پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
کەلەباش
07-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,574
وێنە 106,337
پەرتووک PDF 19,226
فایلی پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
ژیاننامە
سۆران سەقزی
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
وەفایی و شکۆی شیعر لە خزمەت شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وەفایی و شکۆی شیعر لە خزمەت شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری

وەفایی و شکۆی شیعر لە خزمەت شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری
=KTML_Bold=شیعری وەفایی لە هەڵڕژتنی سووتان و کڵپە ویژدانیەکانی ناخ و تەقاندنەوەی کانییەکانی سۆز و دەروونەوە هەڵدەقوڵێ=KTML_End=
یان سەرسامبوون و دەربڕینی ناخ بە پێکهاتەکانی دەرەوە. وەکوو جوانییەکانی سرووشت و موعجیزەکان و گەورەیی و پیرۆزی پەروەردگار، عەشق و کاریگەرییەکانی دولبەر، کەسایەتی و پاڵەوانە ئەفسانەییەکان. لە بەرگێکی ئیستاتیکی و تا ڕادەیەکیش ئیرۆتیک. بەمانایەک، شیعری ڕۆمانسی سووتان و هەڵقووڵانەکەی لە ناخ و دەروونەوەیە بۆ کێشانی وێنەی پێکهاتە و شتەکانی دەرە. یان بە مانایەکی تڕ، ئاڕاستەکان لە ناوەوە بەرەو دەرەوەن. وەفایی شاعیریش وەک هەر شاعیرێکی سەردەمی کلاسیک بەم دید و ڕۆحە ڕۆمانسییەوە شیعری نووسیوە.
-هەست و خەیاڵە ناسکەکەی، پێکهاتە و جەستەی شیعرەکانی وەفایی ڕەنگ دەکەن. خولیا و خەون و خەیاڵە جوانەکانی ئاودامانن بە شەونمی عەشق. عەشقێکی ئەفسووناوی و بێئەندازە تژی لە سووتان و کڕنۆش بردن و تا ئاستی وڕێنەکردن و شێتبوون. وەفایی خۆی خەڵکی سابڵاغە و لە ڕێگەی حوجرەکانی ئایینییەوە خوێندەواریەکی باشی هەبووە. جگە لە زمانی کوردی زمانی عەرەبی و فارسیشی زانیوە. بە زمانی کوردی و فارسی شیعری نووسیوە و قوتابخانەی هەبووە. قوتابییانی فێرە خوێندەواری و وێژە کردووە. (ئەدەب و ئەدیبی) شاعیر، پەروەردەی دەستی وەفایین. وەفایی لە ساڵی (1866ی زایینی) دەچێتە نەهری و بۆ چەندین ساڵ لەلای بنەماڵەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری دەمێنێتەوە. وەفایی لە ئاکامی دووری لە دۆست و ئەحباب و هاوڕێ و کەسوکارە نزیکەکانی خۆی، هەمیشە هەستی بەتەنیایی و بێتاقەتییەکی ڕۆحی کردووە و هاوکات کەسێکی هەست و سۆز ناسک و عاشق بووە. هەموو غوربەت و هەست و مەیلە ئیرۆسی و شەیداییەکانی خۆی، بە جوانکارییەکی ڕۆمانسیانە لە شیعرەکانیدا لە بەرانبەر پەیکەری دولبەرەکەی دەربڕیوە. عەشق لە شیعرەکانی وەفایی سنوورێکی بەرینی داگیرکردووە، عەشق لە شیعرەکانی وەفایی چیرۆکێکی ڕۆمانسی و پڕە لە هەست و خولیای چەپێندراو لە هەمانکات هاوارێکە بۆ ڕزگار بوون لە دەست ئاهی تەنیایی و غوربەتی ڕۆحی، دەگێڕنەوە: وەفایی جارێکیان لە خزمەت شێخ عوبەیدوڵڵا دەبێت ، لەو دەمەدا کەنیزەی شۆخ و شەنگی جوانکیلە و پەری ئاسا دەبینێ، کە لە گوێسانەکەوە بە لەنجە و عیشوە و نازەوە خەریکی تەشی ڕستنە، بە نیگا گەرمەکانی جارجارەش ئاگر لە چاوەکان و جەستەی وەفایی بەردەدات، وەفاییش لەنێو ئەم سووتانە دۆزەخیە و لە بەرانبەر ناز و نەرم و نیانی و شۆخ و شەنگی شیرین هەموو دەمارەکانی عاتیفەی دێتە سەما و وەسفی جوانی و لەنجە و لاری و تەشی ڕستنەکەی دەکات و دەڵێت:
تایێکی ڕیشەیی دڵ بە نووکی غەمزەدا دا
دەستێکی بۆ سەما برد ڕووبەندی ماهی لادا
نافەی گوڵی بە دەرکەوت عەتری بە دەم سەبادا
باریک و لووس و ناسک وەک زولفی خاوی بادا
وەک شاخی گوڵ بەلادا، شیرین تەشی دەڕێسێ
-وەفایی لەم شیعرەیدا، داهێنانێکی گەورەی کردووە، هەموو پێکهاتەی شیعرەکە ، چ مامەڵەکردن لەگەڵ زمان و چ وەسف و وێنە و خەیاڵی شیعرەکە، هێندە لە بەرگێکی ناسک و جوانکاری دایە، شیعریەتی لێ دەچۆڕێت. بەهای جوانی شیعرەکە توانای مانەوەی بەردەوامی هەیە. وەفایی وەک شاعیرێکی ڕۆمانسی جواننووس، بۆ دەرخستنی ناخ و دەروونی پڕ لە ناسۆری خۆیی و هاوکات چەمانەوە و وەسفکردنی جوانییەکانی دولبەرەکەی هەوڵ و شیعری لەم بابەتەی زۆرن ئەوەتا لە شیعرێکی تر دەڵێت:
