کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان





گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2023
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
بابەتی (مۆسیقا وەک سەرمایە1 جار گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە!

ڤێرشن
1.0.225-01-2023ز.ع.
1.0.125-01-2023ز.ع.
ناوی بابەتمۆسیقا وەک سەرمایە
کاتی گۆڕین 25-01-2023 07:55:01
ناوی باشترکار زریان عەلی
بابەت

مۆسیقا وەک سەرمایە
مۆسیقا وەک سەرمایە
ئازاد مەعروفئازاد مەعروف

بەپێی تێڕوانینی هونەر وەک بازاڕی ئازاد لە ئازادی هونەرمەند بۆ سەندنی مافەکانی بەتێکۆشان هەمیشە و بەڕۆشتنێکی هێواشی مێژوویی لەپەرەسەندنێکی بەردەوامی ئابووریانەی خۆیدایە، تا ئەم پەرەسەندنە زیاتر بێت ژمارەی هونەرمەند کەمتر دەبێتەوە و سەرمایەیان زیاتر دەبێت. سەرمایەیەک نایەوێت لەپانتایی ململانێی هونەریدا لەناوبچێت، دەبێت کەڵک لە زۆرترین ڕێژەی پێشکەوتنی زانستی و تەکنیکی وەربگیرێت، چونکە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان و خواستە سەرمایەدارییەکانی هونەرمەندی ئەمڕۆ لە جهاندا بۆتە هۆکارێکی گەورەی زانستی تەکنیکی سەردەمی نوێ، لە و ناوچانەش ئەم بەرژەوەندییە ئابووریانە بۆ هونەرمەند بەئەستەم بەدەسدێت یاخود زەمینەی لەباری یاسای لیبرالیزم بۆی لە گۆڕێدانییە، سەرمایەی هونەرمەند وەک سامانێکی ئایدۆلۆژی هەیە، هونەرمەند بەهەوڵ و تێکۆشانی تەکنیکی ئایدۆلۆژی بەدەر لەتەکنیکی هونەری و زانستی لەنێو ڕێکخراوی سیاسیدا بۆ بەهێزکردنی تیرەگەریی و نەتواندنەوەی لەنێو کۆمەڵگە لە تێکۆشاندایە بە جۆرێک تابێت ژمارەی هونەرمەند زیاد دەکات لە هەمانکات ئاستی ئابووری و بەرژەوەندییەکان کەم دەبێتەوە و شاکارە مۆسیقیەکانیش بەرەو نەمان دەچێت و بەرهەمی هونەری هەرەمەکی جێگەی دەگرێتەوە، لەم جیهانە دژبەرەدا خودییەکانی هونەرمەند کەمدەبێتەوە، بەڵام شاڵاوە تیرەگەرییە دەستەگەرەکان تابێت پەرەدەسەنێت و دەزگا هونەرییە حکومی و ناحکومییەکان بەنهێنی کۆنترۆڵ دەکات و بۆخۆی بەکاریدەهێنێت، لە ئەنجامی ئەم بەکارهێنانەدایە نەک بەتەنیا بوژاندنەوەی بواری بەرهەمداری بەرەوکوێربوونەوە دەڕوات بەڵکوو خودی هونەرمەندانی نێو ئەو دەستەگەرانە بەبیری خۆیان خۆیان دەوەستێنن، بەڵام وەک تابۆ ناونیشانیان هەر لە گەشەدایە وەکوو میزەڵدانێکی فوتێکراو، بەڵام لە و پەیوەندیانەی هونەرمەند خاوەنی ئازادی بەرهەمهێنان و سەرمایەی خۆیانن گەشەکردن بەدژبەری خودییە. بەواتایەکی دیکە لەنێوان هێزەکانی بەرهەمهێنانی هونەری سیستەمی لیبرالی پەیوەندی هونەری نێو بەرهەمهێنان پەیوەندییەکی دژبەری خودی دەبێت، واتە ململانێی تاکی هونەرمەند لەگەڵ ئەویدی لەپێناوی باشتربوونی بەرهەم ململانێیەکی توندوتۆڵ و قووڵە. لەهەمانکاتدا گەشەکردنی هێزە هونەرییە بەرهەمهێنەکان زیاتر هاوکاری لەنێوان مرۆڤەکان گرەنتی دەکات. بەم پێیە هونەرمەندەکان لەنێو یەکتریدا بەخۆشەویستی بوون و پەیوەندی جێگیر بەخۆیانەوە دەبینن. ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەند ئاڕاستەی گەشەکردن بەخۆیانەوە دەبینن. بەم پێیە ژمارەیەکی کەم لە کەناڵە حکومیەکان دەبنە خاوەنی سەرمایەی مەعنەوی هونەرمەند.
دژیەکی لەنێون هێزەکانی بەرهەمهێنان و پەیوەندی بەرهەمهێنان کەم کەم دامرکاندنەوەی ململانێی لێدەکەوێتەوە لەنێو دەزگا ئەکادیمیەکانی دەوڵەت لە زۆر ناوچەی پێچەوانەی سیستەمی لیبرال دیموکرات هونەرمەند لە شێوەی تۆڕ لەگەشەی ئایدۆلۆژی ڕوخاندنی سیستەمدایە لەکاتێک کاری تێدا دەکات و دەنێررێتە ناوی بەدەر لە گەشەی هونەری. لەکاتێکدا هونەرمەند لە گەشەی سەرمایەداری خودی خۆیدا بە پەراوەی سیستەمی دیموکرات لە بازاڕی ئازاد کاردەکات. ئازادییەکەی هێمایە بۆتواندنەوەی ئەو ململانێ قووڵەی لەنێوان دەسەڵات و خەڵکدایە کە بەرژەوەندیەکانیان بەدەسەڵاتەوە گرێ دراوە.
کردنەوەی ئەم گرێیە ئازادبوونی خەڵک لە بەرژەوەندییە ئابووریەکانیان لە ڕێی یاسای کارەوە نەمانی ململانێی کۆمەڵانی خەڵکە بەرانبەر بەدەسەڵات و درووستبوونی ململانێی نێو کۆمەڵانی خەڵکە لە ڕەوتێکی مێژوویی ڕاست و ڕەوانی خۆیدا. چونکە هونەر وەک هێما ڕێنیشاندەری هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکانی نێو کۆمەڵ بووە بەدرێژایی مێژوو دەبێتە هێمایەکی گەورەی گەشەکردن یان دواکەوتن بە جۆرێک لەگەڵ زۆربوونی هونەرمەندە دەستەگەرە بێبەرهەمەکانی ناو ڕێکخراوەکان لە کەناڵەکانی دەسەڵات ژمارەی هونەرمەندە سەرمایەدارەکان کەم دەبێتەوە. ئیتر دەستەگەرەکان بوار بۆ کاری پاوانکردن پەیدا دەکەن و هەموو توانای گەشەی کۆمەڵایەتی و سەرمایەداری بۆخۆیان تەرخان دەکەن. چەوساندنەوەی هونەرمەندی تێکۆشەر هەژار دەکەن و کۆیلایەتی و سووکایەتی زیاتر دەبێت هونەرمەند دەکەنە هێمایەک بۆ بەردەوام تووڕەبوونی کۆمەڵانی خەڵک و ناڕەزاییان لە دەسەڵات، پاشان بە پێدا هەڵدانی دەسەڵاتی نوێ، ئەم جۆرە خەڵەتاندنە ئایدۆلۆژییە لە مێژووی دەسەڵاتەکانی جیهان درێژەپێدانێکی فەرمانڕەوای بازنەیی لە مێژوودا خوڵقاندووە، بووە بەهۆکارێکی گەورەی لاسایی کردنەوەی هونەری سەدەکانی 16، 17، 18 لە ئەنجامی پەیدابوونی دامەزراوەی حکومی مۆدێرن و نەمانی ئازادی سەرمایەداری هونەری. ئێستا لە جیهاندا ئۆرکسترا، ئۆرکسترای دەسەڵاتە نەک خەڵک دووبارەکردنەوە و لاسایی کردنەوەی کارە کلاسیکییەکانە.[1]

