پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,040
وێنە 106,411
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,377
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
شوناسی کەلتوریی ڕۆحی نەتەوەیە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شوناسی کەلتوریی ڕۆحی نەتەوەیە

شوناسی کەلتوریی ڕۆحی نەتەوەیە
=KTML_Bold=شوناسی کولتووریی ڕۆحی نەتەوەیە=KTML_End=
#هۆمەر محەمەد#
بەگشتی مرۆڤ زیندەوەرێکی خۆپەرست وهەلپەرستە، تەنانەت لە سیستمێکی دادپەروەرانەشدا هێشتا هەر بەدوای بەرژەوەندی تایبەتیی خۆیدا وێڵە و لە دەرفەتی ڕەخساودا خۆپەرستییەکەی دەردەکەوێت. بێگومان سیستمێکی دادپەروەر کە تیایدا کلتوورسازی بکات و مرۆڤی تێدا پەروەردە بێت، ئەم گیانی خۆپەرستی و چاوچنۆکییە پەک دەخات و ناهێڵێت خۆبەکەمزانی ببێتە کلتوور. بەڵام بنەبڕی ناکات، چونکە مرۆڤ لەجەوهەریدا بەڕێژەیەک خۆپەرست و بەرژەوەندیخوازە. کولتووری کۆمەڵایەتی کە تیایدا موڵکدارێتی تایبەتیی باڵادەست بێت، تۆوی خۆپەرستی ئاودەدات. لەوەها حاڵ و دۆخێکدا کە سیستمی چاودێری بۆ دادپەروەری نەبوو، گرنگترین ئەرکی هەر مرۆڤێکی هۆشیارە تێبفکرێ و تێبکۆشێ بۆ بەهای دادپەروەریی کە لە ڕۆحی تاکی کۆمەڵگەدا درووست ببێت، بۆ ئەوەی تاک و کۆمەڵگە لەپێناوی بەرژەوەندی تایبەتدا مل بۆ واقع کەچ نەکاو لەسەر خراپەکاری و ستەمکاری دەسەڵاتداران ڕانەیەت و بە هەندێک دیاردەی زیانبەخش ئاڵودە نەبێت و دەردەکە نەبێتە شوناسی کولتووری باوی کۆمەڵگە.
دوور لە ستەمکارییە زەقەکانی دەسەڵاتداران، با لە پەنجەرەیەکی دیکەوە بڕوانین و هەندێک خراپەکاری و ستەمکاری بخەینە بەرباس کە زۆر و بەربڵاون و نابیندرێن. بۆ نموونە جنێودان یەکێکە لە خراپترین ڕەفتارەکانی مرۆڤ، بەداخەوە ئەوە ئێستا بووەتە کولتووری باو، کە تاک دەتوانێت خۆی لێ بەدووربگرێت. لە هەندێک دۆخدا مرۆڤ جنێودان وەک هۆیەک بۆ خۆخاڵیکردنەوە لە نیگەرانی و دڵتەنگی بەکاردەهێنێت. ئەمە دۆخێکی سایکۆلۆژییە، بەڵام هاوکات کولتووری و پەروەردەییشە چونکە شوێنی ژیان و کار زەمینەی بۆ دەڕەخسێنن. جنێودان هێندەی لەناو شوێنکەوتووانی ئایین و مەلاکان و پیشەوەران و جوتیاران دیاردەیە هێندە لەناو زانکۆکان و خوێندنگەکان نابیسترێت. هێندەی لە سۆشیال میدیا بەربڵاوە، هێندە لەسەرشاشەی تیڤییەکان و ستۆدیۆکان نابینرێن و نابیسترێن. ئێمە قسە لە جۆر و ئاستی نزمی جنێوەکان ناکەین چونکە هەندێک جنێو هەن پەنهانن و ڕووی ئاوەدانیان نییە.
جنێودانیش وەک گریان حاڵەتێکی سایکۆلۆژییە و لەکاتی هەڵچووندا مرۆڤەکان لە ڕق و نیگەرانی خاڵی دەکاتەوە. ڕەنگە جیاوازییەکە لەنێوان گریان جنێودان ئەوە بێت مرۆڤ ناتوانێت بەردەوام بگری بەڵام دەتوانێت بەردەوام جنێو بدات. جیاوازییەکی دیکە ئەوەیە مرۆڤ بەگریان پاک دەبێتەوە بەڵام بە جنێودان زیاتر ژاراوی دەبێت و ئاڵودەی ڕەفتاری خراپ دەبێت. جێگەی مەترسییە جنێودان ببێتە شوناس و کەسێک یان کۆمەڵگەیەکی پێ بناسرێتەوە.