گوڵەندام ئەی تەنافی گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ! چارەیێ! ڕوحمێ! ئەمان دەستم بە دامانت
غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم، بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەهیدی تۆم، بە نووکی تیری موژگانت
ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم، کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت، تەکەللوم ڕەمزی چاوانت
تا لە کۆتاییەکەیدا دەڵێت:
«وەفایی» کەوتە حەڵقەی زولفت، ئیدی مەیدە بەر موژگان
کە من کوشتەی تەنافت بووم، چ لازم تیرەبارانت؟
وەفایی یەکێک بووە لەو شاعیرە هەستناسکانەی کە هەموو جوانییەکانی ژیانی لەنێو جوانی زوڵف و موژگان و چاو و قەد و باڵای دولبەرەکەی دا بینیوە و هەموو خۆشی و ئارامییەکانیشی لەنێو نیگایەکی گەرم و بزەیەکی مۆنالیزایی سەر ڕوخساری دولبەرەکەی دا هەست پێکردووە. لە هەمانکاتیش بەبێ هیچ فشار لەخۆکردنێک هەست و خەیاڵەکانی لەنێو قووڵایی دەروون و ناخی هەڵقوڵاون. ئەم شاعیرە دڵتەڕ و دڵ پڕ لەبرین و زوخاو بە ئاگری عەشق، وە نەبێت تەنیا ئاهوناڵە و سووتانەکانی تەنیا بۆ جوانی دولبەرەکەی بووبێت و تەنیا وەک سوارچاکێکی شەیدا، شیعری عاشقانەی نووسیبێ، وەفایی هێندە هەست و سۆزێکی شاعیرانە و ڕۆمانسیانەی هەبووە، بە ئەندازەی دولبەرەکەی سەرسامبووە بە گوڵ و گوڵزار و ڕەنگینی و جوانییەکانی سرووشت وەک دەڵێن (هەرکەسێک دەسکە گوڵێکی بەدیاری بۆ هێنابا، وایدەزانی ئەسپێکی حدودیان پێشکەش کردووە...!) هاوکات لە باخچەی ماڵەوەیدا چەندین جۆر گوڵی ڕواندووە لە چەشنی شەوبۆ و شێست پەڕ و زمانەگا و نازناز و لاولاوەی زەرد و سوور و بنەوشە و گوڵەباخ و چەندانی تر. هەمیشەش جوانی گوڵ و گوڵزار و ڕەنگینی سرووشتی بەجوانییەکانی دولبەرەکەی وێنە کردووە، یان بە مانایەکی تر، دولبەرەکەی هەمیشە بە گوڵزاری باغ و گوڵزاران وەسف کردووە، وەک گوڵێکی جوان و گەش کە جوانی و ڕووناکی بەژیان دەبەخشێت و بۆن و بەرامەکەشی دڵ و ڕۆحی مرۆڤەکان ئاسوودە و ئارام دەکات، ئەوەتا لە شیعری (ئەی پڕ تەوی حوسنت) دا دەڵێت:
ئەی پەڕتەوی حوسنت هەموو ڕەنگی گوڵەباغان
نەشئەی نەزەرت زەوقی دڵ و شەوقی دەماغان
ئەسما و سیفاتن بە تەجەللی لە وجوودت
یا شەو بوو ئەتۆ هاتی لەمەت کردە چراغان
تۆ هاتییە گوڵشەن بە سەر و زولفی بڵاوت
زۆر پێنەچوو ڕۆیی لە چەمەن لالە لە داغان
زولفت بە هەناسەم گەیییە سینەیی بازت
زستانە گوڵستان بووە پابەستەیی زاغان
ئەو کوڵمە کە ئارایشی سەد دایرە زولفە
گوڵ شەوقی بە شەو داوە چراغانە لە باغان
هەرچەندە وەفایی خۆی خەڵکی سابڵاخ بووە بەڵام هەروەکوو لە سەرچاوەکان باس دەکرێ، وەفایی دوای ئەوەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری دەبێتە ڕابەر و مورشیدی خانەقای نەهری وەفاییش لەوساوە دەبێتە مورید و دواتر میرزای شێخ و چەندین ساڵ هەر لە ماڵی شێخ لە ژوورێکی تایبەت بە خۆی دا دەمێنێتەوە. شێخ عوبەیدوڵڵا کاریگەرییەکی بێئەندازەی لەسەر وەفایی دەبێت و لە هەمانکات ڕێزێکی تایبەتیی بۆ وەفایی دەبێت و زۆری خۆشدەوێت. وەفایش بێئەندازە سەرسامە بە جوامێری و شەهامەت و سەنگینی و لێهاتووی شێخ چ وەکوو پیاوێکی ئایینی و چ وەکوو سەرکردە و قارەمانێکی ئەو کاتە. پاش ئاوارەبوونی شێخ و دواتر کۆچکردنی یەکجارەکی. مردنی شێخ کاریگەرییەکی بێوێنە لەسەر باری دەروونی و ڕوحی وەفایی دادەنێت. ئەم کاریگەرییە لە قەسیدە ڕەنگ دەداتەوە و وەکوو شیوەنێکی تایبەت بە ماڵاوایی کردنی شێخ عوبەیدوڵڵای سەرکردە و هاوکات لەگەڵ شێخ عەبدولقادری کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵاش هەمان نزیکایەتی هەیە بە هەمان خۆشەویستی و دڵسۆزییەوە، شیعر بۆ ئەمیش دەنووسێت.
