پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,747
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
ژیاننامە
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ...
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
بەربژێری ئاکپارتی لە ئامەد: دانانی قەیووم راست نییە و بە کوردی خزمەت دەکەم
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤین لەگەڵ مەهمەت هالیس بیلدەن

هەڤپەیڤین لەگەڵ مەهمەت هالیس بیلدەن
بەربژێری ئاکپارتی بۆ شارەوانیی گەورەی شاری #ئامەد#، مەهمەت هالیس بیلدەن ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو وەکوو سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرێت، لە پلانیدایە پڕۆژەی تراموا و گەلی دیجلە تەواوبکات و بیناسازیی شارەکە بەپێی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە ڕێکبخات.
هالیس بیلدەن هەروەها دەڵێت: لە شارەوانیدا ڕێگە بۆ زمانی کوردی دەکاتەوە و خزمەتەکانی بە زمانی کوردیش پێشکەش دەکات. هەروەها بە مەبەستی باشترکردنی کوردییەکەی، مامۆستایەکی تایبەتیی کوردی بۆ خۆی دەگرێت.
هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە 31ی ئادار بەڕێوەدەچێت. بە تێپەڕبوونی کات، ڕکابەریی لەنێوان حیزبە سیاسییەکان گەرموگوڕتر و بەهێزتر دەبێت، بەڵام لە ئامەد ڕکابەرییەکە لەنێوان دەم پارتی و ئاکپارتی دایە.
ماشەڵڵا دەکاک، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕووداو لە ئامەد هەڤپەیڤێنیکی لەگەڵ مەهمەت هالیس بیلدەن، بەربژێری ئاکپارتی بۆ سەرۆک شارەوانیی گەورەی ئامەد کردووە و لەبارەی پلان و پڕۆژەکانی چەندین پرسیاری ئاڕاستە کردووە. لە هەڤپەیڤینەکەدا لەبارەی پڕۆژەی گەلی دیجلە، پڕۆژەی تراموای ئامەد، دیاریکردنی قەیومەکان و گەیاندنی خزمەتەکان بە زمانی کوردی، هەروەها لەبارەی چەندین مژاری دیکە پرسیار ئاڕاستەی بەربژیری ئاکپارتی کردووە.
دەقی هەڤپەیڤینەکە:
ڕووداو: زۆربەی ئامەدییەکان یەکەم جارە ناوی هالیس بیلدەن دەبیستن. چۆن بوو کە ئاکپارتی کەسێکی وای لە شاری ئامەد وەک بەربژێر دیاریکرد کە نەناسراوە؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: سڵاوم هەیە بۆ هەموو ئامەدییەکان. هەڵبژاردن لە 31ی ئادارە و دەمانەوێت بە باشی بەڕێوەبچێت. لە ڕاستی دا ئێمە بۆ ئەمە هەوڵدەدەین، درێژە بە خەباتمان دەدەین. بڕوابکە ئێمە لە ڕۆژێکدا 20 کاژێر کار دەکەین. من هەموو قۆناخەکانی خوێندنم لە ئامەد تەواوکردووە. من ئەندازیاری بیناسازیم لە ئیستەنبووڵ کاتێک سەرۆککۆمارمان سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبووڵ بوو، من لە شارەوانیی پەندیکی ئیستەنبووڵ کارم دەکرد. ئەحمەد بیلگەن لە ئامەد بردبوویەوە. لە 1994 سەرکەوتبوو، بەڵام من لە 1996 دەستم بە کارکرد. تاوەکوو ساڵی 1999 سەرۆکایەتیی فەرمانگەی بیناسازیم کرد. دوای ئەوە چووم بۆ شارەوانیی گەورەی دەدەنە و لەگەڵ ئایتاچ دووراک کارم کرد. سەرۆکی فەرمانگەی بیناسازی بووم. ئایتاچ دووراک لە شارەوانییەکان دا کەسێکی ناسراوە. لە ساڵی 2005 چووم بۆ ئەنقەرە و لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەستم بە کار کرد. هەشت ساڵ کارم کرد. دواتر بوومە بەڕێوەبەری گشتیی تیگەم. نزیکەی 30 کێڵگە لەژێر دەستی ئەو فەرمانگەیە بوون. هەموو کەسەکانم لەوێن. من کەسێکی غەریب نیم، ئەوانەی دەمنا#سنە#وە، هەر دەمناسن. لە چنار، باغلار، نووسینگەی کەسوکارم زۆرن.
