ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 518,491
画像 106,344
書籍 19,228
関連ファイル 96,867
Video 1,358
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
نهێنییەکانی دەستگیرکردنی ئۆجەلان؛ سێ دەزگا هەواڵگرییە مەترسیدارەکە چۆن بەشداربوون؟
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نهێنییەکانی دەستگیرکردنی ئۆجەلان؛ سێ دەزگا هەواڵگرییە مەترسیدارەکە چۆن بەشد...

نهێنییەکانی دەستگیرکردنی ئۆجەلان؛ سێ دەزگا هەواڵگرییە مەترسیدارەکە چۆن بەشد...
لە کۆتایی هاوینی ساڵی 1998دا «ئاتیلا ئاتەش» فەرماندەی هێزە زەمنییەکانی سوپای تورکیا، لە شارۆچکەی ڕەیحانلی لەویلایەتی هاتای لەسەر سنووری تورکیا -سووریا، لە وتارێکی خۆیدا هێرشدەکاتە سەر حکومەتی سووریا و داڵدەدانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بەدوژمنایەتیکردنی وڵاتەکەی وەسفدەکات.
ئەم وتارەی ئاتیلا ئاتەش دەمودەست لەلایەن نێوەندە سیاسیی، میدیایی و هەواڵگرییەکانەوە بەهەڕەشەی ڕاستەوخۆی جەنگ لێکدەدرێتەوە. ناوبراو بۆ یەکەمجار بوو کە ئاوا ناوی سووریا بهێنێ و ئاماژەشی بەوە کردبوو کە ئەوان چیتر لەئاست ئەم دەستوەردانەی دیمەشقدا بێدەنگ نابن و بەپەلاماری سەربازیشەوە بۆ هەموو شتێک ئامادەن.
دواتر دەردەکەوێت، کە ناوبراو لە کۆبوونەوەی «دەزگای ئاساییشی نەتەوەیی»دا ڕادەسپێردرێت ئەم لێدوانە بدات، چونکە میت و دەزگا هەواڵگرییە تەریبەکان کۆمەڵێک بەڵگەنامە لەسەر پشتیووانیکردنی سووریا لە #پەکەکە# کۆدەکەنەوە و لەو کۆبوونەوەیە پیشانیدەدەن کە لەناویاندا دانپیانانی شەمدین ساقق فەرماندە ڕفێنراوەکەی پەکەکەش هەیە. بەتایبەت قسەکانی ساقق لەسەر جێ و شوێنی ئۆجەلان و جۆری هاوکارییەکانی سووریا بۆ پەکەکە بە بەڵگەی یەکلاکەرەوە لە قەڵەمدەدرێن.
دوابەدوای هەڕەشەکەی ئاتیلا ئاتەش، سولەیمان دەمیرەل سەرۆک کۆماری ئەوسای تورکیاش لە وتارێکی خۆیدا بەڵگەی بۆ ئەم دەستوەردانەی سووریا هێنایەوە و ڕاگەیاند ئەوان ئامادەگی تەواویان هەیە بۆ ئەوەی بەرپەرچی ئەم هەڵوێستەی دیمەشق بدەنەوە.
ئەوەندەی نەبرد مەسعود یەڵماز سەرۆک وەزیرانیش بەپێی پرەنسیپ و ڕێساکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم هەڵوێستەی سووریای لێکدایەوە و باسی ئەوەی کرد، کە تورکیا مافی بەرگری لەخۆکردنی تەواوی هەیە و لە کۆبوونەوەی دەستەی وەزیرانی وڵاتەکەیدا بڕیارێکیان وەرگرت، کە لەئاست ئەم دەستدرێژییەی سووریا بۆ هەموو کاردانەوەیەک ئامادەباشی ڕابگەیەنن.
