پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,358
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
نەوەیەکی شێخ سەعیدی پیران: باپیرمان سەرکەوتنی بەدەستبهێنایە دەوڵەتێکی ئیسلامی دادەمەزراند. بەشی یەکەم
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ ئەبدولیلا فرات

شێخ ئەبدولیلا فرات
شێخ ئەبدولیلا فرات، نەوەی #شێخ سەعیدی پیران# ە، لە بەرنامەی پەنجەمۆری ڕووداو دەڵێت: ئەگەر شێخ سەعید سەرکەوتنی بەدەستبهێنایە، لەگەڵ ئەوەی کە لەلایەن هێزە نێودەوڵەتییەکانیشەوە دژایەتی بکرایە، بەڵام دەوڵەتێکی ئیسلامی دادەمەزراند و پەیڕەوی شەریعەتی دەکرد.

شێخ ئەبدولیلا فرات لە بەرنامەی پەنجەمۆردا لەگەڵ کاوە ئەمینی پێشکەشکار دەکەوێتە گفتوگۆیەکی قووڵ. لە سەروەختی لەدایکبوونی شێخ سەعیدی پیرانەوە تاوەکوو قۆناخەکانی خوێندن و سەرهەڵدانی شۆڕش و زۆر بابەتی دیکە گفتوگۆ دەکەن.

لە بەرنامەکەدا، شێخ ئەبدولیلا فرات ئاشکرای دەکات، ماڵباتی شێخ سەعید لە پاش شەهیدکردنی ئیمام حسێن چوونەتە ئێران، لەوێ لەسەر چیای بادەمیار، لە نزیک تەورێز نیشتەجێبوون، لە سەردەمەکانی دواتردا چوونەتە باکووری کوردستان.

لە جێگەیەکدا، پێشکەشکاری پەنجەمۆر پرسیاری لێدەکات، ئایا شێخ سەعید لەلایەنی سەربازییەوە ئەوەندە بەهێزبوو کە بتوانێت ڕووبەڕووی تورکەکان بووەستێتەوە؟ ئەبدولیلا فرات لە وەڵامدا چیرۆکی فاتمە خانی هاوژینی شێخ سەعید دەگێڕێتەوە کە ویستوویەتی ڕێگەی لێبگرێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تورکەکان، بەڵام شێخ سەعید نموونەی ئیمام حسێنی بۆ هێناوەتەوە و پێی دەڵێت: فاتیمەی ژنی حەزرەتی حسێن وەکوو تۆ هەمان شتی بە مێردەکەی گوت، حەزرەتی حسێن وەڵامیدایەوە، دەچمە جیهاد و ئێوەش پەرێشان دەبن، بەڵام ناموستان لەکەدار نابێت.

دەقی بەرنامەی پەنجەمۆر - بەشی یەکەم لەگەڵ شێخ ئەبدولیلا فرات، نەوەی شێخ سەعیدی پیران:

بینەران و بیسەرانی خۆشەویست، سڵاوتان لێبێت، خۆشحاڵین لە بەرنامەیەکی دیکەی پەنجەمۆر لەگەڵ ئێوەی خۆشەویستداین. لەبەرنامەی ئەمجارەدا میوانداری شێخ ئەبدولیلا فرات ئەندامی پێشووی پەڕڵەمانی تورکیا، هەروەها نەوەی شێخ سەعیدی پیرانمان کردووە. لەم بەرنامەیەدا دەمانەوێت لەسەر سەرهەڵدانی شێخ سەعیدی پیران و کاروخەباتی شێخ ئەبدوڵیلا فرات کە بۆخۆی دوو دەورە ئەندامی پەڕڵەمانی تورکیا بووە، بکەین.

ڕووداو: یاشێخ بەخێربێیت بۆ بەرنامەی پەنجەمۆر.

ئەبدولیلا فرات: زۆر سوپاستان دەکەم، سڵاو و ڕێزی خۆم بۆ کوردستان دەنێرم. خوای گەورە خۆشی و کامەرانی و دادپەروەری (عەدالەت) بڕژێنێت بەسەر خەڵکی کوردستان دا، سوپاسی ئێوە دەکەم کە ئێمەتان لەیادبووە. ئێمە لەهەرچوار لای کوردستانەوە هەمیشە دەستەودوعاین بۆ باشووری کوردستان، هیوادارین باش و دادپەروەربن، خۆیان بە خاوەنی خەڵکی کوردستان بزانن، ماڵەگەورەکان دەبێت بە باشی چاویان لە خەڵکەیان بێت و بیانپارێزن، دادپەروەرانە هەنگاوهەڵهێننەوە، ستەم لە خەڵک نەکەن، جیاوازی لەنێوان خێزانەکاندا نەکەن، هیوادرم دادپەروەری حکومەتی باشووری کوردستان لە دنیادا دەنگ بداتەوە، خەڵک بڵێت ئەوانە حەوت هەزار ساڵە بندەستن، بەڵام دەوڵەتێکیان بنیاتناوە دادپەروەری تێدایە، نەتەوەی کورد بنەدەستە و ستەمی لێکراوە، دراوسێکانمان واتە تورک و عەرەب و عەجەم بەردەوام ستەمیان لە ئێمە کردووە، نەفرەتیان لە ئێمە کردووە.

ڕووداو: ئێمە لە درێژەی بەرنامەکەدا باسی ستەم و زۆری ئەوانە دەکەین، بەڵام با بە پرسیار لەسەر کەسایەتی شێخ سەعید و بنەماڵەکەتان دەست پێ بکەین، لەگەڵ ناوهێنانی شێخ سەعید دا، پاشناوی پیران دەبیستین، بەڵام دەڵێن ئەو خەڵکی پیران نییە، ئەو پاشناوە لە کوێوە هاتووە؟

ئەبدولیلا فرات: من پێش گفتوگۆکە بۆتم باس کرد کە ماڵباتی شێخ سەعید خەڵکی ئێرانن، دوای شەهیدبوونی حەزرەتی حسێن چوونەتە ئێران و لەوێ نیشتەجێ بوون، لەسەر چیایی بادەمیار (بادمیار) ماونەتەوە و خەریکی دیراسەت و شێخایەتی بوون.

