پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,661
وێنە 106,370
پەرتووک PDF 19,234
فایلی پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
میران ئابراهام، دادگایکردنی فاشیزمی کوردیی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میران ئابراهام، دادگایکردنی فاشیزمی کوردیی

میران ئابراهام، دادگایکردنی فاشیزمی کوردیی
#میران ئەبراهام# ، دادگایکردنی فاشیزمی کوردیی.
نووسینی: #ئیسماعیل حەمەئەمین#
$میران لەنێوان نەوەی جەنگ و نەوەی نوێیدا$
دیارە هونەری ڕۆمان لەنێو ئێمەی کوردی باشووردا، هونەرێکی نوێیە، دەتوانم بڵێم زیاتر پابەندە بە قۆناغی دوای ڕاپەڕین و لە هەناوی نووسەرانی `نەوەی جەنگ` لەدایکبووە. ئەو نەوەیە لەدایکبووی کۆتایی پەنجاکانن تاوەکوو دەگەنە سەرەتای حەفتاکان، ئەو نەوەیەن کە لە سێ جەنگی گەوردا ژیان؛ دووانیان خۆیان قوربانی دووجەنگە گەورەکە بوون، جەنگی ئێراق – ئێران کە سەدامی دیکتاتۆر لە هەشتاکاندا بە `قادسیە` ناوی دەبرد و پاشان جەنگی کەنداوی یەکەم کە لە سەرەتای نەوەدەکاندا کە ئەمریکیەکان بە ` ڕەشەبای سارا` ناویان برد. بەڵام جەنگی کەنداوی دووەم زۆر پڕیشکی بەر ئەو نەوەیەی کورد نەکەوت، چونکە کوردستانی باشوور ڕزگار کرابوو. بەڵام ئەم جەگەی دوایی کە بە جەنگی `ڕزگارکردنی ئێراق` ناودەبرا، گرنگ بوو بۆ ئەو نەوەیە، گرنگ بوو بەوەی کۆتایی دیکتاتۆرێک ببینێت کە گەنجێتی ئەوانی لە سەربازگە و شەڕ و جەنگ و کوشتاردا، فەوتاند.
بەدیوێکی تردا ئەم نەو نووسەرە گەنجەی هەشتاکان، هەر لە بوونیان بە ئەندام لە ڕێکخستنە نێهنیەکانی دژ بە شۆڤێنیزمی عەربی کە لە سەدام حسێنی دیکتاتۆر و حکومەتەکەیدا بەرجەستە بوو، بەشداربوون. یاخود هەندێکیان سەربازی هەڵاتە بوون و نەیاندەویست بەشداری جەنگی ماڵوێرانی ئێراق – ئێران یاخود داگیرکردنی کوێت بن. هەندێکیشیان پێشمەرگە بوون و لە ڕیزەکانی شۆڕشی شاخ و شاردا بوون…
وێستگەیەکی تری ئەم نەوە نووسەرەئەوەیە، لەدواجاردا لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی پارتی و یەکێتی لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا دووبارە ئاواردەبنەوە، ئەمجارەیان هۆکارەکەی دیکتاتۆری شۆڤێنیزمی عەرەبی نییە، بەڵکوو فاشیزمی کوردی و حزبە فۆرم خێلەکییەکانێتی. ئەم نەوەیە بێ ئومێد بوو و زۆربەیان بەرەو مەنفای ئەوروپی و سکاندەناڤی و ئەمریکی و کەنەدی و ئوسترالی کۆچیانکرد.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەناو ئەم نەوەیدا `نەوەی جەنگ` هونەری گێڕانەوەی ڕۆمانی کوردی هاوچەرخ لە دایکبوو. ئیدی نووسەرانی نەوەی جەنگ کاریگەرییەکانی (بزووتنەوەی ڕوانگە) جێدەهێڵن و باز هەڵدەدەنە نێو هونەری هەڵبەستی هاوچەرخ و هونەری گێڕانەوەی ڕۆمانی هاوچەرخ؛ لێرەوە بەڕای من، ئەم نەوەیە داهێنەری هونەری ڕۆمانە بە مانا مۆدێرنە و فرە ڕەهەندەکەی.
دیارە `نەوەی جەنگ` چیتر نەیدەتوانێت هەموو ئەم کارەسات و ماڵوێرانی و جینۆساید و ئەنفال و کوشتار و دڵشکانە خودیی و سیاسییە هەروا لەبیربکات، هەر بۆیە خەیاڵی ڕۆماننووسانە کۆکردنەوەی ئەو شوناسە ونبووە کوردییە بوو، کە ڕووبەرێکی فراونتری دەبەخشیە گوزارشکردن. بێگومان لای هەندێکیان هونەری ڕۆمان ڕووبەڕێکی ئەبستراکت بوو بۆ ڕاکردن لەو `خودە کوردییە`، بە جۆرێک، ڕۆمان لە خەیاڵی ئەدەبییەوە بووە فانتازیایەک بۆ لەبیرکردنی ئەو شوناسە کوردییە بیمارەی کە ئازاری داون و بەرەو مەنفاکان ڕاپێچی کردوون. ئەو نووسەرانەی لە پشت زاڵکردنی فانتازیایەکی `بێ شوێن` و ` بێ شوناسی کوردیی` بوون، ئەو نووسەرانە بوون لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە، نەستیانە، ناخوئاگایانە، بەهرەی نووسینیان کردە دەریچەیەکی ڕاکردن لە `کورد – بوون` بەمانا وجودییەکەی و ڕاکردن بوو لە شوناسە ئاڵۆز و بێ قەوارەکەی کوردبوون.
`ڕاکردن لە کوردبوون` وەک شێوازی نووسین تاوەکوو ئەمڕۆ سیفەتی زاڵی ناوە ڕۆماننووسانی دیاری ئەم نەوەی جەنگەیە، بەڵام لەناو ئەم قەیرانەدا `میران ئەبراهام` جۆرێکی دیکە لە ڕۆمان بەرهەمدێنێت کە بە پێچەوانەی ئەم فانتازیا ڕاکردووەیە لە `کوردبوون`. ئەو نۆستالژیکانە دەمانگەڕێنتەوە بۆ شوناسی `کورد – بوون` وەک جەستەیەکی مێژوویی و سایکۆلۆژی و ئەدەبی کە پرسی شوێنای کوردبوون لەنێو پرسی ئەنفال و مێژوودا یەکلادەکاتەوە. لێرەوە `میران ئابراهام` دەچێتە ڕاڕەوەکانی مێژوویی کوردییەوە، نەک بۆ ئەوەی ڕۆمانی ناسیونالستی کوێرمان بۆ بەرهەمبهێنێت، بەڵکوو بۆ ئەوەی پرس بخاتە سەر مێژووی ئێمە، پرس بخاتە سەر جینۆساید، پرس بخاتە سەر کوردبوون بە مانا قووڵ مێژوویی و کولتورییەکەی. کاتی خۆی گوتوومە؛ لە میرانەوە ئێمە لە بەردەم مۆدێلیکی دیکەی ڕۆماننووسداین، لە بەردەم ڕۆماننووسێکداین کە نە خەسڵەتەکانی نەوەی جەنگی هەڵگرتووە و نە خەسڵەتەکانی نەوەکانی نێو نیشتمان، بەمانای نەوەک وەک ئێمە قاچێکی لەنێو نیشتماندایە و قاچێکیشی لە مەنفاکانی ئەوروپا. یاخود وەک ڕۆماننووسەکانی نیشتمان کە قاچەکانیان بەتوندی لەنیو لۆکالدا چەسپیووە، بەڵکوو لە ڕێگەی زمانەوە جارێکی دیکە کایەیەک درووستدەکات کە هەردوو فەزای نیشتمان و ئەوروپا پێکەوە گرێبداتەوە.
