پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,157
وێنە 106,497
پەرتووک PDF 19,250
فایلی پەیوەندیدار 96,954
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
بۆ کوردە-فەیلییەکان لە عێراق دەرپەڕێنران؟
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆ کوردە-فەیلییەکان لە عێراق دەرپەڕێنران؟

بۆ کوردە-فەیلییەکان لە عێراق دەرپەڕێنران؟
=KTML_Bold=بۆ کوردە-فەیلییەکان لە ئێراق دەرپەڕێنران؟=KTML_End=
نووسەر: #شێرکۆ کرمانج#

زۆر نووسین و توێژینەوە لەسەر چۆنییەتی و هۆکارەکانی پشت دەرپەڕاندن و قڕکردنی کوردە-فەیلییەکان ئەنجامدراوە. زۆربەی ئەکادیمی و توێژەرەکان هۆکاری ناسنامەی نەتەوەیی، کوردبوون، یان ناسنامەی مەزهەبی، شیعەبوون، لە پشت جینۆساید و دوورخستنەوەی کوردە-فەیلییەکان دەبینن و حکومەتی #بەعس# و سەدام حسێن بە تاوانباری سەرەکی لە پشت ئەو تاوانەدا دەناسێنن. لەم کوورتە شرۆڤەیەدا بە ئیزافەی ناسنامەی نەتەوەیی و مەزهەبی ڕەهەندێکی دیکە گفتوگۆ دەکرێت و دەخرێتە بەرباس و لێکۆڵینەوە، ئەویش پێگەی ئابووری و بازرگانی و سیاسیی کوردە-فەیلییەکانە لە بەغدا بەگشتیی و بازاڕی شۆرجە بەتایبەتی. هاوکات، پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین کە لێدان و بنکۆڵکردنی پێگەی ئابووری کوردە-فەیلییەکان چەندین ساڵ پێش هاتنی بەعسییەکان بۆ سەر حوکم دەست پێدەکات و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەبدولسەلام عارف لە 1964. گرنگی ئەم توێژینەوەیە لەوەدایە کە لێکۆڵینەوە لەسەر ڕەهەندی ئابووری و بازرگانی لێدانی کوردە فەیلییەکان لەپێش هاتنی بەعسییەکان دەکات، کە توێژەر پێیوایە تا ئەو ڕادەی ئەو ئاگادار بێت، قسەی لەسەر نەکراوە و ئەمە یەکەمین توێژینەوەیە کە ئەم ڕەهەندەی کردۆتە ئامانج.

قسەکردن لەسەر هەڵوێستی سوننەکان بەرابەر شیعەکان لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە ئێراق دا زۆر گرنگە بۆچوونە ناو بابەتەکە و تێگەیشتن لە ڕەفتاری دەوڵەتی ئێراقی لە دژی کوردە-فەیلییەکان، دەوڵەتێک کە لەو سەردەمەدا لەلایەن سوننەکانەوە حوکمدەکرا. لە سەردەمی عارفەکان، ململانێ‌ و پێکدادانی سوننە و شیعەکان زۆر زەقتر لە قۆناغەکانی پێشوتر، سەردەمی پاشایەتی، دەردەکەوت. کارەکتەر و هەڵوێستە دینیی و‌ موحافیزکارەکانی عەبدولسەلام عارف و کەسانی دەوروبەری وای کردبوو کە هەڵگری دیدێکی دژە-شیعە بێت. بۆ نموونە، وەک ئەو کۆنە بەعسییانەی کە لە 1963 دا لەگەڵ عارف هاوسەنگەربوون لە بیرەوەرییەکانیاندا دەگێڕنەوە ئەو زۆرجار وەک ڕەوافز و شعوبی ناوی شیعەکانی بردووە . لەوەش زیاتر، لە شەستەکان چەند پەرتووکێک لەلایەن نووسەران و کەسایەتییە ناسراوە عەرەبی و ئێراقییەکان دەرچوون کە لە ئەسڵی بزووتنەوە “شعوبییەکانیان” دەکۆڵیەوە. لەوانەیە بەهەڵەدا نەچووبین ئەگەر بڵێین گرنگترین پەرتووک لەو بوارەدا پەرتووکەکەی عەبدولعەزیز دوری بوو، کە ئەکادیمییەکی سوننە و ئەوکات سەرۆکی زانکۆی بەغدا بوو، کە بەناوی “الجذور التاریخیة للشعوبیة” (ڕەگوڕیشەی مێژوویی شعوبییەت) بڵاوی کردبووەوە. پەرتووکەکەی دوری بنەماکانی شیعەگەریی و شعوبییەتی هاوتاکردبوو و پێکەوەشی گرێدابوو. هەروەها، ڕەگی شیعەگەریی خستبووە ژێر پرسیار لەگەڵ دڵسۆزیی و ئینتیمای شیعەکان بۆ ئێراق. ئەمەش بەدڵنیایی دیاردەیەکی نوێ نەبوو لە مێژووی ئێراقی هاوچەرخ بەڵام بەو زەقییە نا. دوری باس لە مێژوو و چۆنییەتی نیشتەجێبوونی خەڵک و گرووپە جیاجیاکان دەکات لەو ناوچانەی ئێستا پێیدەگوترێت ئێراق و دەڵێت:

