هەتا گۆتم: بیسمیلا، گۆتی: ئەلحەمدولیللا.
بیسمیللا: بەناوی خودا، لە کوردەواردا سەرەتای دەستپێکردینی کار یان نانخواردن کەسە ئاییندارەکان بەکاری دێنن، هەروەها لە کۆتایی کاریشدا دەڵێن: ئەلحەمدولیلا، پێشوان دەڵێن: جارێک کابرایە میوانێک بۆ نانخواردن میوانداریی دەکات، میوانەکەی زۆر چڵێس و بەدەستوبردە لە نانخواردندا، بەڵام خاوەنماڵ خاووخلیچکە، دەچنە سەر سفرە بۆ نانخواردن، خاوەنماڵ هێندە بەشێنەیی دەستپێدەکات، تا دەڵێت؛ بیسمیلا، میوان هەموو سەرسفرەکەی لستۆتەوە و هیچی نەهێشتووەتەوە، دەڵێت: ئەلحەمدولیللا. مەبەست لە کارێکە کەسێک بیەوێت ئەنجامیبدات، هەتا دەستپێدەکات، لەولاوە کەسێکی تر تەواوی دەکات و ئەم دەستبەتاڵ لێی دەردەچێت. [1]