$ڕۆمانی #شەوگەڕەکان# و دونیابینی ڕۆژهەڵاتناسیانە$
ڕۆمانی شەوگەڕەکان یەکەمین ڕۆمانی میرانە و لەم ڕۆمانەدا (ئەقڵیەتی ڕۆژهەڵاتناسی) بەڕوونی بەرجەستەیە. پاڵەوانەکەی `مارتین سەلمۆ`ی ڕۆژاوایی هەر کە لە فڕۆکەخانەی قاهیرە دێتە دەرەوە، لە تاو بۆگەنی ڕۆژهەڵات، تووشی دۆخێکی دەروونی و جەستەیی و سک ئێشە و ڕشانەوە دەبێت. ئیدی وێنەی ڕۆژهەڵاتی بۆگەن لە بەرانبەر ڕۆژاوای پاک و بۆندار بەرانبەر یەکتر دەبنەوە…
کاتی خۆی لە وتارێکمدا لەمەڕ ئەم ڕۆمانە بە ناوی ( مارتن سەلەمۆ، باستاردێک لەنێو بۆگەنی ڕۆژھەڵات) (1) ئاماژەم بەو لایەنە کردووە لە هزری ڕۆماننووسانەی میراندا و ڕەخنەشم لێ گرتووە، بەوەی؛ ڕۆماننووس ڕیزپەڕی ئەو وێنە گشتییەی نەکردووە کە خۆراوا بۆ ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژهەڵاتییەکانی داتاشیووە. دیارە ئەوەی بۆگەنە جیهانێکە شارستانییەتکەی لەسەر بنەمای چەک فرۆشتن و بازرگانی کۆیلە و کۆلۆنیالیزم و درووستکردنی دیکتاتۆرەکان و پشتگیریکردنی گرووپە توندڕەوەکان، بوونیادناوە، نەک ڕۆژهەڵات کە مارتین سەلمۆ بەرگەی بۆنەی ناگرێت و لەوێوە ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە دەستپێدەکەن.
ئەوەی بۆگەنە لە دونیای ڕیاڵدا، دەزگاکانی (پیاوی سپی) یە کە لە سەدەی شازدەوە دونیاکان بە پیس و پاک، باڵا و نزم، مەزن و کۆیلە و خاوەن کۆیلە، پۆڵین کردووە. دەزگاکانی پیاوی سپی ئەدەب و هونەر، تەنانەت هزریان لە خزمەتی ئەو وێنە جیاکارییە ڕەگەزیی و ڕۆژهەڵاتناسی وسیاسەتی سپیگەرایی ` whitness` پیاوی سپیدا، پەرەپێداوە. ئەمەش لەژێر ناوی شارستانی گەورەوە ڕەوایەتی داوە بە کۆلۆنیالیزم و داگیرکردن و پارچەپارچەکردنی میللەتان و هەژارکردن و برسیکردنیان. بۆ نموونە لە کوردستانی ئێمەدا دابەشکردنی کوردستان و نەهامەتییەکانی پڕۆژەیەکی خۆراوایی چەندین ڕێکەوتنی دەوڵەتانی سپین کە وەک جێمیس بالدین دەڵێت؛ گرفتی سەدەی بیست وەک دوبیوس ئاماژەی پێداوە، گرفتی هێڵی ڕەنگی پێستی مرۆڤەکانە (2) .
ڕێیکەوتنامەکانی وەک `سیڤەر` و `لۆزان` و `سایکس بیکۆ` پڕۆژە و تێروانینی پیاوی سپی بوون بۆ کورد و داڕشتنی ژیان بوون لەنێوان سنوور دەستکردەکاندا، بێگومان تا ئەمڕۆش کورد لەژێر ئەقڵیەتی ئەم خۆراواییە پاک و باڵا و شارستانییەتەدا، دەناڵێنین. (3) کۆی ئەم نەهامەتییە لەژێر چەتری وێنە و تێڕوانینی ڕۆژهەڵاتیانەی وەک `ئی جی ئێدمۆنز` ناسراو بە (مێجەرسۆن) و خانم `گیترود بیل` ڕوویاندا، کە ڕۆژهەڵاتناس بوون و وێنەیەکی نێگەتیڤیان لەمەڕ کورد و کوردستان نەخشاندبوو، بە جۆرێک کە ئەم وێنەیە بووە سیاسەتەکی پیادەکراو و لە ڕێکەتنامەی لۆزاندا ناوی کورد نەهاتبوو.
ئەم ڕوانگە ڕۆژهەڵاتناسییە `بە گوزارشی ئێدوارد سەعید` دووبارە بەرهەمهێنانەوەی وێنەکانی ڕۆژهەڵاتە کە خۆراواییەکان لەمەڕ ڕۆژهەڵات بەرهەمیان هێناوە؛ سەعید وتەنی؛ ڕۆژهەڵات داهێنراوێکی خۆراواییە. (4)
$ڕۆمانی (#نیشتمانی سارا# ) و نۆڤلێتی (# خەمی مەستوورە# ) و (#خانەقای میرزا# ) $
میران ئابراهام لە `نیشتمانی سارا` دا گۆڕانکارییەکی ڕادیکاڵ بەسەر هزر و جیهانبینی ڕۆماننووسیدا دێت. لێرەوە بە پێچەوانەی ئەو پێچە ڕۆژهەڵاتناسییەی لە پشت ڕۆمانی `شەوگەڕەکان` دا وەستابوو. میران بازهەڵدەدات بەسەر تووڕەیی `مارتین سەلمۆ`ی پاڵەوانیدا و لە ڕۆمانی `نیشتمانی سارا` دا `کوردبوون` دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەم جارە ڕێگەمان لێ دەگرێت هەروا کوێرانە وەک ناسیونالستێکی کولتوری هەموو دونیا بکوردێنێن بێئەوەی ڕەخنەگرانە ئاوڕ لە مێژووی خۆمان نەدەینەوە.
لێرەدا بۆ گفتوگۆکردن لەمەڕ ڕۆمانی نیشتمانی سارا و نۆڤلێتی (خەمی مەستورە) و (خانەقای میرزا) وتە فەلسەفییە ڕەخنەگرانەکەی `تیۆدۆر ئادۆڕۆنۆ` کە لە پەرتووکی ` ڕەخنەی کولتوریی و کۆمەڵگە` کە لە ساڵی 1949 دا نووسیویەتی و لە 1951 بڵاودەبێتەوە، دەکەم بە کۆنسێپتی تێگەیشتن لە هزری ڕۆماننووسانەی پشت ئەم سێ کارە ئەدەبییە. ئادۆڕۆنۆ دەڵێت “ هەڵبەستنووسین لە دوای ئاوسشڤیت`، بەڕبەڕییەتە“ (5)
لەم تێزەدا ڕەخنەی ئادۆڕۆنۆی فەیلەسوفی قوتابخانەی فرانکفۆرت لە دوای پاکتاوکردنی زیاتر لە شەش ملیۆن جوو دێت، کە بە دەستی ناسیونال سۆیالزمی ئەڵمانییەوە پاکتاو دەکرێن. بێگومان ئەو سەربازگانەی کاری زۆرەملێی و سووتاندن و بەگازکردنی جووەکانی تێدا ئەنجامدەدرا، هەروەها قەرەج و هۆمۆسێکسوال و نەیارانی سیاسی، ئەو سەربازگانە بە (ئاوسشڤیتس) ناودەبرا. خۆ ئەگەر ئەم وشەیە بکوردێنن مانای `ئارەقکردنەوە` دێت، بەوەی جووەکان دەبوایە ئارەقی کاریان لە خزمەتی مەکینەی جەنگی نازیەکاندا بێت، کە هیچیتر نەبووو جگە لە سەربازگەی پاکتاوکردنیان. (6)
لەم وتەیە پڕ کێشەبەندییە هزرییەوە `ئادۆڕنۆ` پرس دەخاتە سەر کولتورەکان کە دەبنە لانە و هێلانەی پاکتاوکردنی ئەوی تر. کەواتە ئەو بەڕبەرییەی کە ئادۆرنۆ لە قسەکانیدا ئاماژەی پێدەکات، ئەو فەزایەیە کە هونەر ڕێگە بە لێکدانەوەی هەڵە و دابەزاندنی ڕاستییەکان دەدات. لە هەوڵداندایە بۆ نوێنەرایەتیکردنی نوێنەرایەتی نەکراو.