وەفایی لە شیعری (شیوەن) بۆ شێخ عوبەیدوڵڵا دا دەڵێت:
درێغا بای خەزان دایە بەهاری شۆخ و ڕەعناکەم
لە ئیزهاری عەمەل کەوت ئافتابی عالەم ئاراکەم
وەرەق ڕێزان، خەزان کەوتە ڕەزان، وەزعی چەمەن گۆڕا
بەسەرچوو فەسڵی گوڵگەشت و تەماشای باغ و سەحراکەم
خەزان هات و چەمەن چۆڵ بوو لە نەغمەی بولبول و قومری
درێغا! حەسرەتا! بۆ گوڵعیزارە سەروباڵاکەم
لە گریان ئاسمان دامانی سوور بوو شینی گێڕاوە
مەگەر گیراوە یا مایل بە شامە ڕۆژە ڕووناکەم؟
تا دەکاتە...
بە قووەی جازیبەی دڵتان وەفایی دەست و دامانە
چ نابێ گەر لە سایەی ئێوە قەتعی ماسوی الله کەم
هەروەها لە قەسیدەیەکی تر بەناوی (بۆ شەهیدی نیشتمان شێخ عەبدولقادر) دەڵێت:
گا دەسووتێم گا دەگریێم غەرقی ئاو و ئاورم
ئاخ لەبەر بەختی سیا! نازانم ئەز بۆچ نامرم؟
هەر کە دەتبینم دەڵێی تۆ شەم و منیش پەروانەتم
تا سەراپا نەبمە کۆی زووخاڵ قەد ئارام ناگرم
هەر ڕەگم تارێکە ناڵەی دێ لە شەوقی ڕوویی تۆ
عەندەلیبم، موتریبم، خۆشخوانی گوڵ ڕامشگەرم
زولف و ڕوو، باڵا و ئەبرۆ و خەتت و خاڵ و چاوی کاڵ
لەو تەلیسمی حەوت خوان زۆر موشکیلە ڕۆح دەربەرم
عەکسی زولف و ڕووتە مایەی جۆششی گریانی من
چ بکەم ئاخر چاو پڕاوی دوودی عوودی مەجمەرم
تا دەگاتە:
وەک (وەفایی) دڵ بدە و دین دانی بۆ ێاحب دڵێک
تا بزانی بۆچی من عاشق بە حسنی قادرم
=KTML_Bold=وەفایی و شیعری سیاسی هاوچەرخ=KTML_End=
وەفایی شاعیرێک بووە زیاتر لەنێو ڕووبەری عەشق و حەسرەتەکانی ئەوین داهێنانەکانی خۆی کردووە، شیعرەکانی هۆکارێک بوون بۆ دەربڕینی کڵپە و سووتانەکانی دەروون و هەست و سۆزی ناوەوەی. کەمتر بەلای سیاسەت ڕۆیشتوە. دەتوانین بڵێین، وەفایی هێندەی شاعیری عەشق و جوانی بووە، هێندە شاعیری نەتەوە و نیشتمان نەبووە. با بزانین مامۆستا گیو موکریانی لە پێشەکی دیوانەکەی وەفایی لەم بارەوە چی بۆ نووسیوە:
(هەرچەندە وەفایی یەکێک بووە لە گەورە ئەستێرەکان کە لە ئاسۆی سابڵاخەوە هەموو کوردستانی ڕەوشەن و تروسکەدار کردووە و لە سایەی هەوایانی تەڕ و خۆش و ئاهەنگە نووژەنە دڵڕفێنەکانی) دیارە ئەم سەرەتایە دانپیانان و خوێندنەوەیەکی درووستە بۆ شیعر و داهێنانەکانی وەفایی بەڵام، ئەوە ئەسڵی مەبەستەکەی مامۆستا گیو نییە بەڵکو، ئەوە سەرەتایەکە بۆ هەڵڕستنی بیرۆکەی تر کە دەڵێت (هەڵبەست نموونەی هەستی نەتەوەیە و بوێژ و هەستیاریش دەبێت هەست بە زۆرترین چتی وا بکات و لە نهێنی یانی ئەوتۆ بدوێ کە بیری کەسی پێ ڕانەگات وە دەبێت پەردە لەسەر زۆر چتی داپۆشراوی وا لا ببات کە سوودی کۆمەڵ و گەل و نیشتمانی تێدا بێت) ئەوە ڕوانگەی مامۆستا گیوە بۆ شاعیر و