لەلایەن هونەرمەند شوان کەمال ەوە دروستکراوە.
مۆنۆمینتی شەهیدانی چیمەن حەمە عەلی بەرخانەقا و هاورێکانی ساڵی 1991 پۆلێک لە پێشمەرگەی قارەمان لە ناوچەی چیمەنی نێوان کەرکووک و چەمچەماڵ شەهیدکران، کاتێک سوپای عێراق و گاردی کۆماری هێرشیان هێنا لە کەرکووکەوە بەرەو سلێمانی، خەڵکی ئەم ناوچانە کۆچیان کرد و هەڵهاتن بەرەو ئێران و تورکیا، دوایی بە (کۆرەو) ناسرا. بەرهەمی ساڵی 1992 بە سپۆنسەری خەڵکانی بەوەفای گەرەکی سەرشەقام.