ライブラリ ライブラリ
検索

Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!


Search Options





詳細検索      キーボード


検索
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
ツール
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
言語
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
マイアカウント
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
検索 送信 ツール 言語 マイアカウント
詳細検索
ライブラリ
クルド名
出来事の年表
ソース
履歴
ユーザーコレクション
活動
検索ヘルプ?
出版
Video
分類
ランダムアイテム!
送信記事
画像を送信
Survey
あなたのフィードバック
お問い合わせ
我々は情報をどのような必要はない!
規格
利用規約
アイテムの品質
について
Kurdipedia Archivists
私達についての記事!
あなたのウェブサイトにKurdipediaを追加
/追加メールを削除
訪問者統計
アイテムの統計
フォントコンバータ
カレンダーコンバータ
言語やページの方言
キーボード
ハンディリンク
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
サインイン
メンバー!
パスワードを忘れました!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 について
 ランダムアイテム!
 利用規約
 Kurdipedia Archivists
 あなたのフィードバック
 ユーザーコレクション
 出来事の年表
 活動 - Kurdipedia
 ヘルプ
新しいアイテム
統計
記事 517,402
画像 105,687
書籍 19,150
関連ファイル 96,393
Video 1,307
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
بەختیاری: پاسۆک PASOK و سێدارەی بەعسی دوژمن
グループ: 記事 | 記事言語: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ランキングアイテム
優秀
非常に良い
平均
悪い
悪い
は、私のコレクションに追加
は、この項目についてのあなたのコメントを書く!
アイテム履歴
Metadata
RSS
選択した項目に関連する画像は、Googleで検索!
選択した項目は、Googleで検索!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەختیاری: پاسۆک PASOK و سێدارەی بەعسی دوژمن

بەختیاری: پاسۆک PASOK و سێدارەی بەعسی دوژمن
نووسینی: حاتەم محەمەد ڕەفیق .. هاوڕێیەکی هاوزیندانی: بەندە بە تۆمەتی حیزبی شیوعی زیندانی کرا بووم ..

بڕوانن لەو دڵە جوانەو پڕ عەشقەی بەختیار ی #پاسۆک# دەیویست پێش لە سێدارە دانی دڵ و دەروون و گوێجکەکانی پڕ بکات لە ئاوازو گۆرانی کوردی . بەڵێ زەوقی ژیانی بەختیار هێندە بە هێز بوو کەس بەرگەی نەدەگرت
ئەمە کوورتەیەک لە چیرۆکی ڕۆڵەیەکی کورد کە ئەندامی پارتێکی کوردی سەربەخۆ خوازە ، لە بەر چالاکی سیاسی دەکەوێتە بەردەم کەڵبەی گورگە برسێکانی بەعس لە کوورترین ماوەدا بە بڕیاری قەرەقوشی له سێدارە دەدرێ .، لە میانەی تا چرکەساتی لەسێدارەدانی ( بەندە ) گەواهی لەسەر ئەم چیرۆکە ڕاستەقینەیەی ژیانی بەختیاری پاسۆک دەدەم .
