پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,729
وێنە 106,378
پەرتووک PDF 19,237
فایلی پەیوەندیدار 96,830
ڤیدیۆ 1,376
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
سیاسەتڤانێکی ئایسلاندی: کوردستانی عێراق بەهێزبێت کاریگەریی لەسەر دۆزی کورد دەبێت
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ئۆگموندور یۆناسون، سیاسەتڤانی ئایسلاندی

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ ئۆگموندور یۆناسون، سیاسەتڤانی ئایسلاندی
شیراز ڕەئوف
سیاسەتڤانێکی ئایسلاندی دەڵێت: بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان واتە بەهێزبوونی دۆزی کورد لە ئێران، تورکیا و سووریا و ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت کورد زمان و کولتووری خۆی بپارێزێت.
ئۆگموندور یۆناسون، سیاسەتڤانی ئایسلاندی کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین پۆستی باڵای لە وڵاتەکەی هەبووە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو باسی هۆکاری گوشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات، کورد بە پاراستنی کولتوور و زمانی خۆی دەتوانێت بگات بە سەربەخۆیی.
یۆناسون لە میانی بەشداریکردنی لە ڕووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی ڕووداودا وتی، کوردستانێکی ئێراقی دیموکراسی و بەهێز، پرسی کورد بەهێزتر دەکات لە هەموو شوێنێک؛ لە تورکیا و سووریا و ئێران. لەبەر ئەوەیە ئەم هێرشانە لە ئێرانەوە دەبینین؛ لەبەر ئەوەیە ئەو گوشارانە دەبینین لە تورکیاوە دەخرێنە سەر باشووری کوردستان. لەبەر ئەوەشە دەبینین بەغدا دەیەوێت باشووری کوردستان لاواز بکات. ئەو هەنگاوانە بۆ لاوازکردنی ئێرە نین تەنیا، بەڵکوو لەبەر ڕۆڵی هەرێمی کوردستانە لە پرس و دۆسیەی کورد لە هەموو ناوچەکەدا.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ ئۆگموندور یۆناسون، سیاسەتڤانی ئایسلاندی:

ڕووداو: چۆن بە پرسی کورد ئاشنا بوویت؟

ئۆگموندور یۆناسون: لە ڕاستیدا هەمیشە سەرنج و ئاشنایەتی بۆ پرسی کورد لە ئایسلاند هەبوو. ئێمە وەکوو ئایسلاندییەکان بەشێک بووین لە شانشینی دانیمارک و دەمانویست سەربەخۆ بین و ئەوە بوو لە 1944 سەربەخۆییمان وەرگرت. ئێمە سەربەخۆیی خۆمان لەسەر بنەمای جوگرافیا و کولتوور جێگیرکرد و تێگەیشتنی باشمان بۆ هەموو کەسێک هەیە کە ئێستا هەمان شتی دەوێت. کاتێک گەنج بووم زۆرم لەبارەی پرسی کوردەوە دەخوێندەوە. ئەو کاتە چەند کەسێکی ئایسلاندیش هەبوون لە هەموو ئاسۆ جیاوازەکانی سیاسەتدا لە ڕاستەوە بۆ چەپ کە بانگەوازیان بۆ پرسی کورد دەکرد. یەکێکیان برای باپیرم بوو کە نەریتخواز بوو؛ ئینجا ڕۆژنامەڤانێکی چەپمان هەبوو کە زۆری لەبارەی کوردەوە دەنووسی؛ دواتر ئیرلاندەر هارالدسۆنمان هەبوو.