ڕووداو: دەتوانێت بۆ من سێ هۆکار بژمێری کە دەبێت ببیتە سەرۆکی شارەوانیی ئامەد؟ بۆچی خەڵک دەنگ بە هالیس بیلدەن بدەن؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: یەکەمین شت، پڕۆژەی زۆر باشم هەن. دووەم شت ئەوەیە، من بەربژێری حیزبی دەسەڵاتدارم. بەربژێری (حیزبی) حکومەتم. سێیەمین شت ئەوەیە من ڕۆڵەی ئامەدم. بۆ ئەوەی مرۆڤ ببێتە سەرۆک (شارەوانی)، پێویستە مرۆڤ خەڵکی شارەکە بێت. من خەڵکی ئێرەم، من ڕۆڵەی ئامەدم. ئەمڕۆ ژمارەی دانیشتووانی ئامەد دوو ملیۆن کەسە، بۆچی لە ئیستەنبووڵەوە و لێرە و لەوێ خەڵکی بێنین و لێرە بیکەینە سەرۆکی شارەوانی؟ بۆچی لە شارێکی دیکەوە خەڵک بێنین و لێرە بکەینە سەرۆک. من خۆمم پێشخستووە، بیرۆکراسی دەزانم، شارەزای جیهانم، بۆ کاروباری شارەوانییەکان، بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ تا ئێستا چوومەتە 55 وڵاتی جیهان. هەروەها 150 جار لە جیهان گەڕاوم. ئەوانە هەمووی ئەزموونن و دەمەوێت ئەو ئەزموونەم بخەمە خزمەتی ئامەدەوە.
ڕووداو: ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بردتەوە، یەکەم کار کە دەتەوێت لە ئامەد بکەیت، چییە؟ کام پڕۆژەیە؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: لە ئامەد، لە ناوچەکەمان زۆر کەس بێکارن. دەمەوێت دەرفەتی کاریان بۆ بڕەخسێنمەوە، کارگەیان بۆ بکەمەوە.
ڕووداو: درووستکردنی کارگەکان کاری شارەوانییەکان نییە. چی دەکەی و چۆن؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: ئێستا 100 خاوەنکار و ئەوانەی پەیوەستن بە کاری گەشتیارییەوە، دەیانەوێت بێن بۆ ئامەد. بۆچی تا ئێستا نەهاتوون؟ پێشتر نەدەهاتن، لەبەر ئەوەی تیرۆر هەبوو، کێشە زۆر بوون. ئێستا ئامەد زۆر خۆش بووە. کاتێک ببمە شارەدار، من هەموویان دەناسمەوە، بۆ هەموویان زەوی دابین دەکەم و شوێنیان پێدەدەم. داوایان لێدەکەین بێن بۆ ئێرە و کارگە بکەنەوە. ئێمە دەمانەوێت 40-50 هەزار گەنج لەو کارگانەدا کار بکەن، فێری کاریان دەکەین، لە کۆرس دا دەیانکەینە وەستا و دەیاننێرینەوە کارگەکان. بەم شێوەیە دەمانەوێت بێکاری کەم بکەینەوە.
ڕووداو: لە هەموو هەڵبژاردنەکان دا پڕۆژەی تراموا دەبێتە ڕۆژەڤ، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە. بەڵێن دەدەی کە هێڵی تراموا بۆ ئامەد بهێنی؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: ئەو تراموایەی تۆ باسی دەکەیت، شەمەندەفەرە. من ناوی لێدەنێم شەمەندەفەر. ئەوە 5-6 ساڵە بۆ تراموای شارەکە پڕۆژە ئامادە دەکرێن، بەڵام بەخت یاوەر نەبوو. پشت بە خوا دەبێتە نسیبی خۆم.
