پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,458
وێنە 106,569
پەرتووک PDF 19,266
فایلی پەیوەندیدار 97,112
ڤیدیۆ 1,391
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
ژیاننامە
نەوشیروان مستەفا
شوێنەکان
نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
جەنگ و لۆزان، بۆ عەرەب بوون بە دەوڵەت و کورد نەبوون؟
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەنگ و لۆزان، بۆ عەرەب بوون بە دەوڵەت و کورد نەبوون؟

جەنگ و لۆزان، بۆ عەرەب بوون بە دەوڵەت و کورد نەبوون؟
=KTML_Bold=جەنگ و لۆزان، بۆ عەرەب بوون بە دەوڵەت و کورد نەبوون؟=KTML_End=
#شەفیق حاجی خدر#

لە نزیکبوونەوەی سەدەیەک بەسەر مۆرکردنی پەیماننامەی لۆزان دا، دیارە قسەیەک، یان باشتر وایە بڵێین ترسێک لەنێو توێژی ڕۆشنبیران، نەخاسمە سیاسییەکان پەیدابووە، گوایە دوای سەد ساڵ لە ڕێککەوتننامەکە مەترسییەکی گەورە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەیە، کە لەگەڵ خۆیدا لێکەوتەیەکی دژوار بەسەر ناوچەکەدا دێنێ و ئەوەی پێی دەگوترێت “میساقیی میللی” گەورەی تورکیا ڕێڕەوەی بەرەو واقیعبوون وەردەگرێ و بەشێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەنێویشیاندا بە شێوەکەی دەستنیشان کراو، کوردستانی باشوور، یان ویلایەتی موسڵ وەک جارانی بەرێ بکەوێتەوە بن جڵەوی تورکیا. بەمە هاتنەوەی سێبەری شوومی دێوەزمەکە لەئان و ساتدایە!

ئەوەی ڕاستی بێت ئەم گوایەیە بەگوێرەی کۆمەڵێ بەڵگە و بەندی یاسایی و سیاسیی بێ بنەمایە. بەداخەوە ئەم ترسە وایلێهاتووە دوای ماوەیەکی دیکە وا لە تورکیا بکات، ببێتە دێوێک، کوردستان قووت بدات، وەک ئەوەی هەسارەیەکی گەورە یەکێکی لەخۆی بچکۆلەتر هەڵلوشێت.

سەرەتای سەدەی ڕابردوو بە کۆمەڵێک ڕووداوی گرنگ و چارەنووسساز ئاوس بوو، بە شێوەیەک نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەندێک هەرێمی دیکەی جیهانی لە ئەوروپا سەرلەنوێ داڕشتەوە. هەڵبەتە لەنێو ئەو هەموو ڕووداوە گرنگانە، کە تاڕاددەیەک وەک دەرچەیەکی هەژانی نێوخۆیی بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرلەنوێ داڕشتنەوەی دەوڵەتی تورکیا بوو. ئەمەشیان زیاتر لە ڕێککەوتننامەی لۆزانەوە بەرجەستە بوو.

بۆ ئەوەی لەم پەیماننامەیە، یان بە جۆرێکی دیکە لەو ڕێککەوتننامەیەی نێوان هێزە براوەکانی دوای جەنگی جیهانی و دوای زنجیرەیەک لە پەیەماننامە و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی و دووقۆڵی هاتنەئارا لەلایەک و ئەو هێزە سەرهەڵدەرەی لەسەر ئەرزی واقیعی تورکیا و لە جێهەواری دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی جێپێی خۆی قایم کرد، کە تورکیای نوێ بوو، یان وەک دەگوترێت تورکیای ئەتاتورکی، کە دامەزرێنەری ڕژێمە نوێیەکە بوو، هاتە کایە. بۆیە ئەم پەیماننامەیە زۆر گرنگ بوو، گرنگییەکەشی لە ئەنجام و بەرکەوتەکەیدا بوو، بەوەی مۆرێک بوو بە نێوچاوانی ئەو نەخشە و پلانانەی لەلایەن هێزە ڕکابەرەکان لەو سەردەمەدا و لە میانەی جەنگ و پێنج ساڵی دوای جەنگەکەش لە ئارادابوو، سا بەوەی ئامانجیان بەدیهێنابێت یان هەر هەندێکیان بەدیهێنابێت، یاخود بەدیان نەهێنابێت. بەم جۆرە ئافەریدەکردن و داننان بوو بە قەوارە و دۆخی یەکلابووەوەی دوای جەنگ. هەر بۆیەشە ئێستا وا خەریکە تەمەنی ئەم پەیماننامەیە خۆی لە یەک سەدە بدات.