ڕووداو: ئێمە باسی چ ساڵێک دەکەین؟ حەفتاکان؟

ئۆگموندور یۆناسون: شەستەکان. من لە 1948 لەدایکبووم؛ بۆیە ئەوە کاتێک بوو کە خولیام بۆ هەموو شتێکم هەبوو. ئیرلاندەر هارالدسۆن کە دواتر لە زانکۆی ئایسلاند بووە مامۆستا، بووە یەکێک لە گوتەبێژەکانی کوردانی ئێراق لە ئەڵمانیا لە ساڵانی شەستەکاندا، سەردانی بارزانیشی کرد و بووە دۆستی، لە چیاکان سەردانی کرد، پەرتووکێکی نووسی و منیش پەرتووکەکەم خوێندەوە، زۆر وتاریشم دەخوێندنەوە، بەو شێوەیە ئاشنا بووم. کاتێکیش ئیرلاندەر هارالدسۆن گیانی لەدەست دا، من یەکێک بووم لەو کەسانەی کە تابووتەکەیم هەڵگرت کاتێک بەخاکسپێردرا؛ هەردووکمان یەکگرتوو بووین لە یەک شت؛ هەردووکمان پاڵپشتی کوردمان کرد؛ بۆیە پاڵپشتیکردنی کورد و تێگەیشتن لە کێشەی کوردی هەمیشە لەگەڵمان بووە لە ئایسلاند.

ڕووداو: کەواتە جوگرافیایەک کە ناوی کوردستانە شوێنێکی ئاشنایە بۆ خەڵکی ئایسلاند؟

ئۆگموندور یۆناسون: بەڵێ ئاشنایە. ئەو شێوەیەشی من مامەڵەم لەگەڵ پرسی کورد کرد لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەوە لە ڕێگەی کارکردنمەوە بوو لە ستارسبۆرگ و ئەنجوومەنی ئەوروپا؛ لەوێ خەڵکی کوردی زۆرم بینی کە زۆرینەیان خەڵکی بەشی تورکیا بوون؛ لەوێ بوومە بەشێک لە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتی: ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئاشتی لە کوردستان. ئەو کاتە چەندین جار سەردانی تورکیام کرد؛ پێنج جار لەو چوارچێوەیەدا سەردانم کرد و زۆر کەسم ناسین کە کاریان بۆ پرسی کورد دەکرد. ئێستا لێرەم لە باشووری کوردستان لەسەر بانگهێشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد -کەنەکە. لێرە سەردانی زۆر لایەنی سیاسیمان کرد و پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو پارتە سیاسییەکان کرد. من لێرەم تاوەکوو لەبارەی سیاسەتەکانی ئەم وڵاتە تێبگەم، هەروەها ئاڵۆزییە جیوگرافییەکانی. ئەمەش زۆر جێگەی سەرنج بووە بۆ من کە ئەمەم کردووە.

ڕووداو: کەواتە مەبەستی سەردانەکە درووستکردنی پەیوەندییە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان. لەگەڵ هەموو حیزبە سیاسییەکان کۆبوویتەوە؟

ئۆگموندور یۆناسون: بەڵێ، هەروەها بۆ تێگەیشتن لە ڕەوشەکە. دەزانیت، ئەوەی کە لە تورکیا بینیمان زیندانیکردنی هەزاران خەڵکە؛ کەسانی ئەکادیمی، پارێزەر، ڕۆژنامەڤانان بە شێوەیەکی سەرەکی خەڵکی کورد. ئێستاش بەم دواییانە زیادبوونی تووندوتیژی لە ڕۆژاڤا و لە سنوورەکانی باشووری کوردستان و تورکیا دەبینین و زۆر نیگەرانین لەمبارەیەوە و دەمانەوێت تێبگەین چۆن دەکرێت ئەمە بوەستێندرێت، چونکە ئەمە بێگومان تەنیا هەڕەشە نییە لەسەر ئەو خەڵکەی لەژێر هێرشەکەدان، بەڵکوو بۆ هەموو ناوچەکە هەڕەشەیە. لەبەر ئەوە لێرەین تاوەکوو لە ئاڵۆزییە جیوپۆلەتیکییەکان تێبگەین.

ڕووداو: لە گفتوگۆکانت لەگەڵ پارتە سیاسییە جیاوازەکان کە هەر یەکێکیان سیاسەت و ڕوانینێکی سیاسیی جیاوازی هەیە، پێتوایە هەرێمی باشووری کوردستان لەژێر هەڕەشەیەکی گەورەدایە؟ هەستت بەوە کرد لە گفتوگۆکانت؟

ئۆگموندور یۆناسون: بەڵێ زۆریش. پێم وایە ئەوە جەوهەری کێشەکەیە. هەموو ئەوانەی کە بینیمانن ئاشتییان دەوێ؛ هەمووان کۆتاییەکیان بۆ دڕندەییەکان دەویست کە سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان ئەنجامیان دەدات، ئیدی ئێرە بێت یان ڕۆژاڤا. بەڵام ئیدی کەسێک هەنگاوبەهەنگاو لەبارەی ئاڵۆزییە جیۆپۆلەتیکییەکانەوە فێردەبێت. ئەوەی دەیڵێم ئەوەیە کە هەمووان دەزانن کوردستانێکی ئێراقی دیموکراسی و بەهێز پرسی کورد بەهێزتر دەکات لە هەموو شوێنێک، لە تورکیا و ڕۆژاوا و لە ئێرانیش، لەبەر ئەوەیە ئێمە ئەم هێرشانە لە ئێرانەوە دەبینین؛ لەبەر ئەوەیە ئەو گوشارانە دەبینین لە تورکیاوە خراونەتە سەر باشووری کوردستان. لەبەر ئەوەیە دەبینین بەغدا دەیەوێت باشووری کوردستان لاواز بکات؛ ئەوە بۆ لاوازکردنی ئێرە نییە، بەڵکوو لەبەر ڕۆڵییەتی لە پرس و دۆسیەی کورد لە هەموو ناوچەکەدا.

ڕووداو: کەواتە ئامانجەکە تەنیا ئەم پارچەیە نییە؟

ئۆگموندور یۆناسون: پێم وایە کە پرسیارەکە ئەوەیە کە ئێمە چۆن لەم چەقبەستووییە تێدەگەین. پێم وایە کە ئەم چەقبەستووییەی ئێستا هەیە، زۆر خراپە؛ خراپە بۆ ئەو کەسانەی کە هێرشیان دەکرێتە سەر و لەژێر هەڕەشەدان؛ خراپە بەو واتایەی کە هەڕەشە لە سەقامگیری تەواوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها جیهانیش دەکات؛ لەبەر ئەوە کارە سەرەکییەکە ئەوەیە کە چۆن لەم چەقبەستووییە ڕزگارمان ببێت. ئەگەر سەیری ڕابردوو بکەین لە ساڵانی 2013 و 2015 پڕۆسەی ئاشتی بەڕێوەدەچوو، دەرگای زیندانی ئیمراڵی کرایەوە و عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش بەشداری لە پڕۆسەی ئاشتی کرد، من پێم وایە کە ئەگەر پڕۆسەی ئاشتی دەستی پێ بکرێتەوە، ئەوا پڕۆسەکە کاریگەریی دەبێت و کاریگەریی دەکاتە سەر ناوچەکانی دیکەش لە ناوچەکە. پێم وایە کە دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی تاکە ڕێگەی ڕزگاربوونە لەو چەقبەستووییەی ئێستا هەیە. پێم وایە کە کێشەی کوردستان کێشەیەکی جیهانییە بۆ کوردەکان و بۆ ناوچە کوردییەکان.

ڕووداو: لێرە لە کوردستان. تۆ باسی هێرشەکانت کرد. ئێران بە پاساوی بێ بنەما هێرشە دەکاتە سەر کوردستان؟

ئۆگموندور یۆناسون: بەڵێ

ڕووداو: دەکرێت چی بکرێت بەتایبەتیی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ ڕێگریکردن لەوەی جارێکی دیکە ئێران هێرشی لەو شێوەیە بکات؟