شیعر. بەمانای شیعر دەبێت لە چۆن ڕووبەرێک کار بکات و خۆی لە قەرەی چ بابەتێک بدات یان بە مانایەکی تر، ئەمە وەزیفەی شیعرە. ئینجا هەر لەم پێشەکییە لە دوای ئەم پەرەگرافە مامۆستا گیو دەبێژێت (منیش لەو ڕووەوە بە نێوی هەموو کورد و کوردستان پەرستێکی پاک و یەک ڕەنگ بە گشتی و بە نێوی هەموو دڵسۆزێکی دڵ و دەروون پاکی موکریانی یەوە بە تایبەت بە هەزاران پەرۆش و داخەوە گلەیی لە ڕەوانی وەفایی دەکەم کە بۆچی تەواوی سەلیقە و لێهاتوویی و توانای زانست و بیروباوەڕی خۆی لەپێناوی خەت و خالی یار و خانەقا و شێخەکاندا چوواندووە وە بۆچی دەبێت کەموزۆر ئاوڕێکی لە کوردستانێکی دابەشکراو و کوردێکی دواکەوتوو و بەشخوراو و دیل و ئێخسیر نەداوەتەوە وەکوو خانی و سالم و حاجی و ئیتر، تا ئێمە ئەمڕۆ لە جیاتی گلەیی شانازیمان پێوە کردبا) دیارە مامۆستا گیو هێندە دڵ پڕ و تووڕەیە لە وەفایی بۆیە دڵی بەم گلەییانە ئاو ناخواتەوە و لە شوێنێکی تردا دەڵێت (بەڕاستی ئەگەر ئێستا وەفایی سەری خۆی لەژێر خاک دەرێنی و تەماشایەکی هەستی بەرزی هاو زمان و بووێژەکانی ئەو سەردەمەی بکات و بەوردیش سەرنج بداتە سەر ئەو کارەساتەی کە بەسەر شەهیدانی ڕێگای ئازادی بەهەشتی شێخ عەبدولقادری نەهری و سەید محەمەدی کوڕی هاتووە کە ئەو دەیپەرستن ئەگەر گۆڕ وەخۆی گرێتەوە لە شەرمەزاریان خۆی داوێتە نێو دڵی گۆڕەکەیەوە و لەو بڕوایەی دام کە لە ڕۆژی ئەسلان (یوم القیامە) یش دا ڕووی وەی نابێ سەر بڵند کاتەوە) مامۆستا گیو لە بڕگەیەکی تر بە ئاشکرا و بەڕوونی هیچ لە دڵی خۆیدا ناهێڵیتەوە و دەڵێت (ئەوێستا ئەمن بە ڕاستی لایەنگیری وەی نەبووم کە بەو هەموو ڕەنج و ئەرکەوە ئەم دیوانە چاپ و (وەفایی) یەو هەموو بەدنمەکی و سپڵەیی و تاوانەوە بخەمە ڕێزی بووێژە بەڕێزەکانمانەوە بەڵام فەرموودەی مێژووناسی گەورە و بەنێوبانگ بەهەشتی داماوحسێن حزنی) موکریانی برام ناچاری کردم کە هەزارجارانم پتر لێ بیستووە دەیفەرموو (ئەگەر بە زمانی کوردی جنێوم پێ بدرێ لەوەم پێخۆشترە کە بە زمانی بێگانان ئافەرینم لێ بکرێ) دیارە بەندەش بە بختیاری کاتی مان و نەمانی خۆمی دەزانم کە بۆ هەموو فەرمانێکی کاکی گەورە و گران یەکرەنگی خۆشی نەدیتوی خۆم کوڕنوشێ بەرم) بە مانایەک ئەگەر لەبەر فەرموودە و قسەکانی بەڕێز حسێن حزنی موکریانی نەبا مامۆستا گیو لەبەر ئەوەی وەفایی شیعری سیاسی نەوتوە ئامادە نەبوو دیوانەکەی بۆ چاپ بکات. چونکە لە گۆشە نیگای مامۆستا گیو، شاعیران وەک چۆن لە خەمی چەمکەکانی عەشق و بابەتە زاتی و دەروونیەکانی خۆیانن، بەهەمانشێوەش دەبێت لە خەمە نەتەوایەتییەکان و خاک و نەتەوە و نیشتمان دا بن.
=KTML_Bold=وەفایی و هەستی نەتەوەیی=KTML_End=
لەم لێکۆڵینەوە و لە تێڕامان لە سەرتاپای شیعرەکانی وەفایی ئەوە دەبینین، کە وەفایی کەمتر لە ڕووبەری سیاسەت دا ئیشی لەسەر شیعرەکانی کردووە و زیاتر هەست و سۆز و دەروونی خۆی بەرانبەر مەحبوبەکەی، هەستە تەنیایی و غوربەتییەکانی خۆی یان سەرسامییەکانی بە دونیای دەرەوە دەربڕیوە. لەم بەشەدا هەوڵ دەدەین قسە لەسەر کەسایەتی وەفایی یان کۆی هەستی نیشتمانپەروەری و هەستە نەتەوایەتییەکانی ئەم کەسایەتییە بکەین ئەویش بە پشت بەستن بە پەرتووکی (بیرەوەرییەکانی وەفایی) کە لە گرد و کۆی مامۆستا (قازی محەمەد خزر) و وەرگێڕانی لە فارسییەوە (محەمەد حەمە باقی) یە. ئەم پەرتووکە پێمان دەڵێت: (وەفایی لە ساڵی 1866ز چۆتە خزمەت #شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری#، واتە ساڵێک دوای ئەوەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری لە جێی شێخ محەمەد ساڵحی مامی لە خانەقای نەهری دەبێتە جێگر و مورشیدی تەریقەتی نەقشبەندی ل5) وەفایی لەو کاتەی دەچێتە خزمەت شێخ و هەروەکوو لە بیرەوەرییەکانی خۆی باسی دەکات نزیکەی بۆ ماوەی چواردە ساڵ دەبێتە ئەڤیندارێک و دڵسۆزێکی شێخ، واتە دەبێتە مورید و بەهۆی ئەو ڕێز و کەسایەتییەی هەیەتی لەلای شێخەوە بە میرزا بانگ دەکرێت و دەبێت بە یەکێک لە مورید و میرزاو دۆستێکی زۆر نزیکی شێخ عوبەیدوڵڵا، وە لەوێدا بەردەوام دەبێت تا دوای ساڵانی ڕاپەڕینە بەناوبانگەکەی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری. کە ئەم ڕاپەڕینە ڕۆڵێکی بەرچاو و بە نوێترین ڕاپەڕینی ئازادیخوازانە لە مێژووی بزاڤی کورد دا باس دەکرێت. مەبەستی ئەم ڕاپەڕینەش بە دژی فارسەکان بوو، بۆ ڕزگارکردنی هەردوو بەشی کوردستانی ڕۆژهەڵات و باشوور بۆ پێکهێنانی کیان و دەوڵەتێکی کوردی لە ناوچەکەدا. بێگومان شێخ عوبەیدوڵڵا خاوەنی نزیکەی 200 گوند بووە. دوای ئەوەی لە ساڵی 1965ز دەبێتە مورشیدی تەریقەتی نەقشبەندی کە خانەقای ئیرشادی لە خانەقای نەهری دەبێت، لە ویلایەتی هەکاری، لە ڕووی جوگرافیەوە کەوتووەتە ناوەڕاستی کوردستانەوە شێخ دەسەڵات و ڕابەرایەتییەکی فراوانی ناوجەکەی دەکرد، کە پێکهاتبوو لە سەدان مەلا و میرزا و ئاغا و سەرۆک خێل و عەشیرەت و خەلیفە و مورید و سۆفی و تەنانەت لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە. هەروەکوو وەفایی بۆمان باس دەکات. دیوەخانی شێخ جمەی هاتووە لە خەڵک ڕۆژانە 400 تا 500 میوان لە هەموو پلە و ئاستەکانەوە لە دیوانی شێخ میوانداری و خزمەت کراون. وەفایی لە پەیوەندییەکی زۆر نزیک دەبێت لە شێخ و جێگە و مەکانێکی تایبەتیی دەبێت. هەر لە ماڵەکەی شێخ سوکنەیەک دەدەن بە وەفایی و لەوێدا وانە بە کوڕەکانی شێخ و هەندێک لە منداڵانی بنەماڵە دەڵێتەوە. وەفایی دەبێتە میرزا و بە یەکێک لە جێگای متمانە و باوەڕپێکراوی شێخ عوبەیدوڵڵا و تەنانەت زۆربەی نامە تایبەت و نهێنییەکانی شێخ وەفایی دەینووسێت و لەوەش زیاتر، هەروەکوو وەفایی خۆی دەڵێت (هەمیشە کیسە مۆری موبارەکی حەزرەتی شێخ لەلای من بووە) یان تەنانەت لەو گەشتە هاوینانەدا کە شێخی نەهری، هەواری بۆ بناری هەندێک زۆزانی نزیک بردووە وەفایی دەڵێ (هەر بە تەنیا من و سەیید عەبدولڕەحمان ی خزمی شێخ، مەحرەمی ڕاز و نهێنییەکانی ڕەشماڵی تایبەتیی شێخ بووین. ل 22 ) لە هەمانکات شێخ بۆ زۆرێک لە کاروباری سیاسی گرینگیش هەر متمانە بە وەفایی دەکات و بە نوێنەرایەتی خۆی دیاری و دەستنیشانی دەکات. بۆ نموونە، ئەو کێشەیەی کە ساڵی 1874ز لە ئەنجامی ئەو کوشت و کوشتار و ستەم و ستەمەی میری ورمێ و مەرگەوەڕ بەرانبەر دانیشتووانی ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی شێخ دەیکەن، دەبێتە هۆی درووستبوونی پشێوی کێشەی سیاسی بۆ هەردوو سنوورەکانی دەوڵەتی عوسمانی و ئێران. وە لە ئەنجامی ڕەخنە و گوشار و گازاندەی شێخ عوبەیدوڵڵا، کار دەگاتە ئەوەی پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی نێودەوڵەتی کە بریتی دەبێت لە نوێنەرایەتی هەردوو دەوڵەتی ئێرانی و عوسمانی و نوێنەری شێخ عوبەیدوڵڵا. هەروەک وەفایی لە بیرەوەرییەکان باسی دەکات (وەفایی خۆی لەم کۆمیسیۆنەدا دەبێتە نوێنەر و دەمڕاستی شێخ و لە هەمانکاتیشدا دەبێتە سکرتێری کۆمیسیۆنە سێ قۆڵییەکە و بۆ ماوەی 14 – 15 مانگ، خەریکی چارەسەری ئەم کێشەیە دەبن)
لێرەدا دەبینین، لەپاڵ باوەڕ و مەسەلە ئایینیەکان وەفایی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەژێر ساباتی بنەماڵەیەکی ئایین پەروەر ونیشتمانپەروەر و خەمخۆر بۆ کێشە و مەسەلە نەتەوایەتییەکان ماوەتەوە، لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهێنانی مافەڕەواکانی کورد هاوکار و کەسێکی دڵسۆز و جێگای متمانەیان بووە. ئەوەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە وەفایی تەنها خاوەن خوێندەواری و ڕۆشنبیریەکی شیعری و ئەدەبی نەبووە بەڵکو، خاوەن بیروباوەڕێکی نەتەوەیی و کەسێکی نیشتمانپەروەریش بووە. هەر بۆیە لە ئاکامی جوامێری و لێهاتووی خۆی ئەم جێگا و مەکانە و ئەم متمانەیەی لە شێخ عوبەیدوڵڵا و دواتر شێخ عەبدولقادری کوڕی و تەواوی بنەماڵەی نەهری یەوە بەدەستهێناوە.
