ئەدەبی شاعیر ناوی تەواوی عەبدوڵڵا کوڕی ئەحمەد بەگی برایم بەگی ڕۆستەم بەگی سەیفەدینه. ساڵی 1859 لە گوندی #ئەرمەنی بڵاغ#ی شاری #بۆکان# لەدایک بووە. لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار، هەر لەمنداڵیەوە خراوەتە بەر خوێندن ومامۆستای تایبەتی بۆ تەرخان کراوە بۆ خوێندن و فێری خوێندنەوە و نوسین و فارسی و عەرەبی بووە.
ئەدەبی شاعیر لەتەمەنی بیست ساڵیدا باوکی دەینێرێت بۆ شاری تاران بۆ خوێندن، لە تەمەنی 35 ساڵیدا توشی نەخۆشی لەرزۆکی دەبێت و بۆ چارەسەر دەچێتە وڵاتی ڕوسیا پاش چاکبونەوەیەکی کاتی دەگەڕێتەوە، ساڵی 1910 دێنە ناوچەی شارەزور و ماوەیەک دەمێنێتەوە و پاشان دەگەڕێتەوە موکریان و نەخۆشیەکەی سەری لێ هەڵدەداتەوە و تەواو ئیفلیج دەبێت.
ئەم شاعیرە شارەزایی باشی هەبووە لە کاری پزیشکی و وێنەگری و مۆسیقا ی بەباشی زانیوە. شیعرەکانی ئەدەب تەنها غەرامییە. هیچ خەیاڵ و ئارەزویەکی تری نەبووە جگە لەوەی کە لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا هەموو کات پێکەوەبن و گفتوگۆبکەن.
دیوانی شیعرەکانی ئەم شاعیرە ساڵی 1936 لە شاری ڕەواندز لە چاپخانەی زاری کرمانجی بۆ جاری یەکەم لەچاپ دراوه. دیوانە شیعریەکەی ساڵی 1939 بۆ جاری دووەم لە شاری بەغدا و بۆ جاری سێیەم ساڵی 1966 لە هەولێر لە چاپ دراوە، د. مارف خەزنەدار چەند لێکۆڵینەوەیەکی لەسەر شیعرەکانی ئەدەب کردوە و ساڵی 1970 بڵاویکردۆتەوە.
ئەدەبی شاعیر لە تەمەنی 53 ساڵیدا و لە ساڵی 1912 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردوە و لە گۆرستانی گوندی باخچەی فەیزوڵابەگی بۆکان بەخاک سپێردراوە.