پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,127
وێنە 106,457
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ڕۆبەرت فۆرد: ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پشت بە ئەمریکا ببەستێت هەڵەیەکی گەورە دەکات
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

رۆبەرت فۆرد، لە هەڤپەیڤینێکی رووداو

رۆبەرت فۆرد، لە هەڤپەیڤینێکی رووداو
نوێنەر فاتیح
باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا دەڵێت: ئێستا سووریا کاری لەپێشینە نییە بۆ ئەمریکا و سوپای ئەمریکا دەیەوێت هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر ئامادە بکات پێش کشانەوە و بەجێهێشتنی خاکی ئەو وڵاتە.

ڕۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا لە هەڤپەیڤینێکی ڕووداوی ئەمڕۆ وتی: بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و سەرکردە جیاوازەکان هەڵەیەکی زۆر گەورە دەکەن ئەگەر پشت بە پاراستنی ئەمریکا ببەستن، حکومەتی ئەمریکا نەیتوانی یارمەتیی سوپای ئازادی سووریا بدات، ئەمریکا نەیتوانی یارمەتیی حکومەتی کاتیی سووریا بدات لە جەرابلوس، واشنتن نەیتوانی یارمەتیی تیمی دانووستانکاری سووری بدات لە ئەستانە، گوشار یان قەڵەمڕەوی ئەمریکا لە سووریا بە گشتی زۆر بچووکە، بۆیە گرنگە کە سەرکردەکان لە قامشلۆ بزانن کە پێویستە لە دانووستاندنەکاندا سازش پێشکەشی حکومەتی سووریا بکەن.

هەر لەو هەڤپەیڤینەدا باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا ڕەخنە لە دەسەڵاتی خۆسەر دەگرێت لەبارەی نەبوونی ڕێککەوتن و هاوئاهەنگی و دەڵێت بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە سووریا خۆی لە هەندێک کاتدا بەشێوەیەکی داپڵۆسێنەرانە مامەڵەی کرد، هێرشی کردە سەر بارەگای ئەو پارتانەی کە پەیەدە نین، گێچەڵێ بە ڕۆژنامەڤانان کرد و هەندێکجار دەستگیری کردن، بۆیە نەبوونی متمانە لەنێو پارتە سیاسییە کوردییەکاندا هەیە و ئەمریکییەکانیش نەیانتوانی ڕێککەوتنێک درووست بکەن لەنێوانیاندا.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ ڕۆبەرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە سووریا:

ڕووداو: با لەم پرسیارە گشتتییەوە دەستپێبکەین، ئێستا سووریا لە کوێی سیاسەتی ئەمریکادایە؟

ڕۆبەرت فۆرد: نزیکەی 10 ساڵە سووریا کاری لەپێشینە نییە بۆ ئەمریکا، ئێستاش لەگەڵ ئیدارەی بایدندا، سووریا کارێکی لەپێشینەی نزمە، ئۆکراینا دۆسێیەکی زۆر گەورەترە، تایوان و کۆماری میللی چین، ئەم دووانە کاری لەپێشینەی گەورەترن، تەنانە جەنگەکەی غەززە ئێستا کارێکی لەپێشینەی گەورەیە، سووریا لە خوارەوەی لیستەکەدایە.

ڕووداو: ئەمە واتا چی ئەگەر سووریا کاری لە پێشینە نەبێت، بەتایبەتیی لە سەردەمی بایدن، ئەمە چۆن ڕەنگدانەوەی لەسەر بەشداری ئەمریکا هەیە لەسەر زەوی؟

ڕۆبەرت فۆرد: بەڵێ، دوو لێکەوتەی گەورە هەن کە وایکردووە سووریا ئەولەوییەتێکی نزمتر بێت، یەکەمیان، ئیدارەی بایدن نایەوێت سەرچاوەی زیاتر بەکاربێنێت، نایەوێت پارەی زیاتر لە سووریا خەرج بکات، نایەوێت سەربازی زیاتر و سوپای زیاتر بنێرێت، لە ڕاستیدا ئیدارەی بایدن دەیەوێت ئەو سەرچاوانە کەمبکاتەوە کە بۆ سووریا دەچن. لێکەوتەی دووەم ئەوەیە کە بەرپرسانی باڵا، وەکوو سەرۆک، وەزیری بەرگریی و وەزیری دەوڵەت و بەڕێوەبەری سی ئای ئەی کاتی کەمتر تەرخان دەکەن بۆ کارکردن لەسەر سووریا چونکە سەرقاڵن بە دۆسیەی خاوەن ئەولەوییەتی باڵاتر وەکوو ئۆکراینا یان غەززە، لە جیاتی ئەوەی، بەرپرسانی ئاست مامناوەند زیاتر بەرپرس دەبن و ئەو بەرپرسە مامناوەندانەش زۆربەی جار دەستپێشخەری گەورە ناکەن.

