لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 27-12-2019
باکووری کوردستان
- بە پێی ناوەندی بوومەلەرزەزانی لە ناوچەی سویرجەی شاری
خارپێتخارپێت کاتژمێر 10:02 بە قۆڵاتی 7 کیلۆمەتر لە ژێر زوڤیەوە بوومەلەرزە روویداوە. بە ئەنجامەکان زیانی گیانی دروست نەبووە. لە دیلۆک، مەڵەتی،
ئامەدئامەد،
ئەرزەڕۆمئەرزەڕۆم و
روحاروحاش هەستیپێکراوە. لە لایەکی ترەوە راگەیەنرا، بوومەلەرزەکە هێزەکەی 5.1 بووە و 3، 8 کیلۆمەتر لە قوڵاتی زەویدا بووە. بوومەلەرزەکە ترسێکی زۆری لەناو خەڵکدا دروست کردووە و هاوڵاتیان ماوەیەکی زۆر لە کۆڵانەکان مانەوە.
[1]
- لە کۆڵانی گەڤرانی گەڕەکی ئۆفیسی ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد ژنێک بە ناوی دەنیز، ک. کە لە بینایەک دەژیا بە هۆی هێرشی چەکداریەوە کوژرا. راگەیەنرا کاتێک منداڵە ساڵ و نیوەیەکی لە باوەشدا بووە، دەنیز، ک. کوژراوە.
[1]
- لە شارەوانی ناوچەی قەرەیازی، تاتۆس و قەڕەقۆچانی ئەرزەڕۆم 15 ئەندامی ئەنجومەنی
هەدەپەهەدەپە لە لایەن رژێمی ئەنقەرەوە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
[1]
- لەسەر بڕیاری پارێزگاری
جوڵەمێرگجوڵەمێرگ هاتوچۆ لە پێنج ناوچەی پارێزگاکە قەدەغە کرا، ماوەی قەدەغەکە 15 رۆژ دیاریکراوە لەو هەرێمانە کە ناویان نراوە هەرێمی ئاسایشی تایبەت.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی سەعدی سەفایی، خەڵکی
دیواندەرەدیواندەرە، لە جادەی ئەندیمشک بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لەدەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە کاتێکدا تەقەیان لەو کاسبکارە کوردە کردووە کە ناوبراو هیچ جۆرە شتومەکێکی قاچاخی پێ نەبووە.
[7]
باشووری کوردستان
- گەنجێکی دانیشتووی
خانەقینخانەقین تەرمەکەی لە نێو ئاوی رووبارێکدا دۆزرایەوە و پێش فڕێدانی بۆ نێو ئاوەکە بەچەند گوللەیەک کوژراوە.
[2]
- لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی لە پارێزگای
دهۆکدهۆک، تا کاتژمێر 11:00ی ئەمڕۆ، 40 سانتیم بەفر باریوە.
[2]
- بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر بە دووری نۆ کیلۆمەتر لە
قەڵادزێقەڵادزێ روویدا و هاونیشتمانییان هەستیانپێکردووە.
[6]
- لە رێگەی چەند گوللە کاتیۆشایەکەوە سەربازگەی کەیوان لەخۆرئاوای شاری
کەرکوککەرکوک کرایە ئامانج، هێزە ئەمنیەکانیش دەڵێن: دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیراوە کە بۆردومانەکەی ئەنجامداوە.
[2]
- لەماوەی چل و هەشت کانژمێردا (40)سم بەفر لە
حاجی ئۆمەرانحاجی ئۆمەران و رێگای هاملتۆن باریوە، کۆی گشتی بەفربارین لەگەل هاتنی وەرزی زستان تائێستا گەیشتۆتە (70)سم، ئەم شەپۆلەی سەرماوسۆڵە پلەکانی گەرمای بۆ 7 پلەی ژێرسفری سیلیزی دابەزاندووه، جووتیارانیشی لەدڵەڕاوکێی وشکەساڵی و کەمئاوی رزگارکرد.
[3]
- ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی ديکە، بەفربارین رێگەی زینی وەرتێی داخست و هاتوچۆی لەنێوان سنووری راپەڕین و ناوچەکانی
سۆرانسۆران و ڕواندز و
چۆمانچۆمان لەو ڕێگایەوە وەستاند.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- لە
دێرکدێرک بە هەزاران کەس بەشداریان لە پرسەی شەهید محەمەد حەمۆ بە نازناو سیپان
عەفرینعەفرین کرد.
[1]
بە هەزاران کەس بەشداریان لە پرسەی شەهید سیپان عەفرین کرد
- ئەمەریکا هەوڵەکانی چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی لایەنە ناکۆکەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بگەنە رێککەوتن و بەیەکەوە ئیدارەیەکی هاوبەش درووست بکەن و گوتاری سیاسییان یەکبخەن و نوێنەرایەتی خۆیان بۆ کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە پرسی سووریا یەکبخەن.
[3]
- سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ناوچەی تل رەفعەت و گوندێکی عەین عیسایان بە تۆپ و چەکی قورس تۆپبارانکرد.
[4]
- کاروانێکی سەربازی ئەمریکا کە دەیان بارهەڵگری کەلوپەلی سەربازی و لۆجیستی لەخۆگرتووە سنورەکانی هەرێمی کوردستانی بەره و پارێزگای
حەسەکەحەسەکە بەڕێوەچوو.
[2]
دەرەوەی کوردستان
- 170 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک کۆماری عیراق رەتدەکەنەوە. لە بەیاننامەیەکدا ئەندامانی ئەنجومەن رایانگەیاند: ئێمە ئەو ئەندامانەین کە ئیمزامان لەسەر تایبەتمەندییەکانی سەرۆک وەزیرانی پێشوو کردوە، وە دوای ئەوەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک کۆمارمان بینی کە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، ئێمە بەتەواوی ئەو داوایە رەتدەکەینەوە.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان