پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕانانێک بۆ پەرتووکی ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕانانێک بۆ پەرتووکی ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا

ڕانانێک بۆ پەرتووکی ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا
ناونیشانی بابەت: ڕانانێک بۆ پەرتووکی #ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا#
نووسەری ڕانان: #ڕەشید حەیدەری#

بەر لەوەی بچینە سەر باسێک لەسەر کتێبی «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا»، بەجێ دەبێت هەڵوەستەیەک بکەین و لە خۆمان بپرسین: داخوا ئەم بەرهەمە ژیاننامەی نووسەرە یان بیرەوەرییەکانی نووسەر؟ بۆ ئەوەی وەڵامی دروستی ئەم پرسیارەمان دابێتەوە، پێویست دەکات ئاماژە بە جیاوازیی نێوان ئەو دوو فۆرم و شێوازەی نووسین بکەین:

جیاوازیی سەرەکیی ئەو دوو شێوە نووسینە، لە پلەی یەکەمدا، پێوەندیی بە قەوارە و چۆنیەتیی ئەو بابەتانەوە هەیە کە لە هەرکام لەو دوو ژانرەدا دەخرێنە بەر دیدی خوێنەر. ژیاننامە هەڵگری لیستەیەک ڕێکەوتی جیاجیایە کە بە لەدایکبوونی خاوەن ژیاننامە دەست پێدەکا و کۆمەڵێک ڕووداو لە خۆ دەگرێت کە لە ژیاندا ئەزموونی کردوون. بیرەوەری، هەرچەند پێوەندیی بە ژیانی تاکە کەسێکەوە هەیە، بەڵام سنووری تاکەکەس دەشکێنێ و دەپەرژێتە سەر ژیانی خەڵکانی دەوروبەری. نووسەر ئەو کۆمەڵگەیە دەخاتە ژێر زەڕەبینی کونجکۆڵیی خۆیەوە کە لە سنووری ژیانی ئەودان و تێدەکۆشێ دیاردە کۆمەڵایەتی، کولتووری، سیاسی … یەکان دەستنیشان بکا و پێوەندیی نێوانیان و هۆکاری سەرهەڵدانیان لە ڕوانگەی خۆیەوە بخاتە ڕوو. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە بیرەوەری لە ژیاننامە بەربڵاوترە. بە واتایەکی تر، ژیاننامە بەرتەسکە و تایبەت بە تاکە کەسێکە کەچی بیرەوەری بەرهەمێکی گشتگیرە و جگە لە تاکی خاوەن بیرەوەری، ئاوڕ لەو کۆمەڵگەیەش دەداتەوە کە تێیدا ژیاوە.

جیاوازییەکی تری نێوان ژیاننامە و بیرەوەری ئەوەیە کە ژیاننامە لە پەسنی فێرکاری داماڵراوە و بەدەگمەن نەبێ، پەیامێکی بۆ لێوە فێربوون نییە. لە حاڵێکدا، بیرەوەریی نووسەرێکی سەرکەوتوو پڕە لە ئامۆژگاری، ئەزموون و وانەی بەنرخ بۆ لێوە فێربوون. جگە لەوە، بیرەوەری نووسراوەیەکە کە نووسەر ئاگایانە بابەتەکانی دیاری دەکا و ئاراستەی خوێنەریان دەکا. بە واتایەکی تر، ئەوە نووسەرە کە دیاریی دەکات کە خوێنەر چی بخوێنێتەوە و تا چەند لێیەوە فێر بێت. بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لە بیوگرافی یان ژیاننامەدا نە بۆ نووسەر و نە بۆ خوێنەریش دەست نادات. بیوگرافی یان ژیاننامە پرسێکی تاکەکەسی و تایبەتییە و هەر لەبەر ئەوەش لە چوارچێوەی خێزان، بنەماڵە، خزم، هاوڕێ وهاوبیروباوەڕی سیاسیدا دەمێنێتەوە؛ بەڵام بیرەوەری سنووری تایبەتی و تاکەکەسی دەبەزێنێ و ڕووی ئاخاوتنی لە هەموو کەسێکە بەبێ جیاوازی. بە لە بەرچاو گرتنی ئەم کورتە پێناسەیەی بیرەوەری و بیوگرافی، خوێنەر بەو ئەنجامە دەگات کە ئەوەی لە پەرتووکی «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» دەیخوێنێتەوە، بیرەوەرییە نەک بیوگرافیی نووسەر. هەروەها، خوێنەر ئەوەشی بۆ دەردەکەوێت کە نووسەر کەسێکی دەست و دڵ کراوەیە و فرەیی بابەت و تەوەری باسەکانی سەلمێنەری ئەو سەخاوەت و دەست و دڵ بازییەن.

