پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,462
وێنە 105,704
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,406
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پاکتاوی ڕەگەزیی کوردانی دێرسیم و پلانی شێوەنازیستیی تورکیا
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پاکتاوی ڕەگەزیی کوردانی دێرسیم و پلانی شێوەنازیستیی تورکیا

پاکتاوی ڕەگەزیی کوردانی دێرسیم و پلانی شێوەنازیستیی تورکیا
پاکتاوی ڕەگەزیی کوردانی #دێرسیم# و پلانی شێوەنازیستیی تورکیا

بە درێژایی مێژووی مودێڕن لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەندەی تاکی کورد لەژێر گوشار و چەرمەسەریدا بووە هیچ نەتەوە و تاکی سەر بەهیچ نەتەوەیەکی دی هێندە نەکەوەتووەتە ژێر گوشاری سیستەمە سیاسییەکانەوە. بەتایبەت پاش ئەوەی سیستەمی دەوڵەت-نەتەوەی مۆدێڕن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لەلایەن وڵاتانی داگیرکەری کوردستانەوە بیری لێ کراوە و بۆ سازکردنەکەشی کەوتنە کار. لەو نێوەدا بە دەیان بزووتنەوەی دژ بە نەیاران و داگیرکەرانی کوردستان لەلایەن ڕێبەرانی کوردەوە وەڕێ خراوە. لەم نووسینەدا چارەنووسی یەکێک لەو ڕێبەرانە دەخەمە بەرباس.

ساڵی 1937 لە پارێزگای دێرسیم (تونجەلی) ی باکووری کوردستان، کوشتارگەیەکی گەورە دەستی پێ کرد. هێزەکانی سوپای تورک هێرشیان کردە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیە و بەپێی نووسینی سەرچاوە جیاوازەکان لەنێوان 65 تا 70 هەزار کەس لە کوردە زازاکان کوژران و هەزاران کەسیشیان لێ دوور خرانەوە. (مارتین ڤان برووینسێن) لە نووسینی پاکتاوی ڕەگەزیی کوردەکان و سەرکوتی ڕاپەڕینی دێرسیمدا بەوردی ئەو ڕووداوە دەخاتە بەر باس. لەو ڕاپەڕینەدا #سەید ڕەزا# ، ڕێبەرایەتیی کوردە زازاکانی لە ئەستۆ بووە. هێزی زەمینی و ئاسمانیی تورکیا بە هەموو توانایەوە هەوڵی سەرکوتی کوردەکانی داوە و وەک سەرچاوە جیاوازەکان ئاماژەیان پێ کردووە لە 50 تا 70 هەزار کەس لە خەڵکی دێرسیم کوژراون. ئەگەرچی سەرچاوەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەو ئامارە ڕەت دەکەنەوە و ژمارەی کوژراوانی دێرسیم بە 12 هەزار کەس بەراورد دەکەن.
=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❝=KTML_Quote_Content=لە دێرسیم هەنگاوێکی گەورەی لەناوبردنمان دەستپێکرد بوو. لە یەکێک لە ئەشکەوتەکان خێزانێکمان دۆزییەوە، لە باپیرێک و دایک و باوکێک و منداڵیکی چوار پێنج ساڵان پێکهاتبوون. گەورەکانمان کوشت و چکۆلەکەمان هێشتەوە زانیاریی لێ بەدەست بێنین. بەڵام نەک تەنیا زانیاری نەدایبنێ، بەڵکوو لەکاتی قسەکردن لەگەڵی، فڕۆکەی سەربازی خۆمان بەسەرماندا هات و ئەو منداڵە خۆی بە عەرز دادا و بە لەتەدارێک کە بەدەستییەوە بوو نیشانەی لێگرت. منیش دەستوورم دا و وتم: ئەو بیژووەش بکووژن و کوشتیان.=KTML_Quote_End=

لە نووسینێکدا کە بە ناوی (لە ساڵی 1937ەوە تا 1938 لە دێرسیم چ ڕابرا) ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێکەوتی 04-05-1937 لە کۆبوونەوەی کابینەی وەزیران و پەڕڵەمانی تورکیا ئەو باسە تاوتوێ کراوە:
پێویستە دێرسیم ئابڵووقە بدرێ. کوردەکان دەبێت لەناو کۆمەڵگەی تورکیدا بتوێنەوە و تێدا بچن. دەبێت هێزە چەکدارەکان هەموو دێرسیم بپشکنن و تەنانەت ئەشکەوتەکان بگەڕێن کە خەڵک خۆیان لێ حەشار داوە و هەمووان لە کون بهێننە دەر و بیانکوژن و ڕایانگوێزن.