“ئێراق… درێژکراوەیەکی جوگرافی نیمچە دوورگەی عەرەبییە، بۆیە ئەو خەڵکانەی [عەرەبانەی] کە لەوێوە هاتوون کارەکتەری عەرەبیی-سامییان داوە بە ناوچەکە. کەچی، ئەو خەڵکانەی کە لە ڕۆژهەڵاتەوە [شیعە و کوردە ئێرانییەکان] هاتوون بۆ [ئێراق] تەنیا وەک داگیرکەر هاتوون. سەرەڕای ئەوەی دوای، مانەوەیەکی کەم یان زۆر، ڕۆیشتون و گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان، بەڵام لە دوای خۆیان هەندێک خەڵکیان لێرە [لە ئێراق] بەجێهێشتووە. ڕەگوڕیشەی کولتووری ئەو خەڵکە بەجێماوە، کە نامۆ و بێگانەیە [بەم خاکە]… لەکاتێکدا کە خەڵکانی [عەرەبەکانی] ئەم خاکە تەماشای میرات و ڕەگوڕیشە فەرهەنگییەکانی [ئەم خاکە] دەکەن‌ و ئێستای خۆیان وەک درێژکراوەی میراتەکە دەبینن ئەوە خەڵکە هاتووەکانی دیکە تەماشای دەرەوە دەکەن بۆ ئیلهاموەرگرتن‌، کاریش دەکەن لەسەر بڕینی ڕەگوڕیشە فەرهەنگییەکانی [ئەم خاکە]”.

دەبێت ئەوە بگوترێت کە قسەکردن لەسەر پرسێکی وا هەستیار لەلایەن کەسایەتییەکی ناسراو و سەرۆکی تاکە زانکۆی ئێراق لەو کاتدا وەک عەبدولعەزیز دوری ناکرێت وەک دەنگی تاکەکەسێک تەماشابکرێت. لەڕاستیدا ئەم دەنگە ئاوێنەی ڕەوتێکی فکری/بەعسی مەزهەبی/سوننی نەتەوەیی/عەرەبییە کە خۆی لە ناسیونالیزمی عەرەبیی و ئیسلامیزمی سوننەدا دەبینێتەوە، کە تاڕادەیەک لە زۆر شتدا هاوبەش‌ و هاوبیرن. بە وردبوونەوە لەم دەقەی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێت کە عەبدولعەزیز دوری دوو پێکهاتەی ئێراقی، کورد و شیعە، بە بێگانە دادەنێت و ڕیشەیان دەباتەوە بۆ سەر ئێرانییەکان، وەک بەشێکیش لە گەلی ئێراق تەماشایان ناکات، تەنیا لەبەر ئەوەی بە ئەسڵ “عەرەب” نین و لە نیمچە دوورگەی عەرەبییەوە نەهاتوون.