مرۆڤی هۆشیار دەتوانێت ڕۆڵی گرنگ لە درووستکردنی کلتووردا بگێڕێت و زمانێکی دیکە بۆ نیگەرانی و بەرەنگاری بدۆزێتەوە، بێگومان زمانی ڕەخنە ئەڵتەرناتیڤێکی باشە، بەتایبەتیش کاتێک ڕەخنە وەک هۆیەک بۆ پەروەردە و کلتوورسازی بەکاردەهێنرێت. مرۆڤ ئەگەر خاوەن مەعریفەیەکی زۆریش نەبێت هەر کەمێک تێڕامانی بەسە بۆ ئەوەی جنێودان نەخاتە بری ڕەخنەگرتن و یەک ئەرکیان پێ نەسپێرێت، چونکە هیچیان ناتوانن کاری ئەوی دیکەیان بکەن. ئەوەش هێندە تێفکرینی ناوێ کە بزانین ڕەخنەگرتن نەک عەیب و نەنگی نییە، بگرە پڕۆسەیەکی تەواوکاری پێشخستن و باشترکردن و سەرخستنی هەر پڕۆژەیەکە، ئایدیایەکە یان هەر کارێک کە مرۆڤ بە نیازیەتی یان تەواوی کردووە! بۆیە گرنگە “ڕەخنە” لە جنێو دابماڵدرێت چونکە زمان و بەرگی یەکدیان بۆ نابێ.
بۆ ئەوەی ڕەخنە لە بێزرانەوە ببێتە داواکراو، دەبێت بە زمان و دەنگ و ڕەنگی خۆیەوە ئامادەبێت و وەک بەهایەکی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتیی ڕەخنەگرتن ببێتە کلتوور و بابەتی ڕەخنەلێگیراو وەک گرنگی پێدراو و ڕێزلێگیراو ببینرێت نەک بەپێچەوانەوە. هەڵبەت بەتەنیشت ئەم دیدەوە هونەری گفتوگۆکردن بەهای ڕەخنە لە جنێودان و شکاندن و ڕیسواکردن جیادەکاتەوە.
بەڵگەنەویستە، کە ستەمکاریی بەجنێودان ناڕووخێت، بەڵکوو بەهێزتری دەکات، چونکە لە بنەڕەتدا کولتووری ڕیسواکردن و زمانپیسی کولتووری دەسەڵاتدارانن شۆڕیان کردووەتەوە بۆ ناو خەڵک. جەنگ و شەڕ و ململانێی سیاسییەکان هەر کوشتار و ماڵوێرانی و ڕووخاندنی دامەزراوەکانی لێناکەوێتەوە، بەڵکوو هەڵسوکەوتی تاک و کولتووری کۆمەڵگەش دەگۆڕێت و دابوونەریتی دزێو دادەهێنێت. مرۆڤە بریندارەکان هەر ئەوانە نین کە لە بەرەکانی جەنگدا بە گوللە برینداربوون، بەڵکوو برینداری دیکەش زۆرن کە لە ڕێگەی تیڤییەکان و یوتوب و بڵندگۆکانەوە برینداردەکرێن و کەرامەت و شکۆیان دەشکێندرێت. کۆمەڵگە چ لەناو گەرمەی جەنگ و چ لە دوای جەنگ ئاڵودەی دەردی جۆراوجۆرە.
=KTML_Bold=بەداوەوەکردن=KTML_End=
ڕژێمە فاشیستەکان و دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان لە بەرانبەر کۆمەڵگە دەستەوسان نین، بەڵکوو دەیان داو و پلانیان هەیە بۆ دەستەمۆکردن و سەرکوێرکردن و ملکەچکردنی خەڵک. داوەکانیان گشتگیرن و بە کۆمەڵ خەڵک تووشی بەدڕەفتاری دەکەن، هەتا ئەو ئاستەی کە تاکەکان و کۆمەڵگەکان هۆشیارن بەرانبەر ئەو بەدڕەفتارییەی تێوەی گلاون کەچی هەر درێژەی پێدەدەن و لەگەڵیدا دەژین، بۆ نموونە دیاردەی جاشایەتی. ئەمە وەنەبێت نموونەی تاقانەی ئەو تێوەگلانە بێت نەخێر هەندێک ئاڵوودەبوون هەن مرۆڤ و کۆمەڵگەکان تووشی دەبن لەگەڵ ئەوەی کە دەشزانن پەسەند نین، بەڵام هەر لەگەڵیدا دەژین و هەڵدەکەن. ئەوەش ئەو دەردە کوشندەیەیە کە کۆمەڵگە دادەڕزێنێت و لە پەلوپۆی دەخات چونکە لەگەڵیدا ڕڕاهاتووە! بۆ نموونە گەندەڵیی لە دەسەڵاتدارانەوە شۆڕکراوەتەوە بۆ ناو کۆمەڵگە، هەمووان دژن و کەسیش خۆی لێنابوێرێت!ڕەنگە هەمووان بە شێوەیەک لە شێوەکان لە گەندەڵییەوە گلابن لەکاتێکدا هەمووان خۆیان بەدژی دەزانن! خۆ ئەگەر تێڕابمێنین بەشی زۆری ناڕەزایەتییەکان لە دژی گەندەڵی نین بەڵکوو لە دژی ئەوەن کەمیان لە گەندەڵی بەرکەوتووە و داوای زیاتر دەکەن! ئەمە یەکێکە لەو داوانەی دەسەڵاتداران کە خەڵک بە گشتی پێوەی بووە.
