پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,482
وێنە 106,554
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,081
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
شوێنەکان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
ئەمریکا لە عێراق، کشانەوە بەبێ دەستهەڵگرتن!
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەمریکا لە عێراق، کشانەوە بەبێ دەستهەڵگرتن!

ئەمریکا لە عێراق، کشانەوە بەبێ دەستهەڵگرتن!
=KTML_Bold=ئەمریکا لە ئێراق، کشانەوە بەبێ دەستهەڵگرتن!=KTML_End=
#سەردار عەزیز#
لە قسەکانی بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە #10-01-2024#، سەرۆکوەزیرانی ئێراق، محەمەد شیاع سوودانی، داوای وڵاتەکەی بۆ دەرچوونی خێرا و ڕێکوپێکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێراق، لە میانی دانووساندا، دووپات کردەوە. وێڕای ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی وەک سەرچاوەی ناسەقامگیریی وەسف کرد، بەڵام خشتەیەکی بۆ دەرچوونیان نەخستەڕوو. ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستێکی نافەرمی لەنێوان سوپای ئەمریکا لە ئێراق لەگەڵ ئەو هاوپەیمانییەی کە حکومەتی ئێراقی پێکهێناوە، کە بە چوارچێوەی هەماهەنگی (ئیتار) ناسراوە، دێت. ئاگربەستەکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دەستبەکاربوونی کابینەکەی سوودانی، بەڵام دەکرێت بگوترێت کە لە #07-10-2023# کۆتایی پێهاتووە.
فشارەکانی ئێستا لەسەر هێزەکانی ئەمریکا لە هەلومەرجێکی زۆر جیاوازتر لەوانی پێشووتر دەکرێن. لە ئێستادا ناوچەکە لە هەوڵدایە کە پریشکی ئەو شەڕە کۆنتڕۆڵ بکات کە لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەززە هاتۆتەپێش. لەناوخۆدا ئێراق لەلایەن هێزە نزیک و لایەنگرەکانی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەوانی دیکەش، لەوانە ڕەوتی سەدر و #پارتی دیموکراتی کوردستان# و سوننە، یان لە دەرەوەی حکومەتن یان پەلۆپۆکراون و لاوازن. لەم کاتەدا، ئێران دەبێت شتگەلێک بکات بۆ پاساوهێنانەوە بۆ حکایەتەکانی لەمەڕ ئەوەی ناوی ناوە مقاوەمە (بەرخۆدان)، هاوکات ئێران دەشزانێت کە فشارخستە سەر ئەمریکا تا ئاستی دەستهەڵگرتن لە ئێراق زیان بە بەرژەوەندییەکانی دەگەیەنێت.
تەم و مژێکی زۆر لە دەوری پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێراق هەیە، بەتایبەتیی کاتێک باس لە پرسی پەیوەندییەکان و کەی و چۆنییەتی کۆتاییهێنانیان دەکرێت. وەک چۆن لە دەوری شەڕەکە تەم و مژ هەیە، لە دەوری دەرچوون و سرووشتی پەیوەندی نێوان هەردوولاش تەم و مژ هەیە.
ئەم تەم و مژە دەرئەنجامی تێوەگلانی ژمارەیەکی زۆرە لە ئەکتەر لەو پەیوەندییەدا، لەوانە حکومەتی ئەمریکا، حکومەتی ئێراق، میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ئێراق، حکومەتی ئێران، بە ڕادەیەکی کەمتریش، پێکهاتەکانی دیکەی ئێراق، وەک کورد و سوننە. بە ئیزافەی ئەمانە، حکومەتی ئێستای ئێراق هەوڵدەدات خەڵکی ئێراق لە پڕۆسەکە بئاڵێنێت، ئەویش بە ناردنی پرسیارێک بۆ 20 ملیۆن ئێراقی لە ڕێگەی مۆبایلەکانیانەوە، کە لێیان دەپرسێت، ئایا لەگەڵ دەرچوونی هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە ئێراق؟ ئەمەی ئەخیر هەوڵێکە بۆ بەهارات پێداکردن بە دیموکراسی لە ئێراق کە هێندەی دیکە پەیوەندییەکان و پرسەکە تەم و مژاویی دەکات. بۆیە، بۆ تێگەیشتن لە سرووشتی پەیوەندییەکان و ئەگەرەکانی داهاتووی نێوان ئێراق و ئەمریکا، زۆر گرنگە تەم و مژی سەر پەیوەندییەکە و ڕەفتاری ئەکتەرە جیاوازەکان بڕەوێنرێتەوە.