ڕووداو: بادەمیار نزیکی شاری تەورێز؟

ئەبدولیلا فرات: بەڵێ، شەست کیلۆمەتر لە تەورێزەوە دوورە، لەوێ زۆر زانای بەناوبانگ پەیدابوون، قۆڵێکی تەریقەتی نەقشەبەندی (نووربەخشی) لەوێوە پەرەی سەندووە، بەڵام لەلایەن شای ئێرانەوە ستەمیان لێدەکرێت، عەشیرەتی دملییەکان لەو دەڤەرەدا ژیاون، دوای ڕاوێژ کردن دەڵێن شا ئیسماعیلی سەفەوی ستەممان لێدەکات، باشترە کۆچ بکەین، لەناو خۆیاندا پرسیار دەکەن، بەرەو کوێ کۆچ بکەین؟ دەڵێن بەرەو باکووری کوردستان، بەوشێوەیە عەشیرەتی دملییەکان بەسەر ئامەد و بینگۆل و موش و ئەو دەڤەرانەدا بڵاودەبنەوە. دوای سی–چل ساڵ، باوکی شێخ سەعید، شێخ محەمەد بادەمیاری کە کوڕی سەید موسایە، دیارە ئێمە و بەرزنجییەکان ئامۆزای هەقی یەکترین، ئەوان زادەی سەید عیسا و ئێمەش زادەی سەید مووساین. سەید محەمەد لەلایەن شا ئیسماعیلی سەفەوییەوە شەهید دەکرێت، دوای ئەوە نەوەکانی کە هەموویان زانا و شێخ بوون، بڕیاری کۆچکردن دەدەن و دێنە پیران، ئێستا شارۆچکەیەکە.

ڕووداو: شێخ سەعید لە کوێ لەدایکبووە؟

ئەبدولیلا فرات: شێخ سەعید لە (پاڵێ) لەدایکبووە، کە کۆچ دەکەن نزیکەی پەنجا–شەست ساڵ لەوێ دەمێننەوە. دوای ئەوە دێنە ئامەد، گوندێک هەیە ناوی (سەبتی ئۆلی ئۆلیا) یە، لەو شوێنە ئەشکەوتی گەورەگەورەی لێییە، جێگای سەرنجە لە (بادەمیار) یش ئەشکەوتی گەورەی لێییە، من خۆم سەردانی بادەمیارم کردووە و ئەشکەوتی زۆر گەورەم بینی، لەو شوێنانەدا کەرامەتی گەورە خوڵقاون و پەیدابوون.

ڕووداو: ئەگەر ئێمە زیاتر لەسەر مێژووی سەرهەڵدانی شێخ سەعید قسە بکەین، شۆڕش چۆن دەستی پێ کرد؟

ئەبدولیلا فرات: دوای ئەوەی کە باپیرانی ئێمە بەرە ئامەد کۆچ دەکەن، ئەو کاتە سوڵتام مورادی چوارەم (1612 تا 1640) دەڵێت دەبێت بەغدا ڕزگار بکەم، داوای هاوکاری لە باپیرەمان دەکات، سەید هاشم کە دەکاتە باپیرەی سێزدەیەمی ئێمە، زانایەکی گەورە بووە، مامۆستا بووە، سوڵتان موراد داوای لێدەکات کە فەتوای داگیرکردنی بەغدا بدات، بەڵام ئەو ڕەتیدەکاتەوە و دەڵێت زانایانی موسڵمان لەسەر ئەوە ڕێکەوتوون کە ئەگەر لە وڵاتێکدا تەنیا یەک ماڵی موسڵمانی تێدابێت، نابێت داگیر بکرێت!

سوڵتان موراد دەچێت بەغدا داگیردەکات، لە کاتی گەڕانەوەیدا هەموو بنەماڵەکە کۆمەڵکوژ دەکات، واتە سەید هاشم کالکی شێخ سەعید ئەفەندی و مامی سەید عەزیز ئومەری، نزیکەی دوو سەد بۆ سێسەد کەس لە مورید و زاناکانیان دەکوژێت. بەوشێوەیە ماوەیەک بێدەنگیان دەکەن. دواتر دێنە ناوەندی ئامەد، ماوەیەک شێخ عەلی پالۆیی کە کالکی شێخ سەعید بووە، دەبێتە موفتی ئامەد. لە سەردەمی عوسمانییەکاندا نوێنەرایەتی شێخولئیسلام هەبووە، پێنج بۆ شەش نوێنەری هەبوون، یەکێکیان لە ئومەلی بووە، یەکێکیان لە کۆنیا، یەکێک لە موسڵ، نوێنەرێک لە حەلەب و نوێنەرێکیش لە ئامەد بووە، نوێنەری ئامەد کالکی شێخ سەعید بووە، لەقەبەکەیان (سەپتییە) ، بە ئەولادەکانی حەزەرتی ڕەسوڵ دەڵێن سەپتی. دواتر شێخ سەعید لەدایک دەبێت، باپیرەی ناوی دەنێت سەعید، چونکە بەلای ئەوەوە هەم بۆخۆی سەعیدە، هەم باوکی ناوی سەعیدە، هەم خۆیشی ناوی محەمەد سەعیدە. زۆر بە دیقەتەوە دەیخەنە بەر خوێندن، لەسەردەستی مودەریس (مامۆستای) گەورە خوێندنەکەی تەواو دەکات. لە سەردەمی عوسمانییەکاندا هەندێک یاسا دەردەکرێن کە موخالفی یاساکانی ئیسلام دەبن و شێخ سەعید ئەفەندی ئەو قانونانەی پێ قبووڵ ناکرێت، پێوایە ئەوە ناعەدالەتییە، بۆیە وەڵامیان دەداتەوە. ئەوەبوو ساڵی 1917مستەفا کەمال ئەتاتورک دەبێتە فەرماندەی سوپا لە ئامەد، هەموو شێخەکانی کوردستان کۆدەکاتەوە و پێیان دەڵێت: من دەمەوێت هاوکارییەکی گەورەی ئێوە بکەم، ئەوا ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەڵوەشاوەتەوە، عەرەبستانمان لەدەست دەرچوو، هەموو جێگاکانمان لەدەست داوە، ئەوە ئەستەنبووڵیشمان لەدەست دەردەچێت، تەنیا شەرق ماوە (مەبەستی کوردستانە) کە حکومەتێکی تێدا درووست بکەین، من هاوکاری ئێوە دەبم! بەڵام شێخ سەعید ئەفەندی قبووڵی ناکات و بە مستەفا کەمال دەڵێت ئەگەر تۆ ئەوەندە نەتەوەپەروەری بڕۆ وڵاتەکەی خۆت ڕزگاربکە، خەڵکی کوردستان خۆیان نەتەوەپەروەرن، ئایینپەروەرن و ژێردەستەیی قبووڵ ناکەن، ئەوان دەتوانن بەربەرەکانێی خۆیان درێژە پێبدەن، بۆیە ئێمە پێویستیمان بە هاوکاری ئێوە نییە، ئێمە نابینە هۆکاری فەسادی. ئەوەبوو ( ڕێکخراوی ئازادی) دامەزرا.

ڕووداو: ئازادی چی بوو، حیزب بوو، کۆمەڵە بوو، ڕێکخستن بوو، کێ (ئازادی) درووستکرد؟

ئەبدولیلا فرات: دیارە ئامانجی ئەوان کوردستانێک بووە!

ڕووداو: باشە ئەوانە حیزب بوون، کۆمەڵەن چین؟

ئەبدولیلا فرات: لە سەردەمی عوسمانییەکاندا، قوتابخانەیەک بۆ نەوەی ئاغالەرە کوردەکان درووست دەکرێت، لەو قوتابخانەیەدا منداڵانی کورد دەیانخوێند، هەندێکیان بوون بە زابت و ئەفسەری پلەدار، قایمقام و والی. کوردە ڕۆشنبیرە (منەوەرە) کانی عوسمانی کۆدەبنەوە و بڕیار دەدەن ڕێکخراوێک دامەزرێنن و دەست بە خەبات بکەن، بەڵام خەباتەکەیان سەرناگرێت، لەلایەن حکوومەتەوە دەگیرێن.

ڕووداو پەیوەندی شێخ سەعید ئەفەندی لەگەڵ ڕێکخراوی ئازادی چۆن بووە، ئەو خۆی ئەندام بووە لە ڕێکخراوەکەدا؟

ئەبدولیلا فرات: لەناویاند نەبووە، بەڵام هاوکاری کردوون. سەید عەبدولقادر سەرکردایەتی ڕێکخراوی ئازادی کردووە، سەید عەبدولقادر دەڵێت: دەبێت لە کوردستان کاری ڕێکخستنی ئازادی ڕادەست بە شێخ سەعید بکرێت، بەڵام شێخ سەعید ڕەتیدەکاتەوە و قبووڵی ناکات ببێتە سەرۆکیان. ئەوەبوو خالید بەگی جوبری و زیاد بەگ و منەوەرە کوردەکان دەستگیر دەکرێن، هەندێکیشیان بەرەو سنوور هەڵدێن. دوای ئەوە دەوڵەت بانگی شێخ سەعید ئەفەندی دەکات دەبێت لە بەردەمی دادگە ئامادەبێت بۆ دادگەیی کردن، بەڵام شێخ سەعید پێیان دەڵێت: من پیاوێکم تەمەنم 75 ساڵە ناتوانم ئامادەبم، بۆیە خەڵکەکەی کۆدەکاتەوە و داوا لە مامۆستایان و شوێنکەوتووەکانی دەکات بڕیاری دامەزراندنی شورایەک لە نزیک خنووسێ دەدات و پێیان دەڵێت ئەگەر من بگرن بەبێ شک و گومان دەمکوژن، بۆیە داوادەکەم بەربەرەکانێ بکەین، هەوڵبدەین ئەو کوردانەی لەلایەن تورکەکانەوە گیراون ئازاد بکەین. دواتر دەچێتە دەڤەری سوشار و لەوێش شورا درووست دەکات، پاشان دەچێتە بینگۆڵ و قابلۆغ لەوێش شورا دادەمەزرێنێت، بەو شێوەیە بەناو خەڵکدا دەگەڕێت.

ڕووداو: کەواتە شێخ سەعید پلانی دەستپێکردنی سەرهەڵدانێک دادەنێت؟

ئەبدولیلا فرات: بەڵێ، هەر لەو کاتەدا شێخ سەعید بەیاننامەیەک دەردەکات و دەڵێت ئەگەر مافەکانمان دەستبەر بکەن باشە و وەکوو برای یەکتری دەمێنینەوە، دەنا دەبێت بەرخۆدان (موجادەلە) بکەین. شێخ سەعید پێداگری لەسەر مافە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریەکان دەکات، بۆ ئەوەش بەڵگەمان لەبەردەستدایە.

ڕووداو: یاشێخ، دەربارەی پەیوەندی شێخ سەعید و خالید بەگی جوبری، ئایا ئەوان پەیوەندی و تێکەڵاویان هەبووە؟

ئەبدولیلا فرات: خالید بەگ لەناو عەشیرەتە کوردەکاندا کەسێکی زۆر ناوداربووە، خەڵک خۆشیان ویستووە، خۆی بە سەرۆک دەزانی، بەڵام زۆر خۆی لە شێخ سەعید نەگەیاندووە و پێی گوتووە تۆ شێخی، خەبات و تێکۆشان بۆ ئێمە بەجێبهێڵە، تۆش خەریکی شێخایەتی خۆت بەو دوعامان بۆ بکە. شێخ سەعید ئەو قسەیەی زۆر پێناخۆش دەبێت.

لەو سەردەمەدا شێخ سەعید لە ئەرزەڕۆم بووە، لەگەڵ دوو مامۆستا و فەقێی خۆی لە ئەرزەڕۆم خالید بەگی بینیوە، کات نیوەشەو بووە کە ئەو قسەیەی بە شێخ سەعید گوتووە، شێخ سەعید لە وەڵامدا بە خالید بەگ دەڵێت پەیوەندی من و تۆ لێرەدا کۆتایی دێت چونکە من ناتوانم لەگەڵ تۆ پەیمانێک ببەستم، هەریەکەمان بیروباوەڕێکمان هەیە، بۆیە داوا لە مامۆستا و فەقێکان دەکات کە هەستن بڕۆن، ئیتر سواری ئەسپەکانیان دەبن و دەچنە مزگەوت نوێژەکانیان دەکەن، سواری ئەسپەکانیان دەبن و دەچن بۆ لای سەلیم بەگی مادراگ، سەرۆکی عەشیرەتی گەورەی زرگان بووە، لە شێخ سەعید دەپرسێت، ئەفەندی چۆنە وا بەم شەوە هاتوویت؟ بەڵام شێخ سەعید هیچ ناڵێت. لە مامۆستاکان دەپرسێت، خێرە شێخ سەعید دوێنێ ڕۆیشت و ئەمڕۆ گەڕایەوە؟ ئەوانیش دەڵێن لەگەڵ خالید بەگ کەوتنە گفتوگۆوە، ئیتر شێخ ئەفەندی گەڕایەوە.

ڕووداو: باشە باس لەوە دەکرێت کە تورکەکان شێخ سەعیدیان جوڵاندووە (تەحریکیان کردووە) کە زووتر دەست بە سەرهەڵدانەکەی بکات؟

ئەبدولیلا فرات: ئەوە دواترە، شێخ سەعید ئەفەندی بڕیاری خۆی دەدات کە بەربەرەکانێ بکات و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا نەبێت، خۆی بەتەنیا دەستپێدەکات، کاتێک لە خنووس شورا دادەمەزرێنێ، شێخ بەهادینی برای موفتی خنووسێ دەبێت، بە شێخ سەعید دەڵێت ئەفەندی، ڕاستە میللەتی کورد خەڵکێکی باشن بەڵام ترسنۆکن و زۆر لە دەوڵەت دەترسن، حەیفە خۆت فیدا (قوربانی) مەکە، بەتەنیا بەجێت دەهێڵن! شێخ سەعید لە وەڵامدا دەڵێت: حەزرەتی عەبدوڵڵا ئیبن عەباسیش هەمان شتی بە حەزرەتی حسێن گوت، ئەبوو حەنیفە کە زانایەکی گەورەبووە بە حەزرەتی حسێن دەڵێت مەڕۆ، بەربەرەکانێ مەکە، لاواز دەبیت ناتوانیت لە یەزدی ببەیتەوە، بەڵام حەزرەتی حسێن لە وەڵامدا دەڵێت ئەگەر بەتاقی تەنیاش بێت دەبێت ڕووبەڕووی ئەو ستەمە ببمەوە، ئێستا منیش وەکوو حەزرەتی حسێن ئەگەر چەکیشم بەدەستەوە نەبێت، بەخۆم و تەزبیحەکەی دەستمەوە ڕووبەڕووی مستەفا کەمال دەبمەوە.

