پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,210
وێنە 106,556
پەرتووک PDF 19,262
فایلی پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر ئێراق و هەرێمی کوردستان
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر ئێراق و هەرێمی کوردستان

لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر ئێراق و هەرێمی کوردستان
ناونیشان: لێکەوتەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر ئێراق و هەرێمی کوردستان
نووسەر: #مەحموود بابان#
ڕۆژی دەرچوون: #02-08-2023#
=KTML_Bold=بەرایی=KTML_End=
ساڵ بە ساڵ کاریگەرییەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان و ئێراق زیاتر دەردەکەون. زۆربوونی ڕۆژە گەرمەکانی ساڵ، سووتانی دارستان و پاوانەکان، کەمبوونەوەی ماوەی باران و زیادبوونی ڕۆژانی خۆڵبارین، هەموو پێکەوە لێکەوتەی گەورەی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنییان هەیە، لەسەروو هەمووشیانەوە تێکچوونی دیمۆگرافیای ناوچەکان، زیادبوونی کۆچ و کۆچی بەکۆمەڵ، کەمبوونەوەی دەرفەتی کار و زیادبوونی ناسەقامگیری. لەم سۆنگەیەوە و لە شەش بەشدا هەڵوەستە لەسەر گۆڕانکارییەکان دەکەین و مەترسییەکان دەخەینەڕوو.
گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە ڕوودەدات و بەردەوامە، هەم خۆکردە و هەم سرووشتییە، واتە هەم دەستکردنی مرۆڤە و هەم سرووشتییە، بەڵام بەشێکی گەورەی خۆکردە (دەستکردی مرۆڤە) و دەتوانرێت کاری لەسەر بکرێت و کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی بەشە سرووشتییەکەی یاخود ڕووداوە سرووشتییەکانی کەشوهەوا هەبێت. خاڵیکی دیکەی زۆر گرنگ، کە پێویستە لێرەدا ئاماژەی بۆ بکەین ئەوەیە؛ هەرێمی کوردستان بە ئێراقیشەوە بەشدارییەکی ئەوتۆی لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا نییە، بەڵام بەپێچەوانەوە لێکەوتەکانی ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێت و دەردەکەوێت، وەک نەمانی زۆنگاوەکان و دارستانەکان و کەمبوونەوەی ڕۆژانی باران و زیادبوونی ڕۆژانی گەرم بە جۆرێک کە لەسەرووی 50 پلەی سیلیزییەوەن.
خاڵێکی سەرنجڕاکیش؛ داتاکانی تۆماری پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، دەریدەخەن کە بەگشتی دوو پلەی سیلیزی گەرمی بەرزبووەتەوە و بەهەمان شێوەش لە تۆمارکردنی نزمترین پلەکانی گەرماش لە زستاندا لە هەندێک پارێزگا، تاوەکوو نیو بۆ یەک پلە گەرمتر بووە، کە ئەمە نیشاندەرێکی تەواوی گۆڕانکارییە لە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستاندا، ئەمەش ئەنجامی سیناریۆ و پێشبینییەکان بۆ داهاتووش پشتڕاستدەکاتەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی پانێڵی هاوبەشی حکومەتەکان لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا (IPCC) ؛ لە دەیەی ڕابردوودا مەودا و چڕیی بەبیابانبوون لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕووی لە زیادبوون کردووە، کرۆکی ئەمەش ئێراق و هەرێمی کوردستانە و بەشێکە لەم ناوچەیە. هەروەها، بەپێی دوایین ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی ناتۆ 2023 بە ناونیشانی هەڵسەنگاندنی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کاریگەریی لەسەر ئاساییشی ناتۆ لە کەیسی ئێراقدا لە لاپەڕە 18 ئاماژە بەوەدەکات، لەم ساڵانەی دواییدا ئێراق تووشی ماوەی گەرمیی بەهێز و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لەسەروو 50 پلەی سیلیزی بووەتەوە، ئەمەش بەواتای تێکچوونی ئامێر و کەلوپەلە سەربازییەکان دێت. کاتێک پلەکانی گەرما دەگەنە 50 پلەی سیلیزی، هێلیکۆپتەرەکان ناتوانن بە ئاسانی بفڕن و بنیشنەوە. بەپێی پێشبینییەکان لەوانەیە 72 ڕۆژ لە ساڵێکدا پلەکانی گەرما لەسەرووی 50 پلەی سیلیزییەوە بن، ئەمەش بەواتای وەستانی یەک لەسەر پێنجی کارە ئاسمانییەکان دێت لەساڵێکدا.