=KTML_Bold=ئامانج=KTML_End=

ئامانج و مەبەستی سەرەکی لە نووسینی «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» بریتییە لە خۆناساندنی نووسەر بە کۆمەڵی کوردەواری و گەیاندنی زانیاریی بەسوود بە خوێنەران و بە دۆکومێنت کردنی ئەو بڕگەیە لە ژیانی نووسەر کە لە دەسپێکی بەرگی یەکەمەوە دەست پێ دەکات و لە دوا لاپەڕەی دوابەرگدا تەواو دەبێت.

=KTML_Bold=بەردەنگ یان خوێنەر=KTML_End=

کۆمەڵناسان، خوێندکارانی بواری کۆمەڵناسی، تاکی بیرەوەریخوێن و هەموو ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا ژیاون کە بیرەوەریی نووسەر دەگرێتەوە، دەبنە بەردەنگ و خوێنەری «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا». جگە لەوە، لە ساڵانی داهاتوودا، لەبەر فرەلایەن بوونی ناوەرۆک و ناوئاخنەکەی، ئەو بەرهەمە دەبێتە سەرچاوەیەکی بەبایەخ و جێی متمانە بۆ نووسەران و خوێندکاران، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە بیانهەوێ لە بواری کۆمەڵایەتیدا، لێکۆڵینەوە بکەن.

=KTML_Bold=گێڕەرەوە:=KTML_End=

لە کتێبی «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» گێڕەرەوە «جووتیار»ە کە لەباتیی نووسەر دەدوێ و ڕووداوەکان دەگێڕێتەوە. نووسەر، بە ئەگەری زۆر، ئەم ناوەی لەبەر ئەوە داناوە تا لە دووپاتبوونەوەی ناوی خۆی «قادر ئەلیاسی» بەرگری بکات و بەم کارە خوێنەر لە ماندوو بوون بپارێزێت. نووسەر بەمەوە ناوەستێت و لە چەندین جێگەی نێو کتێبەکەدا، بەر بە دووپاتبوونەوەی نازناوی «جووتیار»یش دەگرێت. لەو شوێنانەدا بە دەستەواژەی «نووسەری ئەم دێڕانە» دەدوێ ولە هێنانی ناوی جووتیار پارێز دەکا.

=KTML_Bold=ڕاوێژ و بیروڕا گۆڕینەوە:=KTML_End=

ئەوەی ناوئاخنی «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» بەهێزتر و دەوڵەمەندتر دەکات، ڕاوێژ و بیروڕا گۆڕینەوەی نووسەرە لەگەڵ کەسانی شارەزای دەوروبەری. ئەم کەسانە، وەک لە کتێبەکەدا دەردەکەوێ، خزمەتێکی شایانیان بە ناوەرۆکدارتر کردنی کتێبەکە کردووە. ئەم چەشنە لە ڕاوێژ و بیروڕا گۆڕینەوە ڕاستی و بێ هەڵە بوونی ڕووداوەکان دەسەلمێنێ و خوێنەران دەتوانن بێ دوودڵی و شک و گومان بابەتەکان بخوێننەوە و وەک دەقی ڕاستەقینە بە یادەوەریی خۆیانی بسپێرن.