لە نووسینێکی دیکەدا بە ناوی (تورکیە و گرووپە زمانی و ئیتنیکییەکان) ئاماژە بەو کراوە کە لەو زنجیرە هێرشانەدا نزیکەی 700 هەزار کەس ناچارکراون وڵات و خان و لانەی خۆیان بەجێ بێڵن و هەروەها 350 هەزار کەسیش کوژراون.
ئەو ڕەوتە لە درێژەی پاکتاوی ڕەگەزیی ئەرمەنییەکاندا بەڕێوەچووە و بەشێک لە پلان و بەرنامەیەک بووە کە بۆ دەوڵەت-نەتەوەسازی لە سەردەمی سازبوونی کۆماری تورکیا بەدەستی ئەتاتورکەوە دەستی پێ کردبوو.
هەڵبەت زۆر بەڵگەی مێژوویی ئەوە دەسەلمێنن کە ڕێژیمی تورکیا نەک هەر کوردەکان، بەڵکوو عەرەبەکانیشی پاکتاو کردووە. بە نموونە لە بیرەوەرییەکانی مووسا عەنتەر لاپەڕەی 64دا، لەو بارەوە ئاوا هاتووە: (ناوچەی هەتای لە تورکیا عەرەبی لێ بوون و داوایان لێ کردوون بە زۆرەملێ بڵێن ئێمە تورکین. هەر بۆیە ئەو خۆی شاهید بووە کە مستەفا فەندی خاوەن کارگەی جوتیاری ئەدەنە و دەمڕاستی بەشێک لە عەرەبەکان لە وتارێکدا کە ڕوو بە جەماوەر پێشکەشی کردووە سەرەڕای ئەوەی بەستەزمانە تورکیشی باش نەدەزانی بە دەست لە سینگ دانەوە دەیکوت: وەڵڵاهی ئێمە تورکین، بیللاهی ئێمە تورکین، تەڵڵاهی ئێمە تورکین، بە قورئان تورکین. بەو قسانەوە لەسەر ستەیج هاتە خوارەوە بەڵام دیار بوو چەندیان لەگەڵ وتووە تا بچێ و ئەوانە بڵێ.)

هەر لەو سەروبەندەدایە کە شۆڕشی دێرسیم لەژێر گوشار و هێرشی تورکان بۆ سەر کوردەکان دەست پێدەکا. مووسا عەنتەر وەک کەسێک کە لەکاتی ڕووداوەکانی دێرسیمدا ژیاوە و وەک بیرەوەریی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەیانگێڕێتەوە و لەمەڕ سەید ڕەزاوە دەڵێت: سەید ڕەزا سەرکردایەتیی شۆڕشی دێرسیمی دەکرد، بەسێ-ی هاوسەری بەڕێزیشیان سەرکرادیەتیی گرووپێکی گەریلایی دەکرد. بۆیە ئەوکات هەموو ڕۆژێ لە ڕۆژنامەکانی ئەستانبوڵ هێرش دەکرایە سەر بەسێ خانم.
سەرۆکی ئەوسای هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا موحسین باتوور لە ساڵی 1985دا لەژێر ناوی بەسەرهات و بۆچوونەکانی پشت پەردەی سێ خولی جیاوازدا دەنووسێ: (ساڵی 1938بە یەکجاری لە ئەلازی دامەزراین، بەڵام دوای هاتنی فەرمانێک لە ئەنقەرەوە، لەگەڵ یەکەم بەشداری پێشگرتنی جووڵانەوەکانی دێرسیممان کرد، بەڵام داوای لێبووردن لە خوێنەرانم دەکەم و ئەو لاپەڕانەی ژیانم نانووسمەوە.)
ئەو لاپەڕانەی ژیانی سەرۆکی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا کە خۆی لە خوێنەرانی دەشارێتەوە و ڕووی ئەوەی نییە خەڵک و جیهان بیزانن، ئەو کوشتار و (قەتڵوعامە) یە کە یەکەکەکانی هەوایی تورکیا بەسەر کوردانی دێرسیمیان هێناوە.