لە بەشی یەکەمی ئەم زنجیرە هەڵسەنگاندنەدا وێنایەکی گشتی سیناریۆکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لێکەوتەکانی وەک خۆڵبارین و باران دەخەینەڕوو.
=KTML_Bold=سیناریۆکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و خۆڵبارین لە ئێراق:=KTML_End=
ناتۆ و Global climate modeling پێشبینییان کردووە کە بۆ دەیەکانی داهاتوو لە ئێراق، پلەی گەرما لە ماوەی کوورتخایەن 1 پلەی سیلیزی، لە ماوەی مامناوەند و درێژخایەنیشدا 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە، لەکاتێکدا ئێستا هەموو جیهان هەوڵەکانی بۆ ئەوەیە کە پلەی گەرمی 0.5 پلەی سیلیزی بەرزنەبێتەوە.
بەپێی سیناریۆی یەکەم و لە ماوەی کوورتخایاندا (2020-2060) ژمارەی ئەو ڕۆژانەی پلەکانی گەرما لەسەروو 35 پلەی سیلیزیین دەگاتە 160-170 ڕۆژ، لەکاتێکدا لە ماوەی درێژخایەندا ژمارەی ئەو ڕۆژانە لە نیوەی ساڵێک زیاتر دەبێت. هەروەها، لە سیناریۆی دووەمدا، ژمارەی ئەو ڕۆژانەی پلەی گەرما لەسەرووی 45 پلەی سیلیزی دەبیت، لە ماوەی چەند دەیەی داهاتوودا 40-50 ڕۆژ زیاتر دەکات، لە ماوەی کوورتخایەنیشدا (2020-2039) ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە پلەی گەرما لەسەرووی 45 پلەی سیلیزییەوە دەبێت بۆ 72 ڕۆژ زیاد دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە لە ماوەی درێژخایەندا (2060-2079) ئەو ژمارەیە دەگاتە سەرووی 111 ڕۆژ لە ساڵێکدا.
لە سیناریۆی سێیەمدا، کە بەرزترین پلەکانی گەرمای بەغدا لە ماوەی مانگەکانی (حوزەیران، تەممووز و ئاب) وەک بنەما وەرگیراوە و پێشبینی ساڵانی داهاتووی پێکراوە، دەردەکەوێت؛ بەرزترین پلەکانی گەرما لە ماوەی ساڵانی (1995-2014) دا 49 پلەی سیلیزی بووە، بەڵام بەپێی پێشبینییەکان لە ماوەی کوورتخایاندا (2020-2039) دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، لە ماوەی مامناوەندیشدا (2040-2059) بەرزترین پلەی گەرمای ڕۆژانە، 52 پلەی سیلیزی دەبێت، لەکاتێکدا لەمەودای درێژخایەندا دەگاتە 54 پلەی سیلیزی.
هەروەها بەپێی پیشبینییەکان، ژمارەی ئەو ڕۆژانەی باران نییە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر وشکەساڵی و خۆڵبارین هەیە، زۆرە. لە خراپترین سیناریۆدا لە ئێراق، ساڵانە نزیکەی 319 ڕۆژی یەک لە دوای یەک وشک و بێ باران دەبێت. بە نزیکبوونەوەش لە ناوچەکانی بەغدا و دەوروبەری، ژمارەی ئەو ڕۆژانە دەگاتە 330 ڕۆژ یاخود 90% لە ڕۆژەکانی ساڵ.
