سواڵکەر سواڵکەری بۆ ئەبێت.
لە کۆمەڵگەدا هەر کەسە و سەر بە چینێکی کۆمەڵایەتییە، کاتێک مرۆڤ تووشی لێقەومان یان نەهامەتییەک دەبێت، پەنا دەباتە بەر کەسێک لە چینەکەی خۆی و داوای هاوکاری لێ دەکات، واتە: هەرگیز نەبووە دەوڵەمەندێک داوای هاوکاری لە هەژارێک بکات، هەژارەکانیش داوای هاوکاری لەیەک دەکەن، کاتێک بەکاردێت کە هەژارێک یەخەی هەژارێکی گرتبێت و داوای یارمەتیی لێ بکات. [1]