ئەو ڕۆژەی ( بە ختیاری مامۆستا ئومێد ) لە سێدارە درا 05-06-1988 چی ڕوویدا ؟
یەکێک لە ڕۆژانی هاوینی ساڵی 1987 لە ئەمنە کۆنەکەی بەرانبەر بە فیرقەی سلێمانی زیاتر لە ( 50 ) بەند کراو بووین لە ژوورێک دا . ژمارەی ژوورەکەمان چەند بوو بیرم نایەت ؟ ڕۆژێک لەناکاو دەرگایی ژوورەکەیان کردەوە و کەسێکیان بە جنێو و قسەی ناشیرین پێ وتن کرد بە ژووردا . پاسەوانەکان کەڵپەیان تیژ و چاویان خوێنی لێ دەتکا برسی لاشەی زیندانێکان بوون تا زیاتر لە سێدارە بدایە خۆشحاڵتر ئەبوون شانازی زیاتریان بە بەعسی بوون و‌ عروبە و سەدام و عەفلەقەوە دەکرد .ئەوە بوو پاسەوانەکان زیندانە نووێکەیان هێنایە ژوورەوە و دەرگاین داخست و پاشان ڕۆشتن . هەر لە یەکەم نیگاوە هەستم کرد ئەو کەسە زیندانییە نوێیە دەناسم یان لە شوێنێ بینیومە . هەر بۆیە خۆم بۆ نەگیراو دوای چەند خولەکێک کەوتمە قسەکردن لەگەڵی دابوو نەرێتی زیندان و زیندانیان لە پرسیار کردن لە زیندانیە نوێکان ، ناوت چییە و کەی گیراویت و هۆی گیرانت چی یە ؟ ئایا لێکۆڵینەوە لە گەڵتە تەواو بووە . یان هەواڵ و دەنگ و باسی دەرەوەی زیندان و شار و خەڵک ..... هتد . ئەویش خۆی زوو هاتە نزیکمەوە لێیی پرسیم ، وتی من تۆ ئەناسم قوتابی نەبوویەت لە ئامادەیی ئەزمڕ . منیش یەکەو ڕاست وتم بەڵێ وایە وتم دەزانی منیش تۆم بینیوە بەڵام بیرم نییە ناوت چی بوو ؟ ناوی خۆیی وت و ئیتر لەو کاتەوە پەیوەندییەکی زۆر باش درووست بوو لەنێوانمان دا ..
کەسایەتی ( بەختیاری مامۆستا ئومێد ) جوان و تایبەت بوو .. کەسێکی کەمدوو و بە هەڵوێست و ئازاو چاونەترس و ڕاستگۆ بوو . زۆر باوەڕی بە مەسەلەی نەتەوایەتی و پارتەکەی ( پاسۆک ) هەبوو دڵی بە خەباتی نەتەوەیی زۆر خۆش بوو .سەرسەختانە داکۆکی لە پرسی نەتەوە و نیشتمانەکەی دەکرد .بیروباوەڕەکانی بە ڕوون و ئاشکرا و بوێرانە و ڕاشکاوانە لە زیندان دەردەبڕی لە هیچ شتێک و شوێنێک سڵی نەدەکردەوە بە هەستێکی بەرزەوە هەڵسوکەوتی دەکرد .. هەمیشە هەوڵی دەدا جوانترین و باشترین و ڕاستترین بیرو کردار پێشکەش بکات (بەندە هاوڕێیی زیندانی و بە شایەتی هاوڕێ زینداناکانی تر ) هەر چی لەسەر ئەم ڕۆڵە بە ئەمەکەی کودایەتی بنووسم هێستا کەمە: شایەنی زۆر زیاتر پێدا هەڵدانە . ئاخر ئەوەی ئەم کردی زۆر بێهاوتا بووە نموونەی کەمە لە زیندنی دڕندەی بەعسی دوژمن دا ... ئەوەی سەرنجی من و زیندانێکانی تریشی زۆر ڕادەکێشا . ئەوە بوو یەکێک لە کاربەدەستانی زیندانەکە ، کە ناوی ( مفەوەز محەمەد ) بوو هەڵوێستی ئەو پیاوە بە بەراورد پاسەوان و کاربەدەستانی تری زیندانەکە زۆر باشتر و مرۆڤانەتر بوو سۆز و ڕەحمێکی کەمی لە دڵدا بوو . بەڵام ئەوەی جێی سەرسووڕمان بوو لە بەرانبەر ( بەختیاری پاسۆک ) دا هەتا بڵێ پێچەوانە ڕەفتاری دەکرد تەواو خراپ و نائاسایی بوو . زۆربەی کات کە ئەهاتە ژوورەوە یان دەرگای دەکردەوە قسە یان جوێن لە بەر خۆیەوە بە ( بەختیار ) دەدا .. ئێمەی زیندانێکان لەم دووڕوییە سەرمان سۆڕا بوو . تا ڕۆژێک یەکێک لە چاودێرەکان گەر هەڵە نەبم ئێستا کەسێکی ناسراوە بە ناوی (محەمەد عەبدوڵڵا ) تەلیسمەکەی شکاندو پرسیاری لێکرد . (مفەوەز محەمەد ) . (بەختیار ) کەسێکی زۆر باش و بە ئەدەبە بۆچی ئاوا ڕقت لێدێتی ؟ وتی ئەم بێ ئەقڵ و کەلەڕەقە بە دەستی خۆیی پەتی سێدارەی خستە گەردنی خۆی ئایە ئێوە ئەوە ئەزانن کە لە ژووری لێکۆڵینەوەدا پەلاماری ئەفسەری لێکۆڵینەوەی داوە . ئەمەش ئازایەتییەکی بێ وێنەیە کەم کەس ئەو ئازایەتییەیان هەیە شتی وا بکەن ......