سەرچاوە: مێژووی مۆسیقای جیهانی تیودور .م.فینی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-01-2023
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 25-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 264 جار بینراوە
سەرچاوەکان: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
25-01-2023[1]ماڵپەڕی کوردستانی نوێ - 19-01-2023ماڵپەڕکوردیی ناوەڕاستز.ع.
فایلی پەیوەندیدار: 0 تۆمار دۆزرایەوە!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2 تۆمار دۆزرایەوە!
25-01-202319-01-2023کوردیی ناوەڕاستهـ.ب.
25-01-2023ئازاد مەعروفکوردیی ناوەڕاستز.ع.
تایبەتمەندییەکانی بابەت: 6 تۆمار دۆزرایەوە!
...
25-01-2023پۆلێنی ناوەڕۆکموزیکز.ع.
25-01-2023پۆلێنی ناوەڕۆکهونەریز.ع.
25-01-2023جۆری دۆکومێنتزمانی یەکەمز.ع.
25-01-2023جۆری وەشاندیجیتاڵز.ع.
25-01-2023زمان - شێوەزار کرمانجیی ناوەڕاستز.ع.
25-01-2023وڵات - هەرێم باشووری کوردستانز.ع.

Kurdipedia.org (2008 - 2023) version: 14.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 6.609 چرکە!