پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Derbare
 Babet behellkewt
 Rêsakanî bekarhênan
 Kurdipedia Archivists
 Bîrurakantan
 Kokirawekan
 Krronolojiyay rûdawekan
 Çalakîyekan - Kurdîpêdiya
 Yarmetî
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,442
Wêne 105,696
Pertk PDF 19,153
Faylî peywendîdar 96,399
Video 1,307
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
Kesayetîyekan
Hawrê Baxewan
Kesayetîyekan
Arîtma Mohammadî
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
بە گێڕانەوەکانی ڕامۆن مانتۆڤانی ڕۆژانی ڕێبەری گەلی کورد لە ڕۆما 2/1
Pol: Kurtebas | Zimanî babet: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandinî babet
Nayab
Zor başe
Mamnawendî
Xirap nîye
Xirap
Bo naw lîstî kokirawekan
Rayi xot derbareyi em babete binûse!
Gorankarîyekanî babeteke!
Metadata
RSS
Gûgllî wêneyi babetî hellbijêrdraw bike!
Gûgllî babetî hellbijêrdraw bike!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕامۆن مانتۆڤانی

ڕامۆن مانتۆڤانی
سەرکان دەمیرەل . ڕۆما
سیاسەتمەداری ئیتاڵی ڕامۆن مانتۆڤانی کە لە گەشتی ڕووسیا-ڕۆما لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالاندا بوو، لەو کاتەشدا ئەندامی کۆمیسۆنی کاروباریی دەروەی ئیتاڵیا بوو، باسی ڕۆژەکانی وی لە ڕۆما و پڕۆسەیی پیلانگێڕی دەکات
ماوەی 25 ساڵە گۆشەگیرییەکی سەخت لەسەر ڕێبەری گەلی کورد #عەبدوڵڵا ئۆجالان# بەردەوامە. هێزە نێونەتەوەییەکان بەرپرسی یەکەمن لەم گۆشەگیرییە، ئەمە ڕاستییە. عەبدوڵڵا ئۆجالان کە لە 09-11-1998 بۆ بەرەوپیشبردنی قۆناغی ئاشتی و پەیماننامەیەک لە سووریا دەرچووبوو، پانۆرامایی سیاسی ئەو کاتەیی هەتا 15-02-1999وەک پیلانگێڕیی خاچ هەڵسەنگاندبوو.

ڕێبەری گەلی کورد لە 9ی کانوونی تشرینی یەکەم 1998دا گەیشتە مۆسکۆ، لە 12ی تشرینی 1998 لە فڕۆکەی ئاسمانی ڕووسیا لە فڕۆکەخانەی لیوناردۆ داڤینچی لە ڕۆمایی پایتەخت نیشتەوە. عەبدوڵڵا ئۆجالان ئیتاڵیایی وەک بەختێک بینی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد، بەڵام لە ڕۆما قۆناغێکی زەحمەتی 66 ڕۆژە چاوەڕوانی بوو.

لەو ڕۆژەوەی کە عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستگیرکرا، ڕۆڵی ئیتاڵیا لەم پڕۆسەیەدا بە پێی پێویست باس کراوە. هەندێک دەڵین حکومەتی ئەو کاتەی ئیتاڵیا بە سەرۆکایەتی ماسیمۆ دالەما، لەم پیلانگێڕیەدا ڕۆڵی نەگێراوە. هەندێکیش ڕەخنەی بێ هەڵوێستی ئەو کاتەی حکومەتی ئیتاڵیا دەکەن، کە نەیاتوانی مانەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەو وڵاتەدا فەراهەم بکات.لە 16ی کانوونی دووەم دەرچوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئیتاڵیا، ڕۆژی دەستپێکی پیلانگێڕییەکەیە.

پەڕڵەمانتاری پارتی کۆمۆنیستی ئاوەدانکردنەوەی ئیتاڵیا و ئەندامی کۆمیسۆنی کاروباری ئەو کاتەی ئیتاڵیا ڕامۆن مانتۆڤانی یەکێکە لە شاهیدەکانی ئەو ڕۆژانەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالانە لە ڕۆمادا. 12-11-1998 لە گەشتی مۆسکۆ-ڕۆمادا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالاندا بوو، بۆ ئەوەی ئۆجالان لە ئیتاڵیا بمێنێتەوە خەباتێکی زۆریکرد. پەیوەست بەم بابەتەوە لەگەڵ ڕامۆن مانتۆناڤی قسەمانکرد.