ئۆگموندور یۆناسون: دەبێت ئەوە بزانین کە تورکیا تاکە لایەن نییە کە دەبێت لۆمەی بکرێت، بەڵکوو هەموو بەرەی ڕۆژاوایی، ناتۆ، یەکێتی ئەوروپا، ئەمانە هەموویان دەستیان لەمەدا هەیە. ئێمە باسی ئیمراڵی دەکەین کە چارەکە سەدەیەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی زیندانی کردووە؛ ئەمە ڕێگەیەکە تاوەکوو بە خەڵکی کورد بڵێت، دەکرێت ئەمە بەسەر تۆشدا بێت؛ دەکرێت ئەوە بەسەر هەموو ئەوانەدا بێت کە لەگەڵماندا نین. پێم وایە یەکێتیی ئەوروپا، ئەمریکییەکان و ناتۆ هەموویان ڕۆڵیان هەیە کە لێرەدا دەیگێڕن، چونکە دەکرێت ئەمە هەڵبچێ بۆ دۆخێکی زۆر جیددی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. جێگەی سەرنجە کە بەم دواییانە لەبارەی هێرشی ئێرانەوە دەبیستین و بە فراوانی ڕووماڵ کرا لە میدیاکانی ڕۆژاوادا، بەڵام ئەوەی کە ڕووماڵ نەکرا ئەم جۆرە هێرشانە بوون لە مانگەکانی ڕابردوودا. لەبارەی ئەوەوە هیچمان پێ ناڵێن کە چۆن بەغدا ڕێکار دەگرێتەبەر بۆ لاوازکردنی سەروەریی باشووری کوردستان و پێمان ناڵێن لەبارەی ئەو گوشارەی لەلایەن تورکیاوە خراونەتە سەر ئەم وڵاتە، هەموو ئەمانە دەبێت باس بکرێن و پێویستە ڕۆژاوا ئەوە بزانێت کە ئەمە بەرپرسیارییەتی ئەوە... دوایت ئایزنهاوەر سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا لە ساڵی 1952 وتارێکی دا کە تێیدا وتی، شتێک کە دەبێت بە باشی ئاگات لێی بێت ئەوەیە کە کۆنترۆڵی کۆمەڵگەی دامەزراوە و پیشەسازیی سەربازیی لەدەست نەدەیت. ئێستا ئێمە کۆنترۆڵی ئەوە لەدەست دەدەین و حوکمڕانی جیهان دەکات و پێویستە ڕابگیرێت. ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆ ئەوروپا و منیش دەگەڕێمەوە ئایسلاند و ئەم قسانە بەنێو خەڵکدا بڵاودەکەینەوە کە بەرپرسیاتێتییەکە هیی هەموومانە.

ڕووداو: کاتێک دەڵێین ئایسلاند، ئێوە گەلێکی بچووکن، بەڵام سەرکەوتوو بوون لە بەرگریکردن لە خۆتان. چ ئەزموونێک هەیە کە دەکرێت کورد لە ئایسلاندییەکانەوە وەریبگرێت؟

ئۆگموندور یۆناسون: ئەوەی ئێمەی بەهێزکرد باوەڕ بەخۆبوونمان بوو. ئێمە تەنیا 400 هەزار کەسین، بەڵام هیچ کات بەتەواوی دڵنیا نین ئایا ئێمە 400 هەزار یان 400 ملیۆن کەسین. دەزانین کە گرنگ نییە. دەزانین ئەوەی گرنگە بڕابوونمانە بە خۆمان؛ دەشڵێم ئەو گەلەی کە کولتوور و زمانی دەپارێزێت و کار بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی دەکات هەرگیز نابەزێت. بەڵام ئەگەر ڕێگە بدەیت کەسێک کولتوورەکەت لێ بدزێت، زمانەکەت لێ بدزێت و کەلەپوورەکەت لێ بدزێت، ئەو کاتە دەکرێت ببەزیت.

ڕووداو: کولتوور و زمانی کوردی هێشتا ڕووبەڕووی هەڕەشە و قەدەخە دەبێتەوە. بۆ نموونە لە ئێران، تورکیا، لە سووریا بەگوێرەی دەستوور خوێندنی زمانی کوردەی قەدەخەیە. لە ئایسلاند وەکوو گەلێکی بچووک، چۆن توانیتان کولتوور و زمانی خۆتان بپارێزن؟