ڕووداو: کاتێک کە کارێکی لەپێشینەی نزمترە، ئایا ئەمە واتای ئەوەیە کە ئەمریکا کەمتر سەرنجی لەسەر چارەنووسی سووریا دەبێت، تەنانەت لە ڕووی سیاسیشەوە، یان ئەوەی کە هاوکێشەی سووریا چی لێ دێت، بۆ نموونە لە یەک دوو ساڵی داهاتوودا؟

ڕۆبەرت فۆرد: قسەکەی تۆ بەتەواوی درووستە، ئیدارەی بایدن، تەنانەت ترەمپیش، لە ڕاستیدا هیچ پلانێکی نەبوو، هیچ ستراتیژییەتێکی نەبوو بۆ ئەوەی کە چۆن کاریگەریی بکاتە سەر ئاڕاستەی سیاسەتەکان لە سووریا یان چۆن بگەنە چارەسەرێکی کۆتایی بۆ جەنگی نێوخۆیی سووریا.

ڕووداو: لەم ڕۆژانەی دواییدا هەندێک ڕاپۆرت دەبینین لەبارەی ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، ئەوە ڕێی تێدەچێت؟

ڕۆبەرت فۆرد: پێم وایە ئەگەرە بەڵام بەم نزیکانە نا، ڕەنگە لە ساڵێک یان دوو ساڵ. هۆکاری ئەوە یەکەم ئەوەیە کە پێم وایە ئیدارەی بایدن نایەوێت سووریا جێبهێڵێت و وەکوو دۆڕان دەربکەوێت، چونەک ئەگەر بۆ نموونە مانگی داهاتوو بکشێنەوە ئەوا هەموو کەسێک وا تێدەگات بەهۆی گوشاری میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئێرانەوە کشاونەتەوە کە هێرش دەکەنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا. ئیدارەی بایدن نایەوێت لە سووریا بکشێتەوە و بە ڕوالەت بە دۆڕان بکات. فاکتەری دووەم ئەوەیە سوپای ئەمریکا دەیەوێت هێزەکانی سووریای دیموکرات زیاتر ئامادە بکات پێش کشانەوەی ئەمریکا، بۆیە هەندێک کاتی زیاتریان دەوێت بۆ ڕاهێنان و ئامادەکردنی هێزەکانی سووریا دیموکرات.

ڕووداو: لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمرکا لە سووریا، بەڕێز فۆرد تۆ یەکێکی لە باشترین شارەزاکانی کاروباری سووریا، پێشبینی چی دەکەیت؟ بۆ نموونە ئاماژەت بە هەسەدە کرد، ئەوان هەرچەندە بەهێز بن بەڵام لە کۆتاییدا ئەوان تەنیا ماسییەکن لە دەریایەکی گەورەدا، وا نییە؟

ڕۆبەرت فۆرد: هێزەکانی سووریا دیموکرات بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سوپای سووریا بەهێزترن، ئێستا سوپای سووریا زۆر لاوازە پاش 10 ساڵ لە شەڕی نێوخۆ، سوپای سووریا بەشێکی زۆری هێزەکەی لەدەستداوە، زۆربەی کەرەستەکانی، سەرکردەکانی زۆر گەندەڵن بۆیە سوپای سووریا ڕەنگە نەیەوێت کە جەنگێکی فراوانی لە دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەبێت. پرسیارەکە بۆ ئاییندەیە کە پەیوەندییەکە لەنێوان حکومەت لە دیمەشق و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە قامشلۆ چۆن دەبێت، کە تاوەکوو ئێستا نازانین. من بینینم کە ڕووسەکان چەند جارێک هەوڵی نێوەندگیریان لەنێوان دیمەشق و قامشلۆ دا، بەڵام بەبێ سەرکەوتن، پێم وایە لە کاتێکیشدا کە ئەمریکییەکانیش خۆیان بۆ کشانەوە ئامادە دەکەن کە لە کۆتاییشدا هەر دەکشێنەوە، بەڵام لە کاتێکدا کە ئەمریکییەکان ئامادەکاری بۆ کشانەوە دەکەن ڕۆڵی ڕووسیا زۆرتر گرنگتر دەبێت.

