🏠 دەستپێک
English
📧
پەیوەندی
ℹ️
دەربارە!
Kurdipedia on Facebook
Kurdipedia on Twitter
Dark Mode
☰
زۆرتر
🏠
|
📧
|
دەربارە!
|
پەڕتووکخانە
|
📅
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
01-08-2020
ناوی نێرەر:
ئیمێڵی نێرەر:
ناوی بابەت:
🏳️ زمانی بابەت:
🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr
🇬🇧 English
🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور
🏳️ هەورامی
🏳️ لوڕی
🏳️ لەکی
🏳️ Kurdîy Nawerast - Latînî
🏳️ Zazakî
🇸🇦 عربي
🇮🇷 فارسی
🇹🇷 Türkçe
🇫🇷 Française
🇩🇪 Deutsch
🇳🇱 Nederlands
🇸🇪 Svenska
🇪🇸 Español
🇮🇹 Italiano
🇮🇱 עברית
🇷🇺 Pусский
ترکمانی
🇫🇮 Fins
🇳🇴 Norsk
🇯🇵 日本人
🇨🇳 中国的
🇦🇲 Հայերեն
🇬🇷 Ελληνική
🏷️ پۆل:
🎥 ئالبومەکان
📊 ئامار و راپرسی
💚 ئەنفالکراوان
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان
📝 بەڵگەنامەکان
☂️ پارت و رێکخراوەکان
💬 پەند و ئیدیۆم
📕 پەڕتووکخانە
🍛 خواردنی کوردی
👩 دۆزی ژن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
🔬 زانست
🌳 ژینگەی کوردستان
💎 شوێنەوار و کۆنینە
🏰 شوێنەکان
✌️ شەهیدان
🏢 فەرمانگەکان
😊 گاڵتەوگەپ
🚼 ناوی کوردی
🌏 نەخشەکان
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
💕 هۆنراوە
🔣 هەمەجۆرە
🔤 وشە و دەستەواژە
📷 وێنە و پێناس
📼 ڤیدیۆ
🎵 کارە هونەرییەکان
📖 کورتەباس
👫 کەسایەتییەکان
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
🏆 یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
$باکووری کوردستان$ - سەربازانی تورک بە هەلیکۆپتەر گوندی بانای ناوچەی باسانی شڕنەخیان بۆردومان کرد و شەڕ روویدابوو. دوای شەڕەکە سەربازانی تورک دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد و گوندەکەیان گەمارۆدا. سەربازانی تورک دوێنێ سێ کەسیان دەستگیر کرد و دوای ئەوەی وتەیان وەرگیرا ئازادکران. گەمارۆکە ئەمرۆ کۆتایی هات، بەڵام ئەمڕۆ سەرلەبەیانی شوانێک و جۆتیارێک جارێکیتر دەستگیرکران.[1] $رۆژهەڵاتی کوردستان$ - لاوێکی #بۆکان#ی بە ناوی سومەیە نمەدماڵ کچی ڕەشید خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە بۆ لێپرسینەوە رەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی #ورمێ# کراوە.[4] $باشووری کوردستان$ - درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکیان لەکۆمەڵگای باگێرەی سەربە شارۆچکەی #ئامێدی# کردووەتە ئامانج. ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی سووتاوە، دەوترێت دوو کەس لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا سوتاون.[1] - تەندروستی #سلێمانی# رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ تەنها 3 توشبووی نوێی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە بوون و 8 توشبووش دوای چاکبونەوەیان نەخۆشخانەیان جێهێشتوه و ژمارەی داخڵبوون بەکۆرۆناش لەسفر نزیکدەبێتەوە.[2] - گەشتی فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان پێکردەوە، گەشتیاران دەتوانن بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی گەشت بکەن، بۆ هەر گەشتیارێکیش بەر لە گەشتکردن دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبێت، ئەوانەش کە گەشت بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن، دەبێت پشکنینی کۆرۆنا بکەن و ماوەی 14 رۆژیش کەرەنتین بکرێن.[3] - وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە فەرمانی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی یەک ملیار دینار بۆ تەندروستی #هەولێر# تەرخانکرا کە بە شێکە لە بودجەی فریاکەوتنی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە.[3] - پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە لە سنووری #کفری# و #خانەقین# روویدا و کەشناسی رایدەگەیەنێت، چەقی هەردوو بوومەلەرزەکە شاری #کرماشان#ی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بوومەرزەی یەکەم کاتژمێر 11:37 بە دووری 30کم لە خانەقین و 39 کم لە کفری روویداوە. گوڕی بوومەلەرزەکە 3.7 بووە بە قوڵایی 10کم.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) $رۆژئاوای کوردستان$ - سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 18:20، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بە هاوەن عەین عیسا و دەوروبەریان تۆپباران کرد. لە هێرشەکەدا 3 منداڵ برینداربوون و دۆخی منداڵێک ناجێگیرە. راگەیەنرا لەو هێرشەدا حسێن عەلی 12 ساڵ، مەهدی عەلی 10 ساڵ و محەمەد عەلی 11 ساڵ برینداربوون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
⚠️ چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
|
📩
contact@kurdipedia.org
|
✔️
CSS3
|
✔️
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,063 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
|
☎ +31654710293 +31619975574
🔝