هەر مووسا عەنتەر لە لاپەڕەی 70ی پەرتووکەکەیدا و لە بەشی باسی ڕاپەڕینی دێرسیمدا، بیرەوەرییەکی خۆی لەگەڵ یەکێک لە ئەفسەرە پلەیەکەکانی سوپای تورک دەگێڕێتەوە کە ڕاستەوخۆ لە سەرکوتی دێرسیمدا ڕۆڵی هەبووە. ئەو ئەفسەرە پلەیەکە ناوی سەجادەدین بووە. دوو ڕووداو کە سەجادەدینی ئەفسەری تورک لەمەڕ کوردانی دێرسیمەوە دەیگێڕێتەوە، ڕاستیی ڕووداوەکان زیاتر لەو مێژووانە بەدەستەوە دەدەن کە هەر بە پشتبەستن بە نووسراوەی نووسەرانی دیکە نووسراون:
(لە دێرسیم هەنگاوێکی گەورەی لەناوبردنمان دەستپێکرد بوو. لە یەکێک لە ئەشکەوتەکان خێزانێکمان دۆزییەوە، لە باپیرێک و دایک و باوکێک و منداڵیکی چوار پێنج ساڵان پێکهاتبوون. گەورەکانمان کوشت و چکۆلەکەمان هێشتەوە زانیاریی لێ بەدەست بێنین. بەڵام نەک تەنیا زانیاری نەدایبنێ، بەڵکوو لەکاتی قسەکردن لەگەڵی، فڕۆکەی سەربازی خۆمان بەسەرماندا هات و ئەو منداڵە خۆی بە عەرز دادا و بە لەتەدارێک کە بەدەستییەوە بوو نیشانەی لێگرت. منیش دەستوورم دا و وتم: ئەو بیژووەش بکووژن و کوشتیان.)
لەو بەشەشدا جودا لەوەی شێوەی دڕندانەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی تورک لەگەڵ کەسانی سڤیل و ئاسایی و پیر و پەککەوتە دەبینین، لە هەمان کاتدا ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ منداڵان دەبینین کە چ بێڕەحمانە لەناویان بردوون و هەڵبەت خاڵی سەرنجڕاکێشتر هەڵوێستی منداڵێکە لە بەرانبەر دوژمنانی مرۆڤایەتیدا کە لە کاتی مردنی دایک و بابیشیدا نیشانە لە فڕۆکەی دوژمن دەگرێ و ئەوەش ڕۆحی شۆڕشێکە کە تا ئیستاش لەناو کورداندا ماوەتەوە.