دواتر ئەوەی من لە بەختیارم بیست لە زمانی خۆیەوە زۆرشتی بۆ گێڕامەوە کە پوختەی ئەمەیە ... ( بەختیار ) سەر بە ڕێکخستنەکانی ( پارتی سۆشیالستی کورد . پاسۆک ) بوو ساڵانێکە لە ڕیزەکانی پاسۆک دا چالاکەو ڕۆڵی بەر چاوی لەناو شاری سلێمانی دا گێڕاوە . گەلێک کاری نهێنی سەربازی بۆ حیزبەکەی کردووە بۆ خۆشی ئەو دەمە خوێندکاری پەیمانگای نەوت بووە لە بەسڕە . ئەو ڕۆژەی گیرابوو لای خانەوادەکەی وتبوی بۆ خوێندنەکەم ئەگەڕێمەوە بوو بەسڕە . بەڵام لە ڕاستی دا پێش ڕۆیشتنی هەرچی وێنە و شتی خۆیی هەبوو لە ناوی بردبوو . بەو نییەتەی چالاکی یەک شتێک بکات و کاتێک بگیرێ کەس نەیناسێ و کەسی پێوە نەگیرێ .هەر بۆیە جگە لە یەک دوو وێنەی نا ڕوون هیچ وێنەیەکی تری بەر دەست نی یە . ئەگەرێکی بەهێز هەیە ئەم بیرکردنەوە و ڕەفتارە بۆ ئەوە بووبێ چالاکییەکی گەورە بکات و پاشان پەیوەندی بە بارەگاکانی پاسۆکەوە بکات و چەکی کوردایەتی لە شان بنێ و مەدالیایی شانازی پێشمەرگە بە دەست بهێنێ و بێتە پێشمەرگە .
بە هەر حاڵ لە ماڵ دەر دەچێت . بەڵام ئەو شەوە هەر لە سلێمانی دەمێنێتەوە لە ماڵی کەسێک بە ناوی ( ێ . ع ) بەرپرسی بووە لە ڕێکخستن . بۆ ڕۆژی دواتر ئەو کەسە بەختیار بەڕێ دەکات بۆ گەڕاج و دەوەستێت بە دیار پاسەکەوە تا دەکەوێتە ڕێ . خواحافیزی دەکەن و ئینجا بە جێیی دێڵێ پاسەکە دەکەوێتە ڕێ کاتێک دەگاتە بازگەی ( دوکان .. سلێمانی ) لە بازگەکە ( ملازم عەلی ) تەوارییکەی سلێمانی لەوێ چاوەڕێ دەکات . وەک هەمیشە بە سەرنشینەکان دەڵێن هەموو وەرنە خوارێ پاش پشکنینێکی ئاسایی ئەوانی تر . نۆرەی ( بەختیار ) دێت زۆر بەووردی و بە دیقەت دەیپشکنن . چاکەتەکەی لەبەر دادەکەنن و بەرەکەی لێدەکەنەوە . کە کۆمەڵێک نامەو بەڵگە نامەو ناوی ڕێکخستنه کانی پاسۆکی تیایە دەدۆزنەوە ... بەختیار زۆر قارەمانانەو پڵنگ ئاسا پەلاماری هەموو دیکۆمێنتەکان دەدات هەوڵ دەدات کاغەزەکان کورجو گۆڵانە بخاتە دەمییەوە و قوتیان بدات و نە کەونە دەست دوژمنەوە یان بە شێوەیەک لە دەمیا بیجوێ نەخوێنرێتەوە .. بەختیار لەگەڵ ئەوەی زۆرزۆری لێدەدەن و ئازاری دەدەن . بەختیار کوردانە و پاسۆکانە دەتوانێت ئامانجەکەی بیهێنێتە دی نە هێڵێت جەلادەکان کەڵک لە نامەو بەڵگەکان وەر بگرن . بەختیار