ڕووداو: ئێوە بە نیازن تراموا لە کوێ درووست بکەنەوە؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: لە دەروازەی چیاوە دێتەوە بۆ ئۆفیس و لەوێوە بۆ پارکی کۆشویۆلو، لەوێ دێت بۆ تەسیسلەر، لەوێش دێتەوە بۆ دونیا کاڤشاگی و دواتر لەوێش دەچێت بۆ ئاراشترما (نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوەی ئامەد). ئەمە لایەکییەتی. ئەوەی دووەم دەچێتە ڕێگەی ڕووها و تاوەکوو گوزەلی دەڕوات. لەوێ خانووەکانی بوومەلەرزە درووست دەکرێن و ئێمە تاوەکوو ئەو شوێنە دەیبەین. چونکە تاوەکوو چوار پێنج ساڵی دیکە لەنێوان 100 تاوەکوو 150 هەزار مرۆڤ دەچنەوە بۆ ئەو شوێنە.
ڕووداو: باشە، تا ئێستا کەس نەیتوانیوە ئەم تراموایە درووست بکات، تۆ چۆن درووستی دەکەیت؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: درووستی دەکەم. من کەسێکی لێهاتووم. من کەسێکی سەر بە حیزبی دەسەڵاتم. ئامانجی من خزمەتکردنە، شارەوانییە. ئەوانەی تا ئێستا، کردوویانە شارەوانی نەبوو.
ڕووداو: بەڵام پارەیەکی زۆری پێویستە. بودجەیەکی گەورەی پێویستە...
مەهمەت هالیس بیلدەن: پارە بەم شێوەیەیە. شارەزاییەکی باشم لە بودجە هەیە. بودجەیەکی بچووکی شارەوانی بۆ تەرخان دەکەین. ئەوەی دیکە لە جیهانەوە دەهێنم. هەندێکی لە پێبەخشینەوە دەهێنین. من پارەی ئامەدییەکان زۆر ناخەمە نێو ئەو پڕۆژانەوە. ئەم پڕۆژە گەورانەمان، بە پارەی ئەنقەرە و هەروەها بە پارەی جیهان جێبەجێ دەکەم. بەو قەرزانەی لە جیهانەوەیان دەهێنم، درووستی دەکەم. بەشێوەی قیست قەرزەکان دەدەمەوە. سندووقی جیهانی هەیە و پشت بەخوا دەیانهێنینەوە. سوودیان ناچێتە سەر. وتم، من زۆر کەس دەناسم. با شتێکی دیکەش بڵێم، هێڵی شەمەندەفەر تاوەکوو ئەرخەنیش دەڕوات. لە ناوەندی شارەکەش هەیە. ئێمە ئەو تراموایە تاوەکوو ئەرخەنی و بسملیش دەبەین. تاوەکوو گوندی چۆلی، تەپە دەیبەین. ئەو ئاسنانە پێکەوە دەبەستینەوە. ئەو کاتەی شەمەندەفەر ناڕوات، تراموا دەچێت و هەر کاتێک تراموا نەچێت، شەمەندەفەرەکە دەڕوات. هاوشارییەکانمان بە ئاسانی و بەخۆشییەوە دەتوانن بچنەوە ئەرخەنی و بسمل.
ڕووداو: پڕۆژەیەکی دیکە هەیە کە بۆ ئامەد زۆر گرنگە. لەبەر ئەوەی لە جیهان کەم شار هەن کە ڕووبار بە نێویاندا تێپەڕێت. لەنێو ئامەد ڕووباری دیجلە هەیە. پڕۆژەی گەلی دیجلە بەڵێنی حکومەت بوو. بەڵێنیدا و نەیکرد. لە هەڵبژاردنی 2014دا بەڕێز غالیب ئەنساریئۆغلۆ ئەم پڕۆژەیەی ڕاگەیاند، بەڵام نەیبردە سەر. تۆ ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەکەیت؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: پشت بەخوا درووستی دەکەین. ئێمە لە پردی سیلڤان (پردی فارقین بەرەو فیسکایا) و سەرووترەوە گەلی درووست دەکەین. چونکە لەلای خوارەوە باخچەکانی حەوسەل هەن و ناتوانین دەستیان لێ بدەین، چونکە لەنێو لیستی میراتی جیهانی ڕێکخراوی یونسکۆدایە. کەس ناتوانێت دەستکاری ئەو شوێنە بکات. ئێمە پڕۆژەکە درووست دەکەین، بەڵام دەریاچە درووست ناکەین. ئاوەکە ڕاناگرین و بەنداو درووست ناکەین. ئێمە پردی زانکۆ و سەرووتری چاک دەکەین. لەلای کەبەش درووست دەکەین، لەو شوێنانەش پڕۆژە جێبەجێ دەکەین.
