پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
چۆن بووم بە وەرزشکار؟
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
لەژیانی هەموو تاکێکدا خەونێک، خولیایەک یاخوود بوارێک هەیە کە لەقۆناغەکانی دواتری تەمەنیدا دەبێتە دەروازەیەک بۆ داڕشتنەوەی کەسایەتی ئەو تاکە، هەر لەو دەروازەیەشەوە پێناسەو فۆرمێکی نوێی پێدەبەخشێت.. ژیانی منیش وەکو هەر تاکێکی ئاسایی بەدەر نەبوو لەو خولیایانە، هەر لەمنداڵییەوە خەونی ئەوەم هەبوو چۆن بتوانن لەداهاتوو وەکو کەسایەتییەکی وەرزشی لەیەکێک لەبوارە وەرزشییەکاندا دەستبەکاربم.. هەڵبەتە ئەو خەونە سەرچاوەگرتووی کۆمەڵێک لایەنی نەرێنی بوو، گرنگ بوو بۆ من کەبتوانم کار لەسەر گۆڕینی ئەو لایەنانە بکەم، یاخوود بەشیاوتر گۆڕینی هەندێک دیدی کۆمەڵایەتی کەمەفهومی ڕاستەقینەی وەرزشی کچانی تەنها لەڕووانگە جێندەری و ڕەگەزییەکەوە چڕکردبووەوە. سەرەتای تێکەڵ بوونم لەگەڵ دنیای وەرزش بۆ ساڵی 2001 دەگەرێتەوە، ئەوکات خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی بووم، حەزێکی زۆرم هەبوو بۆ تۆپی پی.. ئیدی یەکەم هەنگاوم بۆچوونە نێو ئەو بوارەوە بەشێوازە پراکتیکییەکەی لەرێگای کۆکردنەوەی وێنەو هەواڵی یاریزانانی تۆپی پێ بوو لەسەر ئاستی جیهان بەگشتی و لەدەفتەرێکی گەورەی 100 لاپەڕەییدا کە تائێستاش ئەو دەفتەرەم وەکو یادگارییەک لاماوەتەوە چونکە، بەقەناعەتێکی تەواوەوە کارم لەسەر دەکرد بەو هیوایەی ڕۆژێک لەو ڕێگایەوە بگەمە خەونە گەورەکە کەڕوو کردنە دنیای وەرزش بوو. زۆر بوون ئەوانەی لەو ڕێگایەدا ئاستەگیان بۆ دروست دەکرم وەکو کچێک کەخولیایەکی هەبوو لەبوارێکی دیاریکراودا و دەیویست بەو خولیایەی بگات.. زۆر جار پێیان دەوتم تۆ کچیت چیتداوە لەوەرزش، بوارێکی کوڕانەیە!.. بەڵام هەر سووربووم لەسەر کۆکردنەوەی وێنەی یاریزان و بەدواداچوون بۆ هەواڵی پاڵەوانیتییەکانی تۆپی پێ و تۆمارکردنیان لەدەفتەرە وەرزشییەکەم.. ساڵی 2002 خوێندکاری قۆناغی شەشەمی ئامادەیی بووم، بیرمە ئەوکات یارییەکانی موندیال بەڕێوەدەچوو منیش لەگەرمەی تاقیکردنەوەکانی بەکەلۆریا بووم.. یەکێک لەیارییەکانی مۆندیال لەو ساڵەدا یارییەکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بوو هاوکات لەگەڵ ڕۆژی تاقیکردنەوەی بابەتی جوگرافیا.. لەراستیدا بەلامەوە گرنگ بوو یارییەکەم لەدەست نەچێت بۆیە، دەستبەجێ هەستام و دەفتەری تاقیکردنەوەکەم ڕادەستی چاودێرەکە کرد تاوەکو بگەمەوە ماڵەوە بۆ بینینی یارییەکە.. دوای ئەوەی دەفتەرەکەم ڕادەست کرد، چاودێرەکە پێی وتم هێشتا کاتژمێرێک تێپەریوە پەلەی چیتە؟ منیش زۆر بەسادەیی وەڵامم دایەوەو و پێم وت (یاری هەیە ئێستا مامۆستا ئەمەوێت فریای کەوم).. ئیدی مامۆستاکە حەپەسا، بەپێکەنینێکی گاڵتەئامێزەوە وتی ڕەنگە ساڵێکی تریش هەر لەم جێگایە بتبینمەوە … لەراستیدا قسەی مامۆستاکە نیگەرانی کردم بەڵام، وایلێکردم زیاتر سووربم لەسەر بینینی یارییەکە. پۆلی شەشم بڕی بەڵام، بە خولی دوو.. دواتر ڕاستەوخۆ فۆرمی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیم پڕکردوە لەزانکۆی #سلێمانی# و دوای تاقیکردنەوەی پراکتیکیش لەکۆلێژی ناوبراو وەرگیرام و بووم بەیەکەم کچی #گەرمیان#ی ڕوو لەکۆلێژی پەروەردەی وەرزشی بکات، بەوپێیەی لەشاری کەلار دەژیام و پێشتریش هیچ کچێکی شارەکە ڕووی لەو کۆلێژە نەکردبوو.. ئەوە بۆ من و خێزانەکەشم دەستکەوتێکی گەورە بوو… لای خێزانەکەم هێڵی سوو نەبوو بەوەی ڕێگا بەکچان نەدرێت ڕوو لەو بوارە بکەن، بەڵام لەراستیشدا ترسێک هەبوو نەوەکو ڕێگری.. ترس لەقسەی