ڕووداو: هۆکاری سەرهەڵدانی شێخ سەعید مەسەلەیەکی نەتەوەیی بووە یان مەسەلەیەکی ئایینی، یاخود هەردووکیان؟

ئەبدولیلا فرات: ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە کە هەندێک فراکسیونی نوێی کورد تێی کەوتوون، هەڵەیەکی گەورە دەکەن، ئاخر خۆ ئەو خەڵکەی لە کوردستانی ئەو سەردەمەدا دەژیان لە سەدا 95ی کورد بوون، موسڵمان بوون، دیارە ئەگەر شێخ سەعید ئەفەندی سەرکەوتنی بەدەستبهێنایە، لەگەڵ ئەوەی کە لەلایەن هێزە نێونەتەوەییەکانیشەوە دژایەتی بکرایە، بەڵام دەوڵەتێکی ئیسلامی دادەمەزراند، پەیڕەوی شەریعەتی دەکرد، بەڵام دەوڵەتێکی ئیسلامی کوردی دەبوو، بە نەتەوە کورد، بەڵام حوکمدارییەکی ئیسلامی، بەو شێوەیە دەبوو.

ڕووداو: بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەڵێن، شێخ سەعید ویستوویەتی سەرلەنوێ خەلافەتی عوسمانی زیندووبکاتەوە؟

ئەبدولیلا فرات: شێخ سەعید ئەفەندی دەڵێت: عوسمانییەکان، میسرییەکان، عەباسی و ئەمەوییەکان بوون بە خەلیفە، بۆ ئێمە شەخسەکان گرنگ نین، بەڵام خەلافەت ئیستیفادەی هەیە، هاوپەیمانی و یەکگرتووی لەنێو موسڵماناندا درووست دەکات، بۆ ئێمە دامودەستگاکان گرنگن، لە حاڵەتێکی وادا کە موسڵمانان لەناو دەوڵەتێکی کۆمارییدا دەژین، خەڵک خۆیان خەلیفەیەک بۆ خۆیان دیاری بکەن.

ڕووداو: شێخ سەعید نەیدەیوست خۆی ببێتە خەلیفە؟

ئەبدولیلا فرات: نەخێر.

ڕووداو: شێخ سەعید وەکوو موجاهیدێک سەیری خۆی دەکرد؟

ئەبدولیلا فرات: ئێ خۆ دیارە، کاتێک لە قورئاندا لەسەر جیهاد 500 ئایەت هەبێت و باسی جیهاد کراوە، شێخ سەعید ئەفەندیش زانایەکی گەورە بووە، پەیڤدارێکی گەورەبووە، کۆڵەکەیەکی گرنگی ئایین بووە، بێگومان لە بەرانبەر 500 ئایەتدا کە باسی جیهادی تێداکراوە ملکەچ دەبێت و خۆی بە موجاهید حساب دەکات، هیچ کاتێکیش ئینکاری ئەوەی نەکردووە.

ڕووداو: زۆربەی ئەوانەی جیهادیان کردووە خۆیان بوون بە دەسەڵاتدار، بۆچی ئەو نەبوو بە دەسەڵادار؟

ئەبدولیلا فرات: جیهاد چییە، جیهاد دژی ستەم و زۆردارییە، دژی ڕژێمێکی نائایینییە، کاتێک یەکسانی و عەدالەت هەبێت، بارودۆخت باش بێت و برسی نەبیت، ئیتر چی لە جیهاد دەکەیت؟ بەڵام لەو سەردەمەدا ستەم و زۆرداری هەبوو، بندەستی هەبوو، نەیاندەهێشت خەڵک پێشبکەوێت، نەیاندەهێشت خەڵک ئازاد بێت، نادادپەروەری هەبوو، ئێ لەو حاڵەتەدا ئەگەر تۆ ئیماندار بیت ناچاریت پەنا بۆ جیهاد ببەیت، هیچ ڕێگەیەکی دیکەت بۆ ناهێڵنەوە. کەواتە شێخ سەعید ئەفەندیش موجاهید بووە و جهیادی کرد.

ڕووداو: کاتێک شۆڕش دەستپێدەکات، خالید بەگی جوبری لە بتلیس زیندانی دەبێت، بۆچی شێخ سەعید ڕووی لە بتلیس نەکرد بۆ ئەوەی خالید بەگ ئازاد بکات، لەجیاتی ئەوە ڕووی لە ئامەد کرد؟

ئەبدولیلا فرات: من باسی ئەوەم بۆ کردیت، کاتێک خالید بەگ لە ئەرزەڕۆم دەستگیر دەکەن، بڕیار دەدەن هێزێک بنێرن شێخ سەعیدی ئەفەندیش لە خنووسێ دەستگیربکەن و مەحکەمەی بکەن، بە شێخ سەعید دەڵێن دەبێت بچیت ئیفادە بدەیت و دەستگیرت دەکەن، بەڵام هاوکات پێی دەڵێن مەچۆ، ئەوەبوو شێخ سەعید دەست بە دروسکردنی شورا و ڕاوێژ دەکات.

ڕووداو: باشە شێخ سەعید لەلایەنی سەربازییەوە ئەوەندە بەهێزبوو کە بتوانێت ڕووبەڕووی تورکەکان بووەستێتەوە؟

ئەبدولیلا فرات: شێخ سەعید بە براو کەسەکانی دەڵێت: ئەگەر من بەتەنیابم، ئەگەر تەسبیحەکەم تەنیا چەکی دەستم بێت، دیسان بەرانبەریان دەوەستمەوە و جیهاد دەکەم، بەڵام ئەوەی کە سەردەکەوم یان نا، دەکوژرێم یان دەژیم، بەلامەوە گرنگ نییە. دوای ئەوە سواری ئەسپەکەی دەبێت، فاتمە خانی ژنی شێخ سەعید دێتە سەر ڕێگاکەی و دەست بەگریان دەکات و پێی دەڵێت: باشە تۆ منداڵی وردت هەن، ئەو خەڵکە شوێن تۆ کەوتووە، تۆ بۆکوێ دەچیت، بۆچی دەتەوێت ببیت بەهۆکاری سەرگەردانی و پەرێشانی ئێمە؟

شێخ سەعید وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: فاتیمە، فاتیمە، ژنی حەزرەتی حسێن کچی کیسرا بوو، ژنێکی زۆر مەعقول بوو، ئەویش وەکوو تۆ هەمان شتی بە مێردەکەی گوت، حەزرەتی حسێن بۆ کوێ دەچیت؟ ئەویش وەڵامی دایەوە، دەچمە جهیاد کە لەسەرمان فەرزە و پێیان دەڵێت دەزانم پەرێشان دەبن بەڵام ناموستان پارێزراو دەبێت، بۆیە منیش هەمان بەڵێنی حەزرەتی حسێنتان پێ دەدەم، ناموستان لەکەدار نابێت بەڵام پەرێشان دەبن و برسی و نەهامەتی ڕووتان تێدەکات.