ڕووداو: کاتێک دەڵێین شارەوانی و باژێرڤانی، ئیتر بوومەلەرزەشمان بە بیر دێتەوە. چونکە لە دوایین بوومەلەرزەدا کە لە 11 شار قەوما و بە دەیان هەزار کەس مردن، خەڵک هەستیارە. بۆ ئەوەی شار لە بوومەلەرزەدا نەڕووخێت و تێکنەچێ، ئێوە چی دەکەن؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: بۆ بوومەلەرزە، خانووەکانمان بە پتەوی درووست دەکەین. زەویەکەمان زنار، بەرد و وشکە. خانووەکانمان لەسەر ئەم زەوییە درووست دەکەین. لە ڕووباری دیجلە تاوەکوو چیای قەرەچ داخ سەلامەتە. لە باغلار، فیسکایا و شەهیتلیک، چەند گەڕەکی بەوشێوەیە هەن، خانووە کۆنەکانیان دەڕۆخێنین، تێکیان دەدەین و لە شوێنیان خانووی نوێ درووست دەکەین. تەنیا 3-4 نهۆم درووست دەکەین، نهۆمی زیاد درووست ناکەین، بەهیچ شێوەیەک زیانیان پێناگەیێنین. پڕۆژەیەکی باش جێبەجێ دەکەین. لە قوتابخانە، مزگەوت، پارک و هەروەها لە شوێنە گشتییەکان، گۆڕانکارییەکی زۆر دەکەین.
ڕووداو: شارەوانی بە چی ئەو شتانە درووست دەکات؟ باغلار شوێنێکی زۆر گەورەیە. شارەوانی چۆن هێز دەداتە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: توانای شارەوانییەکان زۆرە. کاتێک ئەو توانایە لەپێناو خەڵکی خۆت، بۆ ناوچەی خۆت بەکاربێنی، پارە تەواو نابێ. پارە کێشە نییە. ئەوەی زەحمەتە، کار بکەی و بە سەلامەتی کار بکەی، بە درووستی کار بکەی. کاتێک مەبەستت خزمەت بێت، حکومەت و خواش هاوکاریت دەکەن. توانای شارەوانییەکان زۆرە. ئەگەر بە باشی ئەو توانایانە بەکاربێنین، دەتوانین داهاتی شارەوانییەکانی پێ زیاد بکەین.
ڕووداو: با هەندێک لەسەر مژارەکانی دەرەوەی تەکنیک قسە بکەین. لە شارەوانی دا بۆ زمانی کوردی دەتەوێت چی بکەیت؟ تو کوردی، دایکت کوردە، باوکت کوردە، شار شارێکی کوردییە، تۆ بەنیازی چیت بۆ زمانی کوردی؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: بۆ زمانی کوردی هیچ کێشەیەک نییە. سەیری بکە چەند خۆش قسە دەکەین. بەرلە ئاکپارتی ئەمە نەبوو. قەدەخە بوو.
ڕووداو: قەیوومەکان هاتن و ناوەکانیان گۆڕی، تابلۆکانیان گۆڕی..
مەهمەت هالیس بیلدەن: قەیووم جیایە. کاتێک من بێمە سەر کار، قەیووم دەچنەوە. ئەگەر من بێم، ئیتر قەیوومەکان نامێنن، چونکە ئەوان بە هەڵبژاردن نەهاتوون، بەناچاری هاتوون.
ڕووداو: ئایا ئێوە بە کوردی خزمەت دەکەن؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: بێگۆمان دەیکەین. بەنیازم زۆر خزمەت بە کوردی بکەم. منیش کوردم و ئامەدیش (شارێکی) کوردییە. کوردی کولتوورە و کەسیش دژی کوردی نییە. کوردی زمانێکی خۆشە. کوردیش، تورکیش و لازیش دەوڵەمەندی ئێمەیە.