دواتر ناوبراو بەئەنقەست لە تەلئەبیبەوە بە زمانێکی وردتر هەڕەشەی لە سووریا کرد، کە ئەوان چیتر تەحەمولی سیاسەتەکانی ئەسەد ناکەن، ئەنکەرە داوا لەشام دەکات ئۆجەلانیان ڕادەست بکاتەوە، شام خۆی لەمە دەبوێرێت.
دەستبەجێ حافز ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەرێوڕەسمێکی نیزامی سوپاکەیدا ئامادە‌دەبێت و باس لەوە دەکات، کە سوپای سووریا توانای ئەوەی هەیە پێش بەهەموو دەستدرێژییەکی بێگانە بۆ سەر خاکەکەی بگرێت و لەمەیش بێباکە، هاوکات لەجێبەجێاتێکی سەربازیی ناتۆدا باس لەوەیش دەکرێت، کە سووریاش یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێزەیە! ئەم هەڕەشەیە دیمەشق نیگەران دەکات، ڕێک لەو کاتەوە عەبدولحەلیم خەدام جێگری سەرۆک کۆمار بەنهێنی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات و داوای لێدەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا واتە سووریا و پەکەکە وا باشترە ئۆجەلان بۆ ماوەیەک خۆی لەو وڵاتە، یاخود لەشوێنێکی دیکەدا بشارێتەوە، خەدام بەڵێنی ئەوەیش دەدات، کە لەمڕوەوە ئەوان هاوکاری ئۆجەلان بکەن، ئیتر هەتا تەنگژەکە زیاتر دەمدەکاتەوە و بەناچاری کۆمکاری عەرەبی و بەتایبەتیش حوسنی موبارەک نێوبژیوانی دەستپێدەکات و کاتێکیش ئاپۆ دیارنامێنێت، ئەوسا لایەنی سووری موبارەک دڵنیادەکەنەوە کەوا ئاپۆ لەشام نەماوە و بۆ شوێنێکی نادیار سووریای جێهێشتووە.
ئاپۆ، کە پێش شەش مانگ لەلایەن پەڕڵەمانتارەکانی یۆنانەوە بانگهێشتی فەرمی بۆ واژووکراوە، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بەرەو ئاسینا بەڕێدەکەوێت، بەڵام لە فڕۆکەخانەی ئاسینادا بەرەورووی هەڵوێستێکی سەیر و سارددەبێتەوە و یۆنانییەکان سۆز و بەڵێنەکانیان پشتگوێدەخەن و کەس پێشوازی لە ناوبراو ناکات، تەنانەت ڕێگەیشی پێنادەن لە فڕۆکەخانەکە بێتە دەرەوە، دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە لە فڕۆکەخانە چەندجارێک لەگەڵی کۆدەبنەوە، هەروەها بەڕاشکاوی پێی ڕادەگەیەنن ئەوان ناتوانن ڕێگەی پێبدەن لەوێ جێگیر ببێت، ئۆجەلان بەسەرڤیسی هەواڵگری ڕادەگەیەنێت، کە ئامادەیە بەناسنامەیەکی ساختەش لەو وڵاتە بژیت، بەڵام سەرڤیس بوار بەمەیش نادات، دوای ئەمە بەهەماهەنگی دەزگای هەواڵگریی و هەندێک لەبیرۆکراتەکان ڤیزەی ڕووسیای بۆ دەستەبەردەکرێت، لە مۆسکۆش ماهیر وڵات کادری ناسراو و نوێنەری پەکەکە لەگەڵ ڕووسەکان کۆدەبێتەوە و هەلێک دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی ئۆجەلان «تەنیا بۆ ماوەیەکی کاتی» لەو وڵاتە بمێنێتەوە!
سەرڤیسی هەواڵگری ڕووسیا چەندین جار هەوڵی ئەوە دەدات، کە ئۆجەلان بخاتە ناو یارییەکی نەزانراوەوە، بەڵام ئەو بەمە قایل نابێت و ناتوانێت لەوە زیاتر فشارەکانی سەرڤیسی هەواڵگری ڕووس قبووڵبکات، لەگەڵ ئەم دۆخەدا چەندین دەزگای هەواڵگری بەتایبەت میت، مۆساد و CIA دەست بەشوێنکەوتنی ئۆجەلان دەکەن.