ئۆگموندور یۆناسون: ویستمان بیپارێزین. دەزانیت شتەکان لە خۆیانەوە ڕوونادەن، بەڵکوو هەمیشە کەسێک هەیە کە دەیانکات؛ هەمیشە کەسانێک هەن کە شتەکان دەکەن؛ هەتا بڕوات وابێت کە تۆ کردە و کار بۆ شتێک دەکەیت، دەبێت ئەو شتە بکەیت. پێم وایە شتێکی دیکە کە بۆ ئێمە گرنگ بوو یەکگرتووییە لەنێو کۆمەڵگەکەدا؛ لە 2008 و 2009 قەیرانێکی گەورەی بانکییمان هەبوو و ئێستا لێی دەرچووین. چۆن؟ ئێمە لە ئایسلاند پەندێکمان هەیە دەڵێت ئەگەر لەنێو دەریا لە کاتی کەشوهەوای دژوار کەوتنە نێو کێشەوە پێویستە پێکەوە سەوڵەکان بگرن و بەو شێوەیە ڕزگارتان دەبێت، بەڵام پێویستە لەنێو هەمان بەلەم بن. پێویستە هەمووان لەنێو هەمان بەلەم بن، بۆیە ئەمە هەرگیز کە بیرۆکەی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی جیانابێتەوە، بۆیە دەبێت ئەوە بەشێک بێت لە پاکێجەکە.

ڕووداو: ئێوە دەوڵەتتان هەیە و کورد دەوڵەتی نییە. کورد چۆن دەتوانێت زمان و کولتووری خۆی بپارێزێت لە کاتێکدا دەوڵەتی نییە؟

ئۆگموندور یۆناسون: کورد لە ڕابردوودا دەوڵەتی نەبووە و توانیویەتی بیپارێزێت، بێ دەوڵەت توانییان ئەوە بکەن. بەڵام هۆکارەکە کردارەکانی کورد خۆی نییە کە زمان و کولتووری خۆیان لەدەستدەدەن بەڵکوو ئەوانی دیکەن کە زۆرەملێ و گوشار دەکەن؛ هەر بۆیە دەبێت ئەوەش بوەستێندرێت. لێرەدا هەموو جیهان بەرپرسیارییەتی هەیە. من جارێکیان چاوم بە هەندێک چالاکڤان کەوت لە ئامەد. ئەوە لە 2017 بوو، یەکێکیان شتێکی وت کە لە یادم ناچێت و وتی، خەمی ئێمەت نەبێ. ئێمە ڕزگارمان دەبێت و تا کۆتایی دەجەنگین. ئێمە نادۆڕێین. خەمی خۆتان بخۆ. خەمی ئەوروپا بخۆ. خەمی بەشەکانی دیکەی جیهان بخۆ و لە زەلیلی ڕزگاری بکەن. بۆیە لەپێناو ڕزگارکردنی لە زەلیلی، ئێمە لێرەین و ئەم قسانە بڵاودەکەینەوە و هەر هەوڵی ئەوەشمان داوە لە ساڵانی ڕابردوودا. من کۆبوونەوەی زۆرزۆرم هەبوون لە ئایسلاند. کۆبوونەوەی گشتی کراوە، زۆر بابەتم نووسیون، خەڵکی دیکەش ئەوەیان کردووە. ئێستا پێم وایە شتێک وا دەگۆڕێت، وای دەبینم، پێم وایە ئەگەر تەماشای ئیسرائیل و فەلەستین بکەیت، ئەگەر تەماشای ئۆکراینا بکەیت. دەبینیت تاوەکوو ئێستا پێمان دەگوترا مێژوو لە شوباتی 2022 دەستی پێ کرد لەگەڵ داگیرکارییە بێ پاساوەکەی ڕووسیا، وەکوو خۆیان ناوی دەنێن. مێژوو نییە لە ئیسرائیل و لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێ کردووە، بەڵام هەموو کەسێک مێژوویەکی هەیە، جووەکان مێژوویان هەیە و فەڵەستنییەکان مێژوویان هەیە؛ ئۆکرایناش مێژووی هەیە. ئێستا کە شتەکان زۆر جیدی بوون لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئۆکراینا، خەڵکی زیاتر سەرنجی لەسەر مێژووە و گرنگی پێدەدات. ئێستا خەڵکی زیاتر باسی سیڤەر دەکات. خەڵکی زیاتر باسی لۆزان دەکات، تەنانەت لە 1920 زیاتر لە جاران. دەزانیت جیهان وا بەخەبەردێتەوە لەبارەی گرنگیی مێژوو و ئەمەش بۆ کورد و پرسی کورد باشە. ئەگەر بزانین کورد چ گەلێکی گەورەیە و چۆن ناچار دەکرێن، پێم وایە ئەو کاتە شتەکان دەگۆڕدرێن. ئێستا لە هەموو کاتێک دیکە زیاتر چانسێکی باشتر هەیە، بەڵام لە هەمان کاتدا زۆرتر گرنگە، زۆر ڕیشەییە کە بەهۆش بێینەوە لەبارەی پێویستی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشی.