شێخ عوبەیدوڵڵا دوای ڕاپەڕینەکەی ، لەسەر داوای کاربەدەستانی کورد لەژێر گوشاری ڕووس و ئینگلیز و ئێران، دوای زۆرێک لە دانیشتن بە مەبەستی گفتوگۆ، داوەتی دەکەن بۆ ئەستەمبووڵ، لەسەرەتا ڕێز و حورمەتی زۆری دەگرن دواتر تەڵەکە ئاشکرا دەبێت و دەستبەسەری دەکەن. دوای مانەوەی دە مانگ بە دەستبەسەری پاشان لە ئۆگستی ساڵی 1882 بە پاسپۆرتێکی درووستکراو توانی بگەڕێتەوە بۆ بارەگاگەی خۆی لە نەهری. هەمدیسان جارێکی تر ، لەسەر داوای ئێران و بەریتانیا و ڕووس فشارخرایەوە سەر تورکان تا لە هەوڵێکی تر، چەکدارە تورکەکان شێخ یان بە دیل گرتەوە و لە 29ی سێپتەمبەری 1882 بە دیلی ڕەوانەی موسڵ یان کرد لەوێوە بەرەو ئەسکەندەروونە و لەوێشەوە بۆ بەیرووت و پاشان بۆ حیجاز دوورخرایەوە و لەوێدا مایەوە، تا لە ساڵی 1883 دا کۆچی دوایی کرد. وەفایی دوای مەرگی شیخ عوبەیدوڵڵا، تا ماوەی هەشت ساڵ چاوی بە بنەماڵەی شێخ نەکەوتووە تا لە ساڵی 1891 وەفایی لەگەڵ خەلیفە مەلا عەبدوڵڵای زەردەدرووی هاوڕێی دا بە مەبەستی زیارەتی شیخ عەبدولقادری تاقە کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵا بەڕێدەکەون. وەفایی هەمان هەستو دڵسۆزی و وەفاداری و لە هەمان پەیوەندی لەگەڵ شێخ عەبدولقادریش دا دەبێت .. لە ساڵی 1895 لەلایەن سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمەوە ڕێگە بە شیخ دەدرێ تا بە ماڵ و منداڵەوە بگەرێتەوە بۆ ئەستەموول ، کە ئەویش لەگەڵ لەوسەردەمانەوە لەگەڵ باوکی هەندێک لە کەسانی بنەماڵەکەی نەفی کراوە. شێخ عەبدولقادر کە دەگەڕێتەوە ئەستەمبووڵ، داوا لە وەفایی دەکات، کە خەریکی نووسینەوەی بیرەوەرییەکانی بێت تا ئەمیش بۆی چاپ بکات. شێخ عەبدولقادر ماوەیەکی زۆر لە حیجاز بە دوور خراوەیی دەمێنێتەوە. تا سەردەمی ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانی و سەرکەوتنی مستەفا کەما . جارێکی تر ڕێگەی پێدرا بۆ ئەستەمبووڵ بگەڕێتەوە، دوای گەڕانەوەی بۆ ئەستەمبووڵ، دەکەوێتە پەیوەندی لەگەڵ دۆستان و سیاسەتمەدار و ڕووناکبیرانی کورد. لە ماوەی ساڵانی (1910ز- تا 1924ز) لە پێکهێنانی چەندین ڕێکخراوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسی دا. بەشدارییەکی کاریگەر و ڕاستەوخۆیان لە دۆخی کورد دا کردووە. بە تایبەت لە پێکهێنانی (کۆمەڵەی تەعالی کوردستان) دا و خۆی بووە بە سەرۆک. دوای ئەوەی کەمال مستەفای تورک لە هەموو بەڵێنەکانی پەشیمان دەبێتەوە، بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد شێوەیەکی تر وەردەگرێ لە ڕووبەڕوو بوونەوە و ڕاپەڕین. تا لە ئاکامدا شۆڕشی 1925ی بە سەرکردایەتی #شێخ سەعیدی پیران# کە شێخ عەبدولقادر یەکێک لە سەرکردە درەوشاوە و بەرچاوەکانی ئەم شۆڕشە دەبێت. هێزەکانی تورک زۆر دڕندانە ئەم شۆڕشەیان سەرکوت کرد و ڕابەرانی شۆڕشەکە و ڕووناکبیرانی باکووری کوردستانیان بە سەدان و بە هەزاران گرتن و کوشتن دواتر لە سێدارەیان دان.