بەڕێز مانتۆڤانی لەو کاتەی ڕێبەری گەلی کورد لە ڕووسیاوە دەهاتە ئیتاڵیا تۆ وەک دۆستێکی کوردان لەو گەشتەدا لەگەڵی بووی. ئەو کاتە ئێوە ئەندامی کۆمیسۆنی کاروباری دەروەی ئیتاڵیا بوون. پڕۆسەی مانەوەی ئۆجالان لە فڕۆکەخانە، چون دەگوزەرا و پلانی بەشداریکردنی ئەو قۆناغە چۆنبوو؟

پارتی بوونیادنانەوەی کۆمەنیستی کە لە ساڵی 1991دامەزراوە، هەتا ئەمڕۆش پشتیووانی لە تێکۆشانی گەلی کورد دەکات. پێش ئەوەی سەرۆک ئۆجالان بێتە ئیتاڵیا، پەکەکە داوای لێکردم لەناو پەڕڵەماندا دەستپێشخەرییەک پێکبهێنم، کە دەیانەوێت ئاگربەستی یەکلایەنە هەبێت بە پڕۆسەیی ئاشتی چارەسەری شەڕبکەن.

لە 10-01-1997 لە کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا ڕەشنووسی بڕیارێک خرایە دەنگدانەوە، کە لەلایەن پەڕڵەمانتارانی دیکەی گرووپە سیاسییە جیاوازەکانەوە وتوێژی لەبارەوە کرا و مۆرکرا، لەگەڵ بڕیارێکی جودا لە گرووپی ئەلیانزا نازیۆنال یەکخران و ڕازی بووم کە دوا خاڵ سەبارەت بە ئەگەری دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی زیاد بکرێت.

کاتێک مرۆڤ لە ڕوانگەی دەستوورییەوە دەڕوانێت، لە ئیتاڵیا بڕیارێک کە لەلایەن کۆمیسیۆنێک یان ئەنجوومەنی نوێنەران یان ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەند دەکرێت، ئەو بڕیارە بەڵگەنامەیەکە کە نوێنەرایەتی هەڵوێستی پەڕڵەمان دەکات وەک بەرزترین دامەزراوەی سەروەری گەل. حکومەت ناچارە بڕگەکانی بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ بکات.

لەگەڵ بڕیارانە، بۆ یەکەمجار وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستی سەبارەت بە پرسی کورد نیشاندا و هاتنە ناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو ئێراق وەک پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان پێناسە کرد، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی گەلی کوردی شەرمەزار کرد و حکومەتەکەی ڕاسپارد چارەسەرێکی سیاسی بدۆزێتەوە بۆ ئەو شەڕە.

لەپاش چەند هەفتەیەک لە قبووڵکردنی بڕیارەکە، وەزیری ناوخۆی ئەو کاتە، جۆرجیۆ ناپۆلیتانۆ، وەڵامی ناڕەزایەتیی بەرپرسانی گرووپی فۆرزا ئیتاڵیای دایەوە سەبارەت بە پێدانی ستاتۆی کۆچبەری بە هاووڵاتییانی کورد خاوەن پاسەپۆرتی تورکی، گوتبووی لە ئەنجامی ئەو ڕەزامەندی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوە، بە ناچاری بەم کارە هەستاوە.