لەوێ دەگیرێت و بە لێدان و ئەشکەنجە نیوە مردووی دەکەن . پاشان دەیبەن بۆ ئەمنی سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوەو ئەشکەنجه ی زیاتر . دوای چەندین جار ئەشکەنجەدان و فڕێدانە ژووری تاکەکەسی و چەندین جۆر هەڕەشەو بەڵێن پێدانی درۆ . .. ئەو قارەمانە هیچ نادرکێنێ و دڵی دوژمن خۆش ناکات بەڵام دوژمن بەردەوام دەبن لە لێدان و شەڕی دەروونی . تا جارێک لە کاتی لێدان و ئازاردانی لە هۆش خۆیی دەچێت . هەر وەک خۆیی پێیی وتم نازانم چەندم پێچوو کاتێک هۆشم هاتەوە و چاوم کردەوە بینیم ( ملازم عەلی ) خۆیی داوە بەسەر مێزی بەردەم ئەفسەری لێکۆڵینه وە پشتی لە منە و دەمانجەکەشی بە ڕووتی بەسەر قایشەکەیەوە دیارە ... لەڕاستی دا بە کوێرەو ڕێنمایی و کاری زیندان . پاسەوانان یان ئەفسه ڕان بۆیان نی یە چەک ببەنە ناو ژووری لێکۆڵینەوە یان زیندان . پێدەچێ ئەمە تەڵەو فێڵێکی تر بێت لە ( بەختیار ) بکرێ ، تا بزانن سەرسەخت و چاونەترسە لەو شوێنەش دا پەنا بۆ تۆڵە و ترساندنی ئێمە دەبات . وەک وتم ڕەنگە بۆ مەبەست ئەم کارەیان کردبێت . بۆیە بەختیار دەبینێت ( ملازم عەلی ) دەمانجەکەی بە ڕووتی بەسەر جلەکانییەوەتی . بڕیار دەدات په لاماریان بدات ئەوەندەی بۆی بکرێت لێیان بکوژێت تا دەیکوژنەوە ئەو دەستی خۆیی دەوەشێنێ . ئیتر کاتێک هێز دەداتە خۆی و پەلاماری دەمانجەکه ی ( ملازم عەلی ) دەدات جەللادە ترسنۆکەکان بۆ ماوه ی چەند چرکەیەک دەشڵەژێن پاشتر هێور دەبنەوە . ئەو کات ( بەختیا ڕ ) دەزانێت گوللە لە دەمانجەکەدا نی یە وفێڵی لێگراوە . بۆیە بۆ چەندین جار بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لێدان و لە کارەبا دان و ئەشکەنجەیەکی زۆرزۆری تری دەدەن ئەو تۆ مەتەی پەلاماردانەشی بۆ دەخەنه سەر کارەکانی تری تا بەخێرایی و بە ئاسانی بڕیاری لەسێدارەدانی بدرێت . بەڵگەی ڕاستی ئەو ڕووداوەش هەڵوێست و قسەکانی مفەوەز ( محەمەد ) بوو کە پێشتر باسم کرد ، ، ،