=KTML_Bold=سرووشتی پەیوەندییەکە=KTML_End=
لە #17-11-2008#، باڵیۆزی ئەمریکا، ڕایان کرۆکەر، لەگەڵ لایەنی ئێراقی گەیشتنە “ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیجی بۆ پەیوەندی دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئێراق”. جێگەی سەرنجە کە ئەمریکییەکان ڕێککەوتننامەکە بە “چوارچێوەی ستراتیجی” ناودەبەن، کەچی ئێراقییەکان بە “ڕێککەوتننامەی کشانەوە” ناوزەدی دەکەن. ئەمە جیاوازییەکی زمانەوانییە بەڵام مانای زیاتر لەخۆدەگرێت.
ڕێککەوتنەکە لەسەر کۆمەڵێک بنەما دامەزراوە، لەنێویاندا ڕێزگرتن لە سەروەریی، هاوکاری بەرگریی، ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی توندوتیژی بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان. جگە لەوەش، بوونی کاتییانەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئێراق لەسەر داواکاری و بانگهێشتی حکومەتی خاوەن سەروەری ئێراق، کە ڕێزگرتنی تەواو بۆ سەروەریی ئێراق بەشێکە لە ڕێککەوتنەکە.
ڕێککەوتنەکە ڕۆحێکی دیکەی بەبەردا کرا کاتێک حکومەتی ئێراق کەوتە ژێر فشاری تیرۆریستەکانی #داعش# لە 2014 دا. ئەمریکا لە سەرەتادا دوودڵ بوو، بەڵام دوای کەوتنی موسڵ، ئێراق داوای هێزی ئاسمانی کرد. سەرەڕای دوودڵییەکان، ئەمریکا ڕێککەوتنی”چوارچێوەی ستراتیجی” کردە بنەمای پەیوەندی و دانووستانە نوێکانی لەگەڵ ئێراق. هەردوولا، لە کاتی جیاجیادا و بەپێی پێویستی و بەپەلە هەوڵیاندەدا کەڵک لە پەیوەندییەکانیان بە قازانجی خۆیان وەربگرن بەڵام نەک هەر لە بواری ئەمنی و سەربازی بمێنێتەوە بەڵکوو بۆ بوارەکانی دیکە بپەڕێتەوە. بۆ نموونە، پێش هێرشەکەی 7 ی ئۆکتۆبەر (حەماس بۆ سەر ئیسرائیل)، بە وتەی سەرهەنگ حەمەسەعید، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە پەیمانگای ئاشتی ئەمریکا (USIP)، سەرنجی هەردوولایان زیاتر لەسەر هاوکاری ئابووری بوو.
بەڵام هەر لە سەرەتاوە لایەنی سێیەمی دەرەکی لە پەیوەندی نێوان ئەمریکا و ئێراقدا ئامادەیی هەبوو، ئەویش ئێران بوو. بوونی ئێران پەیوەندی ستراتیجی نێوان ئێراق و ئەمریکای کردە گۆڕەپانێکی زۆر پێشبینینەکراو و هەندێکجاریش مەیدانی شەڕ، چونکە ئێران و ئەمریکا نەک تەنیا لەسەر سرووشتی پەیوەندییەکە بەڵکوو لەسەر سرووشتی خودی دەوڵەتی ئێراقیش بەریەککەوتنیان هەبوو. لە ئەنجامدا لایەنی سێیەم، ئێران، سیما و ڕەهەندی جیۆپۆلەتیکی و مەزهەبیی و سۆزداری بۆ پەیوەندییەکە زیاد کرد.
خاڵی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکان کاتێک هاتە پێش، کە ئەمریکا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە 2020 لە هێرشێکدا قاسم سلێمانی (فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی) و ئەبوو مەهدی موهەندیسی (جێگری فەرماندەی هێزەکانی #حەشدی شەعبی#) کوشت. ئەم کردارە، دەستبەجێ نوخبەی سیاسی ئێراقی خستە ژێر فشار و بووە مایەی ئەوەی کە پەڕڵەمانی ئێراق بڕیارێک دەربکات داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئێراق بکات. وەک پەڕڵەمانتارێکی پێشووی ئێراق ئاشکرای کرد، کەشوهەواکە زۆر تۆڵەئامێز بوو، حکومەت ناچار بوو شتێک بکات. بەوپێیە، بڕیارەکە پاڵنەری سۆزداری لە پشت بوو نەک بەرژەوەندی درێژخایەنی ئێراق.
بە تێوەگلانی ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراق گۆڕانکاریی بەرچاوی بەخۆوە دیوە:
=KTML_Bold=یەکەم:=KTML_End= ترس و نیگەرانییەکانی ئێرانی زیاتر کردووە، بەتایبەتیی سەبارەت بە هەوڵەکانی کشانەوەی ئەمریکا چونکە ئێراق نە لە ڕووی ئابووری نە سەربازییەوە ئامادە نییە بۆ کشانەوەی دەستبەجێی ئەمریکا.
=KTML_Bold=دووەم:=KTML_End= بوونی ناڕاستەوخۆی ئێران، گرفت و کێشە هەرێمییەکانی بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی ئەمریکا و ئێراق زیاد کردووە. ئەمەش پەیوەندییەکەی هێندەی دیکە ئاڵۆزتر کردووە و وای لە ئێراق کردووە توانای بەرگریکردنی لە بەرژەوەندییەکانی خۆی کەمتر بێتەوە.
