ناو: فەرید
نازناو: فەرید زامدار
ناوی باوک: بەکر ئەیوب
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی کۆچی دوایی: #21-07-2019#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
فەرید بەکر ئەیوب، ساڵی 1952 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، یەکێکە لەرۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستان.
لە ماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2006 سەرۆکی ئۆفیسی #سلێمانی# یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.
ئەندامی پێشووی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی و ڕاوێژکاری #جەلال تاڵەبانی#، سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە.
لە ساڵی 2017 دەستلەکارکێشانەوەی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندووە.
ڕۆژی 21-07-2019 کاتژمێر 11:50 فەرید زامداری نووسەر و شاعیر دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی حەفتا ساڵی. بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر کۆچی دوای کرد.
زامدار، هەموو ژیانی بۆ خوێندنەوەو نووسین ڕەخساندبوو، جگە لەنووسینەکانی چەندین دیوانی شیعری هەر لەشەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا بەچاپ گەیاندبوو لەوانەش
أطياف مضيئة
ئۆکتافیا؛ پێکە خوداییەکانی لاتەریکدا
ئیمزایەکی بزر بەقەڵەمی شاعیرێک
ئەنیمامۆندی
بارانی چل شەوە
برووسکەی هەوری مەبەستێک
بێ ناونیشان
پێناس
توقیع ضائع
دەریاچەی ئاگر
ژوانی سێبەر
ستێکس
شۆڕشگێڕ کێ یە؟
شەڕی وشەکان
فراغ في الاقل الملائي
گەردوون لە پیلانێکی شیعریدا
لە شەوی یەک دەققەییدا
من هو الثوري؟
میکرۆکۆسم
ناوچەیەک لە ژوورە دزراوەکە
چەندینیتر.
سەرەخۆشی بۆ هاوسەری (بێریوان) خان و منداڵەکانیان (دەریا، دەروون، ڕەوەز، ڕێگا) .