لەلایەن هونەرمەند شوان کەمال ەوە درووستکراوە.
مۆنۆمینتی شەهیدانی چیمەن حەمە عەلی بەرخانەقا و هاوڕێکانی ساڵی 1991 پۆلێک لە پێشمەرگەی قارەمان لە ناوچەی چیمەنی نێوان کەرکووک و چەمچەماڵ شەهیدکران، کاتێک سوپای ئێراق و گاردی کۆماری هێرشیان هێنا لە کەرکووکەوە بەرەو سلێمانی، خەڵکی ئەم ناوچانە کۆچیان کرد و هەڵهاتن بەرەو ئێران و تورکیا، دوایی بە (کۆڕەو) ناسرا. بەرهەمی ساڵی 1992 بە سپۆنسەری خەڵکانی بەوەفای گەڕەکی سەرشەقام. [1]