ڕووداو: بۆچی لە ئامەد سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا، زۆرجار باسی خیانەتی عەشیرەتەکان لە شێخ سەعید دەکرێت؟

ئەبدولیلا فرات: مستەفا کەمال پێشتر تەگبیری خۆی کردبوو، مستەفا کەمال پیاوێکی زیرەک و بە بەرنامە بوو، خاوەن ئەزموونێکی باش بوو، لە سوپای عوسمانییەکاندا پلەداری گەورەبوو، شەڕی دیبوو، دنیای دەناسی، خەڵکی دەناسی، تەنانەت سوڵتان وەحدەدینی هەڵخەڵەتاندبوو. بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی بۆ ئاغا وشێخ و بەگ و سەرۆکخێڵەکانی ئامەد ڕێکدەخات، پارەیان دەداتێ، داوەتیان دەکات، دەیانهێنێتە ناو سوپا، کۆشکێکی دەبێت لە ئامەد، هەروەها لە مزگەوتی گەورەی ئامەد بەشداری نوێژی جەماعەت دەکات، گەنجە کوردەکان کۆدەکاتەوە، ڕیکلامێکی باش بۆ خۆی دەکات. تەنانەت دەچێتە لای شێخێکی زۆر ناوداری گەورەی کورد (نازانم ناوی بهێنم یان نا) و پێی دەڵێت: من باوکی خۆمم نەدیوە، ئەوەش نازانم کە ئاخۆ باوکم هەیە یان نا، من هەتیوم، بەڵام تۆم زۆر خۆشدەوێت، ناتەوێت ببیت بە باوکم؟ شێخە کوردەکە کەیفی بەو قسانە دێت و دەڵێت: بە مەمنونییەوە، ئاخر تۆ سەرۆکی سوپای، مستەفا کەمالی، دەوڵەت لەدەست تۆدایە، بەخۆشحاڵییەوە بە کوڕی خۆمت قبووڵ دەکەم.

ڕووداو: کەواتە کوردەکانیان هەڵخەڵەتاند و کەوتنە دژایەتی شێخ سەعید؟

ئەبدولیلا فرات: هەندێک لە عەشیرەتەکان وەکوو حەسەنان و جبری لەگەڵی بوون، بەڵام کوردەکانی دیکە کە بوون بە دۆستی مستەفا کەمال، دژی شێخ سەعید وەستانەوە، بێگومان ئەوەش هۆکاربوو بۆ سەرنەکەوتنی شێخ سەعید لە بەرەی ئامەد.

ڕووداو: ئەگەر باسی مەلا سەعیدی نووڕسی بکەین، پەیوەندی لەگەڵ شێخ سەعید چۆن بووە، هیچ دەورێکی لە شۆڕشەکەی شێخ سەعید دا بینیووە؟


ئەبدولیلا فرات: پێش ئەوەی شێخ سەعید دەست بە خەباتی خۆی بکات، نزیکەی سەد مودەریسی هەبوون، نزیکەی سەد و پەنجا خەلیفەی هەبوون، داویان لێدەکات بچن بە کوردستاندا بگەرێن، دەست بە پڕوپاگەندە بکەن و بە خەڵک ڕابگەیەنن جیهادیان بەسەردا فەرزکردووین، بگەڕێن کەس لە ماڵ خۆیدا نەمێبێتەوە هەتا بزانین خوا چ دەرگایەکمان لێ دەکاتەوە. ماڵی غەبدولڕەحمان ئاغا لە شوشار بووە، سەرۆکی عەشیرەتی گەورەی قرباشەکان بووە، شەوێک شێخ سەعید لە ماڵی ئەوان دەمێنێتەوە، شێخ سەعید بانگی ئاغا دەکات و دەڵێت: ئەمشەو خەوێکی سەیرم بینی! ئاغاش دەڵێت خوا بەخێری بگێرێت ئەفەندی. شەخ سەعید دەڵێت لە خەومدا لە پەنجەرەی ئەم ماڵەی تۆوە، شێرێک هێرشی کردە سەرم، بەڵام من تەنیا تەزبیحەکەم بەدەستمەوە بوو، نەمدەتوانێت چارەی شێرەکە بکەم! بە عەبدولڕەحمان ئاغا دەڵێت: دەتوانیت خەوەکەم بۆ لێکبدەیتەوە؟ ئاغا دەڵێت: قوربان تۆ لە من باشتر دەتوانیت لێکدانەوە بۆ خەونەکەت بکەیت

شێخ سەعید دەڵێت: ئەو شێرە مستەفا کەمالە، من دەزانم دەرەقەتی نایەم، بەڵام لە خەوەکەمدا حەزرەتی پێغمبەر پێی وتم سەعید ڕاپەڕە، لەبەرخاتری دینەکمان جیهاد بکە، خوای گەورە پایەکەیکی گەورەت بە نسیب بکات. شێخ سەعید نامە بۆ زۆرێک لە گەورەکانی کورد دەنێرێت.

ڕووداو: هیچ فەتوایەکیان دژی دەوڵەتی تورکیا دەرکردووە؟

ئەبدولیلا فرات: نامەکان ماون، شێخ سەعید بە دەستی خۆی نووسیونی، من لە پەرتووکەکەمدا نزیکەی پەنجا لەو نامانە وەرگێڕاوە. بێگومان فتویان داوە، ئیشارەتم پێدا کە شێخ سەعید دەڵێت پێویستە لەسەرمان جیهاد بکەین، ناتوانین ئینکاری پێنجەسەد ئایەت بکەین کە باسی جیهادیان کردووە. جیهادی ئێمەش دژی ستەمە، دژی قەدەغەکردنی خوێندنی ئایینییە.

ڕووداو: بۆچی مەلا سەعید لە شۆڕشی شەخ سەعید دا بەشدار نەبوو؟

ئەبدولیلا فرات: بەشداری کرد، بەڵام ئەو کاتە مەلا سەعید لە ئیستەنبووڵ بوو، سەرەتا ئەو لەگەڵ ئیتیحادچییەکان بوو، بەڵام تێگەیشت کە جەمال پاشا و تەڵعەت پاشا بێدینن بۆیە کەوتە دژایەتیان و لێیان دەتەکێتەوە. لە ئیستنەبووڵ لەگەڵ منەوەر و زانای گەورەی کورد سەیدعەبدولقادر ڕۆژنامەیەکیان دەرکرد، وتاریان لەو ڕۆژنامەیدا بڵاو دەکردەوە، نووسەرانی باشووری کوردستانیش نووسین و مقالەیان تێدا بڵاو دەکردەوە.