بۆ تێگەیشتن لە بایەخی ئەم پرسە مەزنە، کە بێگومان لە خۆڕا و لە کلۆرەدار بەرنەبووەتەوە، بەڵکوو پاشخانی خۆی هەیە، پاشخانەکەشی بە گوێرەی ڕووداو و پێشهاتە خێرا و گرنگەکان هەر لەسەرەتای سەدەوە دەستی پێ کردبوو. خۆ ئەگەر وردتر بین، ئەوا هەر لەگەڵ هەڵگیرسانی بڵێسەی ئاگری یەکەمین جەنگی جیهانییەوە دەستی پێ کرد و بە کۆنگرەی لۆزان کۆتایی هات، کە ئەو ڕێککەوتننامە پڕ لەمشتومڕ و مقۆمقۆیەی لێکەوتەوە. ئاخر هەر بڕگەی یەکەمی پێشەکیی ڕێککەوتننامەکە و دوای ئەوەی هەردوو لایەنی یەکەمی ڕێککەوتننامەکە باس دەکات، کە هەریەکە لە بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، یۆنان، ڕۆمانیا، سرب، کروات و سلۆڤانیا بوون لەلایەک و لەلایەکەی دیکە تورکیا بە تەنیا، هەر لەوێ ڕێککەوتننامەکە دەق دەڵێت:

“لەسەرەکەی دیکەوە تورکیایە؛ کە یەکانگیر بووە و هیوا وەهایە دوا چارەسەری دۆخی جەنگیی بێ کە لە 1914ەوە لە ڕۆژهەڵات بەرپابووە.” لێرەدا زەقوزۆپ دوو لای ڕێککەوتننامەکە بە نوێنەرایەتی دەوڵەتەکانیانەوە کراوە، کە لە ڕێککەوتننامەکانی پێشتر بەتایبەت سیڤەر، کە دواتر وردتر باسی دێت، ئەم دۆخە نەبووە، هەم تورکیا دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری یەکانگیر نەبووە، هەم گەلی بێدەوڵتیش وەک قەوارەیەکی نافەرمی نادەوڵەتییانە بەشداربوونە و ڕۆڵیان تێدا هەبووە و باسیان کراوە، ئەرمەن و کورد دوو نموونەن. هەرچەندە لەبارەی کوردەوە نوێنەرایەتییەکە نەگەیشتبووە ئەو ئاستە لە دانپێدانان و فەرمییەی ئەرمەنەکان هەیانبوو.

بەڵێ چارەسەرییەکە وەها کەوتەوە، بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە بۆ وەهای لێهات؟ باشە سەرەنجام و چارەنووسی ئەو ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتی و دووقۆڵییانەی کاتی جەنگەکە و دوای جەنگەکە بەچی گەیشتن .

یەکەمین جەنگی جیهانی کە بە جەنگە مەزنەکە ناسرا بوو لە ئاخروئۆخری تەمموزی 1914دا لەنێوان هێزەناوە (ئەڵمانیا، نەمسا و مەجەر، بولگاریا و دەوڵەتی عوسمانی) لە بەرەیەک و هێزی هاوپەیمان (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، ئیتاڵیا، ڕۆمانیا، کەنەدا، ژاپۆن و بە درەنگەوە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) لە بەرەکەی دیکەدا هەڵگیرسا. لەبەر ئەوەی پێشتر هێزی داگیرکەری بەریتانیا هیندستان و کەنداو و خوارووی ئێران و میسری داگیر کردبوو، فەرەنسا لە ئەفریقا و ئیتاڵیاش لە باکووری ئەفریقا، ئیدی لەگەڵ جەنگەکەدا چاویان لە ناوچە و هەرێمی زیاتر بڕیبوو، لەسەرووی هەمووشیان بەریتانیا و فەرەنسا و ڕووسیا چاویان بڕیبووە ئەو خاکانەی کەوتبوونە ژێرە قەڵەمڕەیی دەوڵەتی عوسمانی. ئاخر لەمێژ بوو بەریتانیا بە نیازی ئاساییشپارێزی ڕێگای گەیشتن بە هیندستان نەخشەو پلانی ڕاکێشا بوو. دواتریش لەگەڵ دەرکەوتنی بەهای نەوت بۆ کەشتیگەلەکەیان و لەسەر ڕاسپاردەی ئەدمیرالییان، چاویان لە کانە نەوتەکان بڕی، ئەوەی دەکەوتە سەر ڕێگای گەیشتنیان بۆ هیندستان، کە پارێزگا باشوورییەکانی ئێران و کەنداو و کانە نەوتییەکانی میسۆپۆتامیا (ویلایەتی موسڵ) بوون.

جەنگ بە شێوەیەکی گشتی لە دوو بەرەوە گەرم بوو، بەرەی ئەوروپا و بەرەی ڕۆژهەڵات، واتە بەرەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەرەی یەکەمیان ڕاستەوخۆ هێزەکانی هاوپەیمان ڕووبەڕووی ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی بوونەوە. لەوێ قوورسایی جەنگەکە زیاتر لەسەر شانی فەرەنسییەکان بوو ، هەڵبەتە باری جیۆسیاسییەکە تێوەگلانەکەی ڕوونتر دەکردەوە. ئەمەش کاری کردە سەر چنینەوەی بەروبوومی شەڕەکە لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ، بەوەی فەرەنسا لەبەر بەرەی ڕۆژهەڵاتی خۆی نەیتوانیبوو وەک پێویست بەشداری لە شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی عوسمانییەکان بکات، بەم پێیە دەستکەوتەکانی لەچاو بەریتانیا کەمتر بوون. وەک دواتر لە هەموارکردنەوە و دەستکاریکردنی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆوە دەرکەوت. هەرچی بەرەی ڕۆژهەڵات بوو، واتە بەرەی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قوورسایی شەڕەکە زیاتر لەسەر شانی هێزە سەربازییەکانی بەریتانیا و ڕووسەکان بوو. لێکەوتەشی لەسەر ڕێککەوتننامەکان هەبوو.