لێرەدا دوالیزمی `من و ئەوی تر` ئەو دوالیزمە ترسناکەیە کە ئیگۆی کولتوری لەوەدا خۆی فۆرم دەکاتەوە بەوەی من لە ئەوی تر باشترم، من لە ئەوی تر باڵاترم، لەوێشەوە کولتور هێلانە بۆ (شارچێتی – نەتەوەچێتی کوێر – توندڕەوی ئایینی و جیاوازی ئیتنی) چێ دەکات. هێلانەیەک کە ئەوی تر نابینیێت وەک قەوارەیەکی تەواو، وەک مرۆڤێکی تەواو، وەک دیندارێکی تەواو، وەک ژیانێکی تەواو.
ئەم کولتورە لە ئەڵمانیادا لەسەدەی سیازدەوە درێژ دەبێتەوە تاوەکوو دەگاتە ڤاگنەر و نیتچە و لەوێوە بۆ تۆماس مان و زۆریتر کە ناڕاستەخۆ یان ڕاستەوخۆ ئەو هێلانە کولتورییەیان لە دژی جوو هانداوە. بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەی ئەم تێزەم کە لە گۆشەنیگای داداگایکردنی مێژوو لە ڕوانگەی ڕەخنەی کولتورییەوە ڕووندەکاتەوە، ڕێگەم بدەن چەند نموونەیەک لە کولتوری ئەڵمانییەوە، ئەو کولتورەی فەیلەسوفی ئەڵمانی بەڕەگەز جوو (تیۆدۆر ئادۆڕۆنۆ) ڕەخنەی لێ دەگرێت، بۆ خوێنەر بهێنمەوە. لەم گۆشەنیگایەوە فەیلەسوفانی وەک “هایدگەر، نیتچە، مارکس“ و تەنانەت فەیلەسوفی هاوچەرخی ئەڵمانی “پیتەر سلۆتەردایک“ بەنموونە دەهێنمەوە. هەروەها لە ئەدەبی گێڕانەوەی ڕۆماندا ئاماژە بە “تۆماس مان“ دەدەم.
بێگومان گەر لەڕوانگەی ئادۆڕۆنۆ ڕەخنەی کولتوریی پراکتیزە بکەین، ئەم کولتورە ئەڵمانییە هەڵگری نەخۆشی ڕاسیزم و جیاوازی ڕەگەزپەرستییە و ڕەگەکانی لەنێو کولتوردا درێژدەبێتەوە. نووسەری ئەم وتارە لە ڕۆمانی (گۆشەگیری) دا ئەم نەخۆشییە ئەڵمانییەی بە (ڕاسیزمی شارەوە) لەسەر زاری گێڕەوەیەکی ناو ڕۆمانەکە وەسفکردووە. هەر لەم خاڵەوە دێمە سەر چەند نموونەیەک لە ڕەگەزپەرستی ئەڵمانی کە بەڕای `ئادۆڕۆنۆ` ئەم کولتورە هێلانەی `پاکتاوکردنی ئەوی تر` بووە.
$فریدریک نیتچە و جوولەکەی ئەبەدی$
ئەم کولتورە تاوەکوو ئێستا خۆی بە `کولتوری باڵا – Hoch Kultur` پێناسە دەکات، ئەمەش ڕەگەکانی دەگەڕێتەوە بۆ `وێناکردنی ئەوی تر` و دوالیزمی من و ئەوی تر لەنێو هەناوی وتاری دەسەڵاتی کولتوریی و سیاسیدا. بۆ نموونە فەیلەسوفی ئەڵمانی `فردریک نیتچە ` بەدەر نییە لەتۆویی `دژە جوولەکەیی` . ڕاستە نیتچە لە زۆربەی کارەکانیدا ستایشی جووەکانی کردووە، بەڵام ستایشێک زۆرجار دەیانخاتە ڕیزی قۆشمە و ساختەچییەکانەوە. بەدیوێکی تردا نیتچە داهێنەری دووبارە بەکاربردنی هزریی و سیاسی (جوولەکەی ئەبەدییە) کە `ئادۆلف هیتلەر` لە دوای ئەوەی بوو بە سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا، لەیەکەم وتاریدا 1933 دا ئەم زاراوەیەی وەک بنەمای قەڵاچۆکردنی جوو بەکارهێنا؛ بەسادەیی ئەم وتەیە پێمان دەڵێت کە جوو `جەوهەرێکی نەگۆڕ`یان هەیە و پێش ناکەون، ئاوەها وەک توخمی خراپ وەک `ئەوی تر` بۆئەبەد دەمێنێتەوە کەواتە ڕەوایە لەناوبردنیان. دیارە حزبی بەعس بە سەرکردایەتی سەدام حسێنی دیکتاتۆر، کوردی وەک جەوهەرێکی نەگۆڕ پێناسە دەکرد. (7)
لەم خاڵەوە، دێنەیەوە سەر ڕەگەزپەرستی عەرەبی کە بڕوای وابوو؛ کورد `ئەوی تر` بوو کە هەڕەشەیەکی ئەبەدی بوو لەسەر ئومەی عەرەبی و مانەوەی عەرەب لە قەوارە ئێراقیەکەیدا، هەر بۆیە هەموو `ئەوی تر`ێک بانگەشەی مافەکانی خۆی بکردایە بەرانبەر ئەو کڵێشەی `جەوهەری نەگۆڕە کوردییە` دەبۆوە. مادامەکی ناگۆڕێن کەواتە لەناوبردنیان دوا چارسەرە، عەلی حەسەن مەجیدی تاوانباری جینۆسایدی ئەنفال بۆ نوکتە و گاڵتە گوتوویەتی “ جارێ سەد هەزار کورد بوون نەک سەد و هەشتا هەزار کورد، ئەوان لە سەربازگەکاندا هێشتەوە، خۆ ئەگەر هەر یەکەی سابوونێکان بەربکەوێت بۆ خۆشتن، دەوڵەت نابووت دەبوو. باشترین چارەسەر لەناوبردنیان بوو“ عەلی کیمیایی کە ئەمە شۆرەتەکەیتی لەو بڕوایەدابوو ئەمانە بەم نەگۆڕییەیان شتێکی زیادەن و گەر لە ناوببرێن زەوی و دونیا هیج زەرەدێک ناکات، بەڵکوو ڕزگاری دەبێت لە بەشە زیادەکانی. ئەم کڵێشەی بیرکردنەوەیە بۆ فاشیزمی تورکی و فارسیش ڕاستە. لێرەوە جیاکردنەوەی مرۆڤ لەسەر بنەمای (جەوهەری نەگۆڕ – ئەبەدیی) لێکەوتەیەکی نێگتیڤی فەلسەفەی نیتچە، کە خوشکەکەی و نازییەکان کاریان لەسەر کرد.
دیارە بە گەڕانەوە بۆ بیۆگرافیای نیتچە، ئەو لە گەنجیدا کاریگەر بوو بە `ڕیتچارد ڤاگنەر`ی موزیشن، بێگومان ڤاگنەر دژە جوولەکەیەکی بەناوبانگ بوو. بەدیوێکی تردا نیتچە هاوسۆزی دوانزە ساڵەیی لەگەڵ (ئێرنست شمیتسینگەر) ی دژە جوولەکەدا دا هەبوو، کە لە ساڵی 1874 وە پەرتووکەکانی لە دەزگاکەی ئەو بڵاودەکردەوە. بەڵام دوای ئەوەی لە `ڤاگنەر` و بڵاوکارەکەی دووردەکەوێتەوە، و نیتچە دووبارە لەگەڵ دۆزی جوولەکەدا لە ئەوروپادا ئاشتدەبێتەوە و جولەکان بە فیگوری سێنتراڵی کولتوری تێدەگات.