شاعیرانی کورد زۆرێکیان لە سەروویانەوە #پیرەمێرد# چەندان شیعری بە بۆنەی لەسێدارەدانی ئەم خەباتگێڕانە بە گشتی و شێخ عەبدولقادر بە تایبەتیی نووسیوە. کە ئەمانە هەندێک لە نموونەی ئەم شیعرانەیە:
هاتن شەهیدەکان بە جلی سووری خوێنەوە
دایکی وەتەن دەهەڵسە سڵاویان بسێنەوە
شێخ قادرە لە پێشەوە سەرقافڵەی ئەوان
چەند جوانە خوێن و ڕیشی سپی، پیر و نەوجەوان
تا دەگاتە:
ئەو جەژنەی میللەت تێیدا کەساسە
من سەرم شینە و بەرگم پەڵاسە
=KTML_Bold=شاعیر و شیعر و سیاسەت=KTML_End=
لە سەرەتا هەوڵدەدەین، لەسەر ڕوانگە و بیرکردنەوە و قسەکانی مامۆستای بەڕێز و خۆشەویست مامۆستا گیو موکریانی قسە بکەین، بەرانبەر شیعر و زمان و ئیستاتیکا و لە هەمانکاتیش پەیوەندی نێوان شیعر و سیاسەت. بەر لەهەر شتێک دەمەویت ئەوە بڵێم، ئەمجۆرە بیرکردنەوانە بۆ شیعر، بیرکردنەوەی زۆر نادروست و کورت بینن. بیرکردنەوەی قووڵنەبوونەوە و خۆماندوونەکردن و بیرکردنەوەی دروشمئاسا و جۆرێک لە هەڵوێست نواندنە لەسەر حیسابی شیعر و ئیستاتیکای شیعری. ناکرێ ئەگەر کەسێک شیعری نەکردە هۆکارێک بۆ کێشە و مەسەلەیەکی دیاریکراو یان شیعری نەخستە خزمەت سیاسەت و کێشە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیەکان ئەوا، ئەو کەسە بە سپڵە و تاوانبار و یان لە ئاستێکی نزم لە کەسایەتی و شیعرەکانی بڕوانین و ڕووی ئەوەمان نەبێت شیعرەکانی بۆ بەچاپ بگەیەنین. هەروەک و ئەوەی بەڕێز مامۆستا گیو لە پێشەکی دیوانەکەی وەفایی نووسیویەتی، لەولاوەش شیعرەکانی ئەو کەسە لێوانلێو بێت لە جوانی و لە شیعریەت. کێشەکە لەوەدا نیە کە، مامۆستا گیو لە ساڵانی حەفتاکانەوە ئەم قسانەی کردووە، کارەساتەکە لێرەدایە ئەمجۆرە بیرکردنەوانە بۆ شیعر و ئەدەب ئێستاش ئامادەیی هەیە. کە بە بڕوای من بیرکردنەوە و تێروانینێکی زۆر نادروستە. مەرج نیە هەموو کەسێک لەسەر سیاسەت بنووسیت لەگەڵ ئەوەش، شیعر وەکو ژیان هێندە ڕووبەرێکی فراوانی هەیە جێگای هەموو چەمک و بابەتێکی تیا دەبێتەوە بە سیاسەتیشەوە. من بەلامەوە ئاساییە شیعر دەم لە هەر بابەتێک بدات بەڵام، بە زمانی شیعری و ئیستاتیکای شیعر نەکرێتە قوربانی هیچ بابەتێک. شیعر جگە لە گەمەیەکی زمانەوانی هیچی تر نیە. یان دەتوانین بڵێین شیعر گەمەیەکی ئیستاتیکیە لەنێو ڕووبەری زمان . شاعیر خۆی بە پێی ئارەزووەکان و بیرکردنەوە و خەیاڵەکانی بڕیاری ئەوە دەدات لەسەر چی بنووسێت، نە پەیوەندی بە زەمەنەوە هەیە نە پەیوەندی بە کێشە و پێکهاتەکانی دەرەوە هەیە. شاعیر لە ڕێگەی حەزە چەپێندراوەکانی نێو ڕووبەری نەستی، موخاتەبەی ڕابردووی دەکات، لە ڕێگەی خەیاڵەکانی موخاتەبەی ئێستای دەکات، لە ڕێگەی خەونەکانیشی موخاتەبەی داهاتووی دەکات. بێگومان هەمووی لە ڕووبەرێکی نادیار و بەهۆی گەمەیەکی زمانەوانیەوە. ئەوە خوێنەر و ڕەخنەگری زرینگ و بە سەلیقەن لەگەل دەقدا شۆڕببنەوە و بگەنە قووڵاییەکان و لە نێو ڕووبەرە نادیارەکان نەبیندراوەکان بە بیندراو بکەن و هێما و کۆدەکانمان بۆ بکەنەوە هاوکات، لە ڕێگەی خوێندنەوەکانیان دەقێکی نوێمان پێ ببەخشن .