لە ئەمنی سلێمانی چەند مانگێک ماینەوە .زۆر حەزی لە گۆرانی و مۆسیقا بوو هەندێک جار گۆرانی هونەر مەندی دەنگ خۆش ( کەمال محەمەد ) گۆرانی ( بڕیاری چی بەم چۆن خاک جێبێڵم ) و ( گۆرانیبێژی دەنگ خۆش گڵپە گۆرنی برادەر گیان برادەر گیان ) بەردەوام ئەم گۆرانییانەی دەوتەوە .. دەیووت هەرگیز کۆڵ نادەم و لەم داگیرکەرە فاشییانە ناترسم .لە هەر شوێن و کاتێک بۆم بکرێ و بۆم هەڵکەوێت پەلاماریان ئەدەم تەنانەت لەناو هۆڵی دادگاش دا . ئەوەبوو لە مانگی ( 3 ) ساڵی ( 1988 ) لەژێر چاودێری و چڕی پاسەوان دا برا بۆ ( مەحکەمەی السورە ) کە ( عەوداد بەندەر ) داد وەر ی بوو .بێ یەک و دوو سزای لە سێدارە بوونی بۆ دەرچوو . پاش ئەوە بردیان بۆ زیندانی (ئەبوو غرێب ) بەشی لە، سێدارە دان .. بێگومان ئێمە هەواڵمان لە ڕێگای ئەو پاسەوان و کاربەدەستانەوە دەزانی کە لەگەڵ زیندانێکان ئەچوون بۆ بەغدا و محکمەی السورە
ئیتر ( بەختیارم ) نە بینێوە .. تا نزیکەی مانگ و نیوێک و لە ڕێکەوتی (ٚ 22- 04 - 1988 ) من و پێنج کەسی تر کە لەسەر هەمان بابەت گیرابووین بە تۆمەتی شیوعی بوون لە مەحکمەی سەورە بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ( 3 ) کەسمان دەرچوو ( بەندە حاتەم محممد ڕەفیق و عادل جەلال عەلی و سەربەست محەمەد عەلی ) سیانەکەی ترمان بڕیاری زیندانی هەتاهەتاییان بۆ دەرچوو ( وشیار محەمەد عەلی و گەنجی ڕەئوف زوهدی و حیدەر عبدالتیف ) .کاتێک براینە بەشی لەسێدارەدان لە زیندانی ئەبوو غرێب ئێمەیان خستە زینزانەی ژمارە پێنجەوە . پاش چەند خولەکێک یەکێک لە زینزانەی ژمارە هەشتەوە بانگی کردم .یەکسەر دەنگیم ناسیوە زایم کە ( بەختیارە ) خۆشبەختانە بە هەر کوێرەوەرییەک بیت هێستا ماوە . شوێنی یەکتر بینینمان سەخت بوو . زۆر بەزەحمەت ئەمانتوانی یەکتر ببینین . لەبەر ئەوەی ژووری ( 5 و 8 ) بەرانبەر یەک نەبوون تۆزێک بە لارو نیو بە کەمی سەری یەکترمان دەبینی .بۆیە کە زانیم ( بەختیار ) ەو هێشتا ماوە دڵخۆش بووم و ئیدی دەرفەت ڕخسا جارجار قسەمان دەکرد پێکەوە هەرچەندە لەو شوێنەدا قسەکردن لەگەڵ کەسێکی تردا کە لە ژووری خۆت نەبێت زەحمەت بوو لەبەر ئەوەی ( 10 ) مەترێک نێوانمان بوو چوونە دەرەوەش نەبوو ، تەنیا بۆ جێبەجێکردنی سێدارە نەبێت ژوورەکانیش پێنج بلۆک پان و هەشت بلۆک درێژ بوون سیفۆن و ئاودەست و بەلوعەیەکی تێدا بوو بێ ئەوەی ئاودەستەکە هیچ دیوارێک یان دەرگا و جیاکەرەوەی هەبێت . دەبووایە لە کاتی دەست بە ئاو گەیاندن دووان لە زیندانەکان بە تانییەک یان سەرسەفێکیان بۆ بگرتایەِ وەک پەردەو دیوار تا لەکەسەوە دیار نەبێت .ئەمەش جۆرە ئەشکەنجە و کارەسات بوو