ڕووداو: بەشێک لە سەرنەکەوتنی هەوڵی نێودەونگیرییەکی ڕووسیا ئەوەبوو کە کورد لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاسوودە نەبوون بە نێوەندگیرییەکە چونکە لە ڕاستیدا زیاتر وەکوو پاڵنانێکی ئەو ئیدارەیە بۆ گەڕانەوە بۆ سووریایەکی ناوەندیی دەیانبینی نەوەکو پاراستنی مافەکانیان وەکوو هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی. لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا پێتوایە چارەنووسی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕوون نابێت؟

ڕۆبەرت فۆرد: پێم وایە دەسەڵاتەکانی ئیدارەکەی ئێستا دەبنە بابەتی دانووستاندن لەنێوان دەیمەشق و قامشلۆ، لێرەدا دوو گۆشەی گرنگ هەن، یەکەمیان: ڕۆڵی دیاریکراوی هێزەکانی سووریای دیموکرات چی دەبێت؟ ئایە 100٪ تێکەڵ بە سوپای سووریا دەکرێن، یاخود دۆخێکی تایبەتیان دەبێت، بۆ نموونە، لە ئاستی بەتالیۆندا یان کەرت، ئێمە نازانین کە ئایە حکومەتی سووریا لە دیمەشق دەیەوێت هێزەکانی سووریای دیموکرات بەتەواوی تێکەڵ بکات، سەرباز بە سەرباز، یان بە تایبەتمەندییەوە دەیهێڵێتەوە وەکوو یەکینەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بۆیە ئەوە خاڵێکە.. دووەم پرسیاری گەورە ئەوەیە ئەو کاتە چی بەسەر دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دین؟ تەندرووستی، پەروەردە، کشتوکاڵ، دارایی و ئەم کارە کارگێڕییانە کە قامشلۆ لە ڕاستیدا لە 2016وە بەڵکوو تەنانەت پێس 2015وە بەرپرس بووە لێی، دەبێت دانووستاندن لەگەڵ دیەمشقدا بکرێت کە ئایە ئەم بەرپرسیارییەتییە کارگێڕییانە لە داهاتوودا چۆم بەڕێوەدەبرێن، کە من پێم وایە ڕەنگە بتوانن بگەنە ڕێککەوتن لەبارەیەوە. بۆ من ئاسانە وێنای ئەوە بکەم کە بۆ نموونە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەردەوام بێت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە ئاستی خۆجێیدا لەگەڵ هەبوونی جۆرێک لە ڕەزامەندی لە دیمەشقەوە. دیمەشق ئێستا خەڵکی بیرۆکرات و بەڕێوەبەری حکومیی ئامادەی زۆری نییە کە بیاننێرێت بۆ حەسەکە و بەشی ڕۆژهەڵاتی سووریا یان ڕۆژهەڵای ڕووباری فورات، تەنانەت لەپێش شەڕی نێوخۆش، حکومەتی سووریا پشتی بە ئەکتەرە لۆکاڵییەکان دەبەست، بەتایبەتیی هێزی هۆزەکان لە دەوروبەری دێرەزوور بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگای دێرەزوور.

ڕووداو: بەڕێز فۆرد، ئایە کورد، . هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پشت بە حکومەتی ئەمریکا ببەستن بۆ گەرەنتیکردنی هەندێک ماف لە پاش کشانەوەیان، یان لانی کەم پاڵپشتی سیاسی، چونکە پرسیارەکەم ئەمەیە، ئەگەر بەتەنیا جێبهێڵدرێن لە دۆخێکی لاوازدا دەبن، بیهێنە پێش چاوی خۆت، ئەم هێزانە لەلایەن ئەمریکا ڕاهێنانیان پێکراوە، لەلایەن ئەمریکا پڕچەک کراون، لە ئێستاشەوە لۆمە دەکرێن و بە جۆرێک وەکوو خائین لە ڕوانگەی حکومەتی سووریاوە دەبیندرێت، کە ئەمە دەخەمە نێوان دوو کۆتەیشنەوە، کە حکومەتێکە زۆر لە ئێران و ڕووسیاوە نزیکە. لە باکووریشەوە تورکیا هەیە کە بە دوای هەر هەلێکدا دەگەڕێت تاوەکوو هێرش بکاتە سەریان. ئەوان دەکەونە دۆخێکی زۆر لاوازەوە و هەموو کەسێکیس ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەریان.. ئایە دەتوانن پشت بە حکومەتی ئەمریکا ببەستن، بۆ ئەوەی لانی کەم گوشار لە هێزە هەرێمییەکان و حکومەتی سووریا بکات بۆ گەرەنتیکردنی هەندێک ماف بۆیان؟