سیا و میت بەهەماهەنگی بەردەوام لە ڕێگەی تەلەفۆنە ئاسمانییەکەیەوە قسەکانی ئۆجەلان تۆماردەکەن و لەگەڵ ئەمەش پەیتاپەیتا حەشارگەکەی دەستنیشان دەکەن، لە ڕووسیاش تێکڕای ئەو پەڕڵەمانتار و سیاسییانەی، ‌ کە پێشتر بەڵێنی هاوکاریان دابویە، لەبەڵێنەکانیان پاشگەزدەبنەوە و کەس خۆی لێ بەخاوەن ناکات، تەنیا ڤیلادیمیر ژیرنۆڤسکی پشتیووانی لێدەکات.
ئۆجەلانیش لەگەڵ سەرڤیسی هەواڵگری ڕووس دەکەوێتە گفتوگۆ و ماهیر وڵات لەگەڵ ه. تایلان بەردەوام وادەکانی بۆ دیاریدەکەن، ئۆجەلان لەدیدارەکانیدا باس لەهاوکاری دولایەنە و ستراتیژی کورد ڕووس دەکات و ئەمەش بەخاڵی وەرگۆڕێنەری ناوچەکە وەسفدەکات، دواجار ژیرنۆڤسکی لەپیلانی سەرڤیسی هەواڵگری ئاگاداردەبێت و بەناچاری یەک هەفتەی تەواو ئاپۆ لەماڵەکەی خۆی لە مۆسکۆدا حەشار دەدات، ناوبراو دواتر ئاپۆ بۆ ماڵێکی ئەمانتر دەگوێزێتەوە.
دوای چەند ڕۆژێک بەرپرسیارانی دەوڵەت و بەتایبەت بەڕێوەبەرانی سەرڤیسی هەواڵگری لە هەمان ماڵ لەگەڵ ژیرنۆڤسکی کۆدەبنەوە، ئەو داوایان لێدەکات، کە مافی پەنابەری بەئۆجەلان بدەن، بەڵام ئەم بەرپرسییارانە بەراشکاوانە پێیڕادەگەیەنن، کە ئەو مافێکی وای نییە و پێویستە ئۆجەلان خاکی ڕووسیا بەجێبهێڵێت، ئەوان لە کۆبوونەوەی ئەو ڕۆژەدا بەژیرنۆڤسکی ڕادەگەیەنن، کە مانەوەی ئۆجەلان بۆ بەرژەوەندی ئاساییشی نەتەوەیی ڕووسیا مەترسی بەدواوە دەبێت، لەمە بەدوا هەندێک لەپەڕڵەمانتاران داوای مافی پەنابەری لەبیلۆروسیا دەکەن، سەبارەت بەم پرسە سەرۆکی بیلۆروسیا پێیان ڕادەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی بەپێی بڕیارەکانی ڕووسیا کاردەکات و ناتوانێت‌ لێی لابدات، لەبەر ئەمەش لێرەش وەڵامی ڕەت وەردەگرنەوە، لەم کاتەدا دیپلۆماتە تورکەکان و جەمیس ڕۆبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەتوندی لەئاست ئەم هەڵوێستەی ڕووسیا دەوەستنەوە و ڕەخنەی دەکەن.
لەم ماوەیەدا ئۆجەلان لەگەڵ یەڤگینی پری#ماکۆ#ڤ سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی دەکەن و دیسان ئۆجەلان داوای پەنابەری لێدەکاتەوە و ئەویش سەرلەنوێ ئەمە ڕەتدەکاتەوە، ئیتر کار لەکار دەترازێ و ژیرنۆڤسکی و پەڕڵەمانتارەکانی هاوڕێی لەو ماڵەی بۆیان دیاریکردووە بەردەوام سەردانی ئاپۆ دەکەن و داوای لێدەکەن هەرچی زووترە ڕووسیا بەجێ بهێڵێت و پێیشی دەڵێن ڕووسیا نایەوێت پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی لەگەڵ خۆراوای لەبەر ناوبراو تێکبدات، دواتر لەبەڵگەنامەکاندا دەردەکەوێت، کە ژیرنۆڤسکی بەردەوام لەسەر دۆخی ئۆجەلان زانیاری بەمۆساد گەیاندووە.
