پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتووک PDF 19,478
فایلی پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەم...
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کەڵکەسماق
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: شوێنەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەڵکەسماق

کەڵکەسماق
گوندی کەڵکەسماق سەربە شارۆچکەی #دوکان# ەو دەکەوێتە نێوان بەرزاییەکانی شاخی زەرد و شاخی کۆسرەت و شاخی ساراو هاوکات دەکەوێتە نێوان گوندی قەڵات و سارتکە و قامیشە و کانی سوورەکە و ئیلەڵاوە، شوێنی جوگرافی ئەم گوندە وایکردووە کەشوهەواکەی ساردو بەفراویی بێت بەوپێیەی کەدەکەوێتە بناری چیاکەوە. سەبارەت بەناوی کەڵکەسماق دەڵێن ئەم گوندە سماقێکی زۆری هەبووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەم شوێنە شوێنی کەڵەکو بەرزاییە هەر بۆیە بەکەڵەکی سماق ناونراوەو پاشان دەماودەم بووەتە کەڵکەسماق.
نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست
دانیشتووانەکەی پێکهاتووە لە بنەماڵەی مەلا عەباس کە بە بەگەکانیش ناودەبرێنو لەبنەچەدا لە گوندی دارەشمانەی پشت قەڵادزێ-وە هاتوونو لەو گوندەدا نیشتەجێبوونو دوو بنەماڵەی تر کە لەگوندەکانی شیوکو گەڵاڵەی لای شارۆچکەی ماوەت لەبەر کێشەی کۆمەڵایەتی هاتوونەتە کەڵکەسماق لەکۆنداو لێرە نیشتەجێبوون، هەروەها دانیشتووانی گوندی قەرەقۆشەنو گوندی قۆچ بەگ کەسەرکردە بووە، گوندەکە بەناوی ئەوەوە ناونراوە بەهەرهۆیەک بووبێت گوندەکانیان جێهێشتووە و چوونەتە گوندی کەڵکەسماقە کۆن، سەرکردەکەیان قەرەقۆشەن لەوێ بووە، کەئایینی ئیسلام هاتووە ئەوان جێیانهێشتووە و هەندێکیشیان لەبەربەرەکانیدا لەناوچوون، کەبەمدواییانەش شوێنەواری گۆڕەکانیان دیاربوو لەگەڵ گۆڕستانی کیژان کەگۆڕستانی کریستیانیەکان بوو کەدەکەوێتە نێوان گوندی قەڵاتو گوندی کەڵکەسماقە کۆن. کەڵکەسماق لە ساڵی 1986 چۆڵکراوە و لە ساڵی 1988 خاپورکراوە، ئەو کاتە ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگەیشتە زیاتر لە150ماڵ کە بەداخەوە لە ئێستادا ئەو ژمارە زۆرە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوەناو گوند لە ئێستا زیاتر لە110 ماڵی تێدایە، هەرچەندە دانیشتووانی ئەم گوندە پێیانوایە نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست وایکردووە ئەم ڕێژە کەمە بگەڕێتەوەناو گوند، بەبەراورد بەزیادبوونی ژمارەی دانیشتووانەکەی.
کانیو کارێزەکان
سەرچاوەی ئاوی گوندەکە بریتیبوون لە (کانی کەسکەو کانی وەنەوش) کە بۆ خواردنەوەو پێداویستیی ڕۆژانە بەکاردەهاتنو کشتوکاڵی وەک تەماتەو بامێو سەوزەواتی لەبەردەکرا، (کانی کورگە) کە لەگەڵ کانی کەسکە تێکەڵ دەبوو، ئاوی ئەم کانی توتنێکی زۆری لەبەردا دەکرا، لەگەڵ باخە هەنارو هەنجیرو ڕەزو هەروەها تەماتەو بامێ، (کانی پاش قەبران) کە بەکاردەهات زیاتر بۆ ئیش و کاری ژنانو کەمێکیش کشتوکاڵی لەبەردا دەکرا، (کانی بەرزی سپی) کەتووتنو چەند باخە هەنارو هەنجیری لەبەردا بووە جگە لەسەوزەوات، (کانی چکە چکە) لەشاخ دەهاتە خوارەوە کەمکەم جۆگەلەی بۆ کراوە، ئاوەکەی سازگاربووە بۆ خواردنەوە. هەروەها چەندین کارێزیش هەبوون کە ئەوانیش کارێزەکانی: (فەقێ سڵێمان، بەردە سپی، کانی قازی، قەرەقۆشەن، پەینکەی بڕەی، مەلا هەباس، گورجێ، قۆچ بەگ، پەڕکان، کانی مێویلە، تۆپزاواو کارێزی هەنجیری کەتان، کەئەم کارێزانە کشتوکاڵی زۆری لەبەرداکراوە، بەڵام بەهۆی وشکە ساڵییەوە زۆربەیان وشکیانکردووە و ئەوەندە ئاوی پێدانایەت کەسوێسکەیەک تێر ئاو بکات.