ڕووداو: ئەگەر باسی دەستگیرکردنی شێخ سەعید بکەین، باسی دەوری خراپی قاسم (قاسۆ) کە خزمی خۆی بووە دەکەن لە کاتی گرتنەکەیدا؟


ئەبدولیلا فرات: بەڵێ وایە، قاسۆ ئامۆزای خالید بەگی جوبرییە، خالید بەگ پارێزگاری لە قاسۆ کردووە، دەنا دەیتوانی ڕێگای لێبگرێت. کاتێک لە ساڵی 1924 کەمال ئەتاتورک بە بۆنەی بومەلەرزەکەی ئەرەزرۆمەوە سەردانی ئەو شارە دەکات، قاسۆ دەچێت دەیبینێت، بە مستەفا کەمال دەڵێت: خالید بەگی جوبری ڕێکخراوی ئازادی درووستکردووە، مەترسییەکی گەورە هەیە، پێویستە دەستبەجێ دەستگیریان بکەیت، لەوانیش بەهێزتر شێخ سەعیدە کە پشتیووانیان دەکات بۆیە بیخەرە ژێرچاودێرییەوە مەهێڵە پەلبهاوێ. خالید بەگ پێیدەزانێت، بەڵام دەرەقەتی قاسۆ نایەت.
کوردە منەوەرەکانی ئیستەنبووڵ دێنە ئەرەزرۆم و دەڵێن لەسەر شەرەفی مستەفا کەمال پێشبڕکێیەکی ئەسپسواری ڕێکدەخەین، ئەوان دەیانەوێت مستەفا کەمال بکوژن، بەڵام قاسم بەگ ناهێڵێت. قاسم هەم ئامۆزای خالید بەگە، هەم زاوایەتی، هەرەوەها ژنبرای شێخ سەعیدیش بووە. پیاوێکی بێدین بووە، دەستی بە فیتنە و فەسادی کردووە.

ڕووداو: پێش دەستگیرکردنی شێخ سەعید بەنیازی ئەوە بووە بەرەوە ئێران بڕوات؟

ئەبدولیلا فرات: لەکاتی چوونە ناو ئامەدد کە ئۆردوی (سوپا) تورکی لێبووە، خەڵکەکە پشتیووانی شێخ سەعید ناکەن، بۆچوونە ناو شورای (دیواری شار) ، چونکە ئەگەر دیوارەکەیان ببڕیاییە، شتەکە بە قازانجی شێخ سەعید تەواو دەبوو، ئاغا و شێخەکان پشتیووانیان لە مستەفا کەمال کردوو و پشتیان لە شێخ سەعید کرد، خیانەتیان کرد.


دەمەوێت ئەوەش بڵێم، پێش ئەوەی شۆڕش دەستپێبکات، سەید عەبدولقاد لە ئیستەمبوڵەوە مەلا سەعیدی کوردی ڕادەسپێرێ کە بچێت شێخ سەعید ببینێت و بزانێت بەتەمانی چییە و لەچ ڕەوشێکدایە، ئەوەبوو، دەنێرێت بەدوای شێخ سەعید دا بێت بۆ ئەرەزرۆم، ماوەی پانزدەڕۆژ لە ڕاوێژ و گفتوگۆدا دەبن، شورایەک دادەمەزرێنن و دەڵێن دەبێت داخوازییەکانمان بدەینە مستەفا کەمال، ئەگەر بە داخوازییەکانمان ڕازی بوو باشە، دەنا جیهادی بەدژ ڕادەگەینین. ئەوەبوو ئەو پڕۆژەیەیی ئامادەیان کردبوو، هەم بۆ ئەتاتورکیان نارد، هەمیش بۆ سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان.

ڕووداو: ئەتاتورک وەڵامی دابوونەوە؟


ئەبدولیلا فرات: ئەتاتورک پێشنیازەکەی قبووڵ نەکردبوو، ئاخر ئەو هەموو قوتابخانە دینیەکانی ڕاگرتبوو، قانونەکانی پێشووی هەڵوەشاندبووە، خەلافەتی هەڵوەشاندبووە، ڕژێمێکی ئەوروپایی دامەزراندبوو.

ڕووداو: بۆچی شێخ سەعید داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو شتانەی دەکرد کە ئەتاتوەک ڕەتیکردبوونەوە؟

ئەبدولیلا فرات: داواکاری ئەوان ئەوە بوو کە ئیسلام حوکمڕانی بکات.

ڕووداو: بۆچی تەنیا کوردەکان داوایان دەکرد، حوکمێکی ئیسلامی لە تورکیا هەبێت؟

ئەبدولیلا فرات: تورکیش ئەو داوایەیان هەبوو، بەڵام ئەتاتورک هەرزوو ئاغا و بەگلەرەکانی ئەوانی سەرکوت کرد.

ڕووداو: ئێوە هیچ بەڵگەیەکتان لەسەر دادگاییەکەی شێخ سەعید دەست کەوتووە؟

ئەبدولیلا فرات: پەڕڵەمانی تورکیا لە شەش بەرگدا بەڵگەکانی بڵاو کردووەتەوە، دیارە بەڵگەکان بە زمانی عوسمانین، ئیفادە و مەکتوبەکانی شێخ سەعیدی تێدایە. لە ئیفادەکنیدا سێخ سەعید بەهیچ شێوەیەک پاشگەزنەبووەتەوە (تەعویزی نەداوە) ، پێیگوتوون من ناچاربووم لە بەرانبەر ستەم و ستەمی ئێوە تێبکۆشم.

ڕووداو: ڕاستە شێخ سەعید گوتوویەتی منیش یەکێم لەوانەی خەباتیان کردووە و من سەرۆک نیم؟

ئەبدولیلا فرات: وای نەگوتووە. مەحکەمە لێی پرسیووە، باشە تەنیا تۆ عالمی دینی لەم جیهانەدا؟ ئەویش دەڵێت: حاشا، من بەتەنیانیم بەڵام من پێموابوو ئەرکێکە و کەوتووەتە سەرشانم و دەبێت جێبەجێی بکەم.

ڕووداو: تورکەکان بە مەبەست لە ڕۆژنامەکانیاندا کە ڕوویان لەناوخۆ بووە، نووسیویانە بزووتنەوەی شێخ سەعید بزووتنەیەکی نەتەوەیی کوردییە، کاتێکیش بۆ ئەوروپاییەکان قسەیان کردووە گوتوویانە بزووتنەوەیەکی ئیسلامییە؟

ئەبدولیلا فرات: مستەفا کەمال فەرمانێک بۆ ڕۆژنامەکان دەردەکات و دەڵێت بە ئەورپییەکان بلێن ئەوە بزووتنەوەیەکی ئیسلامییە، بۆ ناوخۆش بنووسن بزووتنەوەیەک بۆ کوردستان، پڕوپاگەندەکەیان وابوو، کە دەیانەوێت لە کوردستان دەوڵەت درووست بکەن و لە دەرەوەش خەلافەتی ئیسلامی، ئەوە هەر قسە نییە بەڵکوو بەڵگە لەبەردەستدان و لە پەرتووکەکەشمدا بڵاوم کردووەتەوە.