ڕووداوی دووەم مەترسیدارترە و وەبیر ڕووداوەکانی پاکتاوی جووەکانی ئەڵمانی نازیمان دەخاتەوە. لە ڕووداوی دووەمدا، ئەفسەر سەجادەدین ئاوا باس دەکا:
(ڕۆژێک لە ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا بە هەزاران کوردمان لە ئەشکەوتەکان دەستگیر کرد و هێناماننە خوارێ. لە دەشتاییەک خڕمان کردنەوە و فەرمانی کوشتن درا. فەرماندە کوتی: پێویست ناکات ئەوەندە گوللە لەکوشتنی ئەوانە بە فیڕۆ بدەن، بەڵکوو بیانبەن و لەناو ڕووباری مونزر بیانخنکێنن. ئێمە ئەوانمان وەپێش خۆماندا و بەش بەش دەمانبردنە سەر پردی مونزر و لەوێش فڕێمان دەدانە ناو قووڵایی ئاوی ڕووبارەکە. ئەوانەی نەشدەهاتن بە زەبری هێز و لێخوڕینەوە وەپێش خۆمان دەدان و دەمانخستنە ناو ڕووبارەکە. ئیدی کۆمەڵ کۆمەڵ دەمانهێنان و فڕێمان دەدان و دەمانخستنە ناو ڕووبارەکە. ئەوان خۆیان بە یەکەوە بەستبوو بۆ ئەوەی بە ئاسانی ڕادەستی ئێمە نەبن. بەڵام بێ کەڵک بوو، چونکە لە چەند لقەداری تەڕ، هێندێک شووڵکم درووستکردبوو، بۆیە فەرمانم دا، ئەوانەی ناچنە سەر پردەکە لێیان بدرێ. لە خوار پردەکەش، لە کەنار ڕووبارەکە، چەند سەربازێکم جێگیر کرد بوو بۆ ئەوانەی ڕاستەوخۆ دوای فڕێدانیان ناخنکێن و دەیانەوێت بە مەلەکردن خۆیان ڕزگار بکەن.)
لە زۆریەک لە سەرچاوەکانی شەڕی جیهانیی دووەمدا، باس لە ئاکاری لەو چەشنە کراوە کە سەربازانی ئاڵمانی نازی لەگەڵ نەیارانی خۆیان و بەتایبەت جووەکانیان کردووە و هەر بەو وتەیە بووەوەی گوللە زایە نەبێت بە شێوەیەکی نائاسایی دەیانکوژن و بە نموونە بە برسی ڕاگرتن و خنکاندنیان. ئەوەی ئەڕتەشی تورک و بیری فاشیستیی دەوڵەتی تورکیا کردوویەتی، و بەشێکی لەسەر دێرسیم و شۆڕشگێڕانی ئەو شارە و خەڵکی ئاسایی دەوربەری ئەو شارە تاقی کردووەتەوە، تەنیا بەشێک لە پاکتاوی نەتەوەی کوردە بە دەست نەیارانی لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا و لەئاکامیشدا ڕێبەرانی ئەو شۆڕشە و یەک لەوان سەید ڕەزا بە دەست دوژمنانی کورد لە سێدارە دران و سەید ڕەزا لە کاتی لەدار دانیشیدا، مێرانە چووە سەر مێزی سێدارە و پاڵی بە سینگی بکووژەکەیەوە ناو خۆی پەتی لە ملی خۆی کرد و لە ڕێی نەتەوەکەیدا شەهید بوو. بەڵام بیری ڕزگاریخوازی و دژە نەیاری سەید ڕەزا تا ئێستاش لە کوردستان هەر لە پەرستاندندایە.

خوێندنەوەی شۆڕشی دێرسیم لە ڕوانگە و دەلاقەی بیرەوەریی کەسانی بەشداربووی سەرکوتەکە، گرینگیی زیاتر لە ڕادەی هەیە. چون ئەو کەسانە کەسی ئاسایی نەبوون و بەرپرسیارییەتیی یاساییان هەبووە. لەباری دەروونییەوە شێوەی هەڵسوکەوتی فەرماندە و ئەفسەرانی تورک لەگەڵ قوربانییە کوردەکانیان، بە ڕادەی هەڵسوکەوتی نازییەکان لەگەڵ جووەکان قێزەون و نامرۆڤانەیە و پێویستی بە لێکۆڵینەوە و لەسەر دووانی زیاتر هەیە و تەنانەت پێویستە ئەو فاکتانە بکرێنە بەڵگە فیلم و بە زمانەکانی دیکەش وەربگێڕدرێن، تا ڕووخساری فاشیستیی دژبەرانی کورد زیاتر لەوەی تا ئێستا دەرکەوتووە نیشان بدرێ.[1]
ئەم بابەتە 111 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 01-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-01-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 11-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 111 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,462
وێنە 105,704
پەرتووک PDF 19,153
فایلی پەیوەندیدار 96,406
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شای بازان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
کورتەباس
یادە زیندووەکان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
شەرمین وەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!