پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Français
Ελληνική
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Fins
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.. پیرۆز بێت 26 ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî
English
کرمانجی
هەورامی
لوڕی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Français
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Тоҷикӣ
Hrvatski
Polski
Português
Srpski
Ozbek
Esperanto
Kiswahili سَوَاحِلي
ქართველი
Cebuano
балгарская
हिन्दी
Čeština
Lietuvių
Catalana
қазақ
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەرز و بەڕێز بێت چل و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندن و سی و نۆیەمین ساڵی خەباتی ئاشکرای #کۆمەڵە#. 26ی ڕێبەندان ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ حەمەحسەینی کەریمی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەیە کە لە کاتی هێرشی خەڵک بۆ سەر شارەبانی سەقز لەساڵی 1357ی هەتاویی، بە تەقەی بەکرێگراوانی ڕژیمی پاشایەتی بریندار و پاش چوار ڕۆژ ململانێ لەگەڵ مەرگ، گیانی ئازیزی بەختکرد. لەو کاتەوە هەتا ئێستا هەموو ڕێبوارانی ڕێبازی کۆمەڵە، لایەنگرانی ئازادی و بزوتنەوەی ڕزگاریی نەتەوەیی کوردستان، داکۆکیکارانی یەکسانی و بەرابەری کۆمەڵایەتی، بنەماڵەی گیانبەختکردوان و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هەموو خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان ڕێز لەم ڕۆژە دەگرن و هەوراز و نشێوەکانی ئەم بزوتنەوەیە هەڵدەسەنگێنن، پێداچوونەوە بە پێشڕەوییەکان و شکستەکان و هەڵە و سەربەزییەکان و بەگشتیی کارکردی ئەم ڕێکخراوەیە دەکەنەوە. ئێمە هەوڵدەدەین تا لە شکستەکانەوە فێربین و بۆ سەرکەوتنی نوێ خۆمان تەیار بکەن. ماندونەناسی و کۆڵنەدان لەبەردەم لەمپەرەکانی سەر ڕێگا، خەسڵەتی دیاری کۆمەڵەییەکان و بزوتنەوەکەیان بووە و دەبێت. ئەوەی ئاشکرایە هێڵێکی ڕۆشن و درەوشاوە لەسەراسەری ژیانی کۆمەڵەدا بەرجەستەیە. لەسەختترین قۆناغەکان، ئەگەر ئەم بۆچوون و ئاراستەیە کەمڕەنگیش بووبێتەوە، بەڵام هەرگیز لەناونەچووە. ڕاستگۆیی لەگەڵ خەڵک و گرنگیدان بە داخوازییەکانیان، بەرگریی لە مافی ستەملێکراوان و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، هەوڵ بۆ ئازادی و نوێخوازی، خەبات بۆ خۆشگوزەرانی گشتیی و دەوڵەمەندکردنی سفرەی خەڵکی هەژار، بەرگریی لە مافی یەکسانی ژن و پیاو و، لەئەنجامدا خەبات بۆ ڕزگاری خەڵکی کوردستان لە ستەمی نەتەوەیی و هەڵسوڕان بۆ جێگیرکردنی دیموکراسی لەکۆمەڵگا و ژیانی سیاسی خەڵکی ئێران، توخمەکانی پێکهێنەری ئەم هێڵە سیاسییەن. ئەمساڵ لەکاتێکدا ڕێز لە 26ی ڕێبەندان دەگرین کە کۆماری ئیسلامی زیاتر لەهەر کاتێک بەرەوڕووی ناڕەزایی جەماوەریی و ڕق و توڕەیی خەڵک بووەتەوە. ئەم ڕژیمە کە لە ئاستی نێودەوڵەتی وەک ڕژیمی سێدارە و تیرۆر، ڕژیمی دژە ڕۆشنگەری و دژە ئازادیی مەدەنی و سیاسی ناسراوە، لە ئێستادا لەگەڵ قەیرانێکی قوڵی ئابوریی و سیاسی بەرەوڕووە و بۆ تێپەڕبوون لەم دۆخە و بۆ پاراستنی بنەماکانی دەسەڵاتی خۆی، زیاتر لە هەر کاتێک دەستی داوەتە سەرکوت و کوشتاری خەڵک. لەروانگەی خەڵکیشەوە بێجگە لە ڕوخانی ئەم ڕژیمە هیچ ڕێگایەک نەماوە و ئەمەش بە ئاشکرا لەخۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی مانگی بەفرانباری ڕابردوو