=KTML_Bold=سێیەم:=KTML_End= لایەنی باری نائاسایی زیاد کردووە: کاتێک پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا لە شوێنەکانی دیکە دەقلیشێنەوە، وەکیلەکانی ئێران لە ئێراق دەبێت دەستبەجێ وەڵامیان هەبێت.
=KTML_Bold=چوارەم:=KTML_End= کۆمەڵگە و سیاسەت لە ئێراق لە ئەنجامی نفوزی ئێران تا دێت جەمسەرگیریی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.
=KTML_Bold=پێنجەم:=KTML_End= سیاسەتمەداران و ئەفسەرانی ئەمریکا لە مێژە لەسەر جۆر و شێوازی پەیوەندی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئێراق ناکۆکن. جیم ماتیس، وەزیری پێشووتری بەرگری ئەمریکا، ئەمە بەڕوونی دەخاتەڕوو. جەنەڕاڵەکان لە ئەمریکا پێیان وایە کە واچاکە ئەوەندە هێزیان لە ئێراق هەبێت کە بتوانێت پارێزگاریی لە دەستکەوتەکان بکات. لەلایەکی دیکەوە، ئۆباما و سیاسەتوانانی وەک ئەو، پرسە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکان پاڵنەری سەرەکی سیاسەتەکانیان بووە لە ئێراق.
=KTML_Bold=ڕوانگەی ئێراقی: ناڕوونی ستراتیجی=KTML_End=
لە 2020، دوای ئەوەی پەڕڵەمانی ئێراق دەنگی بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دا، باربارا لیف و بیلال وەهاب پێیان وابوو هۆکاری سەرەکی پشت دەرکردنی بڕیارەکە هەستی ناسیونالیستی و فشاری ئێرانییەکان بوو. ئەم جارە ناسیونالیزمی ئێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو غایبە، بە تایبەتیی لەژێر ڕۆشنایی دوورکەوتنەوەی سەدر لە پڕۆسەی سیاسی.
لە ئەنجامدا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراق، ڕێچکە و ئاڕاستەکانی ئێستای، زیاتر سرووشت ئێرانییە و کەمتر پەیوەندی بە نیگەرانییەکانی ئێراقەوە هەیە، بە تایبەتیی لەلایەنی ئێراقییەوە. ئەگەر لە هەوڵەکانی پێشووتردا بۆ دەرپەڕاندنی هێزەکانی ئەمریکا، سەدر داڕێژەری سەرەکی بووبێت، ئەم جارە سەدر و گرووپەکانی دیکە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر دەبێت ئەگەر کشانەوەکە بەرجەستە بوو. لەژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا، وا بیردەکرێتەوە کە سەدر لە کشانەوەی ئەمریکا ناڕازییە و بێدەنگی تەواوی لەم ڕووەوە هەڵبژاردوە، ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت کە سەدر لەوانەیە پێی خۆش نەبێت ئەمریکییەکان بڕۆن. هەر چۆنێک بێت، لە ئێستادا نفوزی موقتەدا سەدر لە هەردوو حکومەتی خۆجێی و نیشتمانیدا کەمبووەتەوە، بەتایبەتیی دوای بایکۆتی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، پارێزگاکان.
لە ئاکامد، گرووپەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی (ئیتار) دەتوانن فشاری زیاتر بخەنە سەر ڕەوتی سەدر، ئەوە ئەگەر ئەمریکییەکان کشانەوە. ئەمەش ڕەچەتەیەکە بۆ ناسەقامگیری، ئەگەر ڕوویدا.
پاڵنەری وەدەرنانی ئەمریکییەکان لە ئێراق ئەم جارە زیاتر وەک جۆرێک لە چنینی فەرشی ئێرانی دەچێت. هەرچەندە سەرۆک وەزیران و حکومەتی ئێراق دەسەڵاتی فەرمییان بەدەستەوەیە، بەڵام لە ڕاستیدا دۆخەکە کەمێک ئاڵۆزترە. ئێمە ئەمە وەک گردبوونەوە (assemblage) ناودەبەین: واتە بەگرووپکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان بوونە جۆراوجۆرەکاندا کە بۆ ماوەیەک بە شێوەیەکی نەرمونیان و ڕاگوزەر هاوکاری و هەماهەنگی یەکدی دەکەن.