بەڵام نیتچە لەو بازنە شەیتانییەی چەمکی (جوولەکەی ئەبەدی) ڕزگاری نابێت، چونکە خوشکەکەی نیتچە و مێردەکەی کە لەگەڵ جووڵانەوەی دژەجوولەکەیی بوون و دوای مردنی نیتچە خوشکەکەی دەقەکانی نیتچە بەرەو ئاڕاستەی خزمەت بە نازیەت دەبات. شایەنی باسە `ئادۆلف هیتلەر` بەردەوام سەردانی خوشکەکەی نیتچە دەکرد و لێرەوە ئەرشیفی نیتچە لە فەلسەفەیەکی قووڵەوە بەرەو خراپ بەکارهێنانی نازییەکان دەکەوێت. ئیدی چەمکەکانی وەک؛ `مرۆڤی باڵا` بەرانبەر دەبێتەوە لەگەڵ `مرۆڤی نزم` و ئەمەش لای نازییەکان دەبێتە پێوەر بۆ ڕەگەزی باڵای ئەڵمانی، و میللەتانی دیکەی نزم و زەوی مرۆڤە نزمەکان.
چەمکی وەک (جوولەکەی ئەبەدی) کە نیتچە لە دەقەکە کریستیانەکانی سەدەی سیانزەوە وەریدەگرێت و زۆر دووبارەی دەکاتەوە، بەم پێیە، جوو دەخاتە ڕیزی قۆشمە و دەمپانکەرەوە و توخمە پیسەکان یاخود دەستەواژەی (گەدەی ئەڵمانی و هەرسکردنی جوولەکە) هەروەها پەرەگرافەکانی پەرتووکی (زەردەشت ئاوای گوت) و دەربارەی (گەڕان بەدووی دوژمندا) و (ئاشتی کوورتخایەن) لەپێناو جەنگدا و شکۆداری جەنگ و ڕۆحی جەنگاوەر… هەموو ئەمان و زۆریتر دەبنە ئەو زەویە بەپیتە کولتورییەی کە نازیزمی ئەڵمانی لەسەری دەلەوەڕن.
بەڵێ ساڵانێک نیتچە (ئەنتی سمیتیک – دژە سامی) بووە، ، بەڵام دوایی پێچێکی پێداهێناوەتەوە و دژی ئەم بزووتنەوەی دژەجوولەکەیە لە ئەوروپادا وەستاوەتەوە. بەڵام دەنگی دژە جوولەکەیی لاوازتر بوو لە دەقە دژە جوولەکەییەکانی. (8)
$کاڕڵ مارکس و (دەربارەی پرسی جوولەکە) $
`کاڕڵ مارکس` مارکس سەرەڕای تێزەکانی دەربارەی خەباتی نێونەتەوەیی کرێکاریی (پڕۆڵیتاریا) بەڵام لەدواجاردا ئەم `ڕەگەزپەرستییە ئەڵمانییە`ی خۆی بۆ جڵەو ناکرێت و لە تێزێکیدا دەربارەی میللەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەرتووکی `هەژدەی برۆمێر، لویس بۆنابارت` دەستەواژە بەناوبانگەکەی دژی میللەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت:“ ئەوانە ناتوانن نوێنەرایەتی خۆیان بکەن، دەبێت لەجیاتی ئەوان نوێنەرایەتیان بکەن.“
(بۆ زیاتر: بگەڕێڕەوە بۆ `خۆرهەڵاتناسی` ئێدوارد سەعید – وەرگێڕانی بۆ کوردی د. موحیسن عومەر.)
وتاری پشت ئەم دەستەواژەیەی مارکس پڕە لە بڕیارێکی پێشوەختەی ڕۆژهەڵاتناسی، لەوەوە سەرچاوەی هەڵگرتووە کە ئەوروپیەکان، سپییەکان، خاوەنی ئیرادە و ئەقڵانییەتن و هەرچی لە دەرەوەی ئەم جوگرافیایدا بوونی هەیە، ئەو `جەوهەر نەگۆڕە` و نا – ئەقڵانی و بێ ئیرادەیەن، کە توانای بەڕێوەبردنی ژیانی خۆیان نییە و دەبێت وەک کۆیلە ژیانیان بۆ بەڕێوەببرێت، نوێنەرایتی بکرێن. بە مانای دەبێت `پیاوی سپی` و خۆراواکەی لە خەباتی سۆسیالیزمیشدا ڕۆڵی حاکم و نوێنەرایەتی ڕۆژهەڵاتی هەبێت.
هەروەها تێزەکانی مارکس دەربارەی لە (پرسی جوو Zu Judenfrage ) لە ساڵی 1843 دا پڕن لەڕەگەزپەرستی ئەڵمانی، بە جۆرێک ڕای وایە کە جووەکان نابێت مافی تەواویان هەبێت وەک هاووڵاتییانی دیکە، تاوەکوو نەخرێنە ژێر تاقیکردنەوەی سەختی پاکبوونەوە لە نەریتەکانیان.
هەروەها دەربارەی جوو لە پەرتووکی `سەرمایە` دا لە 1872 دەڵێت: ` لە ڕاستیدا پارە، لەناوخۆی جوو خەتەنەکراوەکاندا وەک هۆکارێکی جادوو وەهایە کە لە پارە، پارە درووستدەکەن“ یاخود مارکس لەنامەیەکیدا لە 1862 بۆ ئەنجلس تووڕەیە لە ڕابەڕی کرێکاران فردیناند لاسایی بە “ قوولە ڕەش “ و “جوولەکە“ جنێوباران دەکات. (9)
دیارە سەدان سەرچاوە لەمبارەیەوە بوونی هەیە و ئێمە لێرەدا وەک نموونەیەک ل چوارچێوەی قسەکردن لەسر فاشیزم و ڕاسیزمی کوردی قسەی لەسەر دەکەین، بێگومان خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئەم پرسە.
$مارتین هایدگەر و ناسیونال سۆسیالیزم$
نموونەیەکی دیکە فەیلەسوفی ئەڵمانی بوونگەرا “مارتین هایدگەر“ دیارە هایدگەریش بەهەمان شێوە ساڵانێک لایەنگری نازییەت بووە، لە ناسیونال سۆسیالیزمدا؛ ڕۆحەی دەبینی کە نەتەوە پێویستێتی. دوایی کە نازییەکان پۆستەکەیان لێ سەندەوە لە زانکۆی فرایبورگ، خەفە بوو و هیچی نەوت. تا مردنی ئەم فەیلەسوفە گەورەیەی پەرتووکی (بوون و زەمەن) یەک ڕستەی کۆنکریتی ڕاستەوخۆی لە دژی ناسیونال سۆسیالیزمو نازیزبوونی خۆی نەوت.
شایەنی باسە سەدان سەرچاوە و لێکۆڵینەوە و دیالۆگی هزری لەمبارەیەوە بوونی هەیە و خوێنەر دەتوانێت بگەڕێتەوە سەر ئەم پرسە.