=KTML_Bold=زمان و ڕێنووس:=KTML_End=

کتێبی «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» بەگشتی لە پەخشان و تا ڕادەیەکیش لە شیعر پێک هاتووە و بە کوردیی ناوەڕاست نووسراوە. هاوکات نووسەر وشە و دەستەواژە و تەنانەت ڕستەی دانیشتوانی زەهاو و دەورووبەریشی لە نووسینەکەیدا بەکار هێناوە. خوێنەر بە خوێندنەوەی کتێبەکە، لە زۆر جێگادا، سەری بەم وشە و دەستەواژە و ڕستانەدا دەتەقێتەوە و لەبەر ئەوەش، من لێرەدا لە هێنانی نموونە خۆ دەبوێرم.

جگەلەوە، نووسەر دەقی هەورامی، کەڵهوڕی و فارسیی لە کتێبەکەدا هێناون کە واتاکانیانی بە کوردیی ناوەڕاست لێک داوەتەوە و ئەم کارەش بۆ ئەو خوێنەرانەی کە بەسەر هەورامی، کەڵهوڕی و فارسیدا زاڵ نین، کارێکی زۆر باشە و بەرز دەنرخێندرێ. هەرچەند ڕێگای دروستتر ئەوەیە کە خوێنەری کورد گەیشتبێتە ئەو ئاستە لە تێگەیشتوویی زمانی (لە هەورامی و کەڵهوڕیدا) کە پێویستیی بەو جۆرە وەرگێڕانانە نەبێت.

نووسەر دوو پیتی نوێی بۆ یەکەمجار لە نووسراوەی کوردیی ناوەڕاستدا بەکار هێناوە کە ئەگەر ئەو دوو پیتە نەبان کتێبەکە لە ژمارەیەکی ئێجگار زۆری وشە بێبەش دەبوو و کتێبەکە ناتەواو لە چاپ دەدرا. نووسەر لە پێشەکیی کتێبەکەیدا لەسەر ئەو دوو پیتە نوێیە ڕوونکردنەوەی نووسیوە و خوێنەر دەتوانێ بەر لە خوێندنەوەی کتێبەکە سەرنجیان بدا و ئەگەر نوێ بن بۆی، شێوەی گۆکردنیان فێر بێت.

دەمی سەرەکیی کار (فعل) لە کتێبەکەدا بەگشتی بریتییە لە: «دەمی ئێستا»، «دەمی ڕابردووی سادە»، «دەمی ڕابردووی بەردەوام» و «دەمی ڕابردووی گێڕانەوە» و «دەمی ڕابردووی دوور».

لە کۆتایی کتێبەکەدا، نووسەر فەرهەنگۆکێکی داناوە کە 299 وشە لە خۆ دەگرێت. ئەم وشانە تایبەت بە ناوچەی زەهاو و دەوروبەریەتی و نووسەر بە هێنانیان لە دەقدا پاراستنیانی لە دواڕۆژدا مسۆگەر کردووە.

لە بواری ڕێنووسدا، وەک خوێنەرێک، سەرنجەکانی خۆم بۆ نووسەر دەنێرم کە لە چاپەکانی داهاتوودا لەبەرچاویان بگرێت.

=KTML_Bold=لێکهەڵپێکانی مژارەکان: پێکەوە گرێدانی بەشەکان=KTML_End=

بنەمایەکی گرینگ لە نووسیندا، کە لە کتێبی «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا»، وەک هەر کتێبێکی جێگای پەسندی دیکە، ڕەچاو کراوە، پێکەوە گرێدانی بەشەکانە. لە کتێبدا، ئاشکرایە کە هەر بەشێک دەکرێ سەربەخۆ بێت. بەڵام گرینگ ئەوەیە کە دوو بەش کە بە دوای یەکدا دێن، سەرەڕای جیابوونی بابەتەکانیان، بکرێ لێک گرێ بدرێن. ئەمەش بەو شێوەیە دەکرێت کە نووسەر لە کۆتایی هەر بەشێکدا، بە یەک یان دوو ڕستە، بەشەکە دەبەسێتەوە بە بەشی دوای خۆیەوە. با لە زەینی خۆماندا ڕووبارێک وێنا بکەین کە لە داوێنی شاخێکدا لە کانیاوێکەوە سەرچاوە دەگرێ و بە مەودایەکدا تێدەپەڕێ و دەخوشێ تا دەگاتە دوا وێزگە، کە ڕەنگە دەریا بێت. لە درێژەی ڕێگادا چەندین کانیاو دەڕژێنە ناو ڕووبارەکەوە. ئەگەر ئەو کانیاوانە ڕێگای ڕژانە نێو ڕووبارەکەیان بۆ خۆش نەکرێت، ناتوانن ببنە بەشێک لە ڕووبارەکە. ئەو دەم ڕووبارەکەش ئیدی ئەو ڕووبارە مەزنە نابێت کە چاوەڕوان دەکرێت.

«ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» کتێبێکی فرەمژارە. نووسەر وەستایانە مژارەکانی وەک ئاڵقەی زنجیرێکی درێژ لێک هەڵپێکاون. ئەم لێکگرێدانە فۆرمی جیاجیای هەیە کە بەکورتی ئاماژەی پێ دەکەین:

یەکەم: هیندێک جار، سەردێڕەکان لە ڕووی ناوەرۆکەوە لێک نزیکن. ئیتر بابەتەکان بە هۆی نزیکییان لە یەکتر پێویستییان بە ڕوون کردنەوەی زیاتر نییە کە بە یەکەوەیان گرێ بدات. جووتیار، بۆ وێنە، لە لاپەڕەی 185دا لە ژێر سەردێڕی «کفرکردن»دا باس لەو دیاردە کۆمەڵایەتییە دەکات کە لە نێو خەڵکدا باو بووە. مژاری دووەمی هەمان لاپەڕە بریتییە لە «سوێندخواردن». سوێندخواردنی بە درۆ و کفرکردن لە ڕووی واتا و ناوەرۆکەوە، لە یەک خانەدا جێ دەگرن و هەر دوو مژارەکە، بەشێوەیەکی سروشتی لێک هەڵپێکراون و پێویست بە هێنانی ڕستەی گرێدەر لە نێوان دوو بابەتەکەدا نییە.

دووەم: دەکرێ دوو یان چەند مژار بەتەواوی لێک جیا بن و بە هێنانی ڕستەیەک لە کۆتایی مژاری یەکەم، مژارەکە بە مژاری دووەمەوە، یان دووەم و سێهەمەوە، ببەسترێتەوە. بۆ نموونە لە لاپەڕەی 165دا بابەتێک هاتووە بە ناوی «گێسکەلەوان». ئەوەی لە دوابڕگەی ئەم مژارەدا هاتووە، ڕۆڵی هەڵپێکانی بابەتەکەی بە بابەتی دواترەوە هەیە کە لە بڕگەکەدا ئاماژەیان پێ دەکرێت. نووسەر دەنووسێت:

“ئەگەرچی ڕشتەی خەیاڵی جووتیار هەر لە دەوری ئەو ساڵانەدا دەخولێتەوە کە نەبوونی و هەژاری لە لایەک و چەتوونی و هەڵەچەریی ئەم و هاوڕێکانی تێدا بەرجەستە دەبێ، بەڵام گێڕانەوەی هەندێ چیرۆک و ڕێ و ڕەسمی ئەو کاتەی دەشتی زەهاو نابێ لە بیر بکرێ، چونکە بەشێکیان ئێستاش هەر باسیان لێوە دەکرێ. یەکێک لەو چیرۆکانە، بەهاری کوردی و کوڕی سەیاگە”:

شایانی باسە کە «کوڕی سەیاگ» سەردێڕی بابەتی دووەمە.

=KTML_Bold=چەند نموونەی دیکەی لێک گرێدانی بابەتێک بە بابەتی دوای خۆی:=KTML_End=

یەکەم: مژاری “هەڵوێستەیەک سەبارەت بە خاڵی 8ی ئەو بڕیارنامەیە”

ئەم مژارە لە لاپەڕەی 374ەوە دەست پێ دەکا و لە لاپەڕەی 379دا تەواو دەبێت. ئەم بابەتە بەم ڕستەیەی خوارەوە بە بابەتی دوای خۆیەوە “چیرۆکەکەی شێخ هۆمەر” گرێ دەدرێت:

“بەر لەوەی گێڕانەوەکە پێشی ڕووداوەکان بکەوێ با چیرۆکی مارەکەی شێخ هۆمەر بکەینە کۆتایی ئەم باسە:”

ئەی مژاری “چیرۆکەکەی شێخ هۆمەر” چۆن بە مژاری دوای خۆیەوە گرێ دەدرێت؟

وەڵام: ئەم بابەتەش، دیسان بە هێنانی ڕستەیەک لە کۆتایی بابەتەکەوە بە بابەتی دوای خۆی، «عێراق»ەوە گرێ دەدرێت:

=KTML_Bold=نووسەر دەنووسێت:=KTML_End=

“بۆ زانینی ئەو ڕووداوە باشتر وایە ئاوڕێکی کورت لە مێژووی عێراق بدەینەوە:”

پێشنیار: بەجێ دەبێت کە نووسەر بەر لە چاپی دووەمی کتێبی «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» چاوێک بە لێکگرێدراویی مژارەکاندا بخشێنێتەوە و لە لێکگرێدراویی بابەتەکان زیاتر دڵنیا ببێت.

=KTML_Bold=ئەمانەتداری=KTML_End=

هەموو نووسەرێک، جا چ ڕۆماننووس بێت، یان مێژوونووس، یان وتارنووس، … هتد بەسانایی دەتوانێ لەسەر مژاری دڵخوازی خۆی بنووسێت. دەشتوانێ لە تەواوی نووسینەکانیدا، بێلایەنی بپارێزێت. بەڵام داخوا هەموو نووسەرێک دەتوانێ سەبارەت بە خۆی بنووسێت و بێلایەن بێت؟ دەتوانێ نەترسێ و پێ لە هەڵەی خۆی بنێ؟ دەتوانێ حورمەتی پێنووس بگرێت و ئەوە بنووسێت کە ڕووی داوە، نەک ئەوەی کە دڵ پێی خۆشە؟

وەڵامی من بۆ ئەم پرسیارە ”ئەرێ”یە. ئەمە وەڵامێکە کە نەک هەر من بەڵکوو هەموو خوێنەرێکی بێلایەن لە دوای خوێندنەوەی کتێبی «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» پێی دەگا.

=KTML_Bold=هێمای بێلایەنی و ئەمانەتداری کامانەن؟=KTML_End=

لەم پەرتووکەدا، بۆ سەلماندنی بێلایەنی و ئەمانەتداریی نووسەر هەر ئەوەندە بەسە کە جووتیار قارەمان نییە و لە قارەمان خوڵقێنی خۆی دوور گرتووە. هەرچەند منداڵان لە سەردەمی جووتیار و تەنانەت ئێستایشدا بێ ماف بوون و هەن، بەڵام هەر لەو چاخ و کۆمەڵگەیەدا نموونەی ڕیزپەڕ، منداڵی بەختەوەر و مافپارێزراو، هەبوون و هەن کە جووتیار دەیتوانی وەک یەکێک لەو منداڵە ڕیزپەڕانە خۆی دەربخات. دەشکرا جێگای پەسندی خوێنەریش بێت. بەڵام ڕاستوێژی و ئەمانەتداری و گەڕانەوە بۆ ویژدانی بێدار و نەنووستوو، پاڵیان بە نووسەرەوە ناوە لە قارەمانسازی خۆی ببوێرێ. ئەمەش لە خوێندنەوەی کتێبەکەدا بەڕوونی دەردەکەوێت. خاڵێکی گرینگی دیکە لەم پێوەندییەدا ئەوەیە کە جووتیار نە لە خۆی و نە لە بنەماڵەکەی «مرۆڤی باڵا» ناخوڵقێنێ. لە نووسینی بیرەوەریدا، نووسەر لە داڕشتنی دەق و پێناسەی کەسایەتییەکانی نێو نووسراوەکەیدا دەستی ئاوەڵایە. لە مەیدانێکدایە بە پانتایی دەشتی زەهاو و تێیدا دەکەوێتە مانۆڕدان.سوارچاکێکە کە دەتوانێ بە ئارەزووی دڵ ئەسپی زینکراوی خۆی لەو مەیدانەدا تاو بدا و نزیکەکانی خۆی تا لووتکەی چیای بایکەوان و کەژی داڵەهۆ بەرز بکاتەوە. ئەو ئەم هەل و دەرفەتەی بۆ دەڕەخسێت، بەڵام وا ناکات. لەبەر چی؟ وەڵام ڕوونە: هەر بۆ ئەوەی خزمەت بە ڕاستی بکات.