گرەبوونەوەکە لە هێز و دامەزراوەی جۆراوجۆری ئێراقی پێکهاتووە کە لەلایەن ئێرانەوە ئیدارە و ڕابەرایەتی دەکرێن. بەمشێوەیە، ئێران کۆمەڵێک گرووپی جیاجیای کۆکردووەتەوە کە ڕۆڵ و بەرپرسیارەتی جیاوازی پێ ئەسپاردون بۆ ئەنجامدانی کردە و چالاکی بەگوێرەی خواست و پێشهات و هەلومەرجەکان. بۆ نموونە، بەناو سەرۆک وەزیران بەرپرسی هێزەکانی حەشدی شەعبییە بەگشتی بەڵام گرووپی میلیشیای هەن کە بەناو بەشێکن لەو هێزانە کەچی لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران جوڵە و کردە دەنوێنن. ئەم دوولایەنە بە دڵنیاییەوە دژایەتی یەکدی دەکەن، بەڵام دژایەتییەکی ڕێژەیی؛ لە هەمان کاتدا پێکەوەش کاردەکەن. هەردوولا پێویستە لەسەریان کە ڕێکار و پڕۆسەکە تەواو بکەن بۆ تەواوکردنی گردبوونەوەکە. ئەم دژە ئارگیومێنتە دەیەوێت بڵێت کە هەموو میلیشیا شیعەکان بەشدار نین لە بەئامانجکردنی هێزەکانی ئەمریکا. ئەم گرووپانە بە شێوازی دابەشبوونی کار و کارفەرما (division of labor) کاردەکەن، هەروەک محەمەد هەورامی، کە چاودێڕێکی سیاسی ئێرانییە، پێی وتم. بەدڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە ئەو لایەنە سیاسییانەی ئێراق ئێستا بەشدارن لە حکومەتەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەشێکن لەو گردبوونەوەیە. جگە لە ئیدارەی فەرمی دەوڵەت و حکومەت، هێزەکانی مقاوەمەی ئیسلامیش هەن، کە هێزێکی شلە لە پەیوەند بە حەشدی شەعبی.
شێوازی کارکردنی گردبوونەوەکە ڕێگە بە ئەگەری چەندین ئەرک و کردار دەدات کە هەندێکیان دژ بەیەکن. سەرەڕای ئەوەش، چانسێک بۆ کۆمەڵێک کردەوەی نایاسایی لەناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان دەدات وەک هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا یان هەرێمی کوردستان. جگە لە گردبوونەوەکە، زۆربەی ئێراقییەکان سەروەریی ڕاستەقینەیان پێ باشترە، ئەگەر ئەم بژاردەیەیان پێ بدرێت.
بۆیە لە حاڵەتی کشانەوەی ئەمەریکادا، بەگشتی باوەڕێک هەیە کە ئێران درێژە بە هەژموونی خۆی دەدات، بە زیادەوە. ڕەنگە زۆرێک لە ئەنجامەکە دڵخۆش نەبن، بەتایبەتیی لە ناوچە سوننەنشینەکاندا، کە بوونێکی سنوورداری سەربازیی ئەمریکایان پێ باشترە لە دەسەڵاتی زیاتر بۆ میلیشیا لایەنگرەکانی ئێران. ئەمە بۆ کوردیش هەر ڕاستە. فەلاح مستەفا، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نوێنەرانی ئەمریکا دڵنیایان کردوونەتەوە لە بڕیاری نەکشانەوەیان. پێنتاگۆن لەوەش زیاتر ڕۆیشت و ڕایگەیاند، سەرەڕای “بەیاننامەی بەغدا” کە گوایە دەست بە پڕۆسەی چۆڵکردنی هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکرێت لە ئێراق، لە ئێستادا پلانێک نییە بۆ دەرچوونی ئەو 2500 سەربازەی کە لە ئێراق دا نیشتەجێن.
ئەمانە نیشانەی لاوازی جۆش و خرۆشە لەلایەن ئەمەریکییەکان و ئێراقییەکان بۆ کشانەوە. جگە لەلایەنی ئەمنی، کشانەوەی خێرا لەلایەن ئەمریکاوە دەبێتە هۆی مەترسی ئەوەی کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی لێکەوتەی ئابووری و دیپلۆماسی ببێتەوە. ئەمەش بەڕوونی بە دۆخی ئێستای دۆلار لە وڵاتەکەدا نیشان دەدرێت. بەڵام ئێراق لەنێوان ئێران و ئەمریکا دا گیری خواردووە، دەبێت سازش بکات و بارگرانییەکە هەڵبگرێت.
ئێراق ئێستا لە دۆخێکدایە کە خیتابی میدیایی خۆی بەرانبەر بە بوونی ئەمریکییەکان پڕە لە هەڕەشەوگوڕەشە و بێمنەتی. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سەرۆک وەزیرانی ئێراق، سوودانی، ڕایگەیاند کە ئەوان چیتر نیگەران نین لەوەی کە ڕۆیشتنی هاوپەیمانەکان توانا سەربازییەکانی ئێراق بنکۆڵ بکات؛ “هیچ هۆکارێک نییە بۆ نیگەرانی، لەبەر ئەوەی هێزی ئەمنی بەتوانامان هەیە کە بتوانێت هەموو ناوچەکانی ئێراق کۆنترۆڵ بکات”.