ئیسلامییە سوننەگەراکان، وەک ناسیونالیستە عەرەبەکان، زۆرجار زەقتر و توندتر هێرشیان دەکردە سەر شیعەکان و شیوعییەکان و بە شعوبی ناویان دەبردن. ڕۆژنامەی “الفجر الجدید” (بەرەبانگی نوێ)، کە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە بەغدا دەر دەچوو و نزیک بوو لە حیزبی تەحریر، کە حیزبێکی ئیسلامیی سوننە بوو، لە سەروتارێک وەسفی شعوبییەکان دەکات‌ و دەڵێت ئەوان “دوژمنی نەتەوەی عەرەبن و ڕقیان لە عەرەبە”، هەروەها وەک ناسیونالیستە عەرەبەکان، ئەوانیش شعوبییەکان، مەبەست شیعە و کوردە، بە پاشماوەی ئەو شەپۆلە داگیرکارییانەی کە لە ڕۆژهەڵاتەوە، مەبەستیان ئێرانە، هاتوون دادەنێت، وەک بێگانەش ناویان دەبەن . ڕۆژنامەکە بەردەوام بە شیوعییەکانی دەوت شعوبییەکان و بەگاڵتەپێکردنیشەوە بە ڕۆژنامەکەی حیزبی شیوعی، کە ناوی اتحاد الشعب (یەکێتیی گەل) بوو، دەوت اتحاد الشعوبین (یەکێتی شعوبییەکان). ڕۆژنامەی “الفجر الجدید” بۆ وروژاندنی هەستی خەڵک لە دژی شیوعییەکان، واتە شیعەکان کە ئەو ناوی نابوون شعوبییەکان، داڕمانی “دەوڵەت‌ و شارستانی عەرەبی-ئیسلامی” دابووە پاڵ بزووتنەوەی شعوبییەکان، ئەوان ئەم قسەیەیان لەکاتێکدا دەکرد کە هەموو خەڵک دەزانێت دەوڵەتی عەرەبی-ئیسلامی لەسەر دەستی مەغۆلەکان ڕووخا. ڕۆژنامەکە جەختی لەسەر ئەوەش دەکردەوە کە “پاشماوەکانی [شعوبییەکان] ئەمڕۆ گەڕاونەتەوە بۆ بینینی هەمان ڕۆڵی مێژوویی لە بێهێزکردنی نەتەوەی عەرەب”.

بەکوورتی، شیعیزم لەلایەن هەندێک سوننەوە وەک هێلانەی شعوبیزم دەبینرا. ئەمەش وای کردبوو کە هەر داوایەک بۆ مافی یەکسان‌ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتیی و ئازادی لەلایەن شیعەکانەوە بەرزکرابێتەوە، جا شیعەکە سێکولار بووبێت، شیعەکە نیشتمانپەروەر بووبێت یان شیعەیەکی ئیسلامیی، بەگشتی لەلایەن سوننەکانەوە وەک هەستێکی شعوبیی بینراوە یان چاکتر بڵێین بۆ چەواشەکردن وەک شعوبیزم ناسێنراوە. بەکوورتی، لەکاتێکدا سیاسەتە جیاکاریی و دەمارگیریی و سەرکوتگەرییەکانی سوننەکان وەک هەوڵ‌ و تەقەلا بۆ لادانی کۆسپەکانی پێش پڕۆژەی ناسیونالیزمی عەرەبی دەناسێنران، لە هەمانکاتدا بەرگریی ‌ و خەبات و تێکۆشانەکانی شیعەکان وەک هەوڵی تایفەگەریی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرا. بۆیە لێرەدا دەکرێت بگوترێت کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەڕانەوەی شیعەکان بۆ دین و مەزهەب وەک بوارێک بۆ سیاسەتکردن، ئەوا سیاسەتە جیاکاریی و دەمارگیرییەکانی سوننەکان بوو لە بێبەشکردن‌ و پەراوێزخستنی شیعەکان بەدرێژایی تەمەنی دەوڵەتی ئێراقی هاوچەرخ. بەخستنەژێر پرسیاری دڵسۆزی و ئینتیمای شیعەکان ‌ و بەستانەوەی جووڵانەوە و ڕەوتەکانیان بە شعوبیزم لەلایەن ناسیونالیستە عەرەبە سوننەکان و ئیسلامییە سوننەکان نوخبەی سیاسی دەسەڵاتبەدەست نزیکەی 60% دانیشتووانی ئێراقی لە پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانیی وەدەردەنا. ئەمە تاڕادەیەک بۆ کوردەکانیش ڕاست بوو، بەمەش ڕێژەی وەدەرنانی ئێراقییەکان لە پڕۆسەی ئامێزانی نیشتمانیی بەرزدەبێتەوە بۆ نزیکەی 80%.