$پیتەر سلۆتەردایک و قوتووی کولتوریی$
پیتەر سلۆتەردایکی فەیلەسوفی هاوچەرخی ئەڵمانی ` فێلۆسۆفی دڵگیری من` لەم ساڵانەی دوایی چەندین لێدوانی داوە کە بۆنی `دژە کۆچبەران`ی لێدێت لەژێر ناونیشانی (پاراستنی سنوور و پاراستنی کولتورە باڵاکان، چەندین کۆمێنتاری `ڕەگەزپەرستی شاراوە`ی داوە، بۆ نموونە؛ لە پرسی شەپۆلی پەنابەرکاندا بۆ ئەڵمانیا، ڕەخنە لە `ئینگێلا مێرکیل` ی سەرۆک وەزیرانی ئەوسای ئەڵمانیا دەگرێت کە سنوورەکانی بەڕووی پەنابەرکاندا کردەوە و لە چاوپێکەتنێکی گۆڤاری `سیسرۆ` دەڵێت؛ خانم مێرکل وادەزانێت سنوورەکان بۆ ئەوە درووستکراون کە ببەزێنرێن… هەروەها لە کۆڕێکیدا لە یوتویب بینیم `بەداخەوە ئێستا سەرچاوەکەیم لەبەردەستدا نییە“ و لەو کۆڕەدا بە زمانی ئینگلیزی قسەدەکات و جەخت لەسەر گوتکەی پشووی دەکاتەوە و دەڵێت؛ “ قوتوویەکی بیبیسی کۆلا لە فڕۆکەیەکەوە کەوتە خوارەوە و لەناو جەرگەی هۆزێکی ئەفریقی نیشتەوە. هەموو هۆزەکە نەیاندەزانی ئەمە چییە. تاوەکوو حەکیمی هۆز هات و دوای بیرکردنەوەیەکی قووڵ بڕیاریدا قوتووەکە هەڵنەپچڕن و تاقی نەکەنەوە و فڕێیاندا…ئاوەها کولتورە باڵاکان نەریت و بەهاکانی خۆیان لە توخمە بێگانەکان دەپارێزن.“
$تۆماس مان، ڕۆمانی (چیای جادوو) و مێزی ڕووسەکان$
`تۆماس مان`ی ڕۆماننووسی ئەڵمانیی، بەتایبەت لە ڕۆمانی (چیای جادوو – 1924) لە کۆنسێپتی سلێکشن بSelection بەمانای (بژێرکردن و جیاکردنەوە) وە جوڵەی پاڵەوانەکەی `هانز کاسترۆڤ` دامەزراندووە. جیاکردنەوە و بژێرکردن ترسناکترین میتۆدە بۆ دیاریکردنی سنووی خۆم لە `ئەوی تر`. لەم دوالیزمەدا من و ئەوی تر ڕەگەزپەرستی هێلەکەکانی خۆی دەنێتەوە.
هانز کریستۆف کوڕی خانەوادەیەکی خانەدان و ئۆرستۆکراتە، گەنجێکە تووشی سیل بووە و خانەوادەکەی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی ڕەوانەی دەکەن بۆ سیانتۆریۆمێکی تایبەت لە ناوچەیەکی شاخاوی. بێگومان تەنیا چینی ئۆرستوکرات و دەوڵەمەند دەتوانن بەرگی تێچوونی ئەم خەستەخانە تایبەتە بگرن. هەموو نەخۆشەکان لە نەتەوەی جیاوازن؛ ئەڵمان، فەڕەنسی، ئاسیایی و ڕووس و ڕۆمانی و سلاڤین. لە ڕۆمانەکدا هانز کریستۆڤ بەرجەستەبوونی بەها باڵا خانەدانەکانی خۆراوایە لە دژی بەڕبەڕیەتی میللەتانی دەرەوەی ئەڵمانیا و کیشوەری ئەوروپا.
هانز کریستۆڤ سەرەڕای ئەوەی نەخۆشی سیل تەنگی پێ هەڵدەچنێت، بەڵام هەمیشە ئەقڵانی و پۆشتە و خانەدانە و هەرگیز هاوسەنگی خۆی تێکنادات. ئەوەی جێگەی سەرنجە `تۆماس مان` لەم ڕۆمانەدا سیفەتی باڵا دەبەخشێتە پاڵەوانە ئەڵمانەکانی، بەتایبەت ئامۆزاکەی هانز کریستۆڤ کاتێک ئاشقی ژنێکی ئۆستوکراتی ڕووس دەبێت بە ناوی (لێدی چاوچێت ) بەڵام هانز کریستۆڤ ئامۆزاکەی ئاگادار دەکاتەو کە ئەم ژنە ڕووسە لە ئێمەی ئەڵمان جیاوازە و باشترە نەچێتە ئەم پەیوندییەوە؛ ئەم ژنە ئەڵمانی نازانێت و تەنیا بە فەڕەنسی و ڕووسی قسەدەکات، هەمیشە درەنگ دێت بۆ نان خواردن، دەرگا پێوە نادات، نیوە ئاسیاوی و نیوە ڕووسە… ئەم سیفەتانە لای هانز کارەساتن و وەها دەکات کە ئەم خانمە بخاتە ئاستی هاووڵاتی پلە دووی ئەم دونیایە.
`تۆماس مان` لەم ڕۆمانەدا هەرچی سیفەتی بەڕبەڕیەت و سەرلێشواویی و سەرخۆشی، بە پاڵەوانە ڕووسەکانی دەبەخشێت. بە مەرجێک ئەمانە لە هەمان خەستاخەنەدا دەژین و سەر چینی ئۆرستۆکرات و باڵایی ڕووسی و سلاڤین. نەک هەر ئەوە بەڵکوو `تۆماس مان` لە ڕۆمانەکەیدا “ڕووسی باش و خراپ“ لە خەستەخانەکەدا پۆلین دەکات، وەک چۆن ئەمریکیەکان ڕەشەکانیان بەڕەشی باش و خراپ، کۆیلەی باش و خراپ پۆلین دەکرد.
بێگومان ئەو توخمە کولتورییەیەی بژێرکردن و جیاکردنەوەیە، کە هەڵسوڕێنەری هزری تۆماس مانە و ڕەگەکانی دەگەڕێتەوە بۆ کولتوری ئەڵمانی کە هەڵگری تۆووی ڕەگەزپەرستییە لە پێچە مێژووییەکانی خۆیدا. هەر بۆیە `تیۆدۆر ئادۆڕۆنۆ` زەنگی مەترسیدار لێ دەدات و لە ڕێگەی دەستەواژەکەیەوە “ لە دوای ئاوشڤیتز، هەڵبەستنووسین بەڕبەڕیەتە“ پرس دەخاتە ئەو پێشینە کولتورییەی بووە هۆی ئەنجامدانی تاوانێکی وەک هۆلۆکۆسست. هەر بۆیە ئەقڵە کولتورییەکەی دامەزراو لەسەر دوالیزەی (ئێمە و ئەوان) وێنای ئەوی تر دەکات لەسەر بنەمای بژێرکردن و جیاکردنەوە.
لە ڕۆمانی `شاخی جادوو` یاسای جیاکردنەوەی مرۆڤەکان بەپێوەری `ئەوی تری باش و خراپ` پۆلن کراون. ئەوی تر تەنیا بۆ بێگانەکانە، تەنیا ڕووسەکان و ئاسیاوی و ڕۆمانیەکانن، بە مەرجێک فەڕەنسییەکانیش لەو سیناتۆریۆمەدا و لە هۆڵی نانخواردندا بەشدارن بێگانەن، بەڵام ئەقڵی تۆماس مان لە گێڕانەوەیدا فۆکۆسی تەنیا لەسەر ئەوانە و ئەوان بە بێگانە لەقەڵەم نادات. لێرەوە ئەقڵیەتی (پیاوی سپی) و کولتوری ڕەگەزپەرستی تەنیا ئەوانەی لە دەرەوەی کیشوەری ئەوروپا بە بێگانە پێناسە دەکات. ئەوانە دەبێت بژێربکرێن و جیابکرێنەوە. بەمجۆرە تۆماس مان لە ڕێگەی جوڵەی پاڵەوانەکەیەوە `هانز کریستۆڤ` خۆی بە بژارکردن و جیاکردنەوەی سیفەتی باشی و خراپی کولتوری ئەوی تر سەرقاڵ دەکات و سەدان لاپەڕەی بۆ تەرخان دەکات. ئیدی وەک چۆن مرۆڤ برنجێکی پڕ زیخ و پووشی بۆ دێت، دەبێت دەستبکات بە بژاردنی، ئاوەها یەک بەیەک جیایان دەکاتەوە و بژێریان دەکات.
ئەم ئەقڵە جیاکارییە تەنیا `نا – ئەورپییەکان` دەگرێتەوە و ئیدی کۆی ڕۆمانەکەی `تۆماس مان` وەک ڕەگەزپەرستێک بە زەڕەبینێکەوە خەریکی دۆزینەوەی عەیب و عاری ڕووسەکانە. ڕووسەکان وەک گێڕەوەی ڕۆمانی هەمووشت زان باسی دەکات؛ کەسانی بەڕبەڕی و بێ سەروبەر و بەرەڵا و ناجڵەوگیر و هەمیشە سەرخۆش و بە ئەتەکێت و بازاڕین.
