فەرید زامدار
فەرید بەکر ئەیوب
ساڵی 1946 لەشاری
هەولێرهەولێر لەدایکبووە، یەکێکە لەرۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستان.
لەماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2006 سەرۆکی ئۆفیسی سلێمانی یەکێتی رۆژنامەنوسانی کوردستان بووە.
ئەندامی پێشووی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی و راوێژکاری جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
لەساڵی 2017 دەستلەکارکێشانەوەی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاندووە.
رۆژی 21-07-2019 کاتژمێر 11.50 فەرید زامداری نووسەر و شاعیر دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لەتەمەنی حەفتا ساڵی. بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر کۆچی دوای کرد.
زامدار، هەموو ژیانی بۆ خوێندنەوەو نووسین رەخساندبوو، جگە لەنووسینەکانی چەندین دیوانی شیعری هەر لەشەستەکانی سەدەی رابردووەوە تاکو ئێستا بەچاپ گەیاندبوو لەوانەش
أطياف مضيئة
ئۆکتافیا؛ پێکە خوداییەکانی لاتەریکدا
ئیمزایەکی بزر بەقەڵەمی شاعیرێک
ئەنیمامۆندی
بارانی چل شەوە
برووسکەی هەوری مەبەستێک
بێ ناونیشان
پێناس
توقیع ضائع
دەریاچەی ئاگر
ژوانی سێبەر
ستێکس
شۆڕشگێڕ کێ یە؟
شەڕی وشەکان
فراغ في الاقل الملائي
گەردوون لە پیلانێکی شیعریدا
لە شەوی یەک دەققەییدا
من هو الثوري؟
میکرۆکۆسم
ناوچەیەک لە ژوورە دزراوەکە
چەندینیتر.
سەرەخۆشی بۆ هاوسەری (بێریوان) خان و منداڵەکانیان (دەریا، دەروون، رەوەز، رێگا).