لەپێش ڕاگواستندا ڕووبەرێکی زۆر توتن کراوە بەشێکی زۆری بژێویی ژیانی ئەم گوندە لەسەر تووتن بووە، هەروەها ڕەزو باخە هەنارو هەنجیری زۆر بووە، ئەوکات خەڵک دیارنەبووە لەبەر باخو باخات، خەڵکی ئەم گوندە هاوینان چوونەتەسەر باخو ڕەزەکانیانو لەوێ ماونەتەوە، تاساردی کردووە ئەوسا گەڕاونەتەوە ماڵەکانی خۆیان کە لەناو گوند بوو، بەڵام ئێستا زۆرێک لەو کشتوکاڵانە ناکرێت لەبەر کەمئاوی، بەروبوومی سەرەکی ئەم گوندە لە ئێستادا ڕەزە. چەندین ڕەزیشیان هەیە کە لەلای خاوەنەکانیانەوە پشتگوێخراون لەبەر ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی لەبەرهەمی کشتوکاڵ دەستیاندەکەوێت بژێویی خێزان بەڕێوەنابات.
ساڵی 1968 قوتابخانە لە گوندی کەڵکەسماق کراوەتەوە کەیەکەم مامۆستا ئەیوبە فەندی بووە و یەکەم خوێندکار کەمال خدر حەمەد بووە کەتۆمارکراوە و ئێستا خوێندنگەی بنەڕەتی تێدایە واتە تا سێی ناوەندی خوێندکارەکانیان بۆ خوێندنی دواناوەندیی ڕوودەکەنە شارۆچکەی دوکان.
خوالێخۆشبووانی گوند
خوالێخۆشبوو شێخ مامە ڕەزا کەدرووستکەری خانەقای کەڵکەسماقە لە ساڵی 1919-1920 کەدرێژەپێدەری تەریقەتەکەی شێخ ئەحمەد سەردار کە ئەویش لەمەولانە خالیدی وەرگرتووە، پاشان پشتاوپشت بۆیان ماوەتەوە، کەهەر لەسەرەتاوە هەوڵیداوە کارەبا بۆ گوندەکە ڕابکێشێت، سەرەتا مامە ڕەزا کەدێتە ئێرە هیچ تەکییەو خانەقایەکی نەبووە بۆیە دەستیکردووە بەدرووستکردنی مزگەوت چەندین فەقێی لە مزگەوت پێگەیاندووە کە ئێستا بوونەتە مەلا دواتر بە هاوکاریی گوندەکە دەستیکردووە بەدرووستکردنی خانەقا هەر لەبیستەکاندا لەو کاتەدا ئەو خانەقایە کەدرووستکرا زیاتر لە100 موریدو سۆفی تێدا ژیاوە بەژنو پیاوەوە، دواتر مزگەوتو خانەقاکە پەرەدەستێنێتو بەدرێژایی شۆڕشەکانی کورد بەشداریانکردووە، لەوانە مامەڕەزا 40 کەسی بەسەرکردایەتیی شێخ محەمەد ئەمین مەڵحە دەنێرێت بۆ کۆماری مەهاباد بۆ بەشداریی شۆڕش، ساڵانی 1961و 1975 بەشداریی شۆڕشی ئەیلولیان کردووە و لقێکیان هەبووە بەناوی مامەڕەزاییەکان کەکاک عەبدولحەمیدی مامەڕەزا لێپرسراوی لق بووە لقەکەش پێکهاتبوو لەبرایانی حەقەو مامە ڕەزاییەکان پاش ساڵی 1986 دەربەدەری دەستپێدەکاتو مامە ڕەزا تیپێک درووستدەکات لەبرایانی حەقەو مامە ڕەزاییەکان بەناوی تیپی 29ی کەڵکەسماق کەشێخ هاوڕێی کاکە حەمەی کوڕی دەکاتە سەرتیپو بەشداریی شۆڕشی نوێ دەکەن، پاشان بەهۆی بارودۆخی سیاسیی کوردستانەوە چەندین شوێن دەگۆڕنو دەچنە ئێرانو دوای ڕاپەڕین دەگەڕێنەوە. کەڵکەسماق لە ساڵی 1997دا شێخ مامە ڕەزا بە نەخۆشیی کۆچی دوایی کردووە، ئێستاش مەرقەدەکەی لە تەنیشت خانەقای کەڵکەسماقە پاش ئەویش شێخ هاوڕێ بەکۆی دەنگ دەکرێتە ڕابەری بزووتنەوەی حەقەو درێژەپێدەری هەم تەریقەتەکەو هەم خانەقاکە تەریقەی نەقشبەندی. ئەم بنەماڵەیە هەمیشە هاودەمو هاوکاری گوند بوون، هەمیشە هەوڵیانداوە کێشەکانیان بۆ چارەسەربکەن، ئەگەر هەبووبێت هەردەم لە هەوڵی ئەوەدابوون کەخزمەتگوزاریو ڕۆشنبیریی بهێننە گوندەکەو بەرەوپێشی بەرن.