پاشان ئەم هەوڵە لەلایەن پەکەکەوە وەک سەرکەوتنێکی مەزن ستایشکرا، سەرۆک ئۆجەلان پێی وتم کە دەیەوێت لەگەڵ شاندێکی پارتەکەمان کۆببێتەوە. لە مانگی ئەیلولی ساڵی 1998 وەفدێک کە پێکهاتبوو لە من و پەڕڵەمانتار واڵتەر دی سێزاریس و سەرۆکی پڕۆسەکانی ئاشتی لە بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتەکەمان ئەلفیۆ نیکۆترا لەگەڵ سەرۆک ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کۆبووەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئێمە و ئۆجالان گرنگ بوو، چونکە ئێمە زانیمان کە پەیوەندییەکانمان زیاتر لە پشتیووانی نەریتی نێوان هێزە سیاسییە چەپەکان پێشدەکەون. لە بەرانبەر داهێنانە نەرێنییەکانی گڵۆباڵیزمی سەرمایەداریدا، بۆمان دەرکەوت هەمان بەرژەوەندی و نیگەرانی کۆمان دەکاتەوە، پێویستە هێزە شۆڕشگێڕەکانی جیهان بە شێوەیەکی یەکگرتوو بیربکەنەوە و هەڵسوکەوت بکەن، نەک خۆیان سنووردار بکەن بۆ پشتیووانیکردن لە پەیوەندییە ئاساییەکاندا و ئەمەش لەو وڵاتانەی کە دان بوو ماف و هەبوونی کەمینە نەتەوەییەکان نانێن، تاکە چارەسەر دانووستانە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی.

کۆبوونەوەکە لەلایەن ڕۆژنامەی پارتەکە لیبەرازیۆن بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە و بەشێکی فراوانی ڕۆژنامەکەی گرت.

دەتوانرێت لێرەوە بڕوانرێتە بڕیاری ناوبراوی پەڕڵەمانی ئیتاڵیا لە 10 -12-1997:
=KTML_Link_External_Begin=https://leg13.camera.it/_dati/leg13/lavori/bollet/199712/1210/pdf/03.pdf=KTML_Link_External_Between=https://leg13.camera.it/_dati/leg13/lavori/bollet/199712/1210/pdf/03.pdf=KTML_Link_External_End=
واتە حکومەتی ئەو کاتەی ئیتاڵیا دەیزانی عەبدوڵڵا ئۆجالان دێتە ئیتاڵیا؟ لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجالان چی ڕوویدا و لە فڕۆکەکەدا لەگەڵ ئۆجەلان باستان لە چی کرد؟ بەڕای ئێوە ئۆجالان بۆچی ئیتاڵیای هەڵبژارد؟

لە ڕۆژنامە نێونەتەوەییەکانەوە زانیم کە سەرۆک ئۆجالان ناچارە سووریا بەجێبهێڵێت. دوای ماوەیەکی کوورت زانیاریم لە حزبی کۆمۆنیستی فیدراسیۆنی ڕووسیا وەرگرت کە ئۆجالان لە ڕووسیایە و دەتوانرێت ئەم بابەتە لە دۆما وتوێژی لەسەر بکرێت و لەبارەی پێدانی مافی پەنابەری سیاسی بڕیاربدرێت.

لە لایەکی ترەوە تا ئێوارەی 10-11-1998 لەلایەن سەرکردەکانی کورد لە ئیتاڵیا ئاگادارکرامەوە کە سەرۆک ئۆجالان لە ڕووسیا مەترسی لەسەرە، چونکە بەشێک لە حکومەت و دەزگای هەواڵگری پلانیان دانابوو ڕادەستی تورکیای بکەن، هیچی ترم نەدەزانی. هەروەها پێیان وتم کە سەرۆک بڕیاریداوە بێتە ئیتاڵیا هەرچەندە ئەڵتەرناتیڤی تری هەبوو، هەم لەبەر ئەوەی پەڕڵەمانی ئیتاڵیا پێشکەوتووترین هەڵوێستی لەسەر پرسی کورد هەبووە و هەم لەبەر ئەوەی دەیویست لە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆدا کە خاوەنی نەریتی پشتگیریکردن و بەشدارییەکی گرنگە لە پڕۆسەکانی ئاشتی، بانگەواز و پێشنیاری کۆبوونەوەی ئاشتییانە دەست پێ بکات.

تاوەکوو سەرۆک ئۆجالان بگاتە ئیتاڵیا و مافی پەنابەری سیاسی بەدەست بهێنێت، یەکسەر دەستمان بە کارەکانمان کرد. لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی هەموو شتێک بە ئاسانی و ڕێکی بڕوات، لێکۆڵینەوە و ڕاوێژمان بە هەموو دامەزراوە و ڕێکخراوەکان کرد. ناتوانم لەبارەی پەیوەندیمان لەگەڵ دامەزراوەکانی ئیتاڵیا و وڵاتانی دیکە زانیاری وردتر بخەمە بەردەستتان.

بە چەند هۆیەک، ئەم پڕۆسەیە ئاسان نەبوو. تورکیا وەک دوای بڕیارەکەی پەڕڵەمان کاردانەوەی بەرانبەر چالاکییەکانمان هەبوو. لە دەرەوەی تورکیاش، لە ئەڵمانیا فەرمانی دەستگیرکردنی نێونەتەوەیی بۆ ئۆجالان هەبوو. هەر لەسەرەتاوە ڕوون بوو بەهۆی بڕیارەکەی ئەڵمانیاوە لە کاتی گەیشتنی بە ئیتاڵیا دەستگیر دەکرێت، ئیتاڵیا دەبێت وەڵامی ئەرێنی بداتەوە بۆ داواکارییەکی ئەڵمانیا پەیوەست بە ڕادەستکردنی ئۆجالان.خ

سەرەڕای زەحمەتی و ئاستەنگە زۆرەکان، هەلومەرجەکانمان ڕەخساند تاوەکوو سەرۆک ئۆجالان بچێتە ئیتاڵیا. بەو دواییانە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی کورد چوومە مۆسکۆ و لەژێرزەمینی ئەو فەرمانگە سەربازییانەی کە هەواڵگری ڕووسیا پاسەوانییان دەکرد لە هەمان فڕۆکەخانە لەگەڵ سەرۆک ئۆجالان کۆبوومەوە.

باسی ڕەوشی ئیتاڵیا و ڕەوشی کاتی گەیشتنمان بە ئیتاڵیا کرد. دەستگیر دەکرێت، بەڵام ناخرێتە زیندان، بەڵکوو بەهۆی کێشەی تەندرووستییەوە لە نەخۆشخانە دەهێڵرێتەوە. پاشان لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا، وەک ئەوەی هەیە، دادوەر چاوەڕێی ئەگەری داواکاری ڕادەستکردنەوەی بە ئەڵمانیا دەکرد و ئازادی دەکرد.

ڕاستییەکەی پێم ڕاگەیاند ئەگەر بەدیلەکانی تریش لەبەرچاو بگرن، چونکە سەرەڕای هەوڵەکانمان، بەڵام بەو هۆیەی ئیتاڵیا وڵاتێکی خاوەن سەروەریی دیفاکتۆیی سنووردارە، فشاری تورکیا لەسەر ئەمریکا و ئیتاڵیا وەک دەزانرێت پەیوەستە بە ئەمریکاوە، بۆیە ڕەنگە هەرکاتێک بێت ڕەوشێکی نادیار بێتە ئاراوە.

پێی وتم، ئەگەر ئەڵتەرناتیڤی تریشی هەبێت، ئەوا بڕیاریداوە بڕواتە ئیتاڵیا، چونکە دەیەوێت بیکاتە دەرفەتێک بۆ دەستپێکردنی پێشنیارەکەی بۆ دانووستانەکانی ئاشتی، هاتنی بۆ وڵاتێکی وەک ئیتاڵیا، کە هاوکات ناوەندی ڤاتیکانە و لە هەموو جیهاندا زۆر ناسراوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراوە هیچ بناغەیەکی نییە و لەبەر ئەوەی پێی وایە هەموو دادگایەک ڕەوایەتی بە وی دەبەخشێت، بۆیە کێشەی ڕادەستکردنەوەی بە ئەڵمانیا نایەتەپێش.

بەم جۆرە سواری یەکەم فڕۆکە بووین بەرەو ڕۆما.

لە فڕۆکەکەدا هەندێک باسی سیاسەتمان کرد. باسی ڕەوشی نوێی ئیتاڵیام بۆ کرد، ئەو حکومەتەی کە دی ئالێما سەرۆکایەتی دەکرد دوای ئەوەی حکومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی پرۆدی ڕووخا بەهۆی پچڕانی نێوان ئێمە و حکومەت و دژایەتیمان لەگەڵ حکومەتی نوێ. هاوکات باسی هەندێکی شتی ناگرنگ و خۆشمان کرد، وەک تۆپی پێی ئیتاڵی و تورکیا.

