ناو: فەرید
نازناو: فەرید زامدار
ناوی باوک: بەکر ئەیوب
ساڵی لەدایکبوون: #01-07-1952#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #21-07-2019#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
$ژیاننامە$
فەرید بەکر ئەیوب، ساڵی 1952 لە شاری هەولێر لەدایکبووە، یەکێکە لە ڕۆژنامەنووسە ناسراوەکانی کوردستان.
لە ماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2006 سەرۆکی ئۆفیسی #سلێمانی# یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.
ئەندامی پێشووی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی و ڕاوێژکاری #جەلال تاڵەبانی#، سکرتێری گشتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە.
لە ساڵی 2017 دەستلەکارکێشانەوەی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاندووە.
ڕۆژی 21-07-2019 کاتژمێر 11:50 فەرید زامداری نووسەر و شاعیر دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی شەست و حەوت ساڵیدا. بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری هەولێر کۆچی دوای کرد.
زامدار، هەموو ژیانی بۆ خوێندنەوە و نووسین ڕەخساندبوو، جگە لەنووسینەکانی چەندین دیوانی شیعری هەر لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا بەچاپ گەیاندبوو لەوانەش:
#برووسکەی هەوری مەبەستێک#
#ژوانی سێبەر#
#(......)# بێ ناونیشان
#شەڕی وشەکان#
#میکرۆکۆسم#
#ئەنیمامۆندی#
#ستێکس#
#شۆڕشگێڕ کێ یە؟#
#ڕێ و نووسەری ڕێ#
#بارانی چل شەوە#
#ئۆکتافیا؛ پێکە خوداییەکانی لاتەریکدا#
#گەردوون لە پیلانێکی شیعریدا#
#دەریاچەی ئاگر#
#ناوچەیەک لە ژوورە دزراوەکە#
#ئیمزایەکی بزر بەقەڵەمی شاعیرێک#
#پێناس#
#لە شەوی یەک دەققەییدا#
#أطياف مضيئة#
#فراغ في الاقل الملائي#
#توقیع ضائع#
#من هو الثوري؟#
چەندینی تریش.
سەرەخۆشی بۆ هاوسەری (بێریوان)خان و منداڵەکانیان (دەریا، دەروون، ڕەوەز، ڕێگا) . [1]