کەسە دیارەکانی گوند
لەکەسە دیارەکانی ناو گوند: خوالێخۆشبوو مام قادری حەمانی کەجەراحی گوند بووە دەستو قاچی لەجێچوو و شکاوی چاککردووەتەوە لەساڵەکانی چلەکانداو هەروەها دەرمانی کوردەواریی درووستکردووە بۆ سووتان برینو دەرمانی چاو ئێشەو (دەردە مانگا) ئەو کاتە منداڵ تووشی سکچوونێکی زۆرو ڕشانەو دەبوو منداڵ وشکدەبووەوەو هەندێکجار لەهۆشخۆی دەچوو، ئەو نەخۆشییە باوانەی ئەو سەردەمە هەروەها بەبۆن کەوتنی چارەسەرکردووە. خوالێخۆشبوو گوڵەی ئەوڕەحمان کەمامانی گوند بووە و منداڵێکی زۆری ئەم گوندە لەسەردەستی ئەودا هاتۆتە دنیاوەو دەرمانی بۆ منداڵان درووستکردووە و ئێستاش خورشیدی حەمەی حاجی حەمەدئەمین دەستگرتنەوە قاچگردنەوەی کردووە.
مام ساڵح ڕەسوڵ مەلا ئەوڵا ڕیشسپی گوندبووە کێشەی نێو گوندی چارەسەرکردووە، حەمەی مەحمود خدر ڕیشسپی گوند بووە، کاتی خۆی جووتیارو دەستڕۆیشتوو بووە لە کاتی خۆیدا شێخ مامە ڕەزا تاڕای ئەوی وەرنەگرتبێت هیچ کارێکی نەکردووە.
هیچ سوودێکی وەرنەگرتووە
لەڕووی گەشتوگوزاریەوەو لەگەڵ هەڵکەوتنی گوندەکە وەک شوێنێکی گەشتیاریو بوونی گوندی گەشتیاری لە ناوچەکەو بوونی گەشتیار بۆ ناوچەکە کەڵکەسماق هیچ سوودێکی ئەوتۆی وەرنەگرتووە لەجووڵەی گەشتوگوزار لە ناوچەکەدا تاوەک خۆیان دەڵێن بۆ درووستکردنی ئەو کابینەو بینا گەشتیاریانەش دەستی کاریان لە دەرەوەی ناوچەکە هێناوە، ئەمان هیچ سوودمەندنەبوون، ئەو کاتەی گوند چۆڵکراوە و ئەو خێزانانەی پێشمەرگەیان هەبووە چوونەتە دەشتی کۆیە لەوێ بەر چەکی کیمیایی کەوتوون، پێنج خێزانیان کەخەڵکی ئەم گوندە بەرکەوتوون کە ئەوانیش خێزانی عەبدوڵڵا شەریف پێنج کەسو خێزانی کاکەمەمو مەولود دوو کەسو خێزانی حەمە ئیبراهیم حەوت کەسو خێزانی سەعیدی مام فەتاح دوو کەسو غەریبی مەلا دوو کەس بوون، ئەمە جگە لەدوو شەهیدی سەنگەر و چەندین شەهیدی تر کە بەر تۆپباران کەوتوون، هەروەها ئەم گوندە قوربانی مینیان هەیە کەڕژێمی فاشی ئەوسا لەو ناوچەیە چاندبووی.