دوای ساڵێک لە جەنگەکە، سەرەداوی بەزین و شکستی بەرەی ئەڵمانیا و عوسمانی بەدەرکەوت، بەتایبەتیش عوسمانییەکان چونکە زۆری نەخایاند لە ماوەی سێ ساڵی یەکەمی جەنگەکەدا بەریتانیا و ڕووسیا دەستیان بەسەر زۆرینەی ناوچەکانی باکووری ئێران و عەرەبستان و شام و ئێراق و بەشێکی زۆری باشووری تورکیای ئێستادا گرت. چاوتێبڕینی بەریتانیا بەوەدا زۆر بەدەرکەوت، لە دوای ئاگربەستی مودرۆس و کۆتاییهاتنی جەنگیشەوە کەچی لەشکرکێشییەکەی نەوەستا تا تەواوی ویلایەتی موسڵی لە بەشی باکووری میسۆپۆتامیا دا داگیرکرد. هەرچەندە بیانووەکانی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچانە ستراتیجی سەربازی بوون بەڵام دیاربوو مەرامی دیکەش بۆ کردەوەکە پێ#شنۆ#رە بوون.

هەر زوو هێزە داگیرکەرەکان چ لەنێو خۆیان چ لەگەڵ ئەو نەتەوانەی دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت کەوتنەخۆ بۆ ئەوەی کۆمەڵێک ڕێککەوتننامە بۆ حاڵەتی دوای جەنگ ڕێک بخەن. تەداروکی ئەم ڕێککەوتننامانە بەسەر دوو جۆر دابەش دەبن:

یەکەمیان هێزە داگیرکەرەکان لەنێوخۆیاندا کەوتنە ڕاوێژ و گفتوگۆ و ڕێککەوتن، کە لە ئەنجامدا کار گەیشتە کۆنگرەی لۆزان، ڕێککەوتننامەکەی سایکس-پیکۆ، سان ڕیمۆ، ڕێککەوتننامەی لویدجۆرج-کلیمەنسۆ، کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس و سیڤەر ڕێکخران و مۆرکران.

دوومیشیان: بەریتانیا بەوپەڕی گورجوگۆڵی لە هەوڵوتەقەڵای خۆیدا بوو تا لەگەڵ نەتەوە باڵادەستەکانی ئەو خاکانەی دەستی بەسەرداگرتن، یان بەنیازبوو دەستیان بەسەردابگرێت، کە پێشتر کەوتبوونە بن ڕکێفی دەوڵەتی عوسمانی، ڕێک بکەوێت و ڕەوشێک بۆ دوای جەنگ بهێنێتە کایە. خۆ ئەگەر ئەم تەداروکە بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی نەچووبێتە بن باری و ناسنامەی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی، ئەوا بە ڕێککەوتننامەی دووقۆڵی، یان هەر هیچ نەبێت بەڵێن، یەکلایی کراونەتەوە. نموونەی هەرە زەقیش بەریتانیا و عەرەب، دەقاودەقتر نامە ونامەگۆڕینەوەی مەکماهون-حسێن بوو؛ واتە ئەوەی لەنێوان کۆمسیاری باڵای بەریتانیا لە میسر و حسێنی کوڕی عەلی شەریفی مەککە لە حیجاز بەسترا. دواتر ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا کرا، بەتایبەتیش لەگەڵ فەیسەڵ و عەبدوڵڵا. هەروەها لەسەرەتاوە هەوڵێکی لێکتێگەیشتنیش لەنێوان بەریتانییەکان و کوردەکان (شێخ مەحمودی حەفید لە باشووری کوردستان) هەبوو، بەڵام درێژەی نەکێشا و سەری نەگرت. بەدەر لەمە بەریتانیا بەڵێنی بە زایۆنیستە-جووەکانیش دا نیشتمانێکی نەتەوەییان بۆ لە فەڵەستین دابمەزرێنێت، ئەوەی بە بەڵێنی بەلفۆر یان بە جاڕنامەی بەلفۆر ناسراوە.