ئەم پیاوە، کە بەبنەچە جووە، ئاپۆ دەخاتە ناو یارییەکی ترسناکەوە، یاوەرەکانی ئۆجەلان ئەم جارە لەگەڵ وڵاتی قوبرس دەکەونە گفتوگۆوە، ئۆجەلان پێشتر لەهەڵوێستی دوورووی یۆنانییەکان و بانگهێشتە درۆزنانەکانیان تێدەگات، بەئومێدێکی کەمەوە سەیری ئەم پلانە دەکات.
پلانی قوبرسیش لەبەر هۆکارە سیاسی و ئەمنییەکان پووچەڵدەبێتەوە، کاتێک نێوبژیوانە قوبرسییەکە لەگەڵ ماهیر وڵات پێی دەڵێت ئەگەری هەیە قوبرس پێشوازی لێبکات، ئەوسا ئۆجەلان بەیاوەرەکەی واتە ماهیر وڵات دەڵێت «فڕۆکەکە بەسەر ئاسمانی تورکیادا دەچێتە قوبرس و لێرەیش ئەگەری ئەوە هەیە فڕۆکەکە بخرێتەخوارەوە، یاخود بەزۆرەکی بنیشێنرێتەوە، بۆیە باشترە لەمە پاشگەزببینەوە».
ئیتر مانەوەی ئۆجەلان لە ڕووسیا دەکەوێتە مەترسی زیاترەوە، لێرەوە ئەوان لەوە دەترسن ڕووسیا ئاپۆ بەتورکیا، یاخود ئەمریکا بسپێرێتەوە، ڕووسەکان دواتر پێیدەڵێن «کێشەکانمان لەگەڵ قوبرس چارەسەرکردووە و دەتوانێت بڕۆیتە ئەو وڵاتە»، بەڵام ئاپۆ ئەمە بە ڕیسک دەزانێت و ڕەتیدەکاتەوە، دواتر «کانی یەڵماز» ئەوسا نوێنەری پەکەکە لەئەوروپا دەبێت، بەنهێنی لەگەڵ سەرڤیسی هەواڵگری ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە، ئیتاڵیا پێش چەند مانگێک خانەخوێتی خولی دووەمی پەڕڵەمانی کوردستان لە دەرەوەی وڵاتی کردووە و پێشوازی لەپەڕڵەمانتارە ڕاکردووەکان دەکات، بەوە ڕازیدەبێت، کە ئۆجەلان بچێتە ئەو وڵاتەوە، ئۆجەلان دەستبەجێ دەڕواتە ڕۆما و لەوێ جێگیردەبێت، ئۆجەلان لە ڕێی کانییەوە داوا لەئیتاڵییەکان دەکات، کە مافی مانەوەی پێبدرێ و بەهیچ شێوەیەک بۆ هیچ شوێنێک ڕەوانە نەکرێتەوە، لێرە لەبەر پاسپۆرتە ساختەکەی پۆلیس هەندێک کێشەی بۆ دەنێتەوە، بەڵام تەنیا لەبەر میدیاکان ئەمە دەکەن و بەکانی یەڵماز ڕادەگەیەنن، کە با تەحەمولی تۆزێک سەختگیری ڕواڵەتی بکەن و دواتر ئەمە دەرباز دەبێت.