ڕووداو: لەگەڵ شێخ سەعید چەند کەسی دیکە لە سێدارەدران؟

ئەبدولیلا فرات: ئەوانەی لە سێدارەدران، چلونۆ کەس بوون، بەڵام لە شۆڕشی شێخ سەعید دا، دوو سەد هەزار کەس شەهیدبوون.

ڕووداو: بەڵگەهەیە کە دوو سەد هەزار کەس شەهیدبوون؟

ئەبدولیلا فرات: ئیسپاتکردنەکەی ئاسانە، لە هەر گوندێک دە تا بیست کەسیان کوشتووە، شتەکە ڕوون و ئاشکرایە، ناوی گوندەکان و ژمارەکان دیارن، تاوانەکە خۆی ئاشکرایە. کۆمەڵکوژی گەورەیان خوڵقاند، ئەوانەشی نەکوژران هەموویان نەفیکردن.

ڕووداو: کەواتە ئەو دوو سەد هەزار کەسە لە سێدارە نەدراون بەڵکوو کۆمەڵکوژ کراون؟

ئەبدولیلا فرات: بەڵێ دەچوونە نێو گوندەکان، گوندەکانیان دەسووتاند و خەڵکەکەیان کۆدەکردەوە و بە تەفەنگ دەیانکوشتن.

ڕووداو: کەسی نزیکی شێخ سەعید لە سێدارە دارا؟

ئەبدولیلا فرات: سێ برای شەهیدبوون و بەشێکیشیان هەڵهاتن، لە خزمە نزیکەکانیش نزیکەی حەوت بۆ هەشت کەس شەهیدبوون.

ڕووداو: هیچکام لەوانەی لەگەڵ شێخ سەعید گیران، داوای لێبوردنیان کرد بۆ ئەوەی نەیانکوژن؟

ئەبدولیلا فرات: نەخێر.

ڕووداو: سەید ڕەزا پشتیووانی لە شێخ سەعید دەکرد؟

ئەبدولیلا فرات: نەخێر، عەلەویەکانی دێرسیم دژی شێخ سەعید بوون، یەک–دوانێکیان نەبێت، زۆربەیان دژبوون. لە هەندێک شوێنیش، ڕێنوێنی مستەفا کەمالیان کردووە.

ڕووداو: هۆکاری ئەو دژایەتییە چی بوو، مەسەلە سوننە و شیعە بوو یان شتێکی دیکە بوو؟

ئەبدولیلا فرات: مەسەلە چی بوو، بۆ نموونە خالید بەگ کوڕی مەحموود بەگ سەربە عەشیرەتی جوبریانە، جوبریەکان هاوسێی عەلەویەکانی ڤارتۆن، دوو سەد بۆ سێ سەد ساڵ پێشتر ناکۆکی و شەڕوشۆر لە بەینیاندا هەبوو، ئەوان لەداخی جوبرییەکان دژایەتی شێخ سەعیدیان دەکرد. خۆیان وادەڵێن ئەگەر خالید بەگ لەگەڵ سێخ سەعید نەبوایە، ئێمەش خیانەتمان نەدەکرد.

ڕووداو: بەڵام خالید بەگ لە پێش شێخ سەعیدەوە لە سێدارە درا؟

ئەبدولیلا فرات: بەڵێ ڕاستە.

ڕووداو: بۆچی گۆڕی شێخ سەعید دیارنییە؟

ئەبدولیلا فرات: ئێمە جێگەکەی پڕدەزانین. لەکاتی مەحکەمەکەیدا وەسێتی نووسیوە و دەڵێت: یەکەم ڕێگا بدەن لەسەر گۆڕەکەم زیارەتگایەک درووست بکەن، دووەم ئەو پارەیەی لەپاش من بەجێدەمێنێت بیدەنە بە منداڵەکانم. بەڵام هیچکامێکیان جێبەجێ نەکرد.

ڕووداو: کەواتە ئێوە دەزانن لە کوێ نێژراوە.

ئەبدولیلا فرات: شوێنی ناشتنەکەی دیارە و لە ئامەدە، بەڵام ئەوەی کە ئایا جەسەدەکەی لەو شوێنەدا ماوە، ڕوون نییە. خۆ شتەکە ڕوونە، هەزاران کەس بینیویانە لەو کاتەی ناشتویانە، لەکاتی شەهیدبوونیدا دەیان هەزار کەس بینیوایە و گوێیان لێبووە.کاتێک شێخ سەعیدیان هێناوە بۆ ئامەد دوو سەرباز وەکوو پاسەوان لەملاو لایەوەبوون، مەراسمێکی گەورەیان ڕێکخستووە بە مارش و مۆسیقای سەربازییەوە. یەکێک بیرەوەرییەکانی نووسیوەتەوە و دەڵێت ئەو کاتە تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە کە شێخ سەعیدیان هێناوە بۆ ئامەد، ئێمە لە قەراخ ڕێگاکەدا ڕیز ببووین بۆ ئەوەی شێخ سەعید ئەفەندی ببینین، کاتێک شێخ سەعید ئەفەندی گەیشتە ناو ئامەد، بەدەستەکانی سڵاوی لە خەڵکەکە دەکرد، تەنانەت ئەسپەکەشی بەسەر سڵاوی لە خەڵکەکە دەکرد، هەروەها دەڵێت کەسێکی کەرکووکی کە نزیکە سەد کیلۆ زیاتر دەبوو دەیویست بێڕێزی بە شێخ سەعید بکات، خەڵکە هێرشیان بۆ برد بۆ ئەوەی بیخنکێنن، بەڵام سەربازەکان پێشیان بە خەڵکە گرت، دواتر بەجهەنەم چوو و چووەوە بۆ کەرکووک.

ڕووداو: شێخ سەعید و شێخ مەحموودی حەفید پەیوەندیان هەبووە؟

ئەبدولیلا فرات: ڕووبەڕوو یەکتریان نەبینیووە، بەڵام نامەگۆڕکێیان کردووە.

ڕووداو: ئەو نامانە ماون؟

ئەبدولیلا فرات: شێخ سەعید بۆی نووسیووە، مەهێڵن ئینگلیز پێ بخاتە کوردستانەوە، ن چونکە هەر بۆنی نەوتیان کرد، ئیتر فیتنە و فەسادی بڵاو دەکەنەوە، لەگەڵ عەرەبەکاندا دەتاندەن بەگژ یەکتریدا، کورد و کورد بەردەدەنە یەکتری، ناکۆکی دەخەنە نێو عەشیرەتە کوردەکانەوە، هەرچییەکتان بۆ کراوە مەهێڵن ئینگلیز بێتە کوردستان، بەتایبەتی خۆتان بکەن بە خاوەنی کەرکووک، مەهێڵن کەس بکەوێتە ناو کەرکووکەوە، کەرکووک ڕێگای نەجاتی ئێوەیە.

