روونکردنەوەیەک لە بابەکر دڕەییەوە سەبارەت بە بۆنەی رێزلێنان لە هێرۆ ئیبراهی...
دوێنێ بەرێوەبەرایەتی مۆزەخانەی
سلێمانیسلێمانی بۆنەیەکی رێزلێنانیان بۆ بەرێز (
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) رێکخست، ئێمەش وەک بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری پارێزگای سلێمانی دەعوەتی ئەو بۆنەیە کرابوین.
من وەک بەرێوەبەری گشتی لەسۆنگەی خەمی بەرەوپێشچونی رۆشنبیری و هونەر لەسنوری پارێزگاکە و پایتەختی ڕۆشنبیریدا، چەپکە گوڵی رێزلێنانم پێشکەشی هێرۆخان کرد، لەپای ئەو هاوکاریەی بۆ پێشخستنی بواری کلتورو هونەر چەندساڵێکە بەرێزیان نواندویانە.
سەرەنجام لەکاتی پێدانی چەپکە گوڵەکەدا بەهۆی باری تەندروستیەوە بەرێزیان نەیتوانیوە هەستێتە سەر پێ و لێم وەربگرێ، کە ئەوە بۆتە هۆی نیگەرانبونی هەندێک کەس لەشەخسی ئێمە، لێرەوە رایدەگەیەنم کە من وەک پیاوێکی دەوڵەتی و رەچاوکردنی ئەتەکێت، ئەو چەپکە گوڵەم بەخشیوە، وە بۆ خزمەتی بەرەو پێشچونی هونەرو کلتور لەرابردودا سەدان چالاکی وامان کردووە.
مەسەلەی هەڵنەستان بۆ وەرگرتنی چەپکە گوڵەکەش کە بۆتە هۆی نیگەرانی هەندێک کەس تائاستی رەخنە لێگرتنمان بەتوندی، وەک پەرۆشی و سەیرکردنمان بەگەورەیی وێنای دەکەم و هیچ پێم نەنگی نیە کە بەو بەرێزانە بڵێم بمانبورن کە نەتەیجەی بەشداری دڵسۆزانەمان واکەوتەوە.
رابردوشمان شایەتە کە قەڵەم و خەباتی سیاسیم لە 35 ساڵی رابردوو، بەتایبەت لەم 12 ساڵەی کۆتای دا لەناو کۆمپانیای وشەو بزوتنەوەی گۆران دا، شایەدی ئەوەم بۆ دەدا کە هەڵەیە هەر کەسێک زەرەیەک گومان لەسەر هەڵوێست و ئاکارمان دروست بکات..
بابەکر درەییبابەکر درەیی
05-08-201805-08-2018