دوای ماوەیەک زۆری پێنەچوو لە مانگی ( 5 ی 1988 ) کەسێکی تر بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو هێنایان بۆ زینزانەی ژمارە هەشت بۆ لای بەختیار ناوی ( مام حسێن-حسێن ڕەشی خەیات ) خەڵکی سلێمانی بوو تەمەنی نزیکەی لەشەشتەکاندا بوو . پیاوێکی درێژی سەرسپی دەنگ خۆشی دنیا دیدە بوو لە ئەمنی سلێمانی لەگەڵمان بوو زۆر جار گۆرانێکانی هونەرمەند ( حسێن عەلی ) بۆ ئەوتین زۆر بەلامانەوە خۆش بوو . دۆخەکەمان وا بوو هەموو چاوەڕێیی چرکەساتی دەرچوونی بڕیاری لەسێدارەدان بووین .هەر کەسێک لە ئێمە بە نزیکەی دەمانزانی کەی نۆرەی له سێدارەدانمانە ئەویش بە گوێرەی ڕێکەوتی بڕیاری لە سێدارە دانەکەت لە دادگاوە بۆیە لە سەرەتایی مانگی ( 6 ی 1988 ) سەرە ( بەختیار ) زۆر نزیک بووەتەوە تا ڕۆژی ( 05- 06- 1988 ) ئەو بەیانی یە مام حسێن بانگی منی کرد وتی بەختیار دەڵێت گۆرانیم بۆ بڵێ ئاخر ئێرە کەی شوێنی گۆرانی وتنە ئینجا ئەگەر بشمەوێت بیڵێم ئەوانە ڕازی نابن واتا زیندانێکانی تر لەبەر ئەوەی لە بەشی سێدارەدا لەو کاتەدا زیندانێکان خەریکی دوعا کردن و قوڕعان خوێندن و موناجات خوێندنەوە بوون و زۆربەی زۆریشی شیعە مەزهەب بوون
بڕوانن لەو دڵە جوان و پڕ لەعەشقه ی (بەختیار ) دەیویست پێش لەسێدارەدانی دڵ و دەروون و گوێچکەکانی پڕ بکات لە ئاوازو گۆرانی کوردی ؟ بەڵێ زەوقی ژیانی بەختیار هێندە بە هێز بوو کەس بەرگەی نەدەگرت . هەموو گیانی وزەو خۆشەویستی و کوردایەتی بوو . ئەو لەبری بیتوباڵۆرەی عەرەبی داوای گۆرانی کوردی دەکرد .. منیش بە مام حسێنم وت ئێستا پێیان دەڵێم ، ، کە ئەوە دوعا و موناجاتە بە کوردی . ئەوان نازانن و ئەمڕۆش ( بەختیار ) دەڕوات و بۆ دواجار با ئەم تاکە حەزەی لەگەڵ هەگبەی دڵ و دەروون و هەستی خۆیدا بەرێت بۆ زیندوکردنەوەی جارێکی تری بە کوردی لەو دنیا سوودی دەبێت بۆیە کارێکی زۆر باشە بۆی بڵێ ... ڕاستێکەی لەو شوێنەدا واباو بوو ئەگەر کەسێک بیویستایە قسە بۆ هەمووان بکات یان دوعا و مناجاتیک بکات دەیوت ( اللهم سلی عەلی محەمەد و الی محەمەد ) بۆیە منیش وتم ( اللهم سلی عەلی محەمەد والی محەمەد ) هەموو بە جارێک سڵاواتەکەیان سەندەوە و دەیانوتەوە و بێدەنگ دەبوون تا قسەکانت بکەیت . منیش وتم براینە ئێستا ( مام حسێن ) موناجاتێکمان بۆ دەڵێت بە زمانی کوردی . ئیتر هەموو دیسانەوە سڵاوات یان لێدایەوە واتە فەرموو
