ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1922
ڕۆژی کۆچی دوایی: #15-02-1986#
شوێنی لەدایکبوون: #هەڵەبجە#
شوێنی کۆچی دوایی: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ئەحمەد مەحمود مام عەزیز، ساڵی (1922) لە شاری هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵی (1939-1940) خوێندنی سەرەتایی لە هەڵەبجە تەواوکردووە.
ساڵی (1943-1944) خانەی مامۆستایانی (الریفیە)ی لە #بەغدا# تەواوکردووە کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بووە. لە (#27-04-1944#) وەک مامۆستا دەستبەکار بووە لە قوتابخانەی (تەوێڵە)، ساڵی (1947) گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (گوڵپ) دوای ساڵێک گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (#خورماڵ#) ساڵی (1952) گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (عەبابەیلێ) ساڵی (1958) وەک بەڕێوەبەر گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (تەکییە) و هەمان ساڵ وەک بەڕێوەبەر گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (بیارە) بەردەوام بووە تا ساڵی (1964) بە فەرمی وەک مامۆستا لە شاری هەڵەبجە دەستبەکاربووە لە قوتابخانەی (انتصار) کە پێشتر چەند ناوێکی هەبووە وەک (زەعیم و ئاشتی)، دواتر بووە بە بەڕێوەبەر لە قوتابخانەی (انتصار) کە دواتر ناوەکەی گۆڕاوە بۆ (سەرکەوتن).
ساڵی (1974) گواستراوەتەوە بۆ شاری #سلێمانی# و لە قوتابخانەی (ئەمین زەکی بەگ) بووە بە بەڕێوەبەر لە (#31-05-1982#) لەسەر داوای خۆی خانەنشین بووە، پێش وادەی یاسایی کە ماوەی (38) ساڵ خزمەتی بواری پەروەردەی کردووە. بەشداری ژمارەیەک خولی پەروەردەیی کردووە و چەندین ڕێز و سوپاس و پێشخستنی پێ بەخشراوە.
لە (#05-08-1948#) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ خاتوو (نەجیبە حاجی محەمەد مەلا حسێن) بەرهەمی ئەم هاوسەرگیرییەش (6 کوڕ و 2 کچ) بووە بە ناوەکانی (سەباح، گوڵزار، سەرکۆ، سەربەست، سەرکەوت، ڕێکەوت، بێخاڵ، سەروەت) کە هەموویان خوێندنیان تەواوکردووە لە (15-02-1986) لە کەرکووک کۆچی دوایی کردووە و لە #گردی سەیوان#ی سلێمانی بە خاک سپێردراوە.
ناردنی زانیاری مامۆستا (سەرکۆ ئەحمەد مەحمود)
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود. [1]