کۆمەڵگا، کۆمەڵگایەک کە هیچ ڕێز و لەبەرچاوگرتنێکی نەبوو بۆ توانا و خولیاکانی کچان لەبوارە جیاوازەکانی ژیانی ڕۆژانەدا و بەتایبەتیش ئەگەر هاتوو کچێک ئاواتی بوون بەوەرزشکاری هەبووایە ئیدی ئەوە هێڵێکی سوور بوو قسەی زۆریشی بەدوای خۆیدا دەهێنا. لەکۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لەزانکۆی سلێمانی دەستم بەخوێندن کرد ساڵی 2002 2003، لەوێوە هەنگاوم بەرەو فراونکردنی زیاتری خەونەکانم نا لەبووارەکەدا.. دوای 2 ساڵیش لەخوێندنی زانکۆ ڕووم لەیانە وەرزشییەکان کرد و لەیانەی پیشمەرگەی سلێمانییەوە دەستمپێکرد لەیارییەکانی تۆپی پێ، گۆڕەپان و مەیدان و باسکە.. دواتریش ساڵی 2005 بەشێوەی خواستن بۆ پاڵەوانێتییەکی باسکە لەسەر ئاستی یانەکانی عیراق چوومە یانەی سلێمانی و لای ڕاهێنەری بەتوانا (کاک محەمەد) بۆ چەند یارییەک لەگەڵ تیپی باسکەی کچانی یانەی سلێمانی یاریم کرد.. لەپاش ئەو پاڵەوانیتییەش ڕاستەوخۆ لەلایەن یەکێتیی تۆپی باسکەوە بۆ هەڵبژاردەی عیراق هەڵبژێردرام ئەوەش ساڵی 2005 بوو.. بەڵام، بەداخەوە نەمتوانی بەشداری پاڵەوانیتییە دەرەکییان بکەم، چونکە لەو ساڵەدا خولی دووم هەبوو.. ئیدی لەنێوان دوو بژاردە مامەوە.. دەرچوون بۆ قۆناغێکی تری خوێندن و خەونی نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عیراق، تاوەکو لەدواجاریشدا خوێندنەکەم هەڵبژارد، بۆ هەمیشە پشتم لەخەونی گەیشتن بەهەڵبژاردەی نیشتیمانی کرد، تاوەکو ئەو ڕۆژەی ماڵئاواییم لەژیانی زانکۆ و کۆلێژ کردو گەڕامەوە شارەکەم، لەوێشەوە دیسان سەرەتای چیرۆکێکی تر دەستی پێکرد کەهیچی کەمتر نەبوو لەتەنگەشەکانی ڕابڕدوو. گەرانەوەم بۆ فلاشباگی ژیانی وەرزشیم هەڵبەتە زیاتر بۆ ئەو مەبەستەیە کەچۆن لەم کۆمەڵگایەی ئێمەدا کچان بەئاستەنگ دەگەنە خەونەکانی خۆیان.. بەندە بەگەیشتن بەخەونەکەم ئاستەنگی زۆرم ڕوبەڕوو بۆوە، کەناکرێت لێرەوە بەدرێژیی قسەیان لەسەر بکەم بەڵام، ئەمەوێ ئەوەش بڵێم ڕێگام گوڵبژێر نەبوو، ئەوەی بەردەوامی پێدام سووربوونی خۆم بوو لەگەیشتن بەخەونەکەم.. چونکە ئاستەنگییەکان هەر تەنها لەچوارچێوەی ژیانی سەردەمی زانکۆ و پێش زانکۆ نەبوون بەڵکو، دوای تەواوکردنی زانکۆش وەکو مامۆستایەکی وەرزشی زۆرترین ئاستەنگم ڕوبەروو بۆوە ئەمجارەشیان لەلایەن خودی خێزانەکانەوە.. فاکتەر و سروشتی کۆمەڵایەتی زۆرێک لەناوچەکانی گەرمیان یارمەتیدەر نەبوون بۆئەوەی کچە خوێندکارەکان حەزە وەرزشییەکانی خۆیان لەسەر ئاستی خوێندنگاو هەڵبژاردە وەرزشیەکانی پەروەردەکانەوە مومارەسە بکەن بۆیە دەبوو لەهەموو یارییەکی وەرزشی کچاندا پێشتر سەردانی خێزانەکانمان بکردایە وهەوڵی قەناعەت پێکردنمان پێبهێنانایە بەوەی وەرزش بۆ کچان ئەوە نییە کە ئەوان خوێندنەوەی بۆ دەکەن و دەیبیستن لەزاری خەڵکانێکی ترەوە.. جا بۆ ئەو مەبەستە زۆرجار خۆشم ڕوبەرووی کێشە دەبوومەوە لەبەرئەوەی بوارەکەی منیش پەیوەست بوو بەدیدو بیرکردنەوەی خودی کۆمەڵگاوە بەرێژەیەکی زۆر، هەمیشە لەجەنگێکی دەروونی و دژوار بووین لەگەڵ هەموو ئەو ئایدیاو دیدە کۆمەلایەتییانەی کۆسپیان لەبەردەم توانا وەرزشییەکانی کچان دروست دەکرد بەڵام، هەر بەردەوام بووین و بەرەنگار دەبووینەوە، تاوەکو سەرەنجام توانیمان هەموو ئەو بەربەستانە تێک بشکێین.. بۆیە گرنگە بۆ هەموو تاکێکی ئەم کۆمەڵگایە و بەتایبەتیش کچان هەمیشە خەون ببینن، چونکە ڕۆژێک دێت هەموو خەونەکان دەبن بەڕاستی و مێژوویەک دەنوو#سنە#وە کەپڕاوپر بێت لەشانازی و یادەورەیی تاڵ و شیرین لەیەک کاتدا[1].
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.125 چرکە!