$شارستانی تیکاو$ یان شارستانی تیکاب، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری تیکابە. ئەم شارستانە هاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی هەشتەڕۆ و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی بیجاڕ و لە ڕۆژهەڵاتەوە لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی سەقز و شارستانی ساینقەڵا. لە ساڵی (1990) بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم شارستانە لەرووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بۆ 2 ناوچە (ناوچەی ناوەندی شارستانی تیکاب و ناوچەی تەختی سڵێمان) و (6) گوندەوار و (102) گوند.
$دانیشتوانی تیکاوشار:$
دانیشتوانی تیکاو (87833)کەسن، پێکهاتەی ئەم شارۆچکەیە ئاڵۆزە و لە دوو نەتەوەی سەرەکی پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین
کوردەکان لەم شارستانەدا لە کوردە موکریەکانن و ژمارەیان (61129) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە 69٪ی دانیشتوانی شارستانی تیکاب.
ئازەریەکان لەم شارستانەدا لە ئازەریە ئەفشاریەکانن و ژمارەیان (26704) کەسە کەڕێژەیان دەکاتە 31٪ی دانیشتوانی شارستانی تیکاب.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2011/20351/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=پێکهاتەی شارستانی تیکاوشار لە 2006=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=پێکهاتەی شارستانی تیکاوشار لە 2006=KTML_ImageCaption_End=
ئایینی ئەم شارستانە زۆرینەی ئیسلامن و لە مەزهەبی سونی و شیعەن و وەلەهەندێ ناوچەدا شوێنکەوتوانی ئاینی یارسان هەیە، لە مێژوویەکی زۆر نزیکدا تاوەکو پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو شوێن کەوتوانی دینی جولەکە هەبوون لە ناوەندی شارۆچکەی تیکاب بەڵام لەم مێژووەدا هەموویان کۆچیان کرد بۆ ووڵاتی ئیسرائیل. هەرچەندە لەم شارستانەدا پێکهاتەی ئاینی و مەزهەبی جیا هەیە بەڵام شارستانێکی هێمن و ئاسایشە و ئەم جیاوازیانە نەبووەتە هۆی جودایی و دووبەرەکی.
$ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەی تیکاو دەکاتە (48964)کەس:$
پێکهاتەی کورد لە شارۆچکەی تیکاو دەکاتە (36723)کەس واتە ڕێژەی (75٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
پێکهاتەی ئازەری لە شارۆچکەی تیکاو دەکاتە (12241)کەس واتە ڕێژەی (25٪) دانیشتوانی شارۆچکەکە.
$ژمارەی گوندەکانی ئەم شارستانە (97) گوندە بەم پێیە دابەش دەبێت:$
گوندە کوردەکان (56) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (21753) کەس. دەکاتە (62٪)ی دانیشتوانی گوند.
گوندە ئازەریەکان (36) گوندە ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (12693) کەس. دەکاتە (38٪)ی دانیشتوانی گوند.
گوندە تێکەڵەکان کە ژمارەیان (5) گوندە و ژمارەی دانیشتوانیان دەکاتە (4424) کەس، (2654)کەسی کوردە و (1770)کەسی ئازەریە.
کەواتە ژمارەی دانیشتوانی کورد لەگوندەکاندا دەکاتە (24407)کەس بەڕێژەی (74٪)ی شارستانەکە.
کەواتە ژمارەی دانیشتوانی ئازەری لەگوندەکاندا دەکاتە (14463)کەس بەڕێژەی (26٪)ی شارستانەکە.
کۆی ژمارەی دانیشتوانی شارستانی تیکاو دەکاتە (87834)کەس.
ژمارەی کورد دەکاتە (61130) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە 69٪ دانیشتوانی شارستانەکە.
ژمارەی ئازەری دەکاتە (26704) کەس کە دەکاتە ڕێژەی لە 31٪ دانیشتوانی شارستانەکە.
$شوێنی مێژووی و گەشتیاری:$
شارستانی تیکاو شوێنگەلێکی زۆری شوێنەواری گەشتیاری تیادایە:
تەختی سلێمان و پەرستگای ئازرگشسپ بە چوارەمین شوێنەواری ئێران دادەنرێت کە لە ڕێکخراوی یونسکۆدا تۆمارکرابێت.
زیندانی سلێمان گردێکە کە بەسەریەوە قولەیەک دروستکراوە لە شێوەی لولەکدایە، بەقسەی خەڵکی ناوچەکە زیندانی حەزرەتی سوڵەیمان بووە.
کێوی بەڵقیس بەبەرزی (3335م)، وەهەبوونی دەریاچەیەکی وەرزی لەناویا.
مزگەوتی گەورەی تیکاو پێش سەد ساڵێک دروست کراوە لە سەردەمی قاجاڕەکاندا.