لەم ڕۆمانەدا (بژێرکردن و جیاکاریکردن) ئەو کولتورییە کە ڕۆمانەکەی لەسەر دامەزراوە. بەتایبەت ئەقڵی ڕەگەزپەرستی لە ڕۆمانەکەدا لەو کاتەدا بەرجەستەیە کاتێک مێزی نانخواردنی ڕووسەکان لە مێزی ئەوروپییەکان جیاکراوەتەوە. کاتێک ڕووسەکان هاوار و هەرایانە، سەرخۆش دەبن، دەرگای هۆڵەکە بەتوندی واڵادەکەن و تەقوهوڕی دەرگاکە میوانانی ئەوروپی هۆڵەکە بێزار دەکات و ڕووس و سلاڤیەکان ئەتەکێتی نانخواردنی ئەوروپی دەبەزێنن. لەم بەشەدا تۆماس مان هەموو سیفەتێکی جیاکاری و وێنەسازی ڕەگەزپەرستی و سیفەتی گشتگیریی دەداتە پاڵەوانە ڕووسەکانی. بۆ یەک چرکەساتیش ئەقڵانییەت ڕێگەی خۆی بۆ ئەم پاڵەوانە ڕووسانە نادۆزێتەوە، بەتایبەت کاتێک وەسفی ژن و مێردێکی ڕووسی دەکات کە ژوورەکەیان لە تەنیشت ژووری هانز کاسترۆڤی ئەڵمانییەوەیە، چۆن بێ شەرمانە لەکاتی سێکدا هاوار دەکەن. هانز کاسترۆڤ بەم هەڵسوکەوتە بێزارە و بە وەحشیەت و بەڕبەڕیەت و بێ ئەدەبی لەقەڵەم دەدات.
ئاوەها پاکتاوکردنی مرۆڤ لە ئەقڵیەتی `بژێرکردن و جیاکردنەوە` وزەی خۆی وەردەگرێت. وەک چۆن `تۆماس مان` دوو مێزی ڕووسی بۆ داناون؛ مێزی ڕووسە باشەکان و مێزی ڕووسە خراپەکان. هەر بەمجۆرە نازییەکان جووی خراپ و جووی باش، جووی کارکەر و جووی تەوەزەل، بەپێی سیستمی بژێکردن و جیاکردنەوە پۆلین دەکرد و پاشان دەیانناردن بۆ کاری زۆرەملێ یاخود بۆ سووتاندن و ژەهراویکردن لە گەرماوی گازی بە کۆمەڵدا.
لەم کولتورەی ساڵانی پێش (ئاوسشڤیتس) دا، تۆماس مان هەموو توانای داهێنەرانەی خۆی بۆ جیاکردنەوە و مۆرلێدانی (ئەوی تر) ی ڕووس و ئاسیایی تەرخانکرد بوو. پێموای لە پشت ئەم ڕۆمانەوە بە وشە و دەستەواژەی ئەدەبی، ئەو کولتورە ڕەگەزپەرستییە خۆی تەونباز دەکات، کە لای ئادۆڕۆنۆ ئەو وشە و چەمک و دەستەواژەن هێلانەی کولتوری و لانەی ڕەگەزپەرستی پشت ئاوسشڤیتز بوون. (10)
$فاشیزمی کوردی و کورد وەک زیادەیەک لەسەر ئەم هەسارەیە$
لەم نموونانەی سەرەوە دەگەڕێینەوە بۆ ئەو کۆنسێپتەی لە پشت هەردوو ڕۆمانی (نیشتمانی سارا) و (خەمی مەستورە) و (خانەقای میرزا) دا وەستاوە، بەوەی، میران ئابراهام دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی کورد نەک بۆ ئەوەی ئەم مێژووە کوێرانە نەمر بکات و لە قەبارەی خۆی زیاتری خۆی پێ ببەخشێت، وەک چۆن وتاری ناسیونالستی کولتوریی کوردی دەیکات. بە پێچەوانەی ئەمەوە، میران لە کۆنسێپتی ڕەخنەی کولتورییەوە ئەو مێژووە دادگایی دەکات و بەسەر دەلاقەکانیدا دەکەوێت و پۆزشە ناسیونالیستییەکانی لێ دەستێنێتەوە.
بە پێچەوانەی ڕۆمانی باوی ئەم بیست و قسوور ساڵەوە کە گێڕەوەی هەموو شت زان دەکەوێتە شرۆڤەی دێڕ بەدێڕ و هیچ بوارێک بۆ خەیاڵی خوێنەر ناهێڵێتەوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ڕووداوەکان و جوڵەی پاڵەوان گۆشەنیگای ڕۆمانەکە بدۆزێتەوە. میران یەک دێڕی زیادەی نییە، یەک فەلسەفاندنی زیادەی نییە، لە ڕێگەی ڕێکخستنەوەی ڕووداوەکان لە تانوپۆی گرێچنی ڕۆمانەکەوە کۆنسێپتی داداگایکردنی مێژوو، یان بەگوزارشی ئادۆڕنۆ قسەبکەین “لە ڕێگەی کارکردن لە مێژوودا“ ئەم دیالۆگە و ڕەخنە و گومان لە ڕابوردووە زیندوودەکاتەوە. ئیدی وەهمەکانی `شاعیرانی گەورە` و `شاری گەورەی ڕۆشنبیریی` دەخاتە سەر ئاستی دادگایکردنێکی مۆڕاڵی مێژوویی.
لە ڕۆمانی `نیشتمانی سارا` دا کۆی مێژووی شاری سلێمانی دەخاتە ژێر پرسیارەوە، تەنانەت شاعیرانی وەک `هەردی و گۆران` دەخاتە ژێر تەونی ڕەخنەی کولتورییەوە. میران ئابراهام ئەو توخمە فاشی و ڕەگەزپەرستی و ئیسلامییە نووستووەی نێو کۆنەستی ڕۆشنبیرانی ئەمشارە دەخاتە ژێر پرسیارەوە، پەنجەی ئەوەیان بۆ ڕادەکێشێت بەوەی کە ئەم هەموو تاڵانی و بڕۆ و کوشتارە لە جووەکانی سلێمانی لە ساڵانی نێوان 1947 تاوەکوو 1952 کرا، کەسی نەجوڵاند، کەس هیچی نەوت، کەس قسەی نەکرد، کەس هەڵبەست و وتاری لە دژی ئەم کۆچ و فەرهود و لاقەکردن و کوشتن و هەڵکەندنەی جووەکانی و سلێمانی و کوردستان نەوت. بە مەرجێک شاعیرێکی وەک گۆران، هەردی، و زۆریتر، بۆ کرێکاری فەلەستینی و ئەفریقی هەڵبەست و شانامەیان دەهۆنیییەوە.
لەم ڕۆمانی `نیشتمانی سارا` دا، میران لە دژی سلێکشن selection با بڵێین `بژێرکردن و جیاکردنەوە`یە، کە توخمێکی هەڵسوڕێنەری ئەقڵیەتی پاکتاوی ڕەگەزیییە. فاشیزم لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی نەتەوەیی، کولتوریی و سیاسی، جێندەری، و تەنانەت وەک نازییەکان جیاکردنەوی جیناتی مرۆڤی ئەڵمانییە لە ئەوی تری جوو و قەرەج و نائەوروپی و تێکەڵ. وەک چۆن لە `یاساکانی نوورنبێرگ`ی ساڵی 1935، بەپێی ئەم یاسایە و بە پیادەکردنی بژێرکردن و جیاکردنەوە نەخشەیەکی جیاکردنەوەیان دانا، بەوەی، کێها ئەڵمانی ئەسڵە و کێهای تر نیمچە ئەڵمانە، کێها توخمێکی زیادەیە لەسەر ئەم زەوییە.