ئەم گوندە پڕۆژەی ئاوی لەسەر بیرێکی ئیرتیوازی بۆ کراوە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو بڕە ئاوە لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانو پێداویستی ئەمڕۆی خەڵکەکەدا ناگونجێت بەتایبەت لە وەرزی هاویندا تەنانەت ئاوەکە ئەوەندە نییە کەبۆ ئامێری فێنککەرەوەکان بەکاربهێنرێت. لەلایەکی ترەوە خەڵکی ئەم گوندە داواکاربوون کەدیواری ڕاگر بۆ ئەو شاخەی پشتی گوند بکرێت، کەساڵانە لە وەرزی زستانداو بەهۆی بارینی بەفر و بارانێکی زۆرەوە دادەڕمێ، هەر بۆیە ترسی ئەوەش هەیە کەئەم تلە بەردانە بەرببێتەوە بۆ ناو گوند و ببێتەهۆی داڕمان یاخود گەیاندنی زەرەری گیانی یاخود ماڵی.
خۆشبەختانە خێزانێکی زۆر سوودیان لەپێشینەی خانووبەرە وەرگرتووە، تا ئێستا 60 ماڵێک بەپشتبەستن بەم پێشینەیە خانووەکانیان بەشێوەکی مۆدێرن درووستکردووە، ئەم گوندە خزمەتگوزاریی کارەبای پێگەیشتووە، کارەبایان وەک شارەکان هەیە و بنکەی تەندرووستی تێدایە و بۆ نەخۆشیی قوورس ڕوو لە دوکان دەکەن.
دوکانەکەی کەڵکەسماق
شایەنی باسە، لەم گوندەدا دوکانێک هەیە کەخاوەنەکەی وەستا عوسمانە، شەوو ڕۆژ کراوەیە بەڕووی خەڵکی گوند و ڕێبواراندا بەبێ ئەوەی کەس لە دوکانەکەدا بێت، تەنیا بەنووسراوێک کەهەڵیواسیوە بەڕووی دوکانەکەیدا بڕوای تەواوی خۆی بۆ ئەو کەسانە دەربڕیوە، کەسەردانی دوکانەکەی دەکەن، هەروەها نرخی شتومەکەکانیشی هەڵواسیوە، هەر کەسێکیش پێداویستییەک لە دوکانەکەی دەکڕێت، خۆی پارەکەی دادەنێتو باقیش ئەگەر هەبێت هەڵدەگرێتەوە.
ئەم بابەتە 6,798 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | سۆزان کەریم - ماڵپەڕی کوردستانی نوێ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 87
بەڵگەنامەکان
کۆمەڵکوژی
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری شوێن / شوێنەوار: گوند
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-01-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,798 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 26-01-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
بائاووڕێک لە شیرین و خەسرەو بدەینەوە
کورتەباس
دووهۆنراوە
کورتەباس
(دارستانی ئەو بنارە) گۆرانی ی شاعیرێکی خەمناکە لەنێوان سیزیف و زۆربادا
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
کورتەباس
دەربارەی بەرهەمی (خلیل منەوەرە) و هۆنراوەیەکی (خانای قوبادی)
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کوێرەکانی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
04-03-2009
هاوڕێ باخەوان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,448
وێنە 105,226
پەرتووک PDF 19,478
فایلی پەیوەندیدار 97,493
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
بائاووڕێک لە شیرین و خەسرەو بدەینەوە
کورتەباس
دووهۆنراوە
کورتەباس
(دارستانی ئەو بنارە) گۆرانی ی شاعیرێکی خەمناکە لەنێوان سیزیف و زۆربادا
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
کورتەباس
دەربارەی بەرهەمی (خلیل منەوەرە) و هۆنراوەیەکی (خانای قوبادی)
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
کوێرەکانی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
فۆڵدەرەکان
وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وێنە و پێناس - دەیە - 80کان (80-89) وێنە و پێناس - سەدە - سەدەی 20 (1900-1999) وێنە و پێناس - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی ژینگەی کوردستان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ژینگەی کوردستان - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی ژینگەی کوردستان - شار و شارۆچکەکان - هەڵەبجە ژینگەی کوردستان - تایبەتمەندییەکانی ژینگە - پاراستنی ژینگە ژینگەی کوردستان - تایبەتمەندییەکانی ژینگە - هۆشیاریی ژینگە ژینگەی کوردستان - شار و شارۆچکەکان - پێنجوێن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.781 چرکە!