دواتر باسمان لەوە کرد، دوای گەیشتنمان چی بکەین. وتم باشترین شت ئەوەیە ئەم کارە بکەین: سەرۆک و سکرتێرەکەی و کوردێک کە لەگەڵ ئێمە سەفەری کردووە و بە زمانی ئیتاڵی قسەی دەکرد، بچنە ئەو دەروازە سنوورییەی کە تایبەتە بە دیپلۆماتکاران و بە داوای مافی پەنابەری سیاسی خۆی بناسێنێت. من و ئەو کەسانەی تر کە لەگەڵیدا بوون (بەگشتی 4 یان 5 کەس) بە شێوەیەکی ئاسایی بە دەروازەی سنووردا تێپەڕین. هەرچەندە پاسپۆرتی کاروباری پەڕڵەمانیم پێ بوو، بەڵام لەگەڵ سەرۆکدا نەچوومە سنووری دیپلۆماسی، تاوەکوو بوونی سەرۆک لە ئیتاڵیا و پەیامی ئاشتییەکەی لەژێر سێبەری ئەو مشتومڕە بچووکانەی سیاسەتی ئیتاڵیادا نەمێنێتەوە، پێمان وابوو باشترە ڕۆڵی لایەنگریمان بە شاراوەیی بمێنێتەوە.

هەموو شتێک بەگوێرەی پلانەکە بەڕێوەچوو. سەرۆک داوای مافی پەنابەری کرد، لەشکرێکی پۆلیس خۆی و سکرتێرەکەی و وەرگێڕە کوردەکەیان گرت و بردیانن. گەیەنرایە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی ڕۆما. دوو پارێزەری بەناوبانگ جیولیانۆ پیساپیا و لویجی ساراجێنی هاوکاریان کرد و دوای چەند ڕۆژێک ئازاد کرا. نووسینگەی کوردی لە ئیتاڵیا بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری ئیتاڵیا، کێشە ئەمنییەکانیان لەبەرچاو گرت، ڤێلایەکی بچووکیان لە گەڕەکێکی دەرەوەی ڕۆما بە کرێ گرت، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنی مانەوەی ئۆجالان تا کاتی ڕۆیشتنی. هەروەها ئەم ڤێلایە خاوەنی ئامرازی بەرپەرچدانەوەی هێرشی موشەکی بوو.

سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئیتاڵیا، ماسیمۆ دی ئالیما هەڵوێستی بەرانبەر هاتنی ئۆجالان چی بوو؟ لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئۆجالان بوون، دۆسیەیەک لەسەر ئێوە کرایەوە، هۆکارەکەی چی بوو؟

دەتوانین بڵێین سەرۆکی ئەو کاتەی ئیتاڵیا بەرانبەر ئۆجالان و دۆزی کورد سارد بوو و خۆی لێی بەدوور گرت. کاتێک سەیری پێگەی نێونەتەوەیی ئیتاڵیا و بازرگانییە مەزنەکەی لەگەڵ تورکیا دەکەین، بەتایبەتیی لە بواری سەربازیدا، تێدەگەین کە پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا لەگەڵ تورکیا لەم ڕووەوە بەهێز بووە.

لە مشتومڕێکی پەڕڵەمانیدا، ڕێکخراوەکانی ئیتاڵیا وەڵامی هێرشی پارتە ڕاستڕەوەکانیان دایەوە، ڕەوایەتی و یاسایی بوونی کارەکانیان پیشاندەدات، ئۆجالان بەهۆی فەرمانی دەستگیرکردنی ئەڵمانیاوە دەستبەسەرکرا، داوای مافی پەنابەرییان لەبەرچاو گرت و بەرگرییان لێ کرد.

بەڵام پاش چەند هەفتەیەک داوایەکم لە دادگاوە پێگەیشت و تۆمەتبارکرابووم بە یارمەتیدان و هاوکاریکردنی پەنابەریی نایاسایی، لەم بارەیەوە باس لە زانیارییەکانی ئێمە نەکرابوو. ڕاپۆرتی پۆلیس سەبارەت بە هاتنی ئۆجالان هەڵە بوو. لە ڕاپۆرتەکەدا نووسراوە ئۆجالان بە بەڵگەنامەیەکی ساختە هەوڵی داوە سنوور تێپەڕێنێت، پاش ئاشکرابوونی دەستبەسەر کراوە.