ڕۆبەرت فۆرد: من خۆشحاڵم کە ئەم پرسیارەت کرد و پمێوایە زۆرزۆر گرنگە، بۆیە دەمەوێت زۆر بە ڕاشکاوی قسە بکەم، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و سەرکردە جیاوازەکان لەوێ هەڵەیەکی زۆر گەورە جیددی دەکەن پشت بە پاراستنی ئەمریکا ببەستن لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا. حکومەتی ئەمریکا نەیتوانی یارمەتیی سوپای ئازادی سووریا بدات، حکومەتی ئەمریکا نەیتوانی یارمەتیی حکومەتی کاتیی سووریا بدات لە جەرابلوس، حکومەتی ئەمریکا نەیتوانی یارمەتیی تیمی دانووستانکاری سووری بدات لە ئەستانە، گوشار یان قەڵەمڕەوی ئەمریکا لە سووریا بە گشتی زۆر بچووکە، بۆیە گرنگە کە سەرکردەکان لە قامشلۆ بزانن کە پێویستە لە دانووستاندنەکاندا سازش پێشکەشی حکومەتی سووریا بکەن. دەمەوێت خاڵێکی دیکە زیاد بکەم، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئێستا لەگەڵ حکومەتی سووریا کار دەکات و تەنانەت سەربازی سوپای سووریا هەن کە لە هەندێک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جێگیرکراون، وەکوو لە بەشێکی پارێزگای حەلەب و بەشێکی پارێزگای منبج، ئەوە نییە کە دیمەشق و قامشلۆ هیچ پەیوەندییەکیان نەبێت، لە ڕاستیدا پەیوەندییان هەیە بەڵام ئەوەی کە لەسەری ڕێکناکەون ئەوەیە کە ئاییندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای سووریا چی دەبێت؟ لەسەر ئەوەش ڕێکناکەون کە کێ سیستەمی پەروەردە بۆ نموونە لە شاری حەسەکە بەڕێوەدەبات، ئەمە شتێکە کە دەبێت دانووستاندنی لەسەر بکەن.

ڕووداو: کەواتە تۆ پێتوایە وا باشترە بۆ کورد لە ئێستاوە دەست بکەن بە دانووستاندن و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانیان لەنێو سووریا؟

ڕۆبەرت فۆرد: پێشنیازی من ئەوە دەبێت کە پێگەیان بەهێزترە لە کاتێکدا کە ئەمریکییەکان هێشتا لە سووریان، کاتێک ئەمریکییەکان دەکشێنەوە کە من خۆم نازانم ئەمریکییەکان کەی دەکشێنەوە، ئایە لە ماوەی ساڵێکدا دەبێت یان دوو ساڵ، نازانم. بەڵام کاتێک ئەمریکییەکان دەکشێنەوە ئەو کاتە پێگەی قامشلۆ بۆ دانووستاندن لەگەڵ دیمەشق لاوازتر دەبێت، بۆیە باشترە ئێستا دەست بە دانووستاندنەکان بکەن و بگەنە ڕێککەوتن لەبارەی هەندێک پرسی تەکنیکی، ئایە کێ بودجە بەڕێوەدەبات؟ کێ بەرپرس دەبێت لە سیاسەتی پەروەردە؟ کێ بەرپرس دەبێت لە بەڕێوەبەردنی نەخۆشخانەکان؟ کێ بەرپرس دەبێت لە سیاسەتی تەندرووستی؟ ئەمانە پرسی تەکنیکین، بۆیە لەوێدا پێم وایە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەوە ببینێت کە دەتوانێت بەشێکی زۆری دەسەڵاتەکانی بپارێزێت، چونکە حکومەت لە دیمەشق لاوازە.

