لەنێو بارەگەی سەرەکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #07-08-2024# و بە ئامادەبوونی بەڕێز #شێخ جەعفەر# سەرۆکی یانە و حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆک و سکرتێر و تەواوی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کۆبوونەوەی ئاسایی کارگێڕی یانە بەڕێوەچوو کە لەو کۆبوونەوەیەدا و سەرەتا حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی یانە باسێکی لە ئەنجام و دەستکەوتەکانی چالاکییەکانی یانەکەیانى کرد لە وەرزی 2023 بۆ 2024 دا و هەروەک پلانەکانی بۆ داهاتوو ئاشکرا کرد.
پاشان بەڕێز (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) سەرۆکی یانە ستایشی ڕۆڵی جێگری سەرۆکی یانە و تەواوی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی کرد کە بەردەوام و ماندوو نەناسانە کار بۆ بەرز کردنەوەی ئاست و توانانی یاریزانەکانی یانەکە دەکەن و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە و بە پاڵپشتیان بۆ تیمە جیاوازەکان ئەنجامەکان بەدەست بهێنن کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا پلانێکی سەرکەوتووە و ئەنجامەکانیشتان شاهیدی ئەو ڕاستییانەتان بۆ دەدەن.
هەروەک سەرۆکی یانە ئاماژەی پێدا کە گرنگە بۆ داهاتوو چاوتان لە ئەنجامی گەورەتر و بەرزتر بێت، وەک چۆن لە چالاکی و خول و پاڵەوانێتییەکانی ڕابردوودا ئەنجامەکان لە پێشەنگ بووە گرنگە و دەبێت پلانەکانیشتان بۆ داهاتوو بە هەمان شێوەبێت و باشتر و باشتری بکەن.
لە کۆتایش ڕاو سەرنجی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی تیمەکانیان دوا تەوەری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.[1]