لەساڵی 1966 لەگوندی #دوکردکان# لەهەولێر لەدایک بوە.
قۆناخەکانی سەرەتایی هەر لە گوند بڕیوە.
قۆناخەکانی ناوەندی و دواناوەندی خوێندن لە هەولێر تەواو کردوە.
لەتەمەنی شانزە سالیەوە پەیوەندی کردوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی شیوعی عێراقی بەهۆی برای گەورەیەوە کاک موخلس عەبدوڵڵا ئیسماعیل کە پێشمەرگە بوە.
لەساڵی 1989 بەشی بیرکاری کۆلیژی زانستی زانکۆی سەلاحەدینی تەواو کردوە.
لەساڵانی 1990 - 1991 بەشداری کردوە لە ڕاپەڕین لەگەڵ هێزەکانی حیزبی شیوعی.
لەهاوینی 1993 هاوسەرگیری کردوە لەگەڵ #ئەڤین ئیبراهیم فەتاح# و لەساڵی 1995 کوڕێکیان بوەو تا دوارۆژی ژیانی پێکەوە ژیاون لەهەولێر.
لەزستانی 1994 لەگەڵ هاوڕێیانی گروپەکەی #محەمەد حەلاق# لە حیزبی شیوعی عێراق جودا بونەتەوەو حیزبی شیوعیە کوردستانیەکانیان دامزراندوەو دواتر بوە بە #پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان#.
لەساڵی 2001 کۆلیژی یاسای تەواو کردوە لەزانکۆی سەلاحەدین و لەوکاتەوە وەکو کەسایەتیەکی بێلایەن کاری پاریزەری کردوە.
بەشداری کردوە لەدامەزراندن و چالاکی چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی وەکو پارێزەری پەیڕەوو پرۆگرامی بۆ داناون، لەوانە ڕێکخراوی مەسەلە بۆ بڵاوکردنەوەی کەلتوری ناتوندوتیژی.
پارێزەر خالید عەبدوڵڵا ئیسماعیل کەسایەتیەکی مرۆڤدۆست و نەرم و نیان و کۆڵنەدەر بوە، لەو ماوەیەی کاری پارێزەرایەتیی کردوە لەگەڵ وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ڕێکەوتوە کێشە یاساییەکانی هەژاران ئەوەی بە پێی توانای بەخۆڕایی بۆیان ڕاپەڕینێت.
لەپایزی 2008 بەهۆی وەستانی لەناکاوی دڵەوە، دڵە گەورەکەی لەکوتان کەوتوەو کۆتایی بە ژیانی کورتی هاتوە.