مام حسێن دەستی پێکر بە گۆرانییەکی هونەرمەنی ( حسێن عەلی -- دەمێ عیسا دەمێ مووسا دەمێ لوقمانی حەکیمە ) پاش ئەویش ( بەختیار -- گۆرانی بڕیاری چی بەم چۆن خاک جێبێڵم و گۆرانی برادەر گیان برادەر گیان ئەی نووری چاووم ) ئەو دوو گۆرانییەی زۆر ئەووتەوە لە ئەمنە سوورەکەی سلێمانیش هەر ئەوەی ئەووت ..بۆیە ئێستاش نازانم بڵێم خۆش بوو یان ناخۆش بوو خۆشم نازانم ؟ لە ڕۆژانی جێبەجێ کردنی سێدارەدا کە هەڤتەی دوو جار بوو ڕۆژانی یەکشەمە و چوارشەمە بۆ هەر ڕۆژێک ( 17 بۆ 18 ) کەس لە سێدارت دەدران . . واتە هەڤتەی ( 35 ) کەس ئەگەر بە شێوەیەکی ئاسایی بڕۆشتایە، لە بەر ئەوەی هەندێک جار جێبەجێکردن دەوەستا بە هەر هۆکارێک بووایە بەڵام ڕۆژانی جێبە جێکردن . کاتێک پاسەوانەکان جەلادەکان ئەهاتن ڕەوەیەک دەبوون زیاتر لە ( 15 ) کەس ، دەهاتنە ناو ڕاڕەوەکەوە ئیتر یەک بە یەک زیندانەکانیان ئەهێنایە دەرەوە کەلەپچەیان یەک یەک دەخستە دەستیانەوە چەند خولەکێک کاتیان دەدا تا خوا حافیزی لە برادەرەکان بکەیت . ئەوسا دەیان بردیت بۆ ژووری سێدارەدان .
بەڵام ئەو ڕۆژە بە پێچەوانەی هەموو ڕۆژەکانی ترەوە کات ژمێر یەک و نیو هاتن و دەرگای ژمارە ( 8 ) یان کردەوە تەنیا (بەختیار ) یان هێنایە دەرەوە بێ ئەوەی هیچ ماوەی بدەنێ ماڵئاوایمان لێبکات . زۆر دڕندانە دووان لە جەللادەکان قۆڵیان کردە هەردوو قۆڵی و بەرزیان کردەوە قاچەکانیان لە زەوی بڕی و بردیان . هەر چەند هاوارێکرد ئەمەوێ سڵاو ماڵاوایی لە برادەرەکانم بکەم هەوڵی دا خۆیی لە دەست یان ڕزگار بکات بەڵام سوودی نەبوو .. دیار بوو وەک تێبینی یان ئاگادار کردنەوە پێیان ڕاگەیندرابوو . ئەم ڕۆڵە قارەمانە لە هیچ سڵ ناکاتەوە زۆر جار بە گژیان دا چووەتەوە . لە ئەمنی سلێمانی بە گژیاندا چووەتەوە پەلاماری داوون .. بۆیە بە تەنیا و بە شێوازێکی جیاواز ئەو ڕۆژە تەنیا بەختیار لە سێدارە درا . هەر ئەو ڕۆژە ( 5_ 6 _ 1988 ) کات ژمێر ( 5 ) سەر لە ئێوارە . بە داخەوە ئەو ڕۆڵە ئازاو لە خۆ بووردەی کوردایەتی لە سێدارە درا ..
