەست لێ شوێنی دەوڵەتێکە یان یەکەیەکی ڕامیارییە سەبارەت بە دراوسێی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆکانی.
✻ شوێنی ستراتیجی: بریتییە لەو شوێنەی کە گرینگی ھەیە لە بواری ئابووری، سەربازی، ڕامیاری، گواستنەوە و بازرگانی، دووری و نزیکی لە بازاڕەکان و کەرستەی خاو، وەک: گەروە ئاوییەکان و بەندەرەکان وەکوو: نۆکەندی سوێس، جەبەل تارق، بۆسفۆڕ، بێرنگ، بابولمندەب، ھورمز، و کەناڵی ئینگلیز، بەندەری جیھان، ئوم قەسر، فاو)
● شوێنگە (Site) : بەشێکی زۆر بچووکە، خاڵێکە لەسەر گۆی زەوی یەک شوێنی جوگرافی چەندین شوێنگە لە خۆدەگرێت، جیاوازی شوێنی جوگرافی و شوێنگەی جوگرافی بریتییە لە:
✻ شوێنی جوگرافی بایەخی گەورە و ڕێژەییە واتە، (ڕەھا نییە. بە پێچەوانەوە بایەخی شوێنگە کەم و ڕەھایە.
✻ ھەرچەندە شوێنی جوگرافی جێگیرە، بەڵام بایەخی شوێنی جوگرافی دەگۆڕێت بە پێی تیپەڕبوونی کات ئەمەش لە ئەنجامی گۆڕانکارییە تەکنەلۆجیەکان و چالاکییە جۆراوجۆرەکان، دەکرێت پەرە بە شوێنی جوگرافی بدرێت بۆ ئەنجامدانی چالاکییە جۆراوجۆرەکان.
● ناوچە: بریتییە لە ڕووبەرێکی دیاریکراو لە ئەنجامی یەکگرتنی چەند شوێنێک درووست دەبێت.
✻ کەواتە لێرەدا دەگەین بەو دەرئەنجامەی کە شوێنگەی جوگرافی: بریتییە لە خاڵێکی زۆر بچووک لەسەر زەوی کە ڕووبەرێکی کەم داگیردەکات، بەڵام ئەگەر ژمارەی خاڵەکان واتە (شوێنەگەکان) زیادی کرد دەبێت بە (شوێن یان شوێنی جوگرافی) بەم شێوەیەش شوێنی جوگرافی گەورەتر و بایەخدارترە لە شوێنگەی جوگرافی وە ئەگەر ژمارەی شوێنەکانیش زیادی کرد دەبێت بە (ناوچە) بەم جۆرەش ناوچە گەورەتر دەردەکەوێت لە شوێنی جوگرافی.
● ھەرێم یان ھەرێمی جوگرافی: بەشێکە لەسەر ڕووی زەوی کە خاوەن سیفات و تایبەتمەندی تایبەت بەخۆیەتی لە ڕێگەی ئەو سیفات و تایبەتمەندیانەی کە ھەیەتی لە ناوچەکانی تر جیادەکرێتەوە.
● لە گرینگترین جۆرەکانی ھەرێمی جوگرافی:
✻ ھەرێمی سرووشتی: بریتییە لەو ھەرێمەی کە بۆ دیاریکردنی پشت بە بنەما و دیاردە جوگرافیە سرووشتییەکان دەبەستێت وەک: بەرزی و نزمی (دەشت، دۆڵ، چیا، بان) ئاوھەوا، ڕووەکی سرووشتی، خاک، ڕووبار و دەریا و دەریاچەکان، شوێنە جوگرافیەکان.
✻ ھەرێمی مرۆیی: بریتییە لەو ھەرێمەی کە بۆ دیاریکردنی پشت بە بنەما و دیاردە مرۆییەکان دەبەستێت، وەک: دانیشتووان، چڕی دانیشتووان، ئاستی ئابووری و بژێوی و چالاکی و پیشەکانیان، دابەشبوونی دانیشتووان بە گوێرەی ھەست و سۆز و ڕەگەزایەتی یان ھۆزایەتی وەکوو ئەوەی لەنێوان ھەرێمەکانی (بنجاب و سەند) ، ھەرێمی کوردستان، عەرەبستان، بلوجستان بە دیاردەکەوێت.