ئەمەش ئەوە نیشان دەدات کە ئێراق لەلایەک دەرچوونی سەربازیی ئەمریکییەکانی کردۆتە ئامانج، لەلایەکی دیکەوە، بە مەبەستی تێرکردنی گەڕوگیڤی ئێراقییەکان و بۆ خاوکردنەوەی دۆخەکە، بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا، ڕەنگە هەندێک دەستکاریکردن لە هێزەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە ئێراق دا بکرێت، کە خۆی لە بوونی نزیکەی 900 سەربازی دوو دەرزەن وڵات لەخۆدەگرێت لەگەڵ دەستەیەک لە 2500 سەربازی ئەمریکی.
بۆ ئەوەی ئەمانە جێبەجێ بکرێن، سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە نیازە لیژنەیەکی دوو قۆڵی لەنێوان ئێراق و ئەمریکا پێکبهێنێت. بە وردبوونەوە لە “لیژنە” لە چوارچێوەی ئەزموون و پراکتیزی سیاسی لە ئێراق دا، “لیژنە” واتە چوون بە ڕێگە دوورەکەدا، یان هەر نەڕۆیشتن.
بۆ ڕازیکردنی دوو لایەنی دژبەیەک لە دۆخێکی ناجێگیردا، حکومەتی ئێراقی، کە لاوازترین ئەڵقەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، ناچارە ستراتیجییەکی ناڕوونی ستراتیجی بگرێتەبەر، کە لەنێوان کشانەوە و نەکشانەوەدا دیلانێ بکات، ئەمەش گرفتێکی تێپەڕنەکراوە، کاچ 22.
=KTML_Bold=ڕوانگەی ئەمریکا=KTML_End=
بە وتەی دەیڤید شێنکەر، یاریدەدەری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، ئەمریکا نە دەیەوێت لەژێر هەڕەشەدا بڕوات و نە پێی وایە ئەم ساتە گونجاوە بۆ کشانەوە. سەرەڕای ئەوەش، چەندین هۆکاری جۆراوجۆر بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر دۆخی ئێستای پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێراق هەیە.
سیاسەتی ئەمریکا پێش هێرشەکانی غەززە بەرانبەر بە ئێران ئێستاش لە پاشخاندایە. ئەمریکا ئەوکات ئەولەویەتی دیکەی هەبوو، وەک لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا و سەرهەڵدان و بەهێزبوونی چین. جگە لەمانەش، سیاسەتی ناوخۆی ئەمەریکا لە پەیوەند بە شەڕ و تێوەگلانەکان لە ئەفغانستان و ئێراق لەگەڵ زەرەری گیانی و خەرجییەکان بەردەوام ئامادەییان هەبوو. بەم پێیە، ئەمریکا هەوڵیدا لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانەوە خۆی لە تێچوو و زەرەرەکان ڕزگار بکات و بەلانی کەم بتوانێت ئێران لەسەر لێوی بەرنامە ئەتۆمییەکە بکشێتەوە؛ یان بۆ ئازادکردنی هەندێک لە گیراوە ئەمریکییەکان؛ لەگەڵ دوورخستنەوەی ئێران لە هەندێک لەو چالاکییە شەڕانگێزانەی کە لە کەنداو دژی هاتوچۆی تانکەرەکان و دژی بەرژەوەندی و هاوپەیمانان و سەروەت و سامانی ئەمریکاییەکان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەنجامیان دەدات، کە بێگومان ئەمانە ئامراز و شێوازگەلێکن کە لە میانیاندا ئێران دەیەوێت کاریگەریی بنوێنێت و ئیستیفزازی نەیارەکانی بکات.
لە ئێراق دا ئەمە وەک سەقامگیری و ئاگربەست لێکدرایەوە، ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ وەرگەڕانی سەرنجی ئەمەریکا ڕووەو بەغدا لەسەر حیسابی ئەوانی دیکە، بەتایبەتیی کورد، ڕێک وەک ئەوەی وینسرۆپ ڕۆدجێرز، ڕۆژنامەنووسێک کە لە کوردستان دادەنیشێت، ئاماژەی پێ کرد. ئەم پشتیووانییە ناڕاستەوخۆیە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی (ئیتار) و لاوازبوونی ئەوانی دیکە لە ئێراقدا، زەمینەی بۆ زیاتر ناوەندگەرایی و لاوازبوونی فیدراڵیزم لە ئێراق خۆشکرد. ئەم واقیعەش لە پشت ئەو داوایەی ئێستای ئێراق دایە بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە وڵاتەکە. ئێران و بریکارەکانی لە ئێراق پێیان وایە توانیویانە ئەوانی دیکە پەراوێز بخەن.