دەسەڵاتداران لە دوای ڕاپەڕینەوە خاوەنی خەرمانێک بەڵێنی جێبەجێنەکراون، بۆیە هیچ متمانەیەکیان لەکن خەڵک نەماوە، بەڵام ئەوان لەبری ئەوەی بەخۆیاندا بچنەوە و متمانەی خەڵک بەدەست بهێننەوە هاتوون درۆشیان وەک دیاردەیەکی مەترسیدار شۆڕکردووەتەوە بۆ ناو خەڵک. بۆیە درۆکردنیش نموونەیەکی دیکەی ئەم باسەمانە. گوایە هەمووان دژی درۆن کەچی کەسیش خۆی لێنابوێرێت! ئێستا دۆخەکە هێندە مەترسیدارە کەسانێک کە ڕاستگۆ و دەستپاکن کەوتونەتە پەراوێزەوە و خەریکە دەبنە خەڵکی نامۆی ناو کۆمەڵگە! تۆ تێڕامێنە، بۆ ئەوەیڕەوایەتی بە درۆ بدات وڕووسووری بۆ بمێنێتەوە، دەستەواژەی “درۆی سپی” بۆ داتاشیوە و بەهانەی بۆ دۆزیوەتەوە!
تۆ ببینە چۆن ئەوانەی لە کوردستان یان لە هەر کوێیەکی ئەم دونیایە کاتێک زانییان یان بیستیان کەسێک قورئانی سووتاندووە بەخێرایی توڕەبوون (ئەمە ئەگەر پڕۆسەی سووتاندنەکە لە سیاسەت دەرکەین و بپرسین ئایا سووتاندنی قورئان لەبەرچی؟ یان واتای چی؟) باشە ئەگەر سووتاندنی قورئان سووکایەتی پێکردنێتی و بێ بەهاکردنێتی؟ ئەی سوێندخواردنی درۆ بە قورئان چییە؟ باشەڕۆژانە لەناو موسوڵماناندا چەند هەزار جار سوێندی درۆ بە قورئان دەخورێت؟ ئەی ئەوەیان چییە سووتاندن و بێبەها کردن و بێهێزنیشاندانی قورئان نییە؟ ئەو پرسیارە لە هەموویانڕەواترە، ئەی ئەو قورئانانەی لە مزگەوتەکانی کوردستاندا لەکاتی ئەنفالدا سوتێندران؟ یان ئەوەی درۆنی تورکی لە #پێنجوێن# و #عەفرین# بە مرۆڤەکانیشەوە سووتاندی؟
یەکێک لە بەها کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤڕاستگۆییە و بێبەهاترین و ناشرینترین کەسایەتی ئەو کەسەیە کە درۆ دەکات، یاخود کەسی درۆزنە. دەیلەوەی ڕۆژانە ئەوەی دەیبیستین لە مزگەوت یاخود لە دانیشتنەکانی پەڕڵەمان و کۆشکی دەسەڵاتدارەکان و سەرجادە و شەقامەکان و لەناو خانەوادەکانیش درۆ ئامادەیی زیاترە لەڕاستی! هەموو سیاسییەکان و پەڕڵەمانتاران و بەرپرسان جا ئیسلامی بن یان عەلمانی، سوێند بە قورئان دەخۆن کە لەگەڵ میللەت و کارەکەیان ڕاستگۆ بن! بەڵامڕاست ناکەن. مەلاکان هەمیشە باسی خێر و چاکە و دەستپاکی دەکەن بەتایبەتیش لە وتاردانیان لە ڕۆژی هەینی، بەڵام هاوکات زۆربەیان، ئەگەر جووتێک پێڵاوی باشیان لەپێ کردبێت بۆ جەماعەت، چەندە گوێیان لە قسەی مەلایە هێندەش دڵیان لای پێڵاوەکانیانە لەبەر ئەوەی دڵنیانین لەوەی لێیان نادزن!