✻ ھەرێمی کارگێڕی: بریتییە لەو ھەرێمەی لە دیاریکردنی پشت بە بنەما کارگێڕییەکان دەبەستێت، واتە لەسەر بنەمای دابەشبوونی دەست ھەڵاتە کارگێڕییەکان بەڕێوەدەبرێت وەک: ھەرێمی پارێزگاکان لەڕووی کارگێڕیەوە خاوەن دەست ھەڵاتێکی کارگێڕین و ئەتوانن خزمەت بە سنووری کارگێڕی ئەو پارێزگایە بکەن، وەکوو پارێزگای ھەولێر، دھۆک، سلێمانی، ھەڵەبجە، ھەرێمی کوردستان و ئێراق.
✻ ھەرێمی تایبەت: بریتییە لەو ھەرێمەی لە دیاریکردنیدا پشت دەبەستێت بە بڕیارێکی سیاسی لەپێناو ھێنانەدی ئامانجێکی دیاریکراو و کەڵک وەرگرتن لەو ھەرێمە بە شێوەیەکی تایبەت بە پشت بەستن بەو بڕیارە سیاسیانەی کە دەدرێن بۆ کەڵک وەرگرتن لە توانا سرووشتی و مرۆیی و ئابووریەکانی ئەم ھەرێمە وەک: ھەرێمی پیشەسازی یان ھەرێمی کشتوکاڵی یان ھەرێمی بازرگانی کە زۆربەی ڕووبەری ئەم جۆرە ھەرێمانە تەرخان دەکرێت بۆ ئەم جۆرە پیشانە.
● سنوور (حدود) : بریتییە لە خاڵی جیاکەرەوەی نێوان دوو (وڵات یان دوو شار یان دوو ھەرێم) کە ڕووبەرێکی زۆر داگیر بکات و کۆمەڵێک تایبەتمەندی تایبەت بەخۆی ھەیە.
● تخوب:واتە خاڵی جیاکەرەوە بۆ شوێنگەیەک یان شوێنێک کە ڕووبەرێکی کەمی ھەبێت بۆ نموونە: (پارچە زەویەک یان باغێکی کشتوکاڵی) .
● دوورگە: بریتییە لە ڕووبەرێکی وشکانی کە ھەموو لاییەکانی بە ئاو دەور دراوە، ھیچ سنوورێکی وشکانی لەگەڵ ھیچ شوێنێک یان ناوچەیەک نییە. وەکوو دوورگەی (غرینلاند) .
● نیمچە دوورگە: بریتییە لە ڕووبەرێکی وشکانی کە سنووری وشکانی لەگەڵ وڵاتێک یان ڕووبەری وشکانییە.ی تر ھەیە، وەکوو نیمچە دوورگەی عەرەب (شبە الجزیرة العربیة) .
● گەروو: بریتییە لە ماوەی نێوان دوو دەریا یان دوو زەریا یان دوو ڕووبەری وشکانی کە سرووشتییە دەستی مرۆڤی تێدا نییە.
● کەناڵ: بریتییە لەبەیەکگەیشتنی ئاوی دوو دەریا یان دوو زەریا یان دەریاو زەریا، بەڵام مرۆڤ ڕۆڵی هەبووە لەبەیەکگەیاندی واتا مرۆڤ درووستی کردووە.
● دەربەند: شوێنێکی تەسک و تەنگەبەرە ڕووبار یان چەم و زێی پێدا تێپەڕدەبێت.
● نۆکەند: بریتییە لە بەیەک گەیاندنی دوو ڕووبەری ئاوی لەناو ڕووبەڕێکی وشکانیدا وەک نۆکەندی سوێس کە لەبیابانی مسیر هەڵکەنراوە دەریای سوور بەدەریای ناوەڕاست دەگەیەنێت.
● کەش و ھەوا (الطقس - Weather) : لقێکە لە لقەکانی زانستی جوگرافیای سرووشتی کە لە دیاردەکانی کەش دەکۆڵێتەوە لە ماوەیەکی کوورت خایەن لە چینی یەکەمی بەرگەھەوا (ترۆپۆسفێر) ، توێژەران و پسپۆڕانی بواری کەش ناسی بۆچوونیان وایە ئەو ماوەیە لە (24 کاتژمێر دەست پێ دەکات تاوەکوو ساڵێک) بەردەوام دەبێت.