بەبیانووی نەخۆشییەوە ئاپۆ دەبرێتە نەخۆشخانەی «پالیسترینا» و لەوێ ڕادەگیرێت، کانی دیسان لەگەڵ ماسیمۆ دالێما سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کۆدەبێتەوە و داوایان لێدەکات فەزایەکی زیاتر بدەنە سەرۆکەکەی، دالێما پێی ڕادەگەیەنێت فشارەکان ئەوەندە زۆرن ڕۆما بەتەنیا ناتوانێت‌ تەحەمولی بکات.
ئۆجەلان لە نەخۆشخانەکە بەباشی دەربازی دەکات و کەڵک لەدەرەتانە کۆمەڵایەتییەکان وەردەگرێت ڕۆژانە چاوی بەچەندین کەس دەکەوێت و لێدوان بەمیدیاکانیش دەدات، هەروەها دالێما هەفتەیەک جارێک سکرتێرەکەی خۆی بۆ لای دەنێرێت و گفتوگۆی تایبەتیی لەگەڵ دەکات، هێشتا پێی ئۆجەلان لەرۆما گەرم دانایەت، تورکیا قوشقی دەبێت، لە تورکیا کاڵاکانی ئیتاڵیا پرۆتێست دەکرێت، سیاسییەکان لێدوانی توند لە دژی ڕۆما دەدەن، ئیتاڵیا بەزۆرەکی وەڵامی ڕەت بەو خواستانە دەداتەوە، کە ئەنکەرە لەمەڕ ڕادەستکردنەوەی ئەو پیاوەی حومکی مەرگی لەسەرە، پێشکەشی کردووە، لەپاڵ پەرچەکردارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، کۆمپانیا ئیتاڵیاییەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان فشاردەخەنەسەر حکومەتی ڕۆما بۆ ئەوەی لەوە زیاتر زیان بەبەرژەوەندییەکانی وڵات نەگەیەنێت، بۆیە داوادەکەن ڕۆما ئۆجەلان لەوێ دەربکات، لەولاش بەرپرسیارە هەرە پایەبەرزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش بەئاوازێکی توند هۆشداری بەئیتاڵیا دەدەن، ئەڵمانیا تاڕادەیەک پشتیووانی لەئیتاڵیا دەکات و واز لەداواکردنەوەی ئۆجەلان دەهێنێت و بەمەیش باری ڕۆما سوک دەکات، ڕۆمایش دەستبەجێ ئاپۆ لەماڵێکدا جێگیردەکات و بڕیاری دەستگیرکردنی ناوبراو هەڵدەوەشێنێتەوە.
ڕۆما و بەرلین پێکەوە کۆمیسیۆنێک پێکەوەدەنێن بۆ ئەوەی قەدەغەکان لەسەر ناوبراو لابەرن، بەڵام ئەم کارە لەنیوەدا پەکدەخرێت! کەسیش سەر لەهۆکارە پشتپەردەکانی دەرناهێنێت کە بۆچی پەکخراوە و وازی لێهێنراوە و کێ لە پشتی ئەمە بووە، دواجار حکومەتی ڕۆما کە لەوپەڕی تەنگەتاویدا دەبێت، داوا لە مۆسکۆ دەکات بەمەرجی سەربەستکردنی پێدانی قەرز و لابردنی مەرجە سەختەکان لەلایەن سندوقی دراوی نێونەتەوەیی IMF داوا لەو وڵاتە دەکات مافی پەنابەرێتی بەئۆجەلان بدات. لەو ماوەیەدا ئۆجەلان لەئیتاڵیا دەمایەوە، لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە بەباشی پارێزگاری لێدەکرا، ڕێک لەم ماوەیەدا ئەبوشەریف کە یەکێک لەکەسە نزیکەکانی یاسر عەرەفات سەرۆکی دەسەڵاتی نیشتمانی فەڵەستینە، نامەیەک بۆ ئۆجەلان دەنووسێت و باسی ئەوە دەکات کە «حەزی لێیە یارمەتیی بدات». لێرەوە دیسان بەنێوبژیوانی سەرڤیسی هەواڵگری ئیتاڵیا و سەرڤیسی هەواڵگری ڕووسیا، چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ یەک و لەگەڵ ئۆجەلان دەکەن. کۆتایی سەرباری هۆشداری دەیان کەسایەتی کورد و غەیرەکورد کە داوای لێدەکەن ئیتاڵیا بەجێ نەهێڵێ، ئۆجەلان بە هاوکاری ئەحمەد یامانی هاوڕێی و دوو کچی کورد ڕۆما بەرەو مۆسکۆ بەجێدەهێڵێت، لەم کاتەدا ئۆجەلان بۆخۆی داوا لەکانی یەڵماز دەکات کە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی شەشەمی پارتەکەی کە لە ناوچەی خنێرەی باشووری کوردستان بەنهێنی بەڕێوەدەبرێت، بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. کانی لە مۆسکۆ دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ ماهیر وڵات سەرەنجام بەفڕۆکە لەگەڵ هاوڕێیەکی خۆی (حەیدەر عەلی قەیتان) خۆی دەگەیەنێتە یەریڤان و لەوێشەوە بەسەر ئێراندا دەگاتە #ورمێ# و لەوێشەوە بەئۆتۆمۆبێل لە ناوچەی چۆمی گادەرەوە دەگاتە خنێرە و فریای کۆنگرەکە دەکەوێت، سەرکردەکانی پەکەکە لە کۆنگرە بەگومانەوە لەهاتنەوەی کانی دەڕوانن!
ئەم جارە کاتێک ئۆجەلان دەگاتە مۆسکۆ، لەو وڵاتە پێیدەگوترێت، کە تەنیا سێ ڕۆژ بۆی هەیە بمێنێتەوە و دوای ئەوە دەبێت مۆسکۆ تەرک بکات، دواتر ناوی وڵاتێکی دیکە بەزەینیاندا دێت، کە ئەویش «ئەرمەنستان»ە و بڕیاردەدەن بچنە ئەوێ، لێرەوە فڕۆکەیەکی تایبەتیی بەکرێدەگرن، بەڵام پێدەچێت کەسێک بەگوێی ئۆجەلانیدا دابێت، کە وڵاتێکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست باشترە، بۆیە لەمە پاشگەزدەبێتەوە، هێشتا دیار نییە، کە ئەم فیکرەیە هیی کام سەرڤیسی هەواڵگری بووە! دیسان فڕۆکەکە لەیەکەم وێستگەدا لە یۆنان دەنیشێتەوە، لێرەوە دەڕۆنە وڵاتێکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست! بەڵام تەنیا چەند کاتژمێرێک لەو وڵاتە دەمێننەوە و کەس نازانت بەچی هۆیەک ئۆجەلان ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵێت! ئیتر باسی هۆڵاندا دەکەوێتە سەرزمان و ناوبراو هاندەدرێت، کە بەرەو هۆڵاندا بچێت، کاتێک دەگەنە ئەمستردام، لەبەر ئەوەی ڕێکەوتنی شنگن لەنێوان ئەو وڵاتە و یونان هەیە، دەستبەجێ فەرمان بەفڕۆکەکە دەدەن، کە ئەوێ بەجێ بهێڵێت و دیسان دەیهێننەوە بۆ ئاسینا، ئێستا دەرکەوتووە کە ڕێک لەو ڕۆژەدا CIA بەوەی زانیوە، کە ئۆجەلان دەیەوێت بڕواتە هۆڵاندا، بۆیە دەستبەجێ ئەو وڵاتە ئاگاداردەکەنەوە و ئەو وڵاتەیش ناهێڵێ ئۆجەلان پێ بنێتە سەر خاکەکەیان!
بەگوێرەی دواهەم بڕیار دەبوا ئۆجەلان سەرەتا بگاتە کینیا و لەوێشەوە بگەیەنرێتە ئەفریقای باشوور، لەکینیا ئۆجەلان لە ماڵی سەفیری یۆنان دەمێنێتەوە، بەڵام دۆخەکە شپرزدەبێ‌تو ڕێک لە ئاسیناوە فەرمان بە سەفیرەکە دەگات کە دەبێت دەستبەجێ ئۆجەلان لەماڵەکەی خۆی دەربکات.
سەرەتا سەفیر بیر لەوە دەکاتەوە چەند سەرسەرییەکی کینیایی بەکرێ بگرێت و ئۆجەلان بەزۆر لەماڵەکەی بکاتە دەرەوە! دوابەدوای ئەمە تیمێکی تایبەت دێت و چەند هەوڵدەدەن بچێتەدەرەوە، ئەنجامێکی وا وەرناگرن، ئیتر کارەکە تێکدەچێ‌ و هەموو سەرڤیسە هەواڵگرییەکان بەم دۆخە دەزانن و هەواڵەکە دەگاتە ئەنکەرە و دەزانرێت ئۆجەلان لە کوێیە و دەستبەجێ کۆبوونەوەی باڵای بۆ دەبەستن، دەمودەست شاندێکی CIA بەپەلە دەگاتە ئەنکەرە و لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران، ڕاوێژکاری میت و فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکاندا کۆدەبێتەوە و پێیان ڕادەگەیەنێت، کە وڵاتەکەی ئامادەیە ئۆجەلانیان ڕادەستبکاتەوە، بەڵام ئەم شاندە بەچەند مەرجێک ئامادەیە ئەمە بکات.
مەرجەکانیش ئەمانە بوون: ئۆپەراسیۆنەکە بەهاوبەشی دەکرێت، بەزیندوویی دەهێنرێتەوە بۆ تورکیا، بەشێوەیەکی دادگەرانە دادگاییدەکرێت و نابێ لەسێدارە بدرێت.
ئەنکەرە ئەم مەرجانە قبووڵدەکات و ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێدەکات، بەرپرسیارێکی باڵای یۆنانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆجەلان قسەدەکات و پێی دەڵێت: کە «فڕۆکەیەکی تایبەت و ئەمینی بۆ ئامادەکراوە و دەنێردرێتە وڵاتێکی ئەمینتر» پاشان دەردەکەوێت، کە ئەمە درۆ بووە و تەنیا فێڵێک بووە بۆ ئەوەی ئۆجەلان لە ماڵی باڵیۆز بێتەدەرەوە.
ڕۆژی #15-02-1998# ئۆجەلان و هاوڕێکانی یەکەیەکە لەباڵیۆزخانەکە دێنەدەرەوە و سواری ئۆتۆمبیلەکان دەبن و بەرەو فڕۆکەخانە بەڕێدەکەون، کاتێک دەگەنە فڕۆکەخانەکە، لەپڕ لەلایەن ژمارەیەکی یەکجار زۆر چەکدارەوە گەمارۆدەدرێن و بەمجۆرە ئۆجەلان دەستگیردەکرێت و لەهاوەڵە کچەکانی دادەبڕدرێت و بەتەنیایی و بەچاو بەستراوی دەیخەنە فڕۆکەیەکی تایبەتیی ئەمریکاییەوە و بەرەو تورکیای دەبەنەوە.
ئیتر دواهەم وێستگەی ئاسمانی تەواودەبێت و لەوێشەوە بەکەشتی دەیبەنە دوورگەی ئیمرالی، ئەو شوێنەی کەوا ئۆجەلان ئێستا 25 ساڵە تێیدا دەژی! [1]
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは105表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | sharpress.net 15-02-2024
リンクされたアイテム: 3
グループ: 記事
Publication date: 15-02-2024 (0 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
パーティー: クルド労働者党PKK
ブック: クルド発行
Technical Metadata
アイテムの品質: 96%
96%
は、 ( هەژار کامەلا 16-02-2024上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 17-02-2024
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 17-02-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは105表示された回数
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 518,491
画像 106,344
書籍 19,228
関連ファイル 96,867
Video 1,358
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:1.547 秒(秒) !