ڕووداو: لەگەڵ بارزانییەکاندا پەیوەندیان چۆن بووە؟

ئەبدولیلا فرات: من لە کاک مەسعود بارزانی و کاک ساڵح (خوشکەزای ژەنراڵ بارزانی بوو) بیستووە، مەلا مستەفا و شێخ ئەحمەد دێن بۆ باکووری کوردستان، مەلا مستەفا تەمەنی حەڤدە بۆ هەژدە ساڵ بووە، شێخ سەعید ئەفەندی پێی دەڵێت تۆ واز لە شێخایەتی بهێنە با ئەحمەدی برات خەریکی شێخایەتی بێت، باوەشی پێدادەکات و دەڵێت تۆ ئیتر ناوت مەلا مستەفایە. کاک مەسعود دەیوت باوکم دەیگێڕایەوە کاتێک شێخ سەعید باوەشی پێدا گردم، هەستێکی سەیرم بۆ درووست بوو، ڕۆحێکی مەعنەوی دامێ، دوای ئەوە کە تەمەنی دەبێت بە بیست ساڵ دەست بە خەبات و تێکۆشانی خۆی دەکات. منیش و ئەویش لە پەرتووکەکەیدا باسی ئەو دیدارەمان کردووە.

ڕووداو: دوای شکستی شۆڕشی شێخ سەعید، چارەنووسی بنەماڵەکەتان بەکوێ گەیشت؟

ئەبدولیلا فرات: دوای شەهیدبوونی شێخ سەعید، پیاوەکان بەرەو ئێران کۆچیان کرد و لەوێشەوە ڕوویان لە باشووری کوردستان کرد، پاشان چوونە بەغدا. هەرچی ژن و مدناڵەکان بوون، نەفی سپارتای لای ئێغدر کران، نزیکە پێنج ساڵێک لەوێ مانەوە، پاشان بەر لێبوردن کەوتن و گەڕانەوە خنووسێ. بەڵام دوای دوو ساڵ جارێکی دیکە نەفی دەکرێنەوە. من بۆخۆم لە (تراخێ) لە ئاوارەیی و غەریبیدا لە دایک بووم، ڕووبەڕووی ئازار و زەحمەتییەکی زۆر بووینەوە. بەردەوام ماڵەکان بە سەرباز چواردەور درابوو، نەیاندەهشێت لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی خۆیان قسەبکەن و پەیوەندی درووست بکەن، والی بە خەڵکەکە دەڵێت بەهیچ شێوەیەک نابێت لەگەڵ عەلی ڕەزا قسەبکەن، نابێت پێێی بڵێن شێخ عەلی ڕەزا، نابێت سەردانی مزگەوت بکات، بەوشێوەیە دەیخەنە ژێر چاودێریەکی چڕەوە.

ڕووداو: تا کەی لە ئاوەرەیدا مانەوە؟

ئەبدولیلا فرات: ماوەی هەژدە ساڵ ماینەوە، زۆرجار تووشی گرتن و ناڕەحەتی بووینەوە.

ڕووداو: تۆ لە نزیکەوە مەلا سەعیدی نووڕسیت بینیووە، هیچ بیرەوەرییەکت لەگەڵیدا هەیە؟

ئەبدولیلا فرات: بەڵێ لە نزیکەوە بینیوومە. لە سێی مانگی یەکی ساڵی 1960 کە دەکاتە چوارشەممە، لە ئانکارا بووین ، یەکێک لە موریدەکانی نووڕسی هات وتی مەلا سەعید ئامادەیە پێشوازی لە شێخ عەزیز بکات، ئەوەبوو لەگەڵ شێخ عەزیز و شێخ سەڵاحەدین، چووین بۆ لای مەلا سەعید، لە ئوتێلێک دەمایەوە بەناوی بەیرووت کە دەکەوتە سەر جادە دەنیزدیلەر، مەلا سەعید بەتەواوەتی پیر بوو بوو، دوو موریدی لەگەڵدا بوو، شێخ سەڵاحەدین ئەفەندی و شێخ عەزیز لەسەر قەنەفەکان دانیشتن، مەلا سەعید دوو محامی هەبوو یەکێکیان سەعید ئۆزدەمیری ناو بوو، ئەوی تریشیان تیلۆ بوو، بەردەوام لەگەڵ مەلا سەعید بوون، ئەو ڕۆژە ئەوانیش لەوێ بوون. ئێمە لەسەر عەرزەکە دانیشتین. مەلا سەعید وتی زۆر بە حەسرەتەوە بووم کە ئێوە لە نزیکەوە ببینم، بەڵام ئیمکانم نەبوو، وەختی خۆی لە سپارتا چاوم پێیتان کەوت بەڵام دوای ئەوە نزیکەی حەڤدە بۆ هەژدە ساڵ خرامە زیندانەوە، ئێوە لە ئاوارەیدا بوون و منیش لە زینداندا بووم، نەیاندەهێشت کەس سەردانم بکات و کەس ببینم.

ڕووداو: بە کوردی قسەتان دەکرد؟

ئەبدولیلا فرات: سەرەتا کە دانیشتین داوای لێبوردنی کرد و وتی ئەمانەی لەگەڵمدان تورکن و کوردی نازانن، بۆیە ئەگەر بە کورمانجی قسەبکەین ڕەنگە گومانیان بۆ شتێک بچێت، بۆیە بە تورکی قسە دەکەم، بەڵام مامەم شێخ سەڵاحەدین ئەفەندی بە کوردی قسەی لەگەڵ دەکرد، شێخ عەزیز ئەفەندیش بە تورکی قسەی لەگەڵ دەکرد. باسی ئەو ستەم و غەدرەی لێیان کرابوو دەکرد، هەروەها وتی خوای گەورە ئەو شەرەفە گەورەیەی پێدام کە بە خزمەت شێخ سەعید ئەفەندی گەیشتم، ئەوەندە بە حەسرەتەوە قسەی دەکرد خەریک بوو قەناعەتی پێدەکردم، شێخ سەعید وای دەزانی من دژم بەڵام من وتم ئەفەندی تۆ چۆن بیردەکەیتەوە منیش هەروا بیر دەکەمەوە. مەلا سەعید کوردی باش دەزانی، زمانی دایکی کوردی بوو.

ڕووداو: مەلا سەعیدی نووڕسی کوردایەتی دەکرد؟

ئەبدولیلا فرات: پێشتر کوردایەتی دەکرد، کوردچی بوو، بەڵام دواتر بوو بە شەریعەتچی. سەرەتا کوردچی بوو.[1]
ئەم بابەتە 234 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 13-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 19
پەرتووکخانە
شەهیدان
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 13-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 13-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 13-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 234 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.133 KB 13-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
کورتەباس
ڕێنووسی کوردی و چەپکێ سەرنج و پیاچوونەوە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,358
وێنە 105,642
پەرتووک PDF 19,138
فایلی پەیوەندیدار 96,355
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
کورتەباس
ڕێنووسی کوردی و چەپکێ سەرنج و پیاچوونەوە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!