لێرەدا مادام باس لە نامە و بەڵێنی بەریتانیا بۆ عەرەب کرا و ئاماژەش بۆ شێخ مەحمود کرا، هەقە ئەم پرسە زیاتر تاوتوێ بکرێت. زۆر جار دەگوترێت، بەڵێ بەریتانییەکان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدا نەبوون کە هیچ شتێک بۆ کورد نەکەن وەک ئەوەی بۆ عەرەبیان کرد، ئەدی ئەوە نەبوو دوو دەوڵەتیان بۆ کوڕانی حسێن درووستکرد، کەچی دژی شێخ مەحمود وەستانەوە و برینداریان کرد و دواتر بەبرینداری گرتیان و زیندان و پاشان تاراوگە و دواتر لێبوردن و هێنانەوە. بە کوورتی، ئەم نێوانەی ئینگلیز و شێخ مەحمود هیچی لێ شین نەبووەوە. هەرچەندە ئەوە ڕاستە کە هەویری ئەم باسە ئاو زۆر هەڵدەگرێت و هەر بە حوکمدانێکی سەرپێیی ناکرێت و هەقیش نییە هەستوسۆز ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی تێدا ببینێت. هەقە وردتر بە چاویلکەی سەردەم و بەرژەوەندییەکانی ئەوکات لێی بڕوانین.

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە بەدوای هەڵوێزنینی سەرداوەکاندا بڕۆین. ئیدی لە دووتوێی ڕووداوەکان و ڕێککەوتننامە ئاشکرا و نهێنییەکان و لێکەوتەی دوای جەنگ، ڕاستییەکان بە شێوەیەکی دیکە بۆ کەسی توێژەر دێنە گۆڕێ. جێگەی خۆیەتی بەدوایاندا بچین.

جارێ لە پێشەوە دەبێت ئەوە بگوترێت ئەوەی بۆ عەرەب، نەخاسمە ئەوەی بۆ ماڵباتی حسێنی کوڕی عەلیی شەریفی مەکە کرا، هەر لە خۆڕا و خەڵاتێک نەبوو بەریتانیا لە بەر ڕەشیی چاوی عەرەب پێیانی بەخشی بێت، بەڵکوو ڕاستییە مێژووییەکان سەلماندوویانە بە شێوەیەک لە شێوەکان پاداشتێک بوو لە بەرانبەر ئەو کارانەی عەرەبەکان بۆ بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی بەریتانیای مەزن کردیان، چۆن؟

کاتێک بەریتانیا زۆر حەوجەی ئەوە بوو ڕێگای ستراتیجی خۆی لە میسر و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هیندستان بە ئاساییشپارێزی لە دەستی خۆیدا بهێڵێتەوە، کاتێکیش جەنگەکە هەڵگیرسا، تا گەورەی زاڵ لە ناوچەکەدا، کە بایدابووە لای ئەڵمانیا و چووبووە نێو هاوپەیمانێتییەکەی، دەوڵەتی عوسمانی بوو، دەبووایە بەریتانیا لە دژی عوسمانییەکان بجەنگێ. بەریتانیا تاڕادەیەک لەو جەنگە و لە لای باکوور و ڕۆژاوای دەوڵەتی عوسمانییەوە بەتەنیا بوو، چونکە فەرنسا زیاتر بە بەرەی ڕۆژهەڵاتی خۆی بە ئەڵمانیاوە سەرقاڵ بوو. ئیدی بەریتانیا خواخوای بوو هاوپەیمانێکی بۆ پەیدا ببێ، ئەگەر ناویخۆیش بێت باشتر تا بتوانێت بەهۆیەوە لە بەرانبەر هێزی عوسمانی دا بوەستێتەوە یان هەرهیچ نەبێت بەربەستێکی بۆ درووست بکات. بۆ ئەم کارەش بەحوکمی ئەوەی حسێنی کوڕی عەلی لە حیجاز پێگەیەکی دیینی و خێڵەکی لە حیجاز دا هەبوو، هێزێکیشی لە بەدەوییەکان دا هەبوو، باشترین داردەست بوو کە بەریتانیا پەنای بۆ ببات، یان هەرهیچ نەبێت هەوڵێکی بۆ بدات. ئەوە بوو ماکماهونی کۆمسیاری باڵای بەریتانیا لە میسر پەیوەندی پێوە بەست، لە مێژووشدا بە نامە و نامەگۆڕینەوەکانی ماکماهون-حسێن ناوبانگی دەرکردووە. هەر ئەویش بوو کەسێکی وەک لۆرانسی بۆ نارد، سەرەتا بۆ هەواڵگریی و پاشان وەها کەوتەوە کە لۆرانس توانی بچێتە دڵی عەرەبەوە و لە ناوەڕاستی بیابانەوە بە هاوکاری هێزی بەدووەکانی شەریف حسێن تەنگ بە عوسمانییەکان هەڵبچنێت.