● ئاوھەوا (المناخ - Climatology) : زانستی لێکۆڵینەوەیە لە بەرگەھەواو و پشتێنەکانی ڕەگەزە کەشیەکان ئەو بارودۆخانەی کە دەبنە ھۆی ڕوودانیان یان ئەو زانستەیە کە ھەڵدەستێت بە وەسفکردن و شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان ڕەگەزەکانی ئاوھەوا لە ماوەیەکی درێژخایەن، توێژەران و پسپۆڕانی بواری کەش ناسی بۆچوونیان وایە ئەو ماوەیە لە (ساڵێکەوە دەست پێ دەکات تاکوو پەنجا بۆ سەد ساڵ)
● شێی ھەوا (Humidity) : بریتییە لە بڕی ھەڵمی ئاو لە ھەوادا، ئەم بڕەش بە چەند شێوەیەک دەپێورێت.
✻ شێی ڕێژەیی (Relative Humidity) : بریتییە لە بڕی ھەڵمی ئاو لە ھەودا لە پلەیەکەی گەرمی دیاریکراو دا، بۆ نموونە: ئەگەر کێشی ھەڵمی ئاو (8.5 گرام / مەتر سێجا) بێت لە پلەی گەرمی (15) ° سیلیزی دابێت ئەوا بڕی شێ ڕێژەیی (%50) دەبێت، چونکە پلەی گەرمی ھەوا توانای ھەڵگرتنی (17 گرام / مەتر سێجای) ھەیە.
✻ شێی جۆری (Specific Humidity) : بریتییە لە کێشی ھەڵمی ئاو لە ھەوادا کە بە گرامێک شێ لە ھەر کیلۆگرامێک لە ھەوادا دەپێورێت.
✻ شێی ڕەھا (Absolute Humidity) : بریتییە لە بڕی ھەڵمی ئاو لە قەبارەیەکی دیاریکراودا کە بە گرام لە مەتر سێجا لە ھەوادا دەپێورێت.
● دابارین (الھطول - Precipitation) : بریتییە لە بارینی (بەفر، باران، تەزرە) لە ئاسمانەوە، کە زۆربەی کات بە دابارین و شێوەکانی ناودەبرێت.
● باران (المطر - Rani) : دڵۆپە ئاوی مامناوەندی و گەورەن کە قەبارەیان (500) مایکڕۆن زیاترە، کە دەشێت لە ھەوری باراناوی یان ھەوری بەرز و ناوەند ببارێت.
● گەرمی (Weat) : بریتییە لە بڕی ئەو وزەیەیی کە تەنێک بە دەستی دێنێت و گەرمیەکەی زیاد دەکات، ھەموو تەنێکیش بە بڕێکی جیاواز وزەی تیایە. کەواتە گەرمی وزەیە و لە باری گواستنەوەدایە
.
● پلەی گەرمی (Temperature) : بریتییە لە بڕی وزەی تەنێک کە بە ئامرازێک پێوانە دەکرێت.
● گەرمی ھەستپێکراو (Sensible Heat) : بریتییە لەو پلە گەرمیەیی کە جەستەی مرۆڤ ھەستی پێدەکات، واتە مرۆڤ لە ڕێگای گەرم داھاتنی جەستەی یان سارد داھاتنی جەستەی ھەست بەم جۆرە گەرمیە دەکات. کەواتە پلەی گەرمی بە گەرمی پێو دەپێورێت بۆیە مرۆڤ پێویستی بە ئامێر ھەیە بۆ زانینی پلەی گەرمی ڕاستەقینە، چونکە جەستەی مرۆڤ پێوەرێکی درووست نییە.بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی.
● دەریا (Sea) : بریتییە لە ڕووبەرێکی ئاوی کە لە سێ لاوە یان زۆرکات لە چوار لاوە بە ڕووبەری وشکانی دەوردراوە، وەک: (دەریای سوور، دەریای ناوەڕاست، دەریای ئۆختسک، دەریای کاریبی) ، دەریاکان ڕووبەر و قوڵیان کەمترە و ژمارەی دەریاکان زیاترە بە بەراود بە زەریاکان.