لەوەش سەیرتر ئەوەیە لەسەدەی بیست و یەکدا دووبارە ئەم توخمە فاشیستە کوردییە زۆر نەستیانە، ناخودئاگایانە لەنێو کولتوری ئێمەدا خۆی بەرهەمدێنێتەوە. نموونەیکی بەرچاو جارێکیان نووسەرێکی کورد `بەختیار عەلی` زۆر ئیرۆنیکی و ڕاشکاونە لە چاوپێکەوتنێکی تەلفیزۆنیدا وتی: “ئەگەر بەیانییەک لە خەو هەڵستین و هەموو کورد مردبێت، ئەم ئەستێرەیە زەرەدێکی زۆر گەورە نەکات..“ (11)
بڕوانە: (1) بەختیار عەلی بەرنامەی لەگەڵ ڕەنج –08.01.2012 – بەشی یەکەم – ڤیدیۆی یوتوب لە 22 دەقە تا 23 دەقە!
https://youtube.com/watch?v=lZU6_BM-LgA&list=PLB9A28949EC08446B&index=
ئاوەها ئەم نووسەرە سەرسام بە دەنگدانەوەی خۆی، ڕێگەی بەخۆی دا کۆی کورد جیابکاتەوە و بژێری بکات و سیفەتی زیادەیان لەسەر ئەم زەوییە پێ ببەخشێت. بە مەرجێک نازییەکانیش زەمەنی هیتلەریش ئەو ئاوەها بە ئاشکرا و ڕوونی بەرانبەر میدیا ئەمجۆرە دەستەواژیەیان بەکارنەهێناوە. هەرگیز نەیانگوتووە؛ “ ئەگەر بەیانییەک لە خەو هەڵستین و هەموو جوو مردبێت، ئەم ئەستێرەیە زەرەدێکی زۆر گەورە نەکات“
ئەم ئەقڵیەتە فاشیزمە کوردییە ئاوەها لێرە و لەوێ گوزارش لەخۆی دەکات، بە جۆرێک کە نووسەر و ڕۆشنبیرەکانی بێئەوەی بەخۆیان بزانن دووبارە ڕیسایکلین و خولانەوەی زبڵی ئەقڵیەتی داگیرکەر دەکەنەوە لە فۆرمێکی تردا. بێگومان هەمیشە میللەتانی داگیرکراو لە گرێی خۆبەکەمزانینەوە و بە تێپەڕبوونی زەمەن هەمان ئایدیا و وێنە و کڵێشەکانی داگیرکەر دووبارەدەکەنەوە. ئەم نووسەرە هەمان ئەو کڵێشە کۆنینەی دووبارە کردەوە کە بەعسییەکان، کەمالیستەکان، ئەتاتورکچییەکان و شۆڤێنیزمی ناوچەکە سەدەیەکە دووبارەی دەکەنەوە بەوەی؛ کورد زیادەیە و گەر ئەم زیادەیە قەڵاچۆش بکرێت ئەوا هیچ زەرەدێک ناکەین.
ئەم ئەقڵیەتی (جیاکردنەوە و بژێرکردن) لەو کاتەوە لای ئێمە ڕۆنیشتووە، کە جوو کوردەکانیان بەبەرچاوی ئێمەوە تیرۆرکرد، تاڵانیان کردن، کردنیان بە `ئەوی تر. ئایدیای ئەوەی“ گەر لەم شارە بڕۆن و قەڵاچۆش بکرێن کورد و زەوی زەرەد ناکات“ پشتە وێنەی بیرکردنەوەیان بوو. ئاوەها ئەم ماکە فاشیزمە کە لە داگیرکەرەوە بە میراتی بۆمان ماوەتەوە لە قووڵایی نەستی کولتوریی کۆمەڵی کوردیدا ڕۆنیشتووە. ئەم ماکە کولتورییە وەهای کردووە شۆڕشەکانمان لە پێچێکدا ببن بە مەکینەی کوشتنی ئەوی تری کورد لەژێر ناوێکدا بێت.
ئەم ئەقڵیەتە میران ئابراهام لە ڕۆمانەکانیدا زۆر بەجوانی و ئادۆڕنۆیانە، لە ڕێگەی گرێچن و دیالۆگ و جوڵەی ڕیالستی پاڵەوانکانییەوە ڕەخنەی لێ گرتووە.
میران لە ڕۆمانی (نیشتمانی سارا) باسی ئەو بێدەنگییە ترسناکە دەکات کە لەلایەن زانیارەکانەوە پەیڕەودەکرا. فەرهود و کوشتن و بڕینی جوو لە چلەکانی سەدەی بیستدا لە ئێراق و کوردستاندا لەو ئەقڵەیە سەرچاوەی هەڵگرتبوو؛ کە کوردێکی جوو لە کوردێکی موسوڵمان جیادەکرایەوە، تەنانەت لەلایەن ئەو کۆمۆنیستانەی کە بروایان بە ئایین نەبوو؛ بۆ یەکەم کە جوولەکەیە خوێنی برژێت ئاساییە و بۆ دووەم کە موسوڵمانە هەڵبەست و شانامەی فەلەستینی دەگوترێت.
میران لە ڕۆمانی `نیشتمانی سارا`دا و پاشان لە `خانەقای میرزا` دا ئەم بێدەنگییە کوردییە، ئەم کاڵفامییە مێژووییە دادگایی دەکات. ڕووداوی کوشتنی شیوعیەکان لە سلێمانی و زۆربەی شارەکانی کوردستان بە هاوکاری حزبێکی کوردی و لە ڕێگەی چەورە و چەقۆکێشەکانی `کانی ماسی` یەوە ڕوویدا. ئەوەی لەو تیرۆرە سەختر بوو ئەو بێدەنگیە بوو لە بەرانبەر کوشتنی ئەو گەنجانە پیادەکرا و تاوەکوو ئەمڕۆش ئەم بێدەنگییە بەردەوامی هەیە. تەنانەت نەگوتراوی ئەم ڕۆمانە ( خانەقای میرزا) ئەوەیە کە منەوەران و شاعیرانی وەک شێرکۆ بێکەس دەخاتە ڕیزی (زانیارەکان) چونکە بێدەنگ بووە.
(هانا ئاڕێنت) ی خانمە فەیلەسوفی ئەڵمانی لە چوارچێوەی تێگەیشتن لە فاشیزم ئاماژە بە ئەو توێژە بێدەنگە دەکات کە ڕۆشنبیر و نووسەر و فەرمانبەر بوون، خەڵکی وشیار بوون بەڵام چاویان لە جینۆساید و قڕکردنی بە کۆمەڵی جوو نوقاندووە. هانا ئاڕێنت ئەم کەسانە بە زانیار (Mitwisser ) وەسفدەکات، بەمانای ئەوانەن کە ئاگاداری تاوانەکانن و تەنیا شاهید نین، بەڵکوو بە بێدەنگی و چاونوقاندنیان بەشدارن لەپەردەپۆشکردنی تاواندا.