لێرەدا هەقە ئاماژە بە ڕاستییەکی زۆر جەوهەری بدەین؛ ئەو پێگەیەی شەریف حسێن لە بەرەنگاربوونەوەی لە بەرانبەر عوسمانییەکان دا هەیبوو، هیچ ئەمیر و سالارێکی جەنگی دیکەی نەتەوە خۆجێیەکانی ژێر قەڵەمڕەویی عوسمانی نەیبوو، ئەویش پێگە ئۆلدارییەکەی بوو. لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگدا بابولعالی عوسمانی وەک دابی خۆی و بۆ ئەوەی خەڵکی بن قەڵەمڕەوییەکەی خۆی لە دژی هاوپەیمانان کۆ بکاتەوە و بیانکاتە سووتەمەنی شەڕەکانی، جاڕی “جیهاد” و “جەنگی پیرۆزی” دا. ئەم جاڕدانەشی تاڕادەیەک لەنێو گەلە دواکەوتووەکان بۆ چووەسەر لەنێویشیاندا کورد. لە بەرانبەردا ئینگلیز بەدوای شتێک، بەدوای کەسێکدا دەگەڕا کە ئەو تەلیسمە پیرۆزەی خەلیفەی عوسمانی پووچەڵ بکاتەوە و بەڕەی ڕەوایەتی دینییانەی لەبن پێ دەربکێشێت. هەڵبەتە ئەوەی ملی دایەبەر و بەڕاستیش هاتە مەیدان شەریف حسێن مەزنی مەککە بوو، بەوەی ئەو هەم دەسەڵاتێکی دنیایی هەبوو، واتە حوکمڕانی ئەوێ بوو، هەم عەرەب و لەنێو عەرەبیشدا بە شەجەرەی بنەماڵەیی دەگەڕایەوە سەر پێغەمبەری ئیسلام و خۆی بە قوڕەیشی دادەنا. بەم جۆرە ئەو ڕەوایەتییە ئۆلییەی ئەو هەیبوو، تەنانەت هیچ کامێک لە خەلیفەکانی عوسمانییش نەیانبوو. لەوەش گەڕێ، دەسەڵاتی شەریف حسێن بەسەر مەککە و مەدینەدا دەڕۆیشت، کە بۆ سەرتاپای موسڵمانانی جیهان زۆر پیرۆز بوو. ئاخر ڕووگەی نوێژی ڕۆژانە و حەجی ساڵانەیانە. بەم جۆرە بە کێشکردنی بەریتانیا بۆ عەرەب و لەنێویشیاندا شەریفەکانیان بۆ لای خۆی، پەیامێکیان نەوەک هەر بۆ عەرەب و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵکوو بۆ سەرجەم موسڵمانانی دونیا نارد، کە ئەوەی عوسمانییەکان جاڕیانداوە ڕاست نییە، جەنگەکە جەنگێکی دینیی خاچپەرستانە نییە.

خاڵێکی دیکەش، کە جەوهەری و کردەیی بوو بۆ هێزی شەریف حسێن، دیارە بە یارمەتیی بەریتانیا، لە ڕێی ماکماهون و لۆرانسەوە توانرا لە 1916دا لە نیمچە دوورگەی عەرەب و دواتریش پریشکەکەی بۆ شام و ئێراقیش پەڕیەوە، جووڵانەوەیەکی سیاسی و ڕاپەڕینێک لە دژی عوسمانییەکان سەرپێ بخەن، کە لە مێژوودا بە شۆڕشی گەورەی عەرەب ناوی دەرکرد. بەهۆیەوە عەرەبەکان توانیان حیجاز و پاشان نیمچەدوورگەی عەرەب لە تورک پاک بکەنەوە، پاشان بەرەو باکوور هەڵکشان تا ئوردن و شام، هەڵبەتە لەوێ بە پاڵپشتی لەشکری بەریتانییەوە بوو، توانییان لەم بەرەوپێشچوونەیاندا دیمەشق بگرن. بێگومان فەیسەڵی کوڕی حسێن لەم ڕووداوانەدا ڕۆڵێکی چارەنووسسازی هەبوو. ئیدی سەرەتا وەک لە بەڵێنی نامەگۆڕینەوەکانی ماکماهون-حسێن تۆمارکراوە، دەبووایە دەوڵەتێکی پانوپۆڕی عەرەب درووست بکرێت، هەر لە نیمچە دوورگەی عەرەب تا شام و ئێراق و ئوردن و فەڵەستین بگرێتەوە و بە دەوڵەتی گەورەی عەرەب بناسرێت. کەچی بەریتانییەکان بەڵێنەکەیان نەهێنایە دی، تەنانەت دوای ئەوەی بە لەشکری فەیسەل شام لە تورکەکان ڕزگار کرا و بۆ ماوەیەکی کوورت وەک پاشای عەرەب لەوێ دانرا، لێ دواتر بەگوێرەی ڕێککەوتننامەکەی سایکس-پیکۆ، کە سەرەتا نهێنێ بوو، پاشان لەگەڵ شۆڕشی ئۆکتۆبەری 1917 ی بەلشفیکەکان و کشانەوەی ڕووسیا لە هەموو پێگەی سەرەتا و ناوەڕاستی جەنگی یەکەم، ئاشکرا کرا، دەبووایە بدرێتە فەرەنسییەکان. ئەوەبوو فەیسەڵ و دەسەڵاتی عەرەب لەوێ دەرکران و ڕاونران، دواتر لەپاڵ حیجاز دوو شانشینی دیکەیان لە ئوردن و ئێراق بۆ درووستکردن هەریەک لە عەبدوڵڵا و فەیسەڵ لە کوڕانی حسێنیان کردە پاشایان. پاشان ئاستی ڕووداوەکانی حیجازیش بە شێوەک تەشەنەی سەند، ئەوەبوو ماڵباتی ئالی سعود دەسەڵاتی حیجازیان کەوتەوە بەردەست و حسێنی کوڕی عەلی لەوێ ڕاونرا.