ڕووداو: هیچ چانسێک لە تورکیا دەبینیت بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد؟

ئۆگموندور یۆناسون: پێم وایە پێویستی بە گوشارە لە دەرەوە. پێم وایە پێویستی بە گوشارە لە ئەوروپاوە، لە ئەمریکاوە، لە ناتۆوە. دەزانیت کاتێک دڕندەییەکان لە 2015 و 2016 دەستیانپێکرد ناتۆ لە برۆکسل لە کۆتایی هاویندا کۆبوونەوەیەکی کرد و ئەوەی من تێیگەیشتم گڵۆپی سەوزی پێکرد بۆ ئەوەی کە ڕوویدا و دواتر بینیمان کە چی ڕوویدا. تۆ دەزانیت چی ڕوویدا، منیش دەزانم چی ڕوویدا، بەڵام ئەوانی دیکە لە جیهان نازانن. ئەوە پێویستی بە دادگاکەی گەل بوو؛ دادگاکەی خەڵک لە پاریس کە خەڵک لەوێ کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەو پرسە بوەستێت و لە دڕندەییان بپێچنەوە. من لەوێ بووم لە تورکیا، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەوێ بووم و وێرانکارییەکەم بینی، نیو ملیۆن خەڵک دەربەدەر بوون و ئەو کاتە بەڵێنم بە خۆم دا کە هەرگیز نەوەستم تاوەکوو ئەوە دەکەمە شتێکی گشتی و دوای ئەوەی هەندێک کەس کە شایەدحاڵ بوون بانگهێشتم کردن بۆ ئەوەی بێنە ئایسلاند و بۆمانی ڕوون بکەنەوە، بەڵام جیهان بێدەنگ بوو، بێدەنگ بوو، بۆیە ئەرکەکە ئەوەیە کە ئەو شتانەی ڕوو دەدەن بزاندرێن و ئێستاش دەمانەوێت ئەوە بزانرێت کە چی لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان ڕوودەدات، چی لە ڕۆژاڤا ڕوودەدات بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە. بە یەکێتی ئەوروپا بڵێین، بە ناتۆ و ئەمریکا بڵێین، هەروەها خەڵکی ئەوروپا، کە ناکرێت ئەمە قبووڵ بکرێت، چونکە گوشارەکە پێویستە لە خەڵکەوە بێت.

ڕووداو: ئاییندەی ڕۆژاڤا چۆن دەبینیت؟

ئۆگموندور یۆناسون: ئەگەر پێت بڵێم کە ئاییندەی ڕۆژاڤا چۆن دەبینم هەروەها ئاییندەی کوردستان بە گشتی لە تورکیا، لێرە، ڕۆژاڤا و ئێران، من زۆر گەشبینم بۆ کورد، زۆر گەشبینم، بەڵام کاتی دەوێت، ساڵانێکی دەوێت، بەڵام دەکرێت شتەکان خێرا ڕووبدەن، دەکرێت زۆر بەخێرایی شتەکان بگۆڕێن و پێم وایە ئەگەر بتوانین پڕۆسەی ئاشتی دەستپێبکەینەوە، پێشتر من باسی تیۆری دۆمینەم کرد، لێرەوە دەستپێدەکەیت و ئینجا ئەوی دیکە، دەزانیت کە ئەوە کاریگەرییە و دەڕوا، بە دیاریکراویش نازانیت چی ڕوودەدات، بەڵام باشتر دەبێت، باشتر دەبێت بۆ هەموو کەسێک.