هەمووی ئەمانە لەسەر یەک سەلمێنەری ڕاستگۆیی و ڕێزگرتنی نووسەرە لە پێنووس و هەر ئەم تایبەتمەندییانەشن کە وەک پەرژینێکی بتەو یان شوورەی ئاسن، بەرهەمەکە لە ناڕاستی دەپارێزن و دەیگوازنەوە بۆ نەوەی دواڕۆژ، بەتایبەت لە دەڤەری #کرماشان# و دەشتی زەهاو. ئەگەر کەسێک بەپێچەوانەی ئەم تێگەیشتنە لە «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» قسەیەکی بۆ وتن هەیە، با بە بەڵگە هێنانەوە لە خودی کتێبەکە بیسەلمێنێت.

=KTML_Bold=لایەنی خەمهێنەر و شادیهێن=KTML_End=

لە گێڕانەوەی بیرەوەریدا، نووسەر زەحمەتە بتوانێ لە ڕووداوی دڵتەزێن و ڕووداوی شادیهێن خۆی لا بدات. بیرەوەرییەکانی جووتیار هەم چیرۆکی خەمهێنەر و دڵتەزێنیان تێدایە و هەم نموونەی بەسەرهاتی شادیبەخش و هەستبزوێن. لە خوێندنەوەی کتێبدا، چ بیرەوەری بێت، چ ڕۆمان، خوێنەر ناتوانێ بێلایەن بێ و نەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەو دوو لایەنەی ژیانی کاراکتەرە سەرەکییەکان. جووتیار، وەک کەسایەتیی یەکەم، بە هۆی ڕووداوەکانەوە لە درێژەی ژیانیدا تووشی خفەت و خەم و ناڕەحەتی دەبێت. ئەمە وا دەکات کە خوێنەریش ناڕەحەت ببێت. لە «ژیان لە بازنەی ڕووداوەکاندا» نووسەر دەستی خوێنەر دەگرێ و بەنێو ڕووداوە تاڵ و خەمهێنەرەکاندا دەیگێڕێت. لەم گەشتەدا، ئاسان نییە خوێنەری دەربەست لە جووتیاری نووسەر جیا بکرێتەوە. بەڵام، وەک وتوویانە، لە دوای هەر شەوێکی تاریک، ڕۆژێکی ڕووناک دنیا تیشکپڕژێن دەکا و تاریکی تار دەنێ و دوای هەر خەم و ناڕەحەتییەک، جووتیار شادی و پێکەنین دەخاتە سەر لێوی خوێنەر و بەو جۆرە تەمی خەم و خەفەتباریی هەر ڕووداوێکی دڵتەزێن بە قاقای خەندە لە دڵی خوێنەر دەردەهێنێ و دەیسڕێتەوە. ئەمەش دوو نموونە لەو دوو لایەنەی ژیان لە بیرەوەرییەکانی جووتیاردا:

جووتیار هۆگری خاڵۆزاکانی (ڕەزا و مەحموود) بووە. ئەم هۆگرییە پاڵی پێوە ناوە ببێت بە بەرخەلەوان و بۆ ماوەی دوو مانگ لە ماڵی ئامۆزای دایکی، لالۆ ڕەسووڵ، کە دراوسێی ماڵی خاڵۆی بووە، ئەرکێک ڕاپەڕێنێت کە پڕ بووە لە ڕەنج و ئازار و کوێرەوەری. جووتیار لەو بارەیەوە دەنووسێ: ”نەتەنیا خاڵۆزاکانی نەدیت، بەڵکوو هێندە ئازار و شەونخوونی و برسییەتیی چەشت کە ئێستاش وەبیری دێتەوە، تووشی ڕق و تووڕەییەکی لە ڕادەبەدەر بەرامبەر بەو سەردەمە دەبێتەوە.”