سەربردەیەکی خۆش و واتادار لە فەیسەڵ و چێرچل دەگێڕنەوە. دوای دەرکردنی فەیسەڵ لە شام، دیارە دەچێتە لەندەن و چێرچڵ دەبینێ. چەرچڵ ئەوکات وەزیری کۆلۆنییەکانە، واتە وڵاتە داگیرکراوەکان. بە یەک دوو هەفتە بەر لە کۆنگرەی قاهیرەی ئازاری 1921، فەیسەڵ بە جلێکی ناپێشچاو دەچێتە لای چێرچل، بەپێچەوانەی دابی خۆی هەمیشە بە جلی پۆشتە و پەرداخی خێڵەکییانەی خۆی بینراوە. چێرچل لێی دەپرسێت ئەدی کوا جلە کەشخەکانت؟ ئەویش لە وەڵامدا دەڵێت هیچی نەما، نە جل ما نە حاڵ، چێرچلیش وەڵامی دەداتەوە پێی دەڵێت: خەم مەخۆ عەبایەکی زۆر کەشخەترمان بۆ داناوی. زۆری پێناچێت کۆنگرەی قاهیرە بڕیاری درووستکردنی دەوڵەتی ئێراق لە هەردوو ویلایەتی بەسرا و بەغدا و پاشان موسڵ دەدا و فەیسەڵ دەکرێتە پاشا بەسەرییەوە.

لێرەدا پرسیارێک زۆر بەجدیی دێتە پێشەوە، تۆ بڵێی ئەوەی بۆ شازادەی عەرەب هەڵکەوت، بۆ شازادەیەکی کورد هەڵدەکەوت؟ یان با بەشێوەیەکی دیکە بیربکەینەوە، ئایا میرێک یان دەستڕۆیشتووێکی کورد ئەو هێزەی هەبوو و بەرەنگاری تورکەکان ببێتەوە، یان لەوە تێدەگەیشت کە ڕۆژی تورکان ئاوابووە و ئیدی هەقە پشتیان تێبکات؟ ڕاستە سەرەتا نێوانی ئینگلیز و شێخ مەحمود هیوایەکی وەهای لێ چاوەڕوان دەکرا، بەڵام زۆری نەخایاند فیتی حەرامزادەیی ئۆزدەمیری تورک، شەفیق عەلی، لە #ڕواندز# بەسەر شێخ مەحمود و ناوچەکە چ ئاژاوەیەکی نایەوە و چۆن هەموو شتێکی دژ بە تورک لەبار برد.

ئەوەی ڕاستی بێت، کاتی خۆی کە مارک سایکسی گەڕیدە و دیپلۆماتی ئینگلیز بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەی لە وەڵامی ڕاوێژێکدا هێڵێک لەسەر لم لە حەیفاوە بە نێو بیابان بەرەو ڕۆژهەڵات دەکێشێت تا دەگاتە #کەرکووک#، ئیدی ئەوە دەبێتە بنەمای ڕێککەوتنە پڕ لە مقۆمقۆکەی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا، کە بە سایکس-پیکۆ ناسراوە، گوایە سەر خەتەکە بۆ فەرەنسا بێت و بن هێڵیش بۆ بەریتانیا. ئەم ڕێککەوتنە بۆ دابەشکردنی میراتی پیاوەنەخۆش و دۆڕاوەکەی عوسمانی بوو لە جەنگی یەکەمدا.

هەڵبەتە لە سەرەتادا ڕووسیاش لە شەڕەکەدا بەشدار بوو بەڵام دوای شۆڕشی بەلشفییەکان لێیان هەڵگەڕایەوە، ئیدی ڕێککەوتننامەکە لە نهێنییەوە بووە ئاشکرا. ئەم ڕێککەوتنەی بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەر لە ئێران خەتخەت دا و بووە دایکی هەموو ڕێککەوتننامەکانی دیکە. هەڵبەتە سان ڕیمۆ و کۆنگرەی ئاشتی و سیڤەری بەدوادا هاتن تا کار گەیشتە درووستکردنەوەی تورکیا لە پەیماننامەی لۆزان.

وەنەبێت ئەم ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ وەک خۆی جێبەجێ کرابێت، چونکە هەر زوو بەریتانیا کەوتە تانەدان لە ڕێککەوتننامەکە و تێکۆشا خۆی لە جێبەجێ کردنەکەیدا بدزێتەوە، هەرهیچ نەبێت هەمواری بکاتەوە و دەستکاری ناوچەی هێڵە ڕەنگینەکانی بکات. ئاخر بەریتانیا چاوی لە دوو شوێن بڕیبوو کە بەلای ئەوەوە زۆر گرنگ بوون، یەکەمیان فەلەستین و دووەمیشیان ویلایەتی موسڵ، کە بەگوێرەی ڕەشنووسی یەکەمی ڕێککەوتننامەکە ئەوانە دەکەوتنە سەر ناوچەی فەرەنسا.