هاوشان‌ و هاوکاتی ئەو دەربڕە دژە-شیعە و دژە-کوردییانەی کە لە توێی پەرتووکەکان‌ و ڕووپەڕی ڕۆژنامەکان دەبینران چالاکییە ئابووریی و بازرگانییەکانی شیعەکان و کوردە-فەیلییەکان‌ لە سەردەمی عارفەکان دا سنووردار دەکران. لە 1964 دا، سیاسەتەکانی حکومەت بۆ خۆماڵێکردنی (تەئمینی) کۆمپانیا تایبەتەکان چوارچێوەکانی سنووردارکردنی کار و چالاکییەکانی شیعەکان و کوردەکانی پێکدەهێنا. وردبوونەوە لە سیاسەتی خۆماڵیکردنی کۆمپانیاکان، بۆمان دەردەخات کە پاڵنەری مەزهەبیی و نەتەوەیی لە پشت ئەو سیاسەتانەدا بوون.

لە هەشتاکاندا، واتە دوای ئەوەی کە حیزبی بەعس بۆ جاری دووەم هاتەوە سەر حوکم، بەعسییەکی ناسراو و پایەبەرز، فازل بەڕاک، کە هەم کەسێکی ئەکادیمی بوو هەم بەڕێوەبەری دەزگای موخابەراتی ئێراقی بوو (1983-1989) لە پەرتووکێکدا بەناوی “المدارس الیهودیة والایرانیة فی العراق” (قوتابخانە یەهودی و ئێرانییەکان لە ئێراق) باس لە هەندێک پرس دەکات کە بۆ ئەم باسەی ئێرە کەڵکی ئیجگار زۆرە. فازل بەڕاک لە پەرتووکەکەیدا دەڵێت لە پەنجاکان و شەستەکاندا بازرگانە کوردە-فەیلییەکان کۆنتڕۆڵی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی ئێراقیان کردبوو . وەدەرنان‌ و ڕێگەلێگرتن لە کورد و شیعەکان لە کارکردن‌ و سەرکەوتن بۆ پلەبەرزەکان لە دامودەزگاکانی دەوڵەت، بەتایبەتیی حکومەت و سوپا و پۆلیس‌ و دامەزراوە ئەمنییەکان، وای لە ئەندامانی ئەم دوو پێکهاتەیە کردبوو کە ڕوو لە بواری بازرگانی بکەن وەک پیشە. ئەمە بەتایبەتیی بۆ کوردە-فەیلییەکان ڕاستە چونکە ئەوان لەبەر ئەوەی کە بەشی هەرە زۆریان ناسنامەی ئێراقییان نەبوو نەیان دەتوانێت لە سوپا و پۆلیس و دامەزراوە فەرمییەکان دامەزرێن. بۆیە زیاتر ڕوویان لە بازرگانی و پیشەسازیی کردبوو. بەپێی ئەو داتایانەی کە فازل بەڕاک لەو پۆستە باڵایە و ئیمکانییەتە زۆرەی کە لەبەردەستی دابووە دەستی پێڕاگەیشتووە ، چ وەک زانیاری گشتیی چ تایبەتی، کە لە سەرچاوە سیخوری و ئەمنییەکان وەریگرتوون و خستوویەتییەڕوو، لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، زیاتر لە 140 کوردی-فەیلیی لە پۆستە باڵاکانی بانکەکانی ئێراقدا بوون، ئەمە بە ئیزافەی پۆستی گرنگ لە ژووری بازرگانی بەغدا و بەسرە کە بەگشتی کوردە-فەیلییەکان پڕیان کردبووەوە. هەر بەپێی ئەو داتایانە کوردە-فەیلییەکان بەس لە بەغدا زیاتر لە 3245 بازرگانیان هەبووە کە 1177 یان بازرگانی جوملە بوون. هاوکات کوردە-فەیلییەکان خاوەنی 258 پڕۆژە و کارخانەی پیشەسازی بوون لەگەڵ 35 زێڕنگەر کە کڕین و فرۆشی زێڕ و درووستکردنیان دەکرد. بازرگان و پیشەسازکارەکان زۆربەیان لە بازاڕی شۆرجە جێگیربوون. فازل بەڕاک دەڵێت 36٪ خانوبەرەی کازمییە، یەکێک لە گەڕەکە هەرە گەورەکانی بەغدا، هیی کوردە-فەیلییەکان بووە. لە ناوچەکانی دیکەی بەغداش ڕێژەکە خۆی لە 32٪ دەدا. ڕێژەی ئەو کوردە-فەیلییانەی لە بواری بازرگانی کەلەپەلی ناوماڵ و بۆن و قوماش و گەنمدالە سەرتاسەری ئێراقد کاریان دەکرد زیاتر لە 49٪ بوو. بێجگە لەوەی کە ژمارەی بازرگانە کوردە-فەیلییەکان زۆر لەسەرێ بووە بە بەراورد بە ئێراقییەکانی دیکە، فازل بەڕاک دەڵێت توانای هەر بازرگانێکی کوردی-فەیلیی لە توانی 100 بازرگانی ئێراق بەسەریەکەوە زیاتر بوو . بەکوورتی، کوردە-فەیلییەکان لە پەنجاکانەوە تاڕادەیەکی چاک کۆنتڕۆڵی بازاڕە سەرەکییەکانی بەغدایان کردبوو، لەوانە بازاڕی شۆڕجە (سوق الشورجة). یەکێک لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکانی بوونی ژمارەیەکی ئێجگار زۆر لە وشەی کوردی لەنێو زمانی عەرەبی، بەتایبەتیی لەنێو بەغداییەکاندا، بۆ هەژموونی کوردە-فەیلییەکان بەسەر بازاڕی شۆریجە دەگەڕێتەوە.