بەئاشکرا شاهیدی بووین کە خەڵک بەخێرایی کۆی سیستم و ڕابەریی کۆماری ئیسلامییان کردە ئامانج و خوازیاری ڕوخانی ئەم ڕژیمە بەهەموو باڵە ڕیفۆرمخواز و ئوسولگەرانیەوە بوون. کۆماری ئیسلامی بۆ خنکاندنی دەنگی ناڕەزایی خەڵک، زۆرترین سەرکوتی ڕوو لە ژنان، کرێکاران، لاوان، هەڵسوڕاوانی مەدەنی و کەمەنەتەوەکانی ئێران کرد، بەتایبەتی لەکوردستان زۆرترین گرتن و کوشتنی خەڵکی ناڕازی لەزیندانەکان ڕوویدا. ڕژیم ئەگەر توانیویەتی بەسەرکوتی دڕندانە، بۆ ماوەیەکی کاتیی شەقامەکانی کۆنترۆڵ بکات، بەڵام ڕق و توڕەیی گشتیی دژی دامودەزگای کۆماری ئیسلامی زیاتر لەجارانە و سەرکردەکانی ڕژیمیش باش لەوەگەیشتوون، هەربۆیە هەرچی زیاتر میلیتاریزەکردنی شەقامی شارەکان و دروستکردنی کەشی ترس و تۆقاندن، لە ئەولەویەتی کاری دەسەڵاتدارانی ڕژیمدایە. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە و بڕوایەدایە کە هەوڵ بۆ پێکهێنان و بەهێزکردنی بەرەیەکی دیموکراسیخوازی لە ئێران دەبێت لە ئەولەویەتی کاری کۆمەڵە و هەموو ڕێکخراوە چەپ و پێشکەوتنخوازەکانی ئێراندا بێت. ئێمە ئیئتلافی بەرینی هەموو هێزە چەپ، دیموکرات و سێکۆلارەکانی ئێران بە گرنگ دەزانین و هەوڵی بۆ دەدەین. کۆمەڵە جەخت لەسەر هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و هەوڵدان بۆ بەدامەزراوکردنی ئەم هاوکارییانە و هاوئاهەنگی حیزبەکانی کوردستان و چالاکبوونەوەیان بۆ دیالۆگ و هاوکاری زیاتر، بە مەبەستی ئیئتیلاف لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی دیموکرات و پێشڕەو لە بزوتنەوەی سەراسەری دەکاتەوە و لەم پێناوەشەدا بەخۆشییەوە لەماوەی ڕابردوو لەگەڵ ژمارەیەک لەحیزبە کوردستانییەکان “ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران” دامەزرا کە هەوڵ بۆ فراوانترکردنی ئەو هاوکارییانە و دامەزراندنی مەرجەعێکی سیاسی بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان جەخت لەسەر سیاسەتی خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوەیی و بەرگریی لە چینی مافخوراو و چەوساوەی کۆمەڵگای کوردستان دەکاتەوە. ئێمە خۆمان بە بەرگریکاری کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەموو چینە ستەملێکراوەکانی کۆمەڵگا دەزانین. کۆمەڵە هەوڵ و خەباتی نەپساوەی خۆی و هەموو ئەرک و بەرپرسایەتیەکانی لەبەرامبەر بزوتنەوەی چەپ لەکوردستان و بزوتنەوەی ئازادیخوازی و دیموکراتیکی خەڵکدا دریژەدەدات وبەوپەڕی تواناو بەرپرسایەتیەوە لە بەرژەوەندی کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەموو چینەکانی کۆمەڵگا و ستەملێکراوان پاریزگاری دەکات. ئیمە بە بەڵێن و بەرپرسیارەیەتی خۆمان لەئاست بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردوانی کۆمەڵە وەفادارین و لەم ڕۆژەشدا بەڵێن تازە دەکەینەوە کە درێژەپێدەری ڕێبازی پڕ لەشانازی گیانبەختکردوانی کۆمەڵەین. سڵاو ڕێزو خۆشەویستی خۆمان پێشکەشی هەموو زیندانیانی سیاسی و چالاکانی کۆمەڵە دەکەین لەهەرکوێ کە هەن. خەبات و تێکۆشانی بێ درێغیان هیوابەخشی ڕیزەکانی کۆمەڵە بووە و هەیە. بەرز و بەڕێز بێت یادی هاوڕێ حەمە حسەینی کەریمی و هەموو گیانبەختکردوانی کۆمەڵە بژی سوسیالیزم و دیموکراسی سەرکەوێ بزوتنەوەی نەتەوەیی و دیموکراتیکی خەڵکی کوردستان بڕوخێ ڕژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 24ی ڕێبەندانی 1396 #13-02-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.032 چرکە!