گرنگە لەم ساتەدا ئاماژە بە تێوەگلانی ناڕاستەوخۆی چین لەم پڕۆسەیەدا بکەین. هەرچەندە چین یارمەتیدەر بوو بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، بەڵام وا هەست دەکرێت ئێراق پشت بە چین ببەستێت بۆ کڕینی کاڵا و هەناردەکردنی نەوت و دەربازبوون لە فشارە سیاسییەکان. بە واتایەکی دیکە، ڕەنگە نوخبەی سیاسی ئێستای ئێراق هەر لە ئێستاوە خەون بە دنیای دوای-ئەمریکا ببینن، سوپاس بۆ سەرهەڵدانی چین.
ئەمریکا هەوڵدەدات قەیرانەکە وەک شتێکی ڕاگوزەر ببینێت، بەو هیوایەی کە بەم زووانە هێور ببێتەوە، وەک ئەوەی 2019. لە باشترین حاڵەتدا ڕەنگە ئەمە ڕاست نەبێت. ئێستا ئەمریکا ناچار بووە بگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی هێزی ڕەق و گرژی و پێکدادان لە ئاسۆدان، هەرچەندە ئەمریکا هیوای دەخواست کە سەرنجی ئێراقییەکان بۆ ڕەهەندەکانی دیکەی پەیوەندییەکە ڕابکێشێت، وەک ئابووری و دارایی و کلتوری، کەچی ئەمریکا بەدەست ئەمەوە دەناڵێنێت و خەریکە کاریگەریی لەناوخۆی ئێراق دا لەدەست دەدات. میلیشیا ئێرانییە-ئێراقییەکان کاردەکەن بۆ بەناسەربازییکردنی پەیوەندی ئێراق لەگەڵ ئەمریکا، ئەمەش بە دەرکردنی ڕاوێژکارەکان، هەرچەندە واپێدەچێت بیانەوێت جارێ پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکان وەک خۆی بمێننەوە. بە ئیزافەی ئەمانە، هاوپەیمانە ئەمریکییەکان لە ئێراق باوەڕیان بە ئەمریکا لاواز بووە، بەتایبەتیی لە ئێستادا کە گرووپە ئێرانییە-ئێراقییەکان توانیویانە توانا سەربازییەکانی کوردەکان لاواز بکەن، کە ئەمریکا بەشێوەیەکی گشتی وەک هاوپەیمانی خۆی تەماشای کردوون.
لە کاتێکدا ئێران لە ئێستادا هەوڵدەدات سەبر و تەحەمولی ئەمریکییەکان بپێوێت، ئەمریکا زیاتر و زیاتر ناچار دەبێت کردەوەی نەخوازراو ئەنجام بدات.
=KTML_Bold=ڕوانگەی ئێرانی=KTML_End=
بۆ ئێران، ئێراق وەک هیچ وڵاتێکی جیهان نییە. ئێراق ستراتیجیترین وڵاتە بۆ ئێران. بۆ زۆرێک لە ئێرانییەکان شوێنێکی وەک کەربەلا شوێنێکی بێگانە و لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران دا نییە. ئێراق هەم هەڕەشەیە بۆ ئێران و هەم سەرمایەیەکی ستراتیجییە. نوخبە سیاسییەکانی دوای 2003 ی ئێراق، بەتایبەتیی کورد و شیعە، لە نزیکەوە لەگەڵ ئێراندا یەکانگیرن، بە درێژایی مێژوو پەیوەندییەکی ناوازەیان پەرەپێداوە. ئەگەر نوخبە کۆنەکان توانیبێتیان هاوسەنگییەک لەنێوان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئێراق دا ڕابگرن، ئەوا نەوەی نوێ نەدەزانن چۆن ڕەفتار بکەن، نە تۆڕی پەیوندییان هەیە نە کاریزما. لە کاتێکدا ئەم نوخبەیە دەستبەرداری حکومەتە، ئیدی لەنێو ئەم نەوە سیاسییەی ئێراق کەسانی وەک #جەلال تاڵەبانی# نەماون کە بتوانن مامەڵە لەگەڵ ئێران و ئەمریکا لە یەک کاتدا بکەن. ئێران لە ڕێگەی سوپای پاسدارانەوە ئێراق بەڕێوە دەبات. بەڵام سەرەڕای پەیوەندییە نزیک و بەهێزەکانی لەگەڵ نوخبە سیاسییەکانی ئێراق، کەچی ئێران بەقووڵی لەلایەن جەماوەری ئێراق بێزراو و ڕەزاقوورسە، بە شیعەکانیشەوە.