=KTML_Bold=بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و، ڕێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان=KTML_End=
لەڕووی گۆڕانکارییەوە لە پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا سەروو دوو پلەی سیلیزی تێکڕای پلەکانی گەرما لە وەرزەکانی هاویندا زیادیکردووە، بەشێوەیەک لەسەر ئاستی پارێزگاکان، تێکرای پلەی گەرما لە تەممووزی 2009دا لە #هەولێر# 33.75 پلەی سیلیزی، لە #سلێمانی# 31.55 پلەی سیلیزی بووە و، لە #دهۆک#یش 32.6 پلەی سیلیزی بووە، بەڵام لە تەممووزی 2021دا تێکڕای پلەی گەرما لە هەولێر 35.7 پلەی سیلیزی، لە سلێمانی 35.3 پلەی سیلیزی و لە دهۆک 34.7 پلەی سیلیزی بووە. بەمشێوەیەش پلەکانی گەرما بەتێکڕا لە هەولێر 1.95 پلەی سیلیزی، لە سلێمانی 3.75 پلەی سیلیزی و لە دهۆک 2.1 پلەی سیلیزی بەرزبووەتەوە، بەتێکڕاش لە هەموو هەرێمی کوردستان 2.6 پلەی سیلیزی گەرمتر بووە.
جیاوازییەکی سەرنجڕاکیشی دیکەش بۆ دەرخستنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گەرمبوونی زیاتری ساڵانە لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت، کە ئەویش بەرزبوونەوەی تێکڕای بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمای ساڵانەیە، واتە زستانیش ساردتر نەبووە بەڵکوو گەرمتر بووە، بۆ نموونە لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2009دا نزمترین تێکڕای پلەی گەرمیی ساڵانە 15.3 پلەی سیلیزی بووە، بەڵام لە 2021دا 15.6 پلەی سیلیزی بووە، واتە 0.3 پلەی سیلیزی دابەزینی پلەکانی گەرما لە زستاندا کەمتر تۆمارکراوە، بڕوانە خشتەی 1 بۆ تێکڕای پلەکانی گەرمای ساڵانە.
=KTML_Bold=خشتەی 1: تێکڕا، نزمترین و بەرزترین پلەی گەرمی ساڵانە لە پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان لەنێوان 2009-2021:=KTML_End= (بڕواننە فایلی پەیوەندیدار)
لەڕاستیدا، ئەم بەرزبوونەوەیەی پلەکانی گەرما بەمانای کەمبوونەوەی بارانی ساڵانەش دێت. هەر بۆیە بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، تێکڕای باران لە دەیەی ڕابردوودا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەڕادەی 289.6 ملم کەمیکردووە، هەرچەندە بەرز و نزمییەکی فراوانی لەو ماوەیەدا (2009-2021) هەبووە. بەشێوەیەک جیاوازییەکە لەو ماوەیەدا 231.2 ملیم بووە. لەکاتێکدا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ڕێژەی باران لە 2009دا 467.9 ملم بووە، بەڵام لە 2021دا 236.7 ملم بووە. بڕوانە گرافیکی یەک لەبارەی ڕێژەی باران لە 2009-2021 لە هەرێمی کوردستان.