وەفایی هیچ گوناهێکی نیە کە لە نێو شیعرەکانیدا سیاسەتبازی نەکردووە. لە ڕێگەی ترەوە خزمەتی بە نەتەوە و خاک و نیشتیمان کردووە. وەک کەسێکی نیشتیمانپەروەر دڵسۆز بووە بۆ کۆمەڵگاکەی خۆی بە تەنگ کێشەکان و خەمە نەتەوایەتیەکانەوە بووە. بۆ دەبێ لە بەهای شیعرەکانی کەمبکەینەوە و لە ئاست شاعیرەکانی تر وەک ناڵی و سالم و کوردی و چاجی قادر نەیبینین. کە بەبروای من لە ڕووی جەمالیەتی شیعری و لە ڕووی شیعرییەتەوە، شیعرەکانی وەفایی لەو شاعیرانە و لە سەرجەم شاعیرانی سەردەمی خۆی لە ئاستێکی خوارتر نیە. چونکە دەبێ ئەو ڕاستییە درک پێ بکەین کەوا، سیاسەت ناتوانێ شیعر دەستەمۆ بکات و بیخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. بەڵکو ئەوە شیعرە لە نێو ڕووبەرە فراوانەکەی خۆی جێگایەک بۆ سیاسەت دەکاتەوە! چونکە شیعر لەسەر مەعریفەیەکی گشتگیر ئیش دەکات. بۆیە دەتوانین بڵێین، شیعر لە سیاسەت ڕاناکات. بەڵام. وەک چۆن سیاسەتیش وەک هەر چەمکێکی تر دوو دیوی هەیە، دەکرێ شیعر لە سەر دیوە جوانەکەی سیاسەت ئیش بکات. شیعر بەدوای چارەسەری کێشەکان ناگەڕێت بەڵکو کێشەکان دەوروژێنێت. چونکە گەر داوای چارەسەری کێشەکان لە شیعر بکەین، ئەوا وەزیفەیەکی دیاریکراو بۆ شیعر دادەنێین، لەم حاڵەتەش شیعر دەخەینە نێو بازنەیەکی دیاری کراو و سنووردار. بە بڕوای من شیعر (هیچ وەزیفەیەکی دیاریکراوی نیە بەڵکو شیعر ئامانجی هەیە!) ئامانجی شیعریش (گەڕانە بە دوای چەمکەکانی جوانی و بەرزڕاگرتنی بەها مرۆییەکانە!)
ئەو شیعرانەی بۆ عەشق و خۆشەویستی دەنووسرێن، لەنێو ڕووبەری بەها مرۆییەکان جێگایان دەبێتەوە. ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ڕوانگەکانی مامۆستا گیو دەبینین، لەگەڵ هەموو تووڕەیی و بێزاریەکانی لە کەسایەتی وەفایی لەولاوەش، هەندێک دانپیانان بەرانبەر ئیستاتیکا و داهێنانە شیعرییەکانی وەفایی دەکات و دەڵێت (هەر دەستە هەڵبەستێکی وەفایی چەشنە هەوایەکی ئاودار و خۆش و تایبەتی هەیە کە ئێستاش لە موکریانێ دا لەناو هەموو کۆڕێکی بەزم و ئاهەنگ و سەیرانگایێکی دا هەڵبەستەکانی وی بە دەنگ و ئاوازەیێکی وا خۆش و پڕ سۆز و ئاسمانی دەخوێندرێنەوە کە دڵی هەزاران دڵداران ئاور تێبەر دەدەن) بەبڕوای من هێزی شیعر لەوە دایە کە سەرەرای هەر ڕەخنەیەک بەڵام ئاراستەی جوانیەکان لە دەست نەدەن. سیاسەت لە ڕووبەری ئەدەب و شیعر مەیلێکی ئایرۆنی تیایە، بۆیە شاعیر دەبێ وریا بێت لەگەڵ مامەلە کردنی چەمکی سیاسەت یان هەر چەمک و بابەتگەلێکی تر، بۆ ئەوەی ئیستاتیکای شیعرەکانی نەکاتە قوربانی ئەم چەمک و بابەتانە. [1]
ئەم بابەتە 143 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 02-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 143 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لاوکی موسۆ
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سۆران سەقزی
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
سۆران سەقزی
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەکان
کەلەباش
07-05-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان
07-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
برایەتی ڕۆژنامەیەکی ڕۆژانەی سیاسییە
05-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
فایزا دربۆ حسێن
05-05-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
گیادەرمانی؛ سود و زیانەکانی و چۆنیەتی بەکارهێنانی
05-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,574
وێنە 106,337
پەرتووک PDF 19,226
فایلی پەیوەندیدار 96,793
ڤیدیۆ 1,357
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
پەرتووکخانە
پێنج داستانی کوردەواری
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
لاوکی موسۆ
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.391 چرکە!