من نە پزیشکی دەروونیم و نە دەروونشیکارم بەڵام کاتێک تێدەفکرم هەست بەمڕەفتار و نەخۆشییە مەترسیدارەی کۆمەڵگە دەکەم و ناتوانم دەستەوسان دانیشم بەتایبەتیش کاتێک دەبینم بووەتە کلتوور! بەشبەحاڵی خۆم ئەمە بە بەرنامە بۆ داڕێژراو دەزانم، چونکە وای بۆ دەچم نەیارانی کورد لەوە تێگەیشتوون کە کورد بە کۆمەڵکوژی لەناوناچێت و دەزانن ئەوەی کە هەتا ئێستا وەک نەتەوە هێشتوویەتییەوە شوناسە کولتوورییەکەیەتی، بۆیە تێدەکۆشن شوناسی لێ وەربگرنەوە، یان قێزەونی بکەن و لەپێشچاوی خەڵکی کوردی بخەن. نەیارانی کورد باش دەزاننڕۆحی نەتەوە شوناسە کولتوورییەکەیەتی بۆیە دەیانەوێت بەشێواندن و سڕینەوەی شوناس ڕۆحی بکێشن. تۆ بڕوانە بەبێ هیچ یاسایەکی نووسراو و بەبێ هیچ بانگەوازێک خەڵک کۆدەبنەوە و لەسەر هەندێک شتی خراپ ڕێک دەکەون، نەک هەرئەوەندە بگرە بەرگری لێدەکەن و بە مافی خۆشیانی دەزانن. من لێرە بەدواوە زیاد لە ئارگۆمێنتێک دەخەمەڕوو.
داواکردنی پشووی زۆر و خۆدزینەوە لە کار بە تایبەتیش لە دامودەزگاکانی حکومەتدا بووەتە سیمای زەقی کۆمەڵگە. ئەوە لەخۆڕا نییە بەڵکوو حکومەت ئاوەکەی ڕشتووە و خەڵکیش پێیان لێخشاندووە. هەمووان چاوەڕوانی بەهانەن بۆ پشووی زیاتر، بەتایبەتیی لەکاتی بەفری زۆر و جەژن و بۆنە ئایینی و نیشتمانییەکاندا! ئەمە ئەگەرچی هەمووان دەزانن کەوا زیانی زۆرە، بەڵام چونکە سوودی تایبەتیی تێدایە چاوپۆشی لێ دەکەن! ئەمە نەک لە کوردستاندا کە مووچەی تێدا نادرێت، کوردی باشوور لە هەموو دونیادا هەوڵدەدات خۆی لە کار بدزێتەوە، بەڵام ئەوەیڕێگەی لێگرتووە قانونە. ئێ باشە وڵاتی وێرانبووی دوای جەنگ پێویستی بە پشووی زۆرە یان کاری زیاتر؟ هیچ گومانی تێدا نییە لە کوردستاندا ئەمە نەزانیی سیاسییەکانە بەڵام پاساو نییە بۆ ئەوەی تاک دڵسۆزانە کار نەکات. کۆمەڵگەی سەرکەوتوو ئەوەیە تاکەکانی نەپرسن چیان لە نیشتمان دەستکەوتووە بەڵکوو لە خۆیان بپرسن چیمان بۆ نیشتمان کردووە ؟ ئەگەر مرۆڤ بەرپرسیارانە ژیا هەرگیز حکومەت و بەرپرسی نابەرپرسیار درووست نابن.
واهەست دەکەم بەبەرنامە باشوور بەئامانج گیراوە هەتاڕۆحی بکوژن، ڕۆحی نەتەوەش شوناسە کلتوورەکەیەتی کە ئێستا بە چنگ و نینۆک هەوڵدەدەن لەنێوی بەرن. واچاکە تۆهیچت لەدەست نەێت هێندەت لەدەست دێت نەبیت بە بغویەک بە ماشێنی سڕینەوەی شوناسی کولتووریتەوە. [1]
ئەم بابەتە 37 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 14-10-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 37 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,040
وێنە 106,411
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,377
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
شانەدەر Z
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.343 چرکە!