🏠 دەستپێک
English
📧
پەیوەندی
ℹ️
دەربارە!
Kurdipedia on Facebook
Kurdipedia on Twitter
Dark Mode
☰
زۆرتر
🏠
|
📧
|
دەربارە!
|
پەڕتووکخانە
|
📅
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
هەژاری بۆ 12% بەرزبووەتەوە
ناوی نێرەر:
ئیمێڵی نێرەر:
ناوی بابەت:
🏳️ زمانی بابەت:
🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr
🇬🇧 English
🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور
🏳️ هەورامی
🏳️ لوڕی
🏳️ لەکی
🏳️ Kurdîy Nawerast - Latînî
🏳️ Zazakî
🇸🇦 عربي
🇮🇷 فارسی
🇹🇷 Türkçe
🇫🇷 Française
🇩🇪 Deutsch
🇳🇱 Nederlands
🇸🇪 Svenska
🇪🇸 Español
🇮🇹 Italiano
🇮🇱 עברית
🇷🇺 Pусский
ترکمانی
🇫🇮 Fins
🇳🇴 Norsk
🇯🇵 日本人
🇨🇳 中国的
🇦🇲 Հայերեն
🇬🇷 Ελληνική
🏷️ پۆل:
🎥 ئالبومەکان
📊 ئامار و راپرسی
💚 ئەنفالکراوان
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان
📝 بەڵگەنامەکان
☂️ پارت و رێکخراوەکان
💬 پەند و ئیدیۆم
📕 پەڕتووکخانە
🍛 خواردنی کوردی
👩 دۆزی ژن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
🔬 زانست
🌳 ژینگەی کوردستان
💎 شوێنەوار و کۆنینە
🏰 شوێنەکان
✌️ شەهیدان
🏢 فەرمانگەکان
😊 گاڵتەوگەپ
🚼 ناوی کوردی
🌏 نەخشەکان
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
💕 هۆنراوە
🔣 هەمەجۆرە
🔤 وشە و دەستەواژە
📷 وێنە و پێناس
📼 ڤیدیۆ
🎵 کارە هونەرییەکان
📖 کورتەباس
👫 کەسایەتییەکان
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
🏆 یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
دواڕۆژ، عەلی عومەر بەڕێوەبەرایەتی ئامار ئەنجامی پڕۆژەی پڕۆفایلی سلێمانی ئاشکراکرد و رایدەگەیەنێت، 19%ی دانیشتوانی سلێمانی ئاوارەن و رێژەی هەژاریش لە شارەکە لە 2%ەوە بۆ 12% بەرزبوەتەوە. ئەمرۆ 29ی تشرینی دووەم بەرێوبەرایەتی ئاماری سلێمانی بە هاوکاری رێکخراوی (UNHCR) ئەنجامی کۆتایی پرۆژەی پرۆفایلی سلێمانی اگەیاند کە ماوەی 5 مانگە سەرقاڵی ئامادەکردنین. مەحمود عوسمان، بەرێوبەری ئاماری سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند "پێویستە ئێمە ئەم جۆرە توێژینەوانە ئەنجامبدەین بۆ ئەوەی کێشەکانمان بێتە بەردەست، ئێمە رووپێوەکەمان ئەنجامدا لەسەر سێ توێژ کە ئەوانیش خێزانەکانی خانەخوێ، ئاوارە عەرەبەکانی دانیشتووی شارەکان، لەگەڵَ خێزانی پەناهەندەکان". مەحمود عوسمان وتیشی، "بۆمان دەرکەوت لەکاتێکدا کەمپی پەناهەندەکان هەیە 8 کەمپی ئاوارەکان هەیە، لە سەدا 80ی ئاوارە عەرەبەکان دانیشتووی شارەکانن، هەروەها بۆمان دەرکەوت زیاتر لە 250 هەزار هاوڵاتی ئاوارەی عێراقی دانیشتووی سلێمانی و شارۆچکەکانیانن". ئەوەشی خستەڕوو "هەر لە توێژینەوەکەدا بۆمان دەرکەوت لە سەدا19ی دانیشتوانی شاری سلێمانی بوون بە ئاوارەی عێراقی، لەکەلار لەسەدا 17ی دانیشتوانەکەی ئاوارەن، لە شاری کفری 50 لە سەدی دانیشتوانەکەی ئاوارەن و، تێکڕای پارێزگایی سلێمانی و دوو ئیدارەکەی لەسەدا 15 دانیشتوەکانی ئاوارە عێراقین". بەڕێوەبەری ئامار ئەوەشی ئاشکراکرد، لە توێژینەوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو دانیشتوانی خانەخوێی سلێمانی لە وەڵامدا دەڵێن هاتنی ئه و ئاوارانە بوون بە گرفت بۆمان لە چەند روویەکەوە، وەک گرانبوونی کرێی نیشتەجێبوون، لە بەرامبەریشدا ئاوارەکان دەڵێن زۆر بەکەمی تێکڵاویمان هەیە و 21 لەسەدی ئاوارەکانیش دەڵێن ئێمە زۆرمان پێخۆشە لەسلێمانین و ناچینەوە شارەکانی خۆمان. باسی لەوەشکرد، لەم توێژینەوەیەدا داهاتی خێزانەکانی خانەخوێی سلێمانیشمان بۆ دەرکەوت، لەکاتێکدا لەساڵی 2013 تێکڕای داهاتی خێزانی لە پارێزگای سلێمانی (یەک ملیۆن و 976 هەزار دینار) بووە، بەڵام لەئێستادا دابەزییوە بۆ (770 هەزار دینار)، خەرجی خێزان لە ساڵی 2013 بەتێکرا (دوو ملیۆن و 663 هەزار دینار) بووە، بەڵام لەمساڵدا دابەزیوە بۆ (882هەزار دینار)، لەساڵی 2013 رێژەی هەژاری لە پارێزگای سلێمانی لە سەدا دوو بوو کە باشترین پارێزگا بووین له و ئاستەدا لەهەموو عێراق و تەنانەت ناوچەکەش، بەڵام لەمساڵدا بەرزبۆتەوە بۆ لەسەدا 12.
⚠️ چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
|
📩
contact@kurdipedia.org
|
✔️
CSS3
|
✔️
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,032 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
|
☎ +31654710293 +31619975574
🔝