$باکووری کوردستان$
- لە گوندی سۆگوکپنار (مووشیان)ی سەربە ناوچەی توتاکی #ئاگری#، سەربازانی تورک ئۆپەراسیۆنێکیان دستپێکردبوو، لە پێدادانی دوای ئۆپەراسیۆنەکە، کەسێک بەناوی موراد کایا کە باوکی 3 منداڵە، کوژرا. ئەوەش زانراوە کە لە گوندەکە 10 کەس دەستگیر کراون، کەسێک بەناوی جەمال ئاکسۆی-ش بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی لێکۆڵینەوەی وان کراوە. هەروەها ئەوەش وتراوە کە سەربازانی تورک هاوڵاتیانی گوندەکەیان ئەشکەنجە داوە.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو ئەندامی گرووپی شاخەوانی هەڵۆی شاری #سەقز# بە ناوەکانی فایەق یووسفی و هادی محەممەدزادە، لە لایەن دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارەوە بە زیندان مەحکووم کران. بە پێی ئەو بڕیارە، ئەو دوو کەسە بەتۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی تراکتەوە بە تاوانبار ناسراون.[4]
$باشووری کوردستان$
- سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابوردوو چەکدارانی #داعش# لە سنوری شارەدێی گوێر جوڵەیان کردووە و هێزەکانی پێشمەرگەش خراونەتە ئامادەباشی.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374855/0016.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 07-12-2019=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 07-12-2019=KTML_ImageCaption_End=
- شەپۆلێکی بەفر بارین سنووری حاجی ئۆمەران و چیای ئەزمەڕ و چیاکانی #شارباژێڕ# و چەند ناوچەیەکی دیکەی هەرێمی گرتوەتەوە و بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.[3]
- #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جەیمس جێفری، نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکە، هەریەک لە وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی ئەمەریکا لە #هەولێر# و چەند بەرپرسێکی دیکەی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بەشدارن.[5]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش بەقۆستنەوەی کەشوهەوا ی ناوچەکە هێرشیانکردوەتە سەر چەکدارانی لیوای 56ی حەشدی #حەویجە# لەناوچەی دەنادیشی قەزاکە. ڕوبەڕوبونەوە لەنێوانیان ڕویداوە و بەهۆیەوە دوو چەکداری حەشد کوژراون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕەوشی ناوخۆییی ئێڕاقی عەرەبی زۆر خراپ تێکچووە بە تایبەتی شاری بەغدا، لە پاش ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو کە زۆرتر لە 30 کەس کوژران و زۆرتر لە 100یش برینداربوون، سوپا هێزەکانی خۆیی لە گەڕەکەکانی بەغدا بڵاوە پێکردووە.[2]
- فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگای موقتەدا سەدر لە نەجەف بۆردومان دەکات.[2]