=KTML_Bold=خشتەی 2: گرافیکی ژمارە یەک لەبارەی ڕێژەی باران لەنێوان ساڵانی 2009-2021=KTML_End= (بڕواننە فایلی پەیوەندیدار)
=KTML_Bold=کۆتایی=KTML_End=
هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە لێکەوتەکانی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەسەر ئێراق تەنیا ڕیکۆردکردنی بەرزی پلەکانی گەرما و وشکبوونی سەرچاوە ئاوییەکان، نەمانی زۆنگاوەکان و سووتانی پووش و پاوان نییە، بەڵکوو لە ساڵانی داهاتوودا کۆچی بە کۆمەڵی نیوخۆیی، چۆڵبوونی گوندەکان و قەرەباڵخبوونی زیاتری شارە گەورەکانیشی لێدەکەوێتەوە. ئەویش لەکاتێکدا ئێستا ژێرخانێکی ئەوتۆی نییە بۆ لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرەی دانیشتووان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان کە چاڕواندەکرێت لەو ساڵانەی کە ژمارەی ڕۆژانی گەرم بە سەرووی 50 پلەی سیلیزی و لە 90%ی ڕۆژەکانیشدا خۆڵبارین دەبێت، ژمارەی دانیشتووانیش بگاتە دوو هێندەی ئێستا! کەبەپێی نوێترین ئامارەکانی دەستەی گشتیی ئاماری ئێراق، ژمارەی دانیشتووانی ئێراق لە ساڵی 2022دا 42 ملیۆن و 248 هەزار و 900 کەس بووە.
ئێراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەک لە شێوەکان بەشێکی بچووکن لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، بەڵام لێکەوتەکانی گۆڕانکارییەکان لەسەر ئەوان بەشێوەیەکە کە ناتوانرێت نادیدە بگیردرێن، هەر بۆیە ئێراق دەتوانێت لێکەوتە و کاریگەرییەکانی کەمبکاتەوە ئەویش بە هاوکاری وڵاتانی زلهێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، چونکە سەرچاوەی مرۆیی و داهاتی نێوخۆیی بەشێوەیەکە، دەتوانێت بە ئاسانی دابینبکرێت و بنیاتی ئەو ڕۆژانە بنرێت کە پلەکانی گەرما نەگاتە ڕیکۆردی نوێ و ژمارەی ڕۆژەکانی خۆڵبارین لە سەرتاسەری ئێراق و هەرێمی کوردستان کەمبکرێتەوە.
ئەم گۆڕانکارییەی کەشوهەوا جگە لە تێکدانی ئاساییشی کۆمەڵایەتی، دەبێتەهۆی لەنێوچوون و خراپبوونی کەرەستە و کەلوپەلی جیاواز کە بەهاکەی بگاتە سەتان ملیۆن دۆلار، لەنێویاندا کەلوپەلی سەربازی، خۆراک، پێداویستیی کارگە جیاوازەکان کە ناتوانرێت لە گەرمایەکی لەوشێوەدا بپارێزرێن، یاخود پێویستییان بە بنیاتنانی کۆگای نوێ بۆ پاراستن و هەڵگرتنیان هەیە.
لە بەشی دووەمی ئەم زنجیرەیەدا هەڵوەستە لەسەر لەنێوچوونی دارستان و سەوزایی لەلایەک و سووتانی دارستان و پاوان لە ئێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین و، بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارانەوەین: چەند هێکتار سەوزایی و ڕووپوش بەدار لەنێوچووە و چەند چێنراوە؟ چەند دۆنم دارستان و پاوان سووتینراون؟ ڕێژەی زەویی بە بیابانبوو چەند زیاد دەکات و لێکەوتەکانی ئەمانە لە داهاتوودا چی دەبن؟
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End=
ئەم وتارە بەشی یەکەمە لە شەش بەشی هەڵسەنگاندنێک لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا کە لە ماوەکانی داهاتوودا لە بەشی بیروڕای پۆرتاڵی ڕووداو بڵاودەبنەوە، نووسەر تێیاندا هەڵوەستە لەسەر گۆڕانکارییەکان دەکات و مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوای ئێراق و هەرێمی کوردستان بە داتا دەخاتەڕوو. [1]
ئەم بابەتە 347 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 02-08-2023
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 24-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 347 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
14-05-2019
هاوڕێ باخەوان
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
16-05-2022
سروشت بەکر
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
07-07-2022
زریان عەلی
ڕۆستەم سابیر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,210
وێنە 106,556
پەرتووک PDF 19,262
فایلی پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!