ڕووداو: لە باکووریشەوە تورکیا هەیە، ڕەنگە لە ئەگەری درووستبوونی بۆشایی بەتایبەتیی لە دوای کشانەوەی ئەمریکا، ڕەنگە تورکیا ئامادەبێت بۆ دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرش و ڕەنگە لەسەر زەویش هێرش بکات، بەڵام تەنانەت ئێستاش لە کاتێکدا هێزەکانی ئەمریکا لەوێن، بەم دواییانە دەبینین کە هێرشەکانی تورکیا زیادبوون و ئەم جارە ژێرخانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج. مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هەسەدە ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت بەهۆی بێدەنگی بەرانبەر بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، ئەو ڕەخنەیە لە جێی خۆیەتی؟

ڕۆبەرت فۆرد: بە سادەیی ئەوە دەڵێم ئەمریکییەکان هەرگیز بەڵێنیان نەداوە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە بەرانبەر تورکیا بپارێزن، لە جیاتی ئەوە ئەمریکا هەمیشە جۆرێک لە ڕێککەوتنی لەنێوان تورکیا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا ویستووە. پێم وایە ئەمەش خاڵێکە کە ڕەنگە دیمەشق و قامشلۆ بتوانن ڕێککەوتنی لەبارەوە بکەن، هەردوولا، قامشلۆ و دیمەشق دەیانەوێت تورکیا بکشێتەوە بۆ دەرەوەی سنوورەکانی تورکیا، دیمەشق و قامشلۆ دەیانەوێت تورکەکان هێرشە ئاسمانییەکانیان بوەستێنن بۆیە خاڵێک هەیە کە دەتوانن پێکەوە کاری لەسەر بکەن، لە ڕاستیشدا دەشیکەن، هەر ئەوەش هۆکارە کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر سوپای سووریا و ڕووسیای بانگهێشت کرد هێزە بە درێژایی سنووری تورکیا جێگیر بکەن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و تەنانەت ڕووسیا گەڕانی سەربازیشی هەبێت. بەڵام پەیوەندییەکە لەنێوان قامشلۆ و تورکیا سەخت دەبێت و هەر بەسەختیش دەمێنێتەوە تاوەکوو ئەو کاتەی کە ڕێککەوتن لەنێوان قامشلۆ لەلایەک و دیمەشق لەلایەکی دیکە دەبێت.

ڕووداو: پرسیارێکی دیکە لەبارەی بەشداریی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەموومان گفتوگۆی لایەنە سیاسییە کوردییەکانمان لە ڕۆژاڤا لەیادە، ئەو گفتوگۆیدانە بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ئەمریکاوە چاودێری دەکران بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و زیاتر لە ساڵێکە بەهۆی ناکۆکییەوە ڕاوەستاوە، بەوە ناکات واشنتن چیدیکە سەرنجی لەسەر ئەوە بێت کە نێوەندگیری بکات، ئایە ئەم پرسە نێوخۆییە چیدیکە جێی گرنگییە بۆ ئەمریکا؟

ڕۆبەرت فۆرد: تۆ بەڕاستی پرسیارێکی چاکت کرد، من ئەو ڕۆڵە بەبیردەهێنمەوە کە ئەمریکا گێڕای لەنێوان پارتی دیموکراتی باشووری کوردستان لەلایەک لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، حیزبە سیاسییەکانی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی لە باشووری کوردستان، ئەو کاتە دێپلۆماتە ئەمریکییەکان نێوەندگیرییان لەو ناکۆکییەدا کرد. هەوڵەکانی ئەمریکا لە سووریا لە ڕاستیدا، دەتوانم تەنیا بڵێم کە سەرکەوتوو نەبوون، ناتوانم ئەوەت بۆ ڕوون بکەمەوە بۆچی، بەڵام دەڵێم بەشێکی بەهۆی ئەوەوە بوو کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە سووریا خۆی لە هەندێک کاتدا بەشێوەیەکی داپڵۆسێنەرانە مامەڵەی کرد، هێرشی کردە سەر بارەگای ئەو پارتانەی کە پەیەدە نین، گێچەڵێ بە ڕۆژنامەڤانان کرد و هەندێک جار دەستگیری کردن، بۆیە نەبوونی متمانە لەنێو پارتە سیاسییە کوردییەکاندا هەیە و ئەمریکییەکانیش نەیانتوانی ڕێککەوتنێک درووست بکەن لەبارەی ئەوەی کە یاساکانی ڕکابەرییەکی سیاسی دادپەروەرانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا چییە، تاوەکوو ڕێککەوتنێکیش نەبێت لەبارەی ئەوەی یاساکانی ڕکابەرییەکی سیاسی دادپەروەرانە چییە کە هەموو لایەنەکان پێی ڕازیبن، پێم وایە ناتوانیت هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک لەنێوان پارتە سیاسییە کوردییە جیاوازەکان کە لە ڕۆژهەڵاتی سووریا کار دەکەن درووست بکەین. ئەوە جێی داخە.