ڕووداو: ئەگەر شتێک هەبێت وەکوو ئامۆژگاری بیدەیت، ئەو ئامۆژگارییە چییە کە کورد دەکرێت لە ئەزموونی ئایسلاندەوە وەریبگرن؟

ئۆگموندور یۆناسون: ئەوەی پێشتر وتم لەبارەی کولتوور، زمان و کەلەپوور؛ مەهێڵن لێتان بدزن، ئەو کاتە نەبەز دەبن. هەروەها بێگومان یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەمووان دەخاتە سەر یەک کەشتی.

ڕووداو: ئەم پرسیارەم پەیوەندی بە پرسی کوردەوە نییە، بۆچی وڵاتەکەت، ئایسلاند، ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا نییە؟

ئۆگموندور یۆناسون: زۆرینەی خەڵکی ئایسلاند دژی ئەوەن. ئێمە نامانەوێ ببینین کە ماسیگرتنمان بکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی ئەوروپاوە و دەمانەوێت پشکەکان بۆ خۆمان بهێڵینەوە؛ ئەوە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان. بەڵام هۆکاری دیکەش هەن، دەزانیت یەکێتی ئەوروپا لە هەموو کاتێک زیاتر ناوەندیی -مەرکەزی بووە. بە بۆچوونی من، لە ڕادەبەدەر لەسەر بنەمای بەبازاڕکردن داکوتراوە؛ بەبازاڕکردنی ئابووری. بەبازاڕکردنیش کۆمەڵگە لە دیموکراسی دووردەخاتەوە. دیموکراسی ناهێڵێت یان کەمی دەکاتەوە. ئەوروپا زۆر ناوەندیی بووە و زۆر لەسەر بنەمای بازاڕە. خراپترین بیرۆکە لە یەکێتی ئەوروپا کە من پێم وابوو زۆر باشە، بیرۆکەی هەرێمەکانی ئەوروپا بوو، هەرێمەکانی ئەوروپا، نەک ئەوروپای وڵاتان و ناوچەکان، دەکرا ئەم بیرۆکەیە زۆر کێشە چارەسەر بکات، کێشەی کەتەلۆنیا، کێشەی باسک و سکۆتلاند. ئەوە دەرگای نوێی کردەوە. ئەگەر یەکێتی ئەوروپا لەسەر بنەمای هەرێمەکان بووایە ئەو کاتە وابەستە دەبوون کە کولتوور، زمان و ویستی خەڵکەوە. ئەوە جۆرە ئاییندەیەک دەبێت کە من پشتگیری لێدەکەم، بەڵام ئەمەی ئێستا کە بچینە نێو کۆمپانیایەکی بازاڕی ناوەندیی، نەخێر.[1]
ئەم بابەتە 72 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 05-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-02-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 97%
97%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 06-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 72 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.135 KB 06-02-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
عەلی حەسەنیانی
21-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی حەسەنیانی
ژیاننامە
سەڵاح محەمەد کەریم
02-03-2022
سروشت بەکر
سەڵاح محەمەد کەریم
ژیاننامە
کەیوان کەوسەری
07-12-2023
شادی ئاکۆیی
کەیوان کەوسەری
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری نێودەوڵەتی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گوندی گردی ماوان
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی ژیریای بنەڕەتی کچان ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی گوندی ڕەزگەی خەیلانی ساڵی 2024
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
گەشتێکی ئەسپ سواری بۆ گوندی کانی ماران
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پێشەنگای پەلەوەری جوانی لە شاری سلێمانی
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,729
وێنە 106,378
پەرتووک PDF 19,237
فایلی پەیوەندیدار 96,830
ڤیدیۆ 1,376
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
75 هەزار ساڵ لەمەوبەر لە ئەشکەوتی شانەدەر ژیاوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
گۆڕستانی چراغ لە هەولێر ساڵی 1920
پەرتووکخانە
گۆران لە نێوان زێی بادینان و ڕووباری خازر
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
ئاهەنگێکی هاوسەرگیری شاری سلێمانی، ساڵی 1972
کورتەباس
پێنج ئەستێرەی کوژراو؛ لە سۆرانی مامەحەمەوە بۆ وەدات حوسێن
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
لاوکی موسۆ
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
میرزا محەمەد مەجید قازی مامی پێشەوا قازی محەمەد
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.969 چرکە!