پاشان بێتاوان دەرچووم، چونکە وتم ئۆجالان لەگەڵ سکرتێرەکەی و کوردێک چووەتە فڕۆکەخانە بۆ دەرکردنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی لە ئیتاڵیا و ئەمەش نابێت وەک کارێکی نایاسایی سەیر بکرێت.

داوام لە دادوەرەکان کرد سەیری دیمەنی کامێرای فڕۆکەخانە بکەن و ئەمە پشتڕاست بکەنەوە. ئەوەی جێگەی سەرسووڕمانە دادوەری دادگاییکردنەکە ڕایگەیاند کە دیمەنەکانی گەیشتنمان بە فڕۆکەخانە ون بووە و وتی کە باوەڕ بە قسەکانم دەکات و بەم شێوەیە کۆتایی هێناوە بە لێکۆڵینەوەکە.

هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە ماسیمۆ دی ئالێما کاری نایاسایی ئەنجام داوە و هەرچەندە بە فەرمی فەرمانی گۆڕینی تۆمارەکانی هاتنی ئۆجالان نییە، بەڵام مەحاڵە ئاگای لەمە نەبووبێت.

ئەگەر سەرۆکی حکومەت ئاگاداری ئەم کارە نایاساییە نەبووایە، کاتێک ڕاستییەکەی بۆ دەرکەوت، دەبوو هەموو ئەو کارمەندە حکومیانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دژی کۆماری ئیتاڵیا جووڵاونەتەوە و کار بۆ بیانییەکان دەکەن، بدۆزێتەوە و دادگاییان بکات. بەڵام ئەمەمان نەبینی.

کاتێک عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ئیتاڵیا بوو لەڕووی دیپلۆماسییەوە چ ڕوویدا؟ ئاخۆ فشاری مەزن لەسەر حکومەتی ئیتاڵیا هەبوو بۆ دەرکردنی ئۆجالان؟ یان کام وڵات ڕاستەڕاست فشاری سیاسی دەکردە سەر ئیتاڵیا؟

ئەو کاتە حکومەتی تورکیا لەژێر سەرۆکایەتی ئەجاوید بوو، زۆرێک لە گرێبەستە سەربازی و مەدەنییەکانی بەبەهای ملیارەها یۆرۆ هەڵوەشاندەوە و باڵیۆزی بۆ کۆبوونەوەکان گەڕاندەوە و کەمپەینێکی دژی ئیتاڵیا و حکومەتی ئیتاڵیا دەستپێکرد و داوای ڕادەستکردنەوەی ئۆجالانی کرد.

بەڕای من دی ئالێما چ بە نهێنی و چ لە بەردەم ڕای گشتی، بە ئاشکرا فشاری خستووەتە سەر ئەڵمانیا تاوەکوو داوای ڕادەستکردنەوەی ئۆجالان بکات. ئەڵمانیا هەرگیز ئەمەی نەکرد.

حکومەتی ئەمریکا لە ڕێگەی وەزیری دەرەوە مادلین ئۆلبرایت بەڕوونی دەیویست ئیتاڵیا ئۆجالان ڕادەستی تورکیا بکات. ئەم داوایە نەوەک هەر بۆ ئەمریکا، بەڵکوو بۆ ئیتاڵیا و تورکیاش دەستوەردانێکی جدی بوو، هەروەها پێشێلکردنی یاساکانی حکومەتی ئیتاڵیا ڕەوشێکی جدی بوو.