لەم باس و یادەدا هیچم نییە بیڵێم جگە لەوەی . سەری ڕێز نەوی دەکەم بۆ شەهید بەختیار و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان ، بە داخەوە بەختیاریش وەک ئەو سەدان هەزار قوربانییەی تر خوێنی بە فیرۆ چوو
تێبینی:؛ ؛ -- بەندە هاوڕێ و هاوزیندانی شەهید بەختیار . لە ڕۆژانی سەرەتای ڕاپەڕینی07- 03 - 1991 دوو جار من چوومە دوو بنکەی ( پاسۆک ) یەکەم لە قوتابخانەی ( ژینی کچان ) لە برایم پاشا و دووەم جار لە بنکەی پاسۆک لە ( بەختیاری ) بۆ سۆراغکردن و لێکۆڵینەوە ی چۆنێتی گرتن و هۆکار و کێ لە پشت گرتنەکەوە بووە .. بەڵام بەداخەوە زۆر خەمساردانەو بێباکانە ڕەفتارم لەگەڵ کرا . تا ئەم چرکەساتە من بانگ نەکرام یان برسیارێک یان لە من نەکردووە بزانن چۆن گیراوە و چی بووە .. من لە زینداندا تا دواڕۆژی ژیانی نزیکترین کەس بووم لێیەوە بە شانازییەوە شاهیدی ژیان و قارەمانێتی دوا ساتەکانی تەمەنی شەهید بەختیاری پاسۆک و کوردم ...
ئێمە وەک خێزانی شەهید بەختیاری مامۆستا ئومێد
زۆر سوپاس و پێزانینمان بۆ کاک حاتەم هاوڕێ و هاوزیندنی شەهید پەنجەی خستە سەر ڕاستی و مێژووی پاکی ڕۆژانی سەختی ژووری زیندانە تاریکەکانی دوژمن
شانازی یە بۆ ئێمە و بۆ حیزبەکەی و بۆ کورد شەهید شەرمەزاری نەکردین لەبەر دەم دوژمن ... زۆر سوپاسی کاک حاتەم محەمەد دەکەم بە داواکەم ڕازی بوو کوورتە یەک لە ژیانی زیندان بنووسێ بۆ مێژوو .
سڵاو لە گیانی پاکی شەهید بەختیاری باسۆک و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان .[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە!=KTML_End=
この商品は(کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
このアイテムは85表示された回数
HashTag
ソース
[1] | کوردیی ناوەڕاست | facebook.Shallaw Kakalaw 17-03-2024
リンクされたアイテム: 50
イメージと説明
クルド文書
の単語&フレーズ
パーティー&団体
ライブラリ
伝記
日程&イベント
殉教者
記事
グループ: 記事
Publication date: 17-03-2024 (0 年)
Publication Type: Born-digital
ドキュメントの種類: 元の言語
ブック: の回顧録
プロヴァンス: 南クルディスタン
都市: Sulaimaniyah
Technical Metadata
アイテムの品質: 98%
98%
は、 ( هەژار کامەلا 19-03-2024上で追加しました
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( زریان سەرچناری ) på 23-03-2024
最近の( زریان سەرچناری )によって更新この商品: 23-03-2024
URL
この項目はKurdipediaのによると規格はまだ確定されていません!
このアイテムは85表示された回数
Attached files - Version
タイプ Version エディタ名
写真ファイル 1.0.133 KB 19-03-2024 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Actual
ライブラリ
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
01-06-2015
هاوڕێ باخەوان
カワと7にんのむすこたち クルドのおはなし
伝記
レイラ・ザーナ
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
レイラ・ザーナ
ライブラリ
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
17-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタンを訪ねて―トルコに暮らす国なき民
ライブラリ
クルディスタン=多国間植民地
18-10-2013
هاوڕێ باخەوان
クルディスタン=多国間植民地
新しいアイテム
統計
記事 517,402
画像 105,687
書籍 19,150
関連ファイル 96,393
Video 1,307
Kurdipediaはクルド情報の最大の源です!
イメージと説明
カズィ・ムハンマド大統領の処刑

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| お問い合わせ | CSS3 | HTML5

| ページ生成時間:0.531 秒(秒) !