لەبەر ئەمانە، ئێران تێوەگلانی ئەمریکا لە ئێراق بە مەترسییەکی کلتوری و سیاسی دەزانێت لەپاڵ مەترسی سەربازییشەوە. بەم پێیە، ئێران دژایەتی ئێراقێکی دیموکراسی دەکات کە پاڵپشتی ئەمریکا بێت و دراوسێی ئەویش بێت، کە ڕەنگە بشبێتە مۆدێلێک بۆ گەنجە ناڕازییەکانی ئێران. لە ئێران دا نەریت و بەهاکانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەتیی لەلایەن ژنان و گەنجانەوە بەرەوڕووی تەحەدا بوونەتەوە، وەک لە دوایین خۆپیشاندانەکانی ئێران، هەروەها لە گردبوونەوەکانی ژن، ژیان، ئازادی، دەرکەوت. بۆیە هەوڵدان بۆ درووستکردنی کلتورێکی سیاسی ئێراقی دژ بە کلتوری ڕۆژاوا بەشێکە لە ستراتیجی ئێران لە ئێراق دا.
تا ئێستا و لە دوو دەیەی ڕابردوودا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەمریکا و ئێران ڕێککەوتنێکی نەنووسراویان لەنێواند هەیە بۆ دابەشکردنی غەنیمەکانی ئێراق، وەک ئەوەی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران وەسفی دەکات. بۆیە وەک هەندێک دەڵێن “پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان ئێران و ئێراق بۆ هەردوو وڵات گرینگە -ئەو پەیوەندییە ڕیشەی قووڵی لە مێژوودا هەیە، بۆیە سەرەڕای هەڕەشەی بایکۆت و گەمارۆ و شەڕ پێدەچێت هەر بەردەوام بێت”.
سەرەڕای هەموو ئەو قسانەی تا ئێستا کران، جیاوازییەک هەیە لەنێوان هەڵمەتی ئێستای ئێران بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکان لە ئێراق بەبەراورد بەوانی پێشووتر. ئێران حەز دەکات سەربازانی ئەمەریکا بەتەواوی ئێراق جێبهێڵن، بەڵام نایەوێت ئەمریکا دەست لە ئێراق بەتەواوی هەڵبگرێت. ئەوەی یەکەم بەو مانایەیە کە ئەمریکا بەتەواوی هەموو ئەو ڕاوێژکارانەی کە هاوکاری ئێراقییەکان دەکەن و مەشق و ڕاهێنان بە سەربازانی سوپای ئێراق لە بنکە سەرەکییەکانیان دەکەن بڕۆن، هەروەها ڕاگرتنی کۆمەکە تاکتیکییەکان بە هێزی زەمینی و ئاسمانی ئێراق، لەگەڵ کۆتاییهێنان بە تێکەڵبوون و هەماهەنگی سەربازانی هەردوولا لە دەرەوەی ئۆپەراسیۆنە ئاساییەکان. واچاکە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەمریکا خاوەنی هیچ بنکەیەک لە ئێراق نییە چونکە حکومەتی ئێراق خاوەنی هەموو ئەو بنکە هاوبەشانەیە کە سوپای ئەمریکا لە ئێراق بەکاری دەهێنن، بەو بنکانەی کە دەکەونە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ئێران نایەوێت ئێراق و ئەمریکا بگەنە ئاستی جیابوونەوە، واتە کشانەوەی یەکەکانی هاوکاریی و ڕاوێژکاریی شەڕ و دەستبەرداربوون لە بنکە و بارەگا بەقەرز وەرگیراوەکان لە ئێراق، چونکە دەزانێت کشانەوەی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر ڕۆیشتنی دراوی قوورس (دۆلاری ئەمریکی) بۆ ئێراق دەبێت. ئەوەش زیان بە ئابووری ئێران دەگەیەنێت یان ڕەنگە ئێراق لە سەروەت و سامان و قازانجی ئابوورییەوە بۆ ئێران ببێت بە بارێکی قوورس بەسەر ئێرانەوە.
=KTML_Bold=دەرئەنجامەکان=KTML_End=
هەوڵەکانی ئێستای ئێران بۆ وەدەرنانی ئەمریکییەکان لە ئێراق جیاوازە لە هەوڵەکانی پێشووتر. لە زۆر ڕووەوە، پاڵنەرە نوێیەکان زیاتر ئێرانین. ئێران زۆر پێویستی بەوە هەیە کە کەڵک وەربگرێت لە تێوەگلانی وەکیلەکانی بە ئاستێکی نزم لە ئێراق بۆ پشتیووانیکردن لە چیرۆک و وتاری مقاوەمە لە دوای هێرشەکانی 7 ی ئۆکتۆبەر بۆ سەر ئیسرائیل. لە کاتێکدا ئێران بەفەرمی دەیەوێت پرسی ئێراق و غەززە لێک گرێ بدات، بەڵام ئامانجە ڕاستەقینەکە لە چوارچێوەی ئێراق دایە. ئێراق تاکە شوێنە کە وەکیلەکانی ئێران توانا و ئامادەیی ئەوەیان تێدا بێت ڕاستەوخۆ لە ئەمریکییەکان بدەن.