ئەمەی لەسەرەوە باس کرا بەشێکی کەمە لەو ئازار و مەینەتییەی کە جووتیار لە ژیانی مناڵیی خۆیدا تووشی بووە و بەداخەوە لە مەرگی خاڵۆزاکانیدا دەگاتە لووتکە:

لە لاپەڕەی 348دا، جووتیار بەسەرهاتێکی دڵتەزێن دەگێڕێتەوە کە خوێنەر شۆک دەکات. هەڵدێرانی کۆمپرێسییەک بە 28 سەرنشینەوە کە هەر دوو خاڵۆزاکەی جووتیاریشی تێدا بووە. لەو ڕووداوەدا ڕەزای خاڵۆزای دەسبەجێ دەمرێ و مەحموودی خاڵۆزایشی وەها بریندار دەبێ کە ساڵێک دواتر ماڵاوایی لە ژیان دەکات. جووتیار لەم بارەیەوە دەنووسێت: “ئەم کارەساتە شوێنێکی خراپی دەروونیی لەسەر جووتیار دانا….”

تایبەتمەندیی هەرە ڕوون و بەرچاوی ژیان ئەوەیە کە مرۆڤ خەمەکان فەرامۆش دەکا و شادی جێگایان دەگرێتەوە. جووتیار بەدرێژایی بەشێکی زۆر لە ژیانی منداڵیی لەگەڵ ڕەنج و کوێرەوەری دەست و پەنجەی نەرم کردووە. دوو شت کاریگەرییان لەسەر ژیانی جووتیار لە دەورانی منداڵی و مێرمنداڵییدا هەبووە و شادییان پێ بەخشیوە: یەکەمیان کرانەوەی دەرگای قوتابخانە و دووەمیان کرانەوەی دەرگای هونەر بە ڕووی ناوبراودا بووە. لە بواری خوێندندا مامۆستا نەسیری و لە بواری هونەر و گۆرانیشدا، هونەرمەند یەدوڵای ڕەحمانی ڕۆڵی گرینگیان هەبووە. ئەو دوو بوارەش لایەنی شادیهێن لە ژیانی جووتیاردا پێک دێنن.

=KTML_Bold=کاریگەریی نووسەر لەسەر خوێنەر=KTML_End=

ئەگەر خوێندنەوەی کتێبێک کاریگەریی لەسەر خوێنەر دانا، ئەم کاریگەرییە تەنیا یەک واتا دەگەیەنێت: نووسەر لە گەیاندنی پەیام یان پەیامەکانیدا سەرکەوتوو بووە. کتێب کاتێک سەرکەوتوویە کە نووسەر بە هەستەوە نووسیبێتی و ڕاستگۆیی تێیدا ڕەنگی دابێتەوە. ئەوەی لە دڵەوە بێت، لە دڵدا جێ دەگرێت. کاتێک بیرەوەرییەکان دەخوێنیتەوە مرۆڤ وا هەست دەکات لە کۆڕێکدا دانیشتتووە کە نووسەر تێیدا بەشدارە و بیرەوەرییەکانیت بۆ دەخوێنێتەوە. تۆ تەنیا گوێگری و هەموو بیر و هۆشت تەرخان کردووە بۆ بیستن. هەست دەکەی خۆت لە نێو ڕووداوەکاندای. قسەکان لەسەر دڵ دەنیشن. بە خۆت دەڵێیت ئەوەی لە دڵەوە هەڵبقوڵێت هەر دەبێ لە دڵدا جێ بگرێت. پەیڤ و ئاخاوتنێک کە لە دڵدا جێ بگرێت، تەنیا ئەوە نییە کە لە دڵەوە هاتبێت بەڵکوو ئەوەیشە کە لە «ڕاستی»یەوە سەرچاوەی گرتووە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بەهیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 7 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پێشمەرگەکان - 16-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-12-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 16-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,413
وێنە 105,688
پەرتووک PDF 19,152
فایلی پەیوەندیدار 96,427
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
لەبەردەم ئاوێنەکەدا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
کورتەباس
یادە زیندووەکان
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!