دوێنێ بەرێوەبەرایەتی مۆزەخانەی #سلێمانی# بۆنەیەکی ڕێزلێنانیان بۆ بەرێز (#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#) ڕێکخست، ئێمەش وەک بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری پارێزگای سلێمانی دەعوەتی ئەو بۆنەیە کرابوین.
من وەک بەرێوەبەری گشتی لەسۆنگەی خەمی بەرەوپێشچونی ڕۆشنبیری و هونەر لەسنوری پارێزگاکە و پایتەختی ڕۆشنبیریدا، چەپکە گوڵی ڕێزلێنانم پێشکەشی هێرۆخان کرد، لەپای ئەو هاوکاریەی بۆ پێشخستنی بواری کلتورو هونەر چەندساڵێکە بەرێزیان نواندویانە.
سەرەنجام لەکاتی پێدانی چەپکە گوڵەکەدا بەهۆی باری تەندروستیەوە بەرێزیان نەیتوانیوە هەستێتە سەر پێ و لێم وەربگرێ، کە ئەوە بۆتە هۆی نیگەرانبونی هەندێک کەس لەشەخسی ئێمە، لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە من وەک پیاوێکی دەوڵەتی و ڕەچاوکردنی ئەتەکێت، ئەو چەپکە گوڵەم بەخشیوە، وە بۆ خزمەتی بەرەو پێشچونی هونەرو کلتور لەرابردودا سەدان چالاکی وامان کردووە.
مەسەلەی هەڵنەستان بۆ وەرگرتنی چەپکە گوڵەکەش کە بۆتە هۆی نیگەرانی هەندێک کەس تائاستی ڕەخنە لێگرتنمان بەتوندی، وەک پەرۆشی و سەیرکردنمان بەگەورەیی وێنای دەکەم و هیچ پێم نەنگی نیە کە بەو بەرێزانە بڵێم بمانبورن کە نەتەیجەی بەشداری دڵسۆزانەمان واکەوتەوە.
رابردوشمان شایەتە کە قەڵەم و خەباتی سیاسیم لە 35 ساڵی ڕابردوو، بەتایبەت لەم 12 ساڵەی کۆتای دا لەناو کۆمپانیای وشەو بزوتنەوەی گۆران دا، شایەدی ئەوەم بۆ دەدا کە هەڵەیە هەر کەسێک زەرەیەک گومان لەسەر هەڵوێست و ئاکارمان دروست بکات..
#بابەکر درەیی#
#05-08-2018#