ئێران هەوڵدەدات کە حکومەتی ئێستا لە چوارچێوەی هەماهەنگی (ئیتار) هێندەی دیکە کۆنتڕۆڵی بەسەر ئێراق دا پتەوتر بێت، فشاریش دەخاتە سەر ئەمەریکا بۆ ئەوەی وڵاتەکە بەجێبهێڵێت بەڵام دەستیش بەتەواوی لە ئێراق هەڵنەگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت چوارچێوەی هەماهەنگی پڕتواناتر بکات و هەموو ئەوانی دیکەش لاواز و پەراوێز بکات.
ڕەنگە ئێران نەتوانێت لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا بەتەواوی سەرکەوتوو بێت چونکە پێناچێت ئەمریکا دەست بە دانووستانەکان بکات تا هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەکانی بەردەوام بن، بە کوورتی ئەمریکا لەژێر فشاردا ناڕوات. سەرەڕای ئەمە، ئێران توانیویەتی ئەو حیزب و گرووپانەی کە هێشتا بەتەواوی کەمۆی نەکردوون، وەک پارتی دیموکراتی کوردستانی و سەدر. ئەوەی ئێران دەتوانێت بیکات سنووردارکردنی دیپلۆماتکارانی ئەمریکایە لەگەڵ دانانی ئەفسەر و سەرباز و فەرمانبەرە ئەمریکییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشی بەرز، بە بەردەوامی، ئەمەش دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا لە ئێراق.
بۆ مانەوە لە ئێراق، ڕەنگە ئەمریکا هەوڵبدات دوو گۆڕانکاریی لە ڕێککەوتنی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و ئێراق بکات، بەڵام نابێت ئەوە لەبیر بکەین کە ئەمریکا خەریکە بەخێرایی ناوبانگ و شکۆی خۆی لە ئێراق دا لەدەست دەدات، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر هێزی نەرمی ئەمریکا دەبێت.
واپێدەچێت کە هیچ کامیان نەتوانن ئامانجە سەرەکییەکانیان بەدی بهێنن. بەڵام ڕەنگە ئەکتەرە سەرەکییەکان کۆنترۆڵی خۆیان لەدەست بدەن و دۆخەکە خراپتر بێت. تا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ئێران و ئەمریکا خۆیان دەپاراست لە کوشتنی سەربازی یەکدی.
بەهەرحاڵ، ئێراق ئێستا گۆڕەپانی شەڕە، بەڵام لەوەش گرنگتر، قۆناغێکە بۆ نمایش و پەیام بەخشین. شارێکی وەک #هەولێر#، ئامانجێکی ئاسان، لەلایەن هەمووانەوە وەک تاسەپێو (shock observer) بەکاردەهێنرێت بۆ هێورکردنەوەی بەشێک لە گرژییەکان.
سادەگۆییە ئەگەر پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێراق لە ئێراق دا تەنیا بگێڕینەوە بۆ شەڕی ئیسرائیل لە غەززە. چونکە زیاتر لە هەموو شتێک، هەر بوونی ئەمریکییەکان لە ئێراق لەلایەن ئێرانییەکانەوە بە جددی وەرگیراوە و وەردەگیردرێت. ڕەنگە ئێران هۆکاری هەبێت، بەڵام لە کۆتاییدا وەک قەیرانی ئێستا دەری دەخات، جەوهەرەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خسڵەتەکانی دەوڵەت-نەتەوەییەکی تەقلیدیی نەک حەماسەتی شۆڕشگێڕانە.
لە کاتێکدا کە ڕستەکانی کۆتایی ئەم بابەتە دەنووسم، دۆخەکە تەواو ئاڵۆزتر بووە بە هێرشێکی گەورە بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەسەد لە ئێراق کە کارمەندانی ئەمریکای بریندار کرد، دواتر هێرشەکانی سەر بنکەی تەنەف لە سووریا کە سێ سەربازی ئەمریکی کوژران و وەڵامدانەوەی ئەمریکا بە لێدان لە چەندین بنکە و بارەگای وەکیلەکانی ئێران بەدواداهات، بەڕادەیەک کە دۆخەکە زۆر لە جاران ئاڵۆزتر و قەیرانەکانی بەرەو هەڵکشان بردووە. ئەمریکا پێی وایە جێپەنجەی ئێران لە هەموو لایەکدا هەیە و سوێند دەخوات تۆڵەی زیاتر بکاتەوە. ئەم لێمدەدەی و لێتدەدەمە نەک تەنیا بۆ فشارخستنە سەر ئەمریکییەکان بەڵکوو بۆ داڕشتنی دیمەنی سیاسی ئێراقیش بەردەوام دەبێت. [1]
ئەم بابەتە 20 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 04-02-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-02-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 20 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
24-02-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد تورک
شوێنەکان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
08-02-2014
هاوڕێ باخەوان
بەندینخانەی نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
22-06-2014
هاوڕێ باخەوان
فیگەن یوکسەکداغ
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,482
وێنە 106,554
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,081
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.922 چرکە!