لە میانەی جەنگەکە، هەندێک ڕووداو هاتنە پێشەوە کە ڕێخۆشکەر بوون بۆ ئەوەی بەریتانیا دەنگی دلێرتر بێت لە فەرەنسا و بەهۆیەوەش ڕێککەوتننامەکە بەتەواوی دەستکاری بکات. یەکەمینیان هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆکتۆبەری بەلشفیکەکان بوو، دواتر هێشتا جەنگ تەواو نەببوو ئەوان لە هەموو ڕێککەوتننامە ئاشکرا و نهێنییەکان کشانەوە، هەر ئەوانیش بوون ڕێککەوتننامەی “سایک-پیکۆ”یان ئاشکرا کرد، بەمە مەیدانێکی پانوپۆڕتر بۆ بەریتانیا مایەوە. دووەمیشیان سەرهەڵدانی جمووجۆڵی ئەتاتورک و هەڵگەڕانەوەی بوو لە خەلافەتی ئیستەنبول و دابەشکارییەکەی هاوپەیمانان، بەتایبەتیش دابەشکارییەکەی سایکس-پیکۆ و پاشان سیڤەر. دۆخەکە وا کەوتەوە بەریتانیا خواخوای بوو دەوڵەتێک وەک ناوچەیەکی دابڕ بکەوێتە نێوان هێز و بەرژەوەندیی ناوچەکانیی خۆی لەگەڵ حوکمی بەلشفیکەکانی سۆڤیەت، لەسەرێکی دیکەشەوە ململانێی لەگەڵ فەرەنسا لەسەر خاکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زەمینەکەی لەباری وەهای بۆ ئەتاتورک ڕەخساند، کە هەر سێ دەوڵەتە ڕکابەرەکان گرەو لەسەر دەسەڵاتی و ئاساییشپارێزی ئەو بکەن. ئەویش پێشهاتەکانی بە باشی قۆستنەوە و لە کۆنگرەی لۆزان دا و لە ڕێی عیسمەت ئینۆنۆی نوێنەری لە ڕێککەوتنامەکەدا بەرجەستەی کرد. بەمە فەرمانبەردارییەک لای هێزە هاوپەیمانەکانی براوەی جەنگی یەکەم درووستبوو، کە دان بە سنوورە نوێیەکەی دەوڵەتە تورکییەکەی ئەتاتورک دا بنێن، لە بەرانبەر هەندێک سازشی ئەو بۆ بەریتانیا و فەرەنسا. سازشەکەش وەک لە ماددەی نۆیەمی لۆزان دا دەرکەوت، ویلایەتی موسڵ بوو.

=KTML_Bold=ڕێککوتننامەکەی لۆزان لەسەر چەند پێگەیەکی جەوهەری بەند بوو کە ئەمانەن:=KTML_End=
1-لایەکی پەیماننامەکە هەموو وڵاتە براوەکانی هاوپەیمان بوون، لایەکەی دیکە تورکیا.
2-سەقامگیریی ئاشتی لەنێوان تورکیا و وڵاتانی هاوپەیمان.
3-دیارکردنی سنووری تورکیای نوێ.
4-جاڕدانی لێخۆشبوون لە تاوانبارانی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لەو تاوانانەی پەیوەستبوون بە ڕووداوی سیاسی لەنێوان ساڵەکانی 1914 تا 1922. واتە بەدوادانەچوون لە دادگاییکردنی تاوانبارانی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان و یونانییەکان و ئاشوورییەکان. لێرەدا ئەم پرسە ناکۆکە لەگەڵ وردەکاری تاوانە نێودەوڵەتییەکانی وەک جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژەمرۆڤایەتی. ئەم خاڵە نهێنی ئەو ڕەتکردنەوەیە حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی تورک دەگەیەنن، بەوەی دان بە جینۆسایدکردنی ئەرمەن و کورد و گەلانی دیکەی ئەنادۆڵ و ناوچەکەدا ناهێنن.
5-ئەم پەیماننامەیە بەهیچ شێوەیەک ناوی کوردی نەهێناوە، لەکاتێکدا سێ ساڵ پێشتر و لە ڕێککەوتننامەی سیڤەر دا بەندێک بەناوی کوردستان هەبوو کە لە ماددەکانی 61 و62 و 63 پێکهاتبوو.
6-لەبارەی ویلایەتی موسڵ لە ماددەی سێ دا هەر ئەوەندە هاتبوو؛ لە ماوەی نۆ مانگدا ئەو کێشەیە یەکلا بکرێتەوە، ئەگەرنا پەناببرێتە بەر کۆمەڵەی گەلان، کە هەر واش کرا. لێرە شتێک دەردەکەوێت، ئەگەر هاتوو سنووری تورکیا بەو پەیمانە دیارکرابێت، سنووری ئێراقیش بەلەیەکدانی هەردوو ویلایەتی بەسرا و بەغدا بە خواستی بەریتانیا لە کۆنگرەی قاهیرەی 1921 دەستنیشان کرابێت، ئەوا پێوەلکاندنی ویلایەتی موسڵ بە شێوەیەکی زۆر جیاوازتر بووە، بە پێواژۆیەکی ئاڵۆز تێپەڕیوە، کە دوو قۆناغی بڕیوە. بەوەی لێکەوتەی یاسایی تایبەتمەندانەی خۆی هەیە، یەکەمیان بڕیار و ڕاسپاردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئەوکات کە کۆمەڵەی گەلان بوو، ئینجا ڕاپرسی خەڵکی ویلایەتەکە. سەرەنجام سنووری هەردوو دەوڵەتەکە لە 1926 بە فەرمی ناسرا کە بە هێڵی برۆکسل بەناوبانگە. لە پەڕڵەمانی هەر دوو دەوڵەتیش وێڕای بەریتانییەکان پەسەند کرا. ئەمە و سەرباری دانەوەی قەرز و قەرەبووکردنەوە بە نەوت، واتە فرۆشتنی خاکەکە لەلایەن تورکیاوە.
ئیدی ئەم پێواژۆیە دوو تاییە هەم لە تورکیای جیادەکاتەوە هەروەها لە ڕەوشی دوو ویلایەتە دیکەی بەسرا و بەغداشی بۆ درووستکردنی ئێراقیش. هەر ئەم بنەما پێکهێنەرەش دەکرێت بۆ هەر بارێکی ئاییندەیی ڕۆڵی خۆی ببینێت، واتە بڕیار و ڕاسپاردەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ڕاپرسییەکی میللی. لێرەدا دوو خاڵ زۆر جەوهەرین، کاتێک ئەو گریمانە خەیاڵپڵاوییە دێتە گۆڕێ، ئەگەر پەیماننامەکە هەڵبوەشێتەوە چی دەبێت؟ ئایا خەیاڵی شاعیرانەی پاوانخوازی “میساقی میللی” گەورەی تۆرانی دێتە دی، یان گەڕانەوەی ڕەوشەکەیە بۆ پێش پەیماننامەکە. کە ئەویش ڕەوشی تورکیایەکی بچووکی شڵۆقی بێ هەیبەتی سەردەمی سیڤەر تا پەیماننامەی لۆزان. ئینجا لاکەوتنی ئەو پارێزبەندییە لەسەر دەوڵەتی تورک بۆ سزادانی لە تاوانی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان و یۆنانییەکان و ئاشورییەکان.

