پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
8ی ئاب، ڕۆژە ڕەشەکەی شەنگال، ئافرەتەکانیان بەسەر سەرکردەکانی داعشدا دابەشدەکران
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
کە ناوی #شەنگال# دەهێنرێت، ڕاستەوخۆ جینۆسایدی ئێزدییەکانت پێش چاو دەکەوێت، 8ی ئابی 2014 مێژوویەکی ڕەش بوو بۆ ئەوان و خەڵکی شەنگال، ئەوان ئه و بەرەبەیانە لەخەوێکی قوڵدا بوون، هاواری ترسناکی چەکدارەکانی داعش و دەنگی فیشەک بەخەبەری هێنانەوە، هەر ئه و ڕۆژە دەیان هاوڵاتی ئه و شارە کوژران و گوللەباران کران. ئەمڕۆ 3ی ئاب، سێ ساڵە سەدان خێزانی ئێزدی بێ خواستی خۆیان لەنێو کەمپەکاندا ژیان دەگوزەرێنن، لای ئەوان هێشتا ئه و برینە ساڕێژنەبووەتەوە کە داعش بەرامبەریان ئەنجامیداوە، ئەوان ئێستا چەندین خەم لەناخیاندا پەنگ دەخواتەوە، (خەمی کچەکانیان، خەمی منداڵە ونبووەکانیان، خەمی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، خەمی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان، خەمی بژێوی و بەردەوامیی چیان لەنێو چیرۆکە تاڵەکانی کوچه و کۆڵانەکانی شەنگالدا). لەهاوینی 2014دا، داعش هێرشێکی کتوپڕی کرد و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەستیگرت بەسەر موسڵی دووەم گەورە شاری عیراقدا و بەتەنها 1200 چەکداری داعش نزیکەی 30 هەزار چەکداری سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عیراقی شکاند، پاشان ئه و هێزەی داعش هێرشیان کردەسەر ئه و ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا یوو لەسنوری موسڵ. ئه و هێرشە لەبەرەبەیانێکی زووی ڕۆژی 3ی ئابی 2014دا دەستیپێکرد بۆ سەر ئه و ناوچانەی کە ئێزدییەکان لێی نیشتەجێن لەشنگال، هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ شەڕکردن و بەرگرتن لەداعش له و ناوچەیە کشانەوە، دانیشتووانە ئێزدییەکانیان لەبەر ڕەحمەتی ئه و چەکدارانەی داعشدا بەجێهێشت و زۆربەیان بەدیل گیران و کوژران و خرانە گۆڕی بەکۆمەڵەوە. هەر دوای گرتنی شەنگال، دەستبەجێ چەکدارانی داعش دەستیانکرد بە نمایشکردنی دیمەنە تۆقێنەرەکانیان، وەک جیاکردنەوەی پیاوان لەژنان و هەرزوو چەندین پیاو و گەنج گوللەباران کران، بەڵام بەشێک له و خەڵکە بەنەهامەتیی خۆیان گەیاندە چیاکانی شەنگال، بۆ چەندین مانگ لەنەهامەتیی ناو چیاکاندا مانەوه و بە بێ نان و ئاو ژیانیان دەگوزەراند، ڕۆژانە منداڵ و کەسانی بەتەمەن گیانیان دەسپیارد، نەشیاندەتوانی خۆیان ڕزگار بکەن، چونکە داعش گەمارۆی دابوون و بەردەوامبوو لەهێرشکردنەسەریان. ئەحمەد دەروێش یەکێکە لە سەرکردە مەیدانییەکانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا لەشارۆچکەی ڕمێلانی ڕۆژئاوای کوردستان لەشەڕێکدا بە برینداریی دەستبەسەرکراوە، بەمشێوەیە باس لەسەرەتای چوونی بۆ شەنگال دەکات. ئه و سەرکردەیەی داعش دەڵێت لەرۆژانی سەرەتای دەستبەسەرداگرتنی شەنگالدا، ئافرەتە ئێزدییەکان بەبێ بەرامبەر بەسەر سەرکردە و چەکدارانی داعشدا دابەش دەکران، دواتر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوەکەدا کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرا. ئەحمەد دەروێش دەگێڕێتەوە لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا بە پارەیەکی زۆر کە دەگەیشتە سێ هەزار دۆلار ئافرەتە ئێزدییەکان دەفرۆشران، چونکە جوان بوون و ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە ژنەکانی خۆیانیان بە باشتر دەزانی. بەپێی ئامارێکی نووسینگەی کاروباری ئێزدییەکان، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 700 هاوڵاتی ئێزدی لەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدا ماون و ڕزگارنەکراون. ئه و پیاوە ئێزدییانەی بەدیلگیران و نەبوون بە ئیسلام کوژران، هەرچی ژن و منداڵەکانیشە لە نۆ ساڵ بەسەرەوە لەچەند ناوەندێک کۆکرانەوە، پاشان نێردران بۆ شارۆچکەی تەلەعفەری نزیک موسڵ و وەک کەنیزەک فرۆشران بە چەکدارەکانی داعش لەهەموو ئه و ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوون. بەپێی ئامارەکانی سەنتەری هاوکاری ئێزیدییەکان، کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە و بارەگاکەی لەپارێزگای دهۆکە زیاتر لە 10 هەزار ئێزیدی شەهید و بێسەروشوێنن و ئاوارە بوونە. بۆ ئێزدییەکان، 2014 مێژووی نوێ کردەوە، ئەوانەی باس لەرووداوەکانی ساڵی 2014ی سەر ئێزدییەکان دەکەن، دەڵێن ئەمە قەتڵوعامی حەفتاو سێیەمینی ئێزدییەکانە، کە پێشتر لەسەدەی 19یەم لەلایەن سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم سوڵتانی عوسمانییەکانەوە بڕیاردراوە بۆ داگیرکردنی ناوچە دوورەدەستەکانی ئێزدیی نشین بۆ ژێر ڕکێڤی خۆی، هەروەک خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ و باجی بەسەردا سەپاندن و بەزۆر دەیکردن بە موسڵمانی سوننە مەزهەب. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ئەگەرچی تائێستا دوو هەزار ژنی ئێزدی ئازادکراون، بەڵام هێشتا نزیکەی سێ هەزار ژنی دیکەی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا دیل و دەستبەسەرن کە زۆربەیان براون بۆ ڕەققەی پایتەختی داعش لەسوریا و ڕۆژانە پاش ڕزگارکردنی گەڕەکەکانی ئەوشارە دانە دانە ژنان و کچان و منداڵانیان بەدەردەکەون و ڕزگار دەکرێن. 03-08-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!