لەدایکبووی 1973ی شاری #سلێمانی#یە، دەرچووی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەددینە. ماجستەری لەیاسای سزادانی گشتی لەزانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. 7ساڵ فەرمانبەری دادگای سلێمانی بووە، دواتر خۆی بۆ کاری حزبی تەرخانکردووە و لەو مەجالەشدا بووەتە جێگری یەکەمی مەڵبەندی 21ی یەکێتی لە سلێمانی.
لەهەڵبژاردنەکانی #25-07-2009# لەلایەن یەکێتییەوە بۆ ئەندام پەڕڵەمانی کوردستان کاندید دەکرێت.