بەنداوی قجور بۆ سەردەمی پەهلەوی دەگەڕێتەوە، (5کم) دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی تیکاوەوە، لە ڕێکەوتی (4-10-1998) بە ژمارە (2133) تۆمارکرا وەک شوێنەوارێکی دێرین.
مزگەوتی ئۆغل بەگ بۆسەردەمی قاجاڕەکان دەگەڕێتەوە.
یەخچاڵی ئۆغل بەگ.
گۆڕی ئەیوب ئەنساری دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی (9)ی زاینی، مەزارگەی یەکێکە لە زاناکانی ئیسلام، بەشێوەیەکی ئەندازەی جوان ئەم مەزارگەیە دروست کراوە، وەها باس دەکرێت کە پاش (50)ساڵ لەوەفاتی ئەم زانا ئاینییە فەقەکانی ئەم بینایەیان لەسەر گۆڕەکەی دروست کردووە، وە (13کم) دەکەوێتە باشوری شارۆچکەی تیکابوە، لەبەرواری (7-6-1956)دا تۆمارکراوە وەک شوێنەوارێکی مێژوویی.
بازاڕی تیکاب لە ساڵی (1949 بۆ 1959) دروستکرا لەلایەن بیناسازی بەناوبانگ تەبرێزی (غوڵام حوسێن میعمارباشی) بەفەرمانی (فەتح عەلی خانی ئەفشار).
ئاوی گەرمی تەختی سلێمان یان ئەیسدی سو چەند کانییەکی گەرمە کە لەلایەن خەڵکی ناوجەکەوە بۆ چارەسەری نەخۆسی ڕۆماتیزمە بەکاری دەهێنن.
گوڵی هەستبزوێنی چملی دورگە جوڵاوەکانی ناو دەریاچەی چملی، دەکەوێتە گوندی بەدرلو، کە سروشتێکی زۆر جوانی هەیە.
قەڵای سەعید سوڵتان کە لەناوەندی تیکابدایە و بینایەکی مێژووییەو بە قەڵا ناوی دەرکردووە.
=KTML_Bold=مزگەوتی یەلغون ئاغاج=KTML_End=.
=KTML_Bold=زیندانی نەبی کەند=KTML_End=.
=KTML_Bold=خانووی ئاغا نوسرەت ئاوا=KTML_End=.
=KTML_Bold=گەرماو و تاڤگەی قینرجە=KTML_End= =KTML_Bold=لە گوندی قاینەرجە=KTML_End=.
=KTML_Bold=قەڵای ساری قورخان=KTML_End=.
=KTML_Bold=چوار ستونی چهارتاق=KTML_End= =KTML_Bold=دەکەوەتە گوندی چهارتاقەوە=KTML_End=.
=KTML_Bold=زیندانی برنجە=KTML_End=.
=KTML_Bold=ئاوی ساردی یار عەزیز=KTML_End=.
=KTML_Bold=کێوی چل چەشمە=KTML_End=.
$سروشتی شارۆچکەکە:$
چۆم و ڕوبار
لەم شارۆچکەیەدا ئاوی چەم و ڕوبارەکان کەمن و ناوی شارۆچکەکە هەر لەم کەم ئاوییەوە هاتووە، لەبەر ئەوە چۆم و ڕوبارەکانی ئەم شارستانە دابەس دەبن بەسەر سێ جۆردا:
چۆمی هەمیشەیی.
چۆمی وەرزی.
چۆمی جارجار.
تەنها چۆمی هەمیشەیی شارستانی تیکاب، چۆمی سارۆخە یان ساروقە کە درێژترین ڕوباری شارستانەکەیە، وە ئەم چۆمە لقێکی سەرەکی ڕووباری زەرینە پێکدەهێنێت. لە چۆمە وەرزییەکان چۆمەکانی (چۆمی قجور و چۆمی حاجی بابا) دەتوانین باس بکەین، لە چۆمە جارجارەکان (چۆمی ڕیجال)ە.
$ئاو و هەوا:$
شارستانی تیکاب ئاو و هەوای هەروەک ئاو و هەوای ناوچەی ئازەربایجانە، بەهۆی بەرز و نزمی زۆر لە پەکهاتەی خاکەکەیدا و دووری لە دەریاوە وەهای کردووە کە ڕادەی شێی کەم بێت و ئاو و هەوای لەزستاناندا سارد و ووشکە سەرمای هەبێت و لە هاویناندا گەرما و گرەی هەبێت، هەروەها ڕێژەی باران بارین لەم شارستانەدا (350ملم) ە کە وەهای کردووە نیمچە بیابان دەربکەوێت و زەوییەکانی نیوەی بەکەڵکی کشتوکاڵ بێت.
$دابەشی کارگێڕی:$
ڕوبەر
ڕووبەری ئەم شارستانە دەکاتە (2523کم2)، وە کەوتووەتە باسوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە، کەوتووەتە ڕۆژاوای ووڵاتی ئێران، هەروەها دکاتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]