🏠 Destpêk
کوردیی ناوەڕاست
📧
Peywendî
ℹ️
Derbare!
Kurdipedia on Facebook
Kurdipedia on Twitter
Dark Mode
☰
Zortir
🏠
|
📧
|
Derbare!
|
Pertûkxane
|
📅
Formî tomarkirdinî babet
|
قەسەدە: لە ماوەی مانگێکدا 651 چەتە کوژراون
Nawy nêrer:
Îmêlî nêrer:
Nawy babet:
🏳️ Zimanî babet:
🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr
🇬🇧 English
🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور
🏳️ هەورامی
🏳️ لوڕی
🏳️ لەکی
🏳️ Kurdîy Nawerast - Latînî
🏳️ Zazakî
🇸🇦 عربي
🇮🇷 فارسی
🇹🇷 Türkçe
🇫🇷 Française
🇩🇪 Deutsch
🇳🇱 Nederlands
🇸🇪 Svenska
🇪🇸 Español
🇮🇹 Italiano
🇮🇱 עברית
🇷🇺 Pусский
ترکمانی
🇫🇮 Fins
🇳🇴 Norsk
🇯🇵 日本人
🇨🇳 中国的
🇦🇲 Հայերեն
🇬🇷 Ελληνική
🏷️ Pol:
🏢
💣 kelupelî serbazîyi bekarhatû le Kurdistan
🎥 Albumekan
📊 Amar u Rapirsî
📝 Bellgenamekan
🔧 Berheme Kurdistanîyekan
📄 Bilawkirawekan
👩 Dozî Jin
💚 Enfalkirawan
🌳 Environment of Kurdistan
😊 Galte u gep
🔣 Hemecore
💕 Honrawe
👪 Hoz - Tîre - Binemalle
🎵 Kare hunerîyekan
👫 Kesayetîyekan
📖 Kurtebas
🚼 Nawy Kurdî
🌏 Nexşekan
☂️ Part û Rêkxirawekan
💬 Pend u îdiyom
📕 Pertûkxane
📅 Rêkewt u Rûdaw
✌️ Şehîdan
🏰 Şiwênekan
💎 Şiwênewar u konîne
📼 Vîdiyo
📷 Wêne u pênas
🔤 Wişe u destewaje
🍛 Xiwardinî Kurdî
🏆 Yarîye Kurdewarîyekan
🔬 Zanist
Dirêjey babet:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماری شەڕی مانگی ڕابردووی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیری ئاشکرا کرد کە لە چوارچێوەی شەڕی نەهێشتنی تێرۆردا لە باکووری سووریا بەڕێوەدەچێت. قەسەدە ڕایگەیاند، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 651 چەتە کوژراون و 6 چەتەش بە ساغی دەستگیر کراون. هەروەها بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیراوە و دەیان مینیش پووچەڵ کراونەتەوە. قەسەدە دەستنیشانی کردووە کە #شەڕڤان#ەکانیان بەشدارییان لە 58 چالاکی کردووە و لە ماوەی مانگێکیشدا 37 شەڕڤان شەهید بوون. هەروەها لەگەڵ ڕزگار کردنی سەدان سیڤیل 2 ژنی ئێزدی-یش ڕزگار کراون. دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە: (لە چوارچێوەی [شەڕی نەهێشتی تێرۆر]ی قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر بۆ لەناوبردنی #داعش# لە ڕۆژهەڵاتی چەمی فورات، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە هاریکاریی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی لە 10ی ئەیلوولی ڕابردوو بەدواوە بەرخۆدانێکی دژواریان لە دژی تێرۆرستان کردووە بۆ ئەوەی دەڤەرەکانی وەک حەجین، سووسە، شەحفە و دەوروبەری و گوندەکانی دێرەزۆر ڕزگار بکەن کە لەژێر دەستی داعشدان. هێزەکانمان لە 11ی ئەیلوولی ڕابردوو هەتا ئێستا سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێناوە و دەڤەرێکی بەرفرەوانیان لە دەستی تێرۆریستانی داعش ڕزگار کردووە. هەروەها زۆر بنکەی چەتەکان ڕووخێنراون و بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنی چەتەکان دەستی بەسەردا گیراوە. لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هێرشی خۆکوژیی تێرۆریستان بۆ سەر شەڕڤانان، شکێنراون. ئاماری شەڕی مانگێک هێزەکانمان بەشدارییان لە 58 شەڕی ڕووبەڕووی تێرۆریستان کردووە. هێزەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی 215 هێرشی ئاسمانی و 17 هێرشی تۆپهاوێژییان ئەنجام داوە. هێزەکانمان پشتڕاستیان کردەوە کە 651 تێرۆریست کوژراون و تەرمی 17 تێرۆریست کەوتوونەتە دەستی شەڕڤانان و بەشێوەیەکی ڕێکوپێک نێژراون. هەروەها دەیان تەرمی تێرۆریستان لەنێو باخچەکانی دەڤەرەکە ماونەتەوە و هێزەکانمان نەیانتوانیوە ئه و تەرمانە هەڵگرنەوە بەهۆی ئەوەی تێرۆریستان ئه و ناوچانەیان مینڕێژ کردووە. 