خاڵێکی دیکەی جەوهەری چەمکی سەروەریی دەوڵەتە کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانەوە جۆرێک لە پیرۆزێتی سیاسی وەرگرت، بەداخەوە هەندێک لە سیاسەتوانانی کورد باش لێی حاڵی نەبوون، هەر بۆیەش ئۆباڵی بەشێکی زۆری سەرنەکەوتنی شۆڕشەکانی کورد بەتایبەتیی بۆ پرسی دەوڵەت و قەوارەی سیاسی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لۆجیکی هێز لە هەندێک لە جەمسەرەکانی مێژوودا گرەوی بۆ خۆی بردووەتەوە.

=KTML_Bold=سەرچاوەکان=KTML_End=
دەقی ڕێککەوتننامەی سیڤەر، بە زمانی ئینگلیزی.
دەقی ڕێککەوتننامەی لۆزان، بە زمانی ئینگلیزی.
دەقی بەڵگەنامەی ڕێککەوتننامەی سایکس-پیکۆ، بە زمانی ئینگلیز ی.
کوردستان لەنێوان سیڤەر و سنوورە دەستکردەکاندا، نووسینی: هیسەر لهێر واگنەر، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە؛ شەفیقی حاجی خدر، لە بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای کوردی #هەولێر# 2013.
هێڵێک بەنێو لمدا، جیمس بار، وەرگێڕانی شەفیقی حاجی خدر، دەزگای جەمال عیرفان 2022.
بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا و دابڕینی موسڵ، دارت بروکس ڕیسلی دووەم، وەگێڕانی شەفیقی حاجی خدر، چاپخانەی ڕۆژڵات، هەولێر 2023. [1]
ئەم بابەتە 16 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی سەکۆ - 27-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-02-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 29-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 01-04-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 16 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
24-02-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد تورک
ژیاننامە
نەوشیروان مستەفا
22-07-2009
هاوڕێ باخەوان
نەوشیروان مستەفا
شوێنەکان
نوگرە سەلمان
08-02-2014
هاوڕێ باخەوان
نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
22-06-2014
هاوڕێ باخەوان
فیگەن یوکسەکداغ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ناسنامەی هەرێمی کوردستان، لە نێوان فیدڕالی و لامەرکەزیدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
لە ناسر شەیداوە، بۆ حەسەن یاسین
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دونیا چاوەڕێی شتێکی دیکەیە، دەربارەی سینەما و جینۆساید
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
بۆ نەهامەتی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
زمانی کوردی لە بەڵگەنامەکانی وڵاتانی دراوسێدا
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دانیاڵ میتران لە زوومی یەڵماز گۆنای-وە
19-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 519,458
وێنە 106,569
پەرتووک PDF 19,266
فایلی پەیوەندیدار 97,112
ڤیدیۆ 1,391
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.343 چرکە!