بێجگە لەوەی کە کوردە-فەیلییەکان لە دامودەزگا فەرمیی و حکومییەکان جێگەیان نەدەکرایەوە، وەک پێشووتر ئاماژەی پێکرا، دەرپەڕاندنی جووەکان لە ئێراق لە کۆتایی چلەکانی سەدەی ڕابردوو لە سەروبەندی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل، هۆکارێکی دیکە بوو لە پشت کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕی شۆرجە و بەغدا لەلایەن کوردە-فەیلییەکان. جووەکان، پێش دەرکردنیان لە ئێراق، تاڕادەیەک زاڵبوون بەسەر بازاڕەکانی بەغدا، بەتایبەتیی بازرگانی هەناردە و هاوردەکردن، بانکەکان، لەگەڵ بازاڕی پارەگۆڕینەوە (سوق الصرافین). بە دەرچوونی جووەکان بۆشاییەکی گەورە لە بازاڕدا درووست بوو کە لەلایەن کوردە-فەیلییەکان‌ و شیعە-ئێراقییەکانەوە پڕکرایەوە. گوایە جوو کۆچپێکراوەکان کۆمپانیا و دوکان و کەلوپەلەکانی خۆیان لە سەروبەندی دەرپەڕاندنیان لە ئێراق فرۆشتۆتە کوردە-فەیلییەکان.

هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە پێش ئەوەی حکومەتی ئێراق سیاسەتی خۆماڵیکردن بخاتە بەرنامەی کاری خۆی لە 1964، تاهیر یەحیا، کە ئەوکات سەرۆک وەزیرانی ئێراق بوو، سەردانێکی بازاڕی شۆرجە دەکات‌، لەوێ گوێی لە گریان‌ و نوزانەوە و نزای شیعەکان وەک بەشێک لە عاشورا و مەواکیبی حسێنی، دەبێت. دەگێڕنەوە کاتێک تاهیر یەحیا گوێی لە دادوفیغانی کوردە-فەیلییەکان دەبێت هەر لەو شوێنە بەڵێن دەدات کە بوونی شیعە لەو بازاڕەدا کۆتایی پێبێنێت . ئیدی زۆری پێناچێت حکومەت پڕۆژە یاسای خۆماڵیکردنی بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی بوارەکانی بازرگانی و پیشەسازی دەردەکات‌ و کۆمەڵێک کۆمپانیا و دامەزراوەی حکومی، کەرتی گشتی، دادەمەزرێنێت. بەمەش لە تەموزی 1964 دا، حکومەت 27 کۆمپانیای پیشەسازی و چوار کۆمپانیای بازرگانی و نۆ کۆمپانیای بیمە و پێنج کۆمپانیای بواری بانکی خۆماڵیکرد . ئەم کار و هەوڵەی حکومەت پێدەچێت بەئانقەست‌ بووبێت‌ و ورد بیری لێکرابێتەوە و زیاتر مەبەست لێی سنووردارکردنی توانا ماددی و داراییەکانی کوردە-فەیلییەکان بووبێت، بەتایبەتیی لە کەمکردنەوەی دەسەڵاتیان بەسەر کەرتی بازرگانی و ئابووری، لەوەی چاکسازی لە سیستەمی ئابووری و بازرگانی بووبێت.

دوای ئەوەی کە حکومەتی ئێراقی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیی کە هیی کوردە-فەیلییەکان بوو خۆماڵی کرد، کەچی دوای ئەوەی بەعسییەکان لە کۆتایی هەشتاکان زۆربەی کۆمپانیا خۆماڵی کراوەکانیان فرۆشتە کەرتی تایبەت. ئەوەی بەعس لە سەردەمی سەدام کردی من ناوم ناوە پڕۆسەی بەسەدامکردن، کە بریتی بوو لە دەستبردنی سەدام بۆ پەیڕەوکردنی پراکتیزێکی کۆن، خزمخزمێنە. بەرزکردنەوەی ئەندامانی خێزانەکەی و عەشیرەتەکەی بەتایبەتیی و خەڵکی تکریت‌ و سوننەکان بەگشتی بۆ پۆستە باڵاو گرنگەکانی دەسەڵات . لە کۆتایی هەشتاکاندا، بەناوی چاکسازی ئابووری، ڕژێمەکەی سەدام زۆربەی کۆمپانیا دەوڵەتییە قەبارە بچوکەکان‌ و ناوەندییەکانیان فرۆشت بە کەرتی تایبەت. مەبەستی شاراوەی ئەم سیاسەتەی حکومەت دەستبەسەراگرتنی کۆمپانیاکان بوو لەلایەن کەسوکاری سەدام‌ و دارودەستەکەی، لەوێشەوە کۆنتڕۆڵکردنی نەک هەر کەرتی گشتی، کە لە دەستی خۆیاندا بوو، بەڵکوو کەرتی تایبەتیش لە ئابووری ئێراق. ئەوەی جێگەی سەرنجە بەشێک لەو کۆمپانیایانە لە 1964 دا لەلایەن سوننە دەستڕۆیشتوەکانی حکومەتەکەی عارف خۆماڵیکرابوون، ئەویش، وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا، بە مەبەستی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی کوردە-فەیلییەکان بوو لەسەر بازاڕو ئابووری بەغدا. ئەم سیاسەتە ڕەهەندێکی نەتەوەیی و مەزهەبی هەبوو.

لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، سەرچاوە بەعسییەکان باسیان لەوە دەکرد کە حکومەتەکانی پێش خۆیان ڕێوشوێنی پێویستیان نەگرتبووەبەر بۆ نەهێشتنی کاریگەریی ئەو بازرگانانەی کە بەڕەچەڵەک ئێرانی (کوردی-فەیلی) بوون. پڕۆسەی خۆماڵیکردنی کۆمپانیاکان لە شەستەکان پشکی دەوڵەتی لە بەرهەمهێنانی گشتیدا لە 12% لە 1968 گەیاندە 51% لە 1974، هاوکات، پشکی حکومەت لە بازرگانی لەگەڵ دەرەوەدا لە 42% لە هەمان ماوەدا بردەسەر بۆ 90% . هەندێک پێیان وایە کە خۆماڵیکردنی کۆمپانیاکان بووە مایەی کەمبوونەوەی دەسەڵاتەکانی حیزبی بەعس لەسەر سەنتەرە گرنگەکانی دەسەڵاتی ئابووری. لەوانەیە ئەم قسەیە بۆ ئێراقی حەفتاکان ڕاست بێت، کاتێک کە حیزبی بەعس دەستڕۆیشتوترین دامەزراوە بوو لە ئێراق، بەڵام لە هەشتاکاندا لە دوای یەکتابوونی سەدام لە دەسەڵات و دوای بەسەدامکردنی حیزبی بەعس، بەڕادەیەک کە ناوی بەعس وەک حیزبی سەرۆک (حیزب القائد) و ئێراق وەک ئێراقی سەرۆک (عراق القائد) دەهات، ئەم لێکدانەوەیە کوورت دێنێت.

لەڕاستیدا نە خۆماڵیکردنی کۆمپانیاکان لە شەستەکاندا و نە فرۆشتنیان بە کەرتی تایبەت لە هەشتاکاندا بە مەبەستی چاکسازی ئابووری و ئیداری ئەنجامدران، بەڵکوو لە هەردوو حاڵەتدا مەبەستی سیاسییان لە پشتبوو. وەک ئاماژەی پێکرا، خۆماڵیکردن بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتی کوردە-فەیلییەکان لەسەر بازاڕ و ئابووری بەغدا بوو. فرۆشتنی کۆمپانیاکانیش بە کەرتی تایبەت بۆ ئەوەبوو نوخبەی سیاسیی ئێراقی، کە لە هەشتاکان لە بنەماڵەی سەدام و کەسوکارەکانی پێکهاتبوو، دەستبگرنە سەر کەرتی تایبەت. بەمەش نوخبەی سیاسیی و بیزنێس کلاس لە ئێراق ئاوێتەی یەکدی کران.

دەرپەڕاندنی کوردە-فەیلییەکان، کە دوو مەبەستی لەدواوەبوو، یەکێکیان بەعەرەبکردنکردنی ناوچەکانیان لە #خانەقین#‌ و مەندەلی، ئەوی دیکەش بۆ کەمکردنەوەی هێندەی دیکە دەسەڵات‌ و توانای کوردە-فەیلییەکان لەسەر ئابووری و بازاڕی بەغدا، هاوکات بێبەشکردنی بزووتنەوەی ڕزگاریی نیشتمانی کوردستان لە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات چونکە لەگەڵ دامەزراندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، کوردە-فەیلییەکان یەکێک لە سەرچاوە هەرە سەرەکییەکانی دابینکردنی کۆمەکی دارایی بوون بۆ بزووتنەوەکە بەگشتی و هێزی پێشمەرگە بەتایبەتی. فازل بەڕاک لە پەرتووکەکەی ئاماژە بەوە دەکات کە بەشێک لە کوردە-فەیلییەکان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندام بوون و پەیوەندیان لەگەڵ بزووتنەوەی کوردایەتیدا هەبووە. بۆ ئەم مەبەستە، حکومەت مافی نیشتەجێبوون‌ و وەرگرتنی ناسنامەی ئێراقی لە زیاتر لە 200 هەزار کوردی-فەیلی، لەنێوان ساڵانی 1968 تا 1982، سەندەوە. دەستیشی گرت بەسەر هەموو سەروەت‌ و سامانی گوازراوە و نەگوزاراوەشیان و وڵاتبەدەریش کران بۆ ئێران. هەر لەم ماوەیەدا هەزارانیشیان گیران و ڕەوانەی زیندانەکانی بیابانەکان کران‌، لەوێش بێسەر و شوێنکران. [1]
ئەم بابەتە 17 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 14-10-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 19-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 20-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 17 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,157
وێنە 106,497
پەرتووک PDF 19,250
فایلی پەیوەندیدار 96,954
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!