داستانی #ئيلنجاغی گەورە#
30ساڵ لەمەوبەر لەوەها ڕِۆژێکدا لە #26-04-1987#لە گوندی ئيلنجاغی گەورەی ناحيەی #تەقتەق#ی قەزای #کۆيە# هێزێکی ڕژێمەکەی #حزبی بەعسی عەرەبی ئيشتراکی# لەعێراق بەمەبەستی ڕووخاندنی گوندی ئيلنجاغی گەورە کە پێکهاتبوون لە هێزەکانی سەربازگەی قەڵاتەی تەقتەق و دەزگاکانی حزبی بەعس(ئەمن و پۆليس و قايمقاميەت)ی کۆيە و مەفرەزە خاسە و فەوجە سوکەکان(جاش)ی تەقتەق و کۆيه و #شوان# بەهاوکاری فەرمانگەکانی ئاوەدانکردنەوە(الاشغال)ی کۆيە و تەقتەق وبەسەرپەرشتی(عەميد محەمەد جبوری) ڕوويانکردە ئيلنجاغی گەورە لە بەيانيەوە تاوەکو سعات 3ی پاش نيوەڕۆ گوندەکەيان خاپور کرد.
لەبەرامبەريشدا هێزێکی حزبی شيوعی عێراق کە پێکهاتبوون لە لقی(شەهيد بەکر تەلانی) بەفەرماندەيی(#مام جوامێر بۆڵقاميشی#) و بەشێکی لقی(شەهيد مەحمود #مەرزان#ی)بەفەرماندەيی شەهيد(#حاجی بەختيار مەرزانی)#، هەروەها کۆمەڵێک فەرماندەی کەرت و مەفرەزەی #يەکێتی نيشتمانی کوردستان# کە لەسنورەکە مابوونەوە وەک(#نەسروڵلا عەلی# و #جەلال ئيلنجاغی#) لەگەڵ هێزی پشتگيری گوندەکانی ناوچەکه(مەرزان و#تاڵەبان# و ئيلنجاغی گەورە) بەفەرماندەی #حەمە چاوشين ئيلنجاغی# لەدوای نيوەڕۆ دەمژمێر 3ی پاش نيوەڕۆ لە نەخشەيەکی بەرنامە بۆ داڕێژراودا لە قۆلەکانی(ئيلنجاغی گەورە و زيواندارەی ئيلنجاغی گەورە و باوەمەرەی نێوان ئيلنجاغ و مەرزان وتاڵەبان) لە هێزە داگيرکارو چڵکاوخۆرەکانی هاتنە دەست و وانەيەکی تاڵيان پێدان و بەدەيان تەرمی کوژراوی ڕژێم لەجاش و سەرباز کەوتە دەست هێزی پێشمەرگە لەگەڵ دەستکەوت گەڵێکی زۆری کەل و پەلی سەربازی و سەرۆکجاش و ئەفسەرانی سوپای عێراق بە سەرقۆتی و بەپێ خاوسی و بەدۆڕاوی مەيدانی شەڕەکەيان جێ هێشت.
ئەم داستانە بەخوێنی شەهيد(#عەبدولموتەليب حەمە عەلی تەها ئيلنجاغی#) ناسراو بە هاوڕێ(هەنگاو) جێگر پەلی لقی شەهيد مەحمود مەرزانی تۆمارکرا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 5,716 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!