شاری سنە وەک پایتەختی کتێب دەستنیشانکرا
نوێنەری خەڵکی #سنە# لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانەوە سنە وەک پایتەختی کتێب لە ئێران دەستنیشان کراوه.
موحسین فەتحی نوێنەری خەڵکی سنە و دیواندەر و کامیاران لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێران شاری سنە- دارالعلم اردلان- ی وەک پایتەختی کتێب بۆ ئەمساڵ دەستنیشان کردووە.
وتیشی: لە نێوان 192 شار لە ئێران، سنە وەک پایتەختی کتێب بۆ ئەمساڵ هەڵبژێردراوە.
پایتەختی کتێب پڕۆژەیەکی ساڵانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانە هەر ساڵێک شارێک وەک پایتەختی کتێب دەستنیشان دەکرێت.
پارێزگای سنە خاوەنی 78 کتێبخانەی گشتی و چوار ناوەندی کوردستان ناسی و 70 کتێبفرۆشی و 67 دەزگای چاپ و پەخشە.
جێی باسە شەش ساڵە پڕۆژەی پایتەختی کتێب لە ئێران بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا شارەکانی ئەهواز، نەیشابوو، بوشەهر، کاشان، یەزد و شیراز وەک پایتەختی کتێب لە ئێران دەستنیشان کراون و بۆ ئەمساڵیش سنە هەڵبژێردراوە و بەمشێوەیە سنە بوو بە حەوتەمین پایتەختی کتێب لە ئێران.[1]