زانیارەکان – Mitwisser بەشێوەیەک لەشێوەکان، ئەو کاراکتەرەیە کە دەتوانم لەناوەرۆکی کاربردنییەوە و ئەرکەکانیان وەسفیان بکەم، بەوەی ئەوەی لەدوو کەس زیاتر ئاگاداری ڕووداوەکەن‌ و دەزانن کە تاوانی گەورە ئەنجامدراوە، بەڵام خۆیان لێ گێلدەکەن . لەیاسای ئەڵمانی نوێدا ئەم کەسە بە میت ڤیسەر (Mitwisser) تاوانباردەکرێت و دەچیتە ژێر دادگایکردنەوە. ئەم وشەیە لە زمانی ئەڵمانیدا ڕەهەندێکی تایبەت بەخۆی وەردگرێت و هانا ئاڕێنت بۆ قسەکردن لەسەر پێچکە بچووکەکانی فاشیزم لە چاوپێکەوتنەکانیدا ئاماژەی پێدەدا بەوەی؛ لەنێوان ئەوانەی دەبینین و ئەوانەی کردارێک دەکەن، هەروەها لەنێوان ئەوانەی تاوانێک دەکەن وئەوانەشی تەنیا سەیردەکەن و نایەوێت ببن بەشاهێدکی ئەو تاوانباریە، دەلاقەیەکی ترسناک هەیە. دەلاقەیەک پڕێتی لەگومان وترس و درۆ و ژیانیکی هەڵە، پڕێتی لە درۆی ئۆرگانیزەکراوەی بەوەی دەڵێن؛ ئێمە نەمانزانیوە و ئاگاداری قەبارەی ئەو تاوانباریە نەبووین. (12)
زانیارە کوردەکان لە کولتوری ئێمەدا خۆیان لە پێچەکانی هەڵبەست و چیرۆکنووسین و بانگەشەی کوردایەیەتی شاردۆتەوە. ئەوانە لە ڕاڕەوە تاریکەکانی مێژووی ئێمەدان، کە ڕاڕەوی ئەو زانیارانەن بە نێو کولتوردا تێپەڕیون و بوونە هێلانەی فاشیزمێکی پەنهان. فاشیزمێک بە توێکڵی ئەدەب و سیاسەت، خۆی پەردەپۆش کردووە. میران ئابراهام لە ڕۆمانی `خانەقای میرزا` شاعیرێکی وەک `شێرکۆ بێکەس` دەکاتە `مۆدێلی زانیار` و ئەوەتا لە بەشێکی ئەم ڕۆمانەدا پاڵەوانی ڕۆمانەکە `جەلالی میرزا` کەریم، بە شێرکۆ دەڵێت؛
“- بەداخەوەم لایەنگر بوویت و چاوت لەو هەموو ستەم و زۆرەی ئەم پازدە ساڵەی ڕابوردوو پۆشی و هەڵبەستت بۆ زۆر کەس نووسی و ناوی شۆڕشگێرت خستە پاڵیان. دڵنیا بە نەوەیەک دێت و ئەو ڕەخنەیت لێ ئەگرێت.
$بۆ …کێ؟$
ئەوانەی لە شەڕی براکوژیدا دەستیان هەبوو یان بەشداربوون
میران ئابراهام لە ڕۆمانەکانیدا بە مێژووی ئێمەدا تێدەپەڕێت، زانیارەکان دەدۆزێتەوە، سەرقاپی کەلێنەکانی مێژووی فاشیزمی کوردی هەڵدەداتەوە و ئاوڕ بۆ ڕابوردوو دەداتەوە، بۆ هیچ تەنیا بۆ ئەوەی نەوەکانی داهاتوو ڕەخنەگرانە، لەو کولتور و مێژووە بڕوانن، کە هۆکارە بۆ شکست لە دوای شکستی کورد لە بوونیادنانی قەوارەیەکی سەربەخۆی کۆمەڵایەتی و سیاسی فەرهەنگی.
دیارە جێگەی ئاماژەیە کە لە پشت ئەم ڕەخنە کولتورییەوە، چیرۆکی ئازایتی و بەگژاچوونەوەی ستەم و داگیرکەرانی کوردستان ئامادەیە. میران چەندە ڕەخنە لەم مێژووە دەگرێت، سەد هێندە بەنێو چیرۆکی ئازایەتی ژنی کورد و وزە گەورەکەی نێزیک دەبێتەوە. سارا لە ڕۆمانی (نیشتمانی سارا) و ( مستورە) لە خەمی مەستورەدا و `بەهاری غالبەفەنی و حەلاوە خان` لە ڕۆمانی `خانەقای میرزا` نموونەی تێپەڕبوونی ژنی کوردن بە مێژووی جینۆساید و کۆچی زۆرەملێی جوو و ئەنفال و کوشتاری کۆمۆنیستەکانی شار. هەموو ئەم ژنانە ڕۆڵێکی جومگەیی دەبینین لە ڕۆمانەکانی میراندا، وەک ئەوەی بڵێت؛ لە کوێدا ئێوەی پیاوی کورد مێژووی کوردیان ناشرین کردبێت، لەوێدا ژنی کورد وزە جوانەکەی ئەم مێژوویەی پاراستووە.
فرانکفۆرت 06.08.2023
$پەراوێز و سەرچاوەکان$
(1) بڕوانە ماڵپەڕی دەزگای کەپر یاخود ڕوانگە و ڕەخنە ؛ ئیسماعیل حەمەئەمین؛ مارتن سەلەمۆ، باستاردێک لەنێو بۆگەنی ڕۆژھەڵات. https://keper.org/مارتین-سەلمۆ، -باستاردێک-لەنێو-بۆگەنی/
(2) James Baldwin. „The fire next time“, Penguin Classics, 2017, p87.
(3) . د.#فەرهاد پیرباڵ# پەرتووکەکی گرنگی لەمبارەیەوە هەیە، لەژێر ناونیشانی #کورد لە دیدی ڕۆژهەڵاتناسەکانەوە#
(4) . وەرگێڕانە کوردییەکەی `ئێدوارد سەعید` لەلایەن د. موحسین عومەر؛ `ڕۆژهەڵاتناسی` چاپی دووەم، دەزگای فام 2023
بە ئینگلیزی لەژێر ئەم ناونیشانە دەتوانن بە دەستی بهێنن؛ Edward Said, “Orientalism,” published in 1978
(5) „Nach Auschwitz ein Gedicht zu schreiben, ist barbarisch“
Theodor W. Adorno، Kulturkritik und Gesellschaft (1949 geschrieben /1951 publiziert) : ders.: Kulturkritik und Gesellschaft I – Prismen, Ohne Leitbild – GS 10.1. Frankfurt a.M.: Suhrkamp 2003: 11 – 30.
(6) Helen Zhou; Sebald’s Barbaric Poetry, Published in online on University of Colombia, may 2016.
https://artsone.arts.ubc.ca/news/sebalds-barbaric-poetry/
(7) Christian Niemeyer, Nietzsche und der Antisemitismus, Hglil.com, am 18.April 2021.
https://hagalil.com/2021/04/nietzsche-und-der-antisemitismus/
(8) Mittmann, Thomas: Vom „Günstling“ zum „Urfeind“ der Juden. Die antisemitische Nietzsche-Rezeption in Deutschland bis zum Ende des Nationalsozialismus.
https://information-philosophie.de/?a=1&t=4432&n=2&y=1&c=50
(9) Wulf D. Hund , Der ‚jüdische Nigger‘ Lassalle. Marginalie zu einem Brief von Karl Marx, Essay online PDF. https://duepublico2.uni-due.de/servlets/MCRFileNodeServlet/duepublico_derivate_00046962/06_Hund_Juedische_Nigger_Lassalle.pdf
(10) Patrik Varga, Das Russische Element im Werk von Thomas Mann. PDF.
https://theses.cz/id/zgm8sx/DP_Patrik_Varga_Das_Russische_Element_im_Werk_von_Thomas_.pdf
(11) #بەختیار عەلی# بەرنامەی لەگەڵ ڕەنج –08.01.2012 – بەشی یەکەم – ڤیدیۆی یوتوب لە 22 دەقە تا 23 دەقە!
https://youtube.com/watch?v=lZU6_BM-LgA&list=PLB9A28949EC08446B&index=
(12) بڕوانە پەرتووکی؛ #قەوزەیەکی دیکەی فاشیزم# – ئیسماعیل حەمەئەمین – چاپی دەزگای نووسیار .
[1]
ئەم بابەتە 93 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://cultureproject.org.uk/ 04-02-2024
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 04-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 04-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 93 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1165 KB 04-02-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
لاوکی موسۆ
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی کارای ناحکومی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
حاجی لەق لەقەکانی کوردستان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,661
وێنە 106,370
پەرتووک PDF 19,234
فایلی پەیوەندیدار 96,828
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پەروەردەکردنی منداڵ
پەرتووکخانە
ئامۆژگارییەکانی سەردەمیانەی ژیان
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
لاوکی موسۆ
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.032 چرکە!