● زەریا (Ocean) : بریتییە لە ڕووبەرێکی ئاوی فراوان، ڕووبەری زەریاکان گەروەترە و قوڵتر و بڕی خوێیان زیاترە و ژمارەیان کەمترە وەک: زەریای (ھێمن، ئەتڵەسی، ھیندی، زەریای بەستەڵەکی باکوور ) بە بەراورد لەگەڵ دەریاکان وە کاریگەریی ئاوی زەریاکان زۆرترە لە گۆڕانی ئاھەوای زەوی وەک: دیاردەی ئێڵ نینۆ و لانیا لە زەریای ھێمن، لە ڕووی بازرگانی و گواستنەوە زەریاکان گەشتی بازرگانی زیاتریان تیادا ئەنجام دەدرێت چونکە، ڕووبەرێکی فراوانتر یان ھەیە بۆ ڕێڕەوکردنی کەشتییەکان وەک: بەشی باکووری زەریای ئەتڵەسی کە (%75) گەشتە زەریایەکان لەم بەشەوە ئاڕاستە دەکرێن.
دیاردەی تیسۆنامی لە زەریاکان زیاتر ڕوودەدات، چونکە پلێتی ژێرەوەی زەریاکان گەورەترن و بەرکەوتنیان لەگەڵ پلێتەکانی تر زۆرترە.
● ئۆقیانووسیا: وشەیەکی ئەوروپیە (Oceanic) کە کیشوەری ئوستڕالیا و دوورگەکانی دەورووبەری دەگرێتەوە.
● کوردستان: زاراوەیەکی ناوچەیی و ھەرێمە ئەگەر بە تەنیا وشەی (کوردستان) بەکاربێت ئەوا ھەر چوار پارچەکانی تر (باکوور، باشوور، ڕۆژھەڵات، ڕۆژاوا) دەگرێتەوە، بەکارھێنانی دەستەواژەی (کوردستانی باکوور یان کوردستانی باشوور، کوردستانی ڕۆژھەڵات یان کوردستانی ڕۆژاوا) لە چوارچێوەی زانستی جوگرافیا و مێژوو دەستەواژەیەکی ھەڵەیە.
● ھەرێمی کوردستان: زاراوە و چەمکێکی ناوچەیی و ھەرێمیە، تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان لە ڕووی کارگێڕییەوە پارێزگای (#ھەولێر#، #سلێمانی#، #دھۆک#، #ھەڵەبجە#) بە ھەموو شارەدێ و شارۆچکە و لادێکانی دەگرێتەوە.
● دەرامەتەسرووشتییەکان Natural resources:
بریتین لەو سەرچاوە سرووشتیانەی کە مرۆڤ بەکاریان دێنێت و سوودیان لێ وەردەگرێت، بەکارھێنانی مرۆڤ بۆ سەرچاوە سرووشتییەکان مەرجە بۆ بوونی دەرامەتە سرووشتییەکان.
● سەرچاوە سرووشتییەکان Natural Sources
بریتین لە ھەموو ئەو دیاری و بەخششە سرووشتیانەی کە لە سرووشتەوە سەرچاوەیان گرتووە و مرۆڤ ھیچ ڕۆڵ و کاریگەرییەکی نەبووە لە درووستبوونیان و دابەشبوونان، واتە بە جۆرێک ھەموو ئەو سەرچاوە سرووشتیانە دەگرێتەوە کە ھێشتا مرۆڤ بەکاری نەھێناون بۆ خزمەتی خۆی، وەکوو ئەو سەرچاوە نەوتیانەی کە ھێشتا دەرنەھێنراون بە سەرچاوە ھەژمار دەکرێن، بەڵام کاتێک نەوت دەرھێنرا و سوودی لێ بینرا و خرایە خزمەتی مرۆڤایەتی ئەوکات دەبێت بە سامان.
● سامانی سرووشتی Natural Resource:
بریتییە لە ھەموو ئەو سەرچاوانەی کە دەستی مرۆڤی پێ بگات و بۆ خزمەت و بەرژەوەندی خۆی سوودیان لێ ببینێت، واتە جیاوازییەکە تەنیا لە بەکارھێنان و بەکارنەھێنانە کە سەرچاوە دەکات بە سامان. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: جوگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 20-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 20-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 517 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سواکردنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
سۆبەی دار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
20-09-2015
سەریاس ئەحمەد
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
15-03-2022
سەریاس ئەحمەد
فایەق حامید ئەسعەد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,864
وێنە 106,275
پەرتووک PDF 19,333
فایلی پەیوەندیدار 97,324
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سواکردنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
سۆبەی دار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!