ڕووداو: هەر خۆی ڕێککەوتن لەنێو کورد ئیتر گرنگ نییە لە چ وڵاتیک بن هەمیشە کێشەیە، خۆ تۆ پاشخانێکی کارکردنت لە ئێراقیش هەیە.. دەمەوێت ئەم پرسیارەشت لێ بکەم و ناشمەوێ وەکوو ڕۆژنامەڤانێکی ساویلکە دەربکەوم، بەڵام پێتوایە بە جۆرێک کوردەکان لە سووریا بە تەنیا جێهێڵدراون؟ ئایە کاتی ئەوە هاتووە کە بزانن و بە خۆیان بڵێن ئێمە بە تەنیا جێهێڵدراوین و کاتی ئەوەیە خۆمان خۆمان بپارێزن و هەر ئەمەمان هەیە؟

ڕۆبەرت فۆرد: ڕیسک هەیە لە گرتنەبەری ئەو ڕێگەیە و من خۆم لەگەڵ نیگەرانی کورد لە ئێراق و لە سووریاش هاوسۆزم، بەڵام ڕیسکێک هەیە لەوێدا کە ئەویش ئەوەیە لە پرسی سووریادا، دەکرێت بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بەدیاریرکاوی بگوشرێ لەنێوان تورکیا لەلایەک و دەیمەشق و ڕووسیا لەلایەکی دیکە، ئێرانیش.. ئەوەش دۆخێکی ژیرانە نییە کە تێی بکەویت، بۆیە پێم وایە زۆر باشتر دەبێت بۆ سەرکردایەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کە ڕێگەیەک بدۆزنەوە و بگەنە ڕێککەوتنێک لە ڕێگەی ڕووسەکانەوە لەگەڵ حکومەت لە دیمەشق، من هیچ خۆشەویستییەکم بۆ حکومەت لە دیمەشقدا نییە، ڕاگەیێندراوەکانم لەبارەی بەشار ئەسەد و سەرکردایەتییەکی پێم وایە ساڵانێکە زانراوە و ئاسان نییە دانووستاندن لەگەڵ دیمەشقدا بکەیت، من ئەوە دەزانم، بەڵام هەوڵ بدەیت لە هەمان کاتدا شەڕی تورکیا و دیەمشق بکەیت، بە ڕاشکاوی پێم وایە ئەوە خۆکوژانە دەبێت بۆ سەرکردایەتی قامشلۆ.

ڕووداو: بە بۆچوونی تۆ، پێتوایە بەو دۆخەی کە دەیبینن، سیاسەتی ئەمریکا لە 2011وە تاوەکوو ئێستا بەرانبەر سووریا و خەرجکردنی ملیاران دۆلار لە هەوڵی گۆڕینی ڕژێمەکەدا، شکستی هێنا؟

ڕۆبەرت فۆرد: سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا شکستێکی زەبەلاح بوو، شکستێکی زەبەلاح، من لە بەشێکی بەرپرسم و زۆر بەرپرسی دیکەی ئەمریکی هەن کە ئەوانیش بەرپرسن، پێویستە بڵێم کاتێک تەماشای تراژیدیاکە لە سووریا دەکەین، چەندین کەسی سووریش بەرپرسن، بەشار ئەسەد و فەرماندە ئەمنییەکانی، بەرپرسیارییەتی بۆ ئەو تراژیدیایە هەیە کە بەسەر هەموواندا دابەش بکرێت. بەڵام ئەمریکییەکان نەیانتوانی چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕی نێوخۆی سووریا بدۆزنەوە، ئەمریکییەکان توانییان داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا تێکبشکێنن بەڵام ئەوە کێشەیەکی زۆر بچووکتر بوو بەراورد بە کێشە گەورەکەی وڵاتی سووریا و ئاییندەی سیاسی.[1]
ئەم بابەتە 114 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 01-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-02-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 02-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 02-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 114 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.130 KB 02-02-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شانەدەر Z
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ئامار
بابەت 519,127
وێنە 106,457
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,905
ڤیدیۆ 1,378
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شانەدەر Z
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!