کاتێک ئەم فشارانە بە ئاشکرا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکرێت، ئایا دەتوانن پێشبینی ئەوە بکەن کە بە نهێنی چی دەکرێت، یەکێک لەوانە بڵاوبوونەوەی هەواڵی من بوو سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک ئۆجالان بۆ ئیتاڵیا. دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرای کرد پەڕڵەمانتارێکی ئیتاڵی و دوو پەڕڵەمانتاری یۆنان لەناو فڕۆکەکەدا لەگەڵ ئۆجالان لە یۆنان بوون. هەواڵێکی ڕاستەقینە نەبوو چونکە من لەوێ بووم، بەڵام بەس بوو بۆ ئەوەی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا توڕە بکات و هەوڵی دۆزینەوەی تاوانبار بدات. چەند مانگێک پێش ئەوە ڕۆژنامەی پارتەکەموێنەی ئەو دیدارانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجاممان دابوو بڵاوکردبووەوە و زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسان هەوڵیان دا ئەو گومانانە لەسەر من و پارتەکەم پشتڕاست بکەنەوە.

هەروەها ئاگادارکرامەوە کە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن ئەندامی ڕاستڕەوی پەڕڵەمان، سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنی، سەبارەت بە پرسە سیاسییە ناوخۆییەکان سازدەکرێت و لەم کۆبوونەوەیەدا، من تۆمەتبار دەکات بە هێنانی تیرۆریستێک بۆ ئیتاڵیا و تاوانبارم دەکات بە زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیتاڵیا (تەنانەت ئەو کاتە پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەوروپادا نەبوو) .

لە 25-11-1998دا ناچار بووم بە ئامادەبوونی بێرلۆسکۆنی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی سازبکەم و وتم لەسەر داوای ئۆجالان یارمەتیم دا کە بێتە ئیتاڵیا و داوای مافی پەنابەری بکات، تاوەکوو ئاگربەستێکی یەکلایەنە ڕابگەیەنێت و داوای کۆبوونەوەی ئاشتی لەگەڵ تورکیا بکات.

وەک چاوەڕوان دەکرا، شەڕی سیاسی دەستی پێ کرد و زۆربەی ڕۆژنامە و کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان دەیانوت بۆ زیانگەیاندن بە حکومەت، ئۆجالانم هێناوەتە ئیتاڵیا. بۆ یەکەمجار دی ئالێما شتێکی پەسەندکراوی دەربڕی و و وتی 'ئۆجالان ئەو کەسە نییە کە دەبێت بۆم بهێنرێت'، چۆن دەتوانن بەم هەڵوێستە لە ئۆجالان نزیک ببنەوە! ئەو سەرۆکی ملیۆنان کەسە، لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، دوای سوپای ئەمریکا، دژی بەهێزترین سوپای ناتۆ وەستاوەتەوە و سەرۆکی شەڕی گەریلاییە. بەڵام بە گوێرەی زۆرێک لە ڕۆژنامەنووسانی ئیتاڵی و نوێنەری پارتە ڕاستڕەوەکان و تەنانەت هەندێک چەپڕەوی نەژادپەرست و نەزان، من بۆ بەگژاچوونەوەی حکومەت ئۆجالانم هێناوەتە ئیتاڵیا!.[1]
Em babete bezimanî (کوردیی ناوەڕاست) nûsirawe, klîk le aykonî bike bo krdineweyi babeteke bew zimaneyi ke pêyi nûsirawe!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Em babete 154 car bînrawe
HashTag
Serçawekan
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com 26-01-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-01-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 27-01-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-01-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 154 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1119 KB 27-01-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Babetî niwê
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
31-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Axina Dil
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
07-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê
07-11-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
23-09-2018
زریان سەرچناری
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
11-08-2016
هاوڕێ باخەوان
Pertûkxane
Xom.. Ew wextey ballindem!
22-12-2010
هاوڕێ باخەوان
Amar
Babet 517,442
Wêne 105,696
Pertk PDF 19,153
Faylî peywendîdar 96,399
Video 1,307
Kurdîpêdiya prrizaniyarîtirîn u firezimantirîn serçaweyi kurdîye!
Kesayetîyekan
Hesenê Hecîsilêman
Pertûkxane
Lînînîzım û Meseley Nîştîmanî
Kesayetîyekan
Wefayî
Pertûkxane
Roşnayî le dengewe - Leuchten aus der Stimme
Pertûkxane
Leyl û Mecnûn
Pertûkxane
Dengi Şî’re Namoyek - Stimme eines fremden Gedichts
Pertûkxane
Cografya Kurdistanê

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Katî afrandinî lapere: 0.5 çirke!