6 تێرۆریست کەوتوونەتە دەستی شەڕڤانان و هێزەکانمان 370 خاڵی نوێیان ڕزگار کردووە و توانیویانە 40کم لە ڕووبەری زەوی و گوندەکانی باخۆز، شەجەل و موزان ڕزگار بکەن. ئه و چەک و تەقەمەنییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە: دۆشکەیەکی 12.5ملم 14 سندووقی فیشەکی دۆشکەی 12.5ملم 14 چەکی کڵاشینکۆف 5 چەکی بی کەی سی 5 چەکی بی7 و 15 فیشەکی 7 هاوەنی 120ملم و 268 تۆپی 2 جانتای فیشەک دۆشکەیەکی 23.5ملم 16 سندووقی فیشەکی دۆشکەی 23.5ملم چەکێکی م16 زنجیرێکی فیشەکی کڵاشینکۆف فڕۆکەیەکی سیخووڕی 26 هەزار فیشەکی دۆشکەی 12.5ملم 25 هەزار فیشەکی بی کەی سی 200 تۆپی هاوەنی 120ملم 112 حەشوەی هاوەن 5 هەزار فیشەکی کڵاشینکۆف 2 سەبەتەی دۆشکەی 23.5ملم 21 سەبەتەی دۆشکەی 14.5ملم چەکێکی 24 هێزەکانمان هەروەها ژمارەیەکی زۆری چەک و ئۆتۆمبێلی داعشیان تێکشکاند و چەندین کۆگەی تەقەمەنی و بنکەی کۆبوونەوەی چەتەکانیان ڕووخاند: 6 تۆپهاوێژی هاوەن 12 ئۆتۆمبێلی سەربازی 11 کۆگەی چەک و تەقەمەنی 9 ناوەندی فەرماندارەتیی تێرۆریستانی داعش 22 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو 6 ماتۆڕی بۆمبڕێژکراو قاعیدەیەکی هاویشتنی مووشەکی حەراری کارگەیەکی ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو ناوەندێکی پەیوەندییەکان 2 فڕۆکەی سیخووڕی 2 عەفارە 7 توونێل 24 ناوەندی چەتەکان 34 هێرشی خۆکوژی لەنێو چالاکییەکاندا، تێرۆرستانی داعش ویستیان ڕێگری لە پێشڕەویی شەڕڤانان لە ڕێی خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بکەن و چەندین جار ئه و شوێنانەیان مینڕێژ کرد کە لێی دەکشانەوە. تێرۆریستان 37 هێرشیان لە دژی بنکەکانی شەڕڤانان ئەنجام دا. 22 له و هێرشانە بە ئۆتۆمبێل و 6 ماتۆڕی بۆمبڕێژکراو و 7 هێرشی خۆکوژی بوو. هێزەکانمان 246 مینیان پووچەڵ کردەوە کە چەتەکان دایاننابوونەوە. 2 ژنی ئێزدی ڕزگار کران هێزەکانمان سەدان هاوڵاتیی سیڤیلیان لە دەستی چەتەکان ڕزگار کرد کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون. دەمودەست لە کەمپەکان پێشوازییان لێ کراوە و هاریکارییان پێشکەش کراوە. یەکینەتایبەتەکانی سەر بە هێزەکانمان توانییان 2 ژنی ئێزدیی خەڵکی شەنگال لە دەستی چەتەکان ڕزگار بکەن. هەردوو ژنە ئێزدییەکە بریتین لە: منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان بە ناوی ئیناس ڕەشۆ کە لە شارۆچکەی خانەسۆر ڕفێنراوە و مەلکۆ خدر کووتێی تەمەن 40 ساڵان کە لە گوندی کۆچەر-ی شەنگال ڕفێنراوە. 37 شەڕڤان شەهید بوون لە ماوەی بەرخۆدانی مانگێکی شەڕڤانانی قەسەدەدا، 37 شەڕڤان پاش بەرخۆدانێکی قارەمانانە و بێ وێنە شەهید بوون. هەروەها کۆمەڵێک شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون.)[1] #10-10-2018#
⚠️ Çakkirdinî babet: Tikaye gorranikarîyekant lem xaneyeda binûse.
Serçawe:
Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
|
📩
contact@kurdipedia.org
|
✔️
CSS3
|
✔️
HTML5
|
Katî afrandinî lapere: 0,062 çirke!
☎ +9647701579153 +9647503268282
|
☎ +31654710293 +31619975574
🔝