ڕووداو: لەبەر ئەوەی ئێمە لە ئامەدین، باسی کوردی دەکەین. ڕێگە دەدەن کە شانۆی کوردی هەبێ، فیستیڤاڵی کوردی بکرێن؟ ئایا کۆنسێرتی کوردی سازدەکەن یان نا، بۆ وێژەی کوردی ئایا خزمەتێک دەکەن یان نا؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: بێگومان. ئێمە ئێستا بە کوردی قسە دەکەین. بە کوردیش دەنووسین. تابلۆمان بە کوردی هەن. لە قوتابخانەکان وانەی بژاردە هەن. بەداخەوە هیچ کەس داوکاریی پێشکەش نەکرد، دەمەوێت هەموو هاوشارییەکانم بچن و بۆ منداڵەکانیان وانەی کوردی هەڵبژێرن. ئەم دەرفەتە هەمووی لەلایەن سەرۆککۆمارمان بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغانەوە ئازاد کرا. کۆرسیش دەکەینەوە. بۆ دەنگبێژەکانمان دەرفەت دەڕەخسێنین. کورد و تورک لە دێرزەمانەوە بران. ئەوانەی جیاکاری بکەن، لە دژیان دەوەستینەوە. دەمانەوێت زیاتر لەمە گەشە بە برایەتیمان بدەین.
ڕووداو: دەپرسم. دانانی قەیوومەکانت پێ ڕاستە یان نا؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: کەیفم پێی نایێ، بەڵام بەناچاری هاتوونەتە ئێرە. دانانی قەیوومەکانم پێ ڕاست نییە.
ڕووداو: ئەگەر نەیبەیەوە، دووبارە قەیووم دادەنێن یان نا؟
مەهمەت هالیس بیلدەن: نازانم. ئێستا دەمەوێ تاوەکوو 31ی ئادار هەموو وزەم بخەمە سەر هەڵبژاردن. دەیبەمەوە. مانگێکە لە ئامەد دەگەڕێم. خەڵک منیان خۆشدەوێت. من دەبمە سەرۆک (شارەوانی). من دەیبەمەوە.[1]
ئەم بابەتە 28 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 12-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 13-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 28 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.137 KB 13-03-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
خەون لای فرۆید
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
هادی مەحمود
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
هادی مەحمود
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
30-04-2022
سروشت بەکر
نیعمەت محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خێرۆ خودێدا حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەولا عەباس حەمەد عەبدی
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خۆخێ خەلەف حسێن بشار
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خنسۆ خدر عەمەر دربۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خەلیل بشار خەلەف عیدۆ
30-04-2024
سروشت بەکر
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
30-04-2024
ڕۆژان نوری عەبدوڵڵا
ڤیدیۆ
هەولێر؛ دڵخۆشی خەڵک بە بۆنەی وەستانی جەنگی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ساڵی 1988
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
وتاری جەلال تاڵەبانی لەبەردەم خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
سەیرانگای سۆلاڤ ساڵی 1955
30-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی هەرکییەکان لە باشووری کوردستان ساڵی 1992
30-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,747
وێنە 106,208
پەرتووک PDF 19,175
فایلی پەیوەندیدار 96,618
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
پانکریاس
کورتەباس
هونەری وێنەکێشانی نوێ لەسەدەی بیستەمدا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناکرێت لە توندوتیژی بێدەنگ بین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
کورتەباس
دیسانەوەو، هەمیشە نیازی پاک ئەبێ ڕێی ڕاست بگرێ
پەرتووکخانە
کەلاوەکەی سەر دەریای ڕەش
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
نەخۆشی ی ملەخڕێ (گوێ ڕەپە)
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
بنەماکانی داڕشتنی زاراوەی یاسایی لە زمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
شانۆنامەی کەرێک لەسەر پرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
سنە لە ساڵی 1874
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
خەون لای فرۆید
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
هاوکار